ژەنەراڵی پایز، لەگەڵ خەزەڵوەر
دەس لە ملان و ئاوێتەو ڕۆچوون
هێندە عاشقی ئەم وەرزە بوو بوو
تا گەیشت بە حاڵەتی فەنا بوون
ئیتر لە پاش تۆ کێ شیعری پایز؟
بهۆنێتەوە بیکاتە مل یار!!!
خەم و ئەندێشەو ژانی جودایی
بنوسێتەوە ڕۆژێ چەندین جار
بڵێن بە پایز نەگەڕێتەوە
هاودەم و ڕازی مەعشوقی خۆی کوشت
دەرگای هاتنەوەی بە جۆرێ داخەن
با بۆ هەتایی نەخرێتە سەر پشت.
........shahidm✍
@kwra_agha