✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
♦️پەیوەندییه ون بووەکانی شانۆ و ئەدەبیات
🔵 #رەحیم_عەبدوڕڕەحیم_زاده
شانۆ بەو تاریفه زاڵەی ئێستا هەیەتی و له یوونانی کەوناراوه به ئێمه گەیشتووه، دیاردەیەکی رۆژهەڵاتی نییه و هەر بۆیه شانۆ و شانۆنامه بنچینه و رەگەزێکی وای له ناو کۆمەڵگاکانی رۆژهەڵات دا نییه و تەمەنی پتر له سەت ساڵ ناخایەنێ. هەربۆیەش سەر له بەری ئەدەبیاتی کوردی یا فارسی یان عەرەبی و تورکی لێک دەیەوه شتێک به ناوی سووننەتی ئەدەبیاتی شانۆیی نادۆزیەوه و هەر ئەمه وای کردووه له هەموو ئەم وڵاتانه شانۆ وەک دیاردەیەکی جیا له ئەدەبیات سەیر کرێ. ئەمە له کاتێکدایه که له رۆژاوا شانۆ و شانۆنامه بەشێکه له جیهانی بەرفرەوانی ئەدەبیات یان ئەگەر واش نەڵێین تێکەڵاوییەکانی ئەم ئەم دوو جیهانه هێنده زۆره که یەکاڵا کردنەوەیان زۆر سەخته.
کاتێک دەگەرێینەوه بۆ سەرەتاکان ئەم دیاردەیه زۆر به ئاشکرایی وه دیار دەکەوێ. ئەرەستوو کتێبی بووتیقا یان فەننی شێعری بەو مەبەسته نووسی که تێیدا باس له تیورییەکانی شێعر بکا بەڵام سەر له بەری ئەم کتێبه گرینگه باسی شانۆ و به تایبەت تراژێدییه. چون ئەو کات هیچ سنوورێک له نێوان شانۆ و شێعر دیاری نەکرابوو. کاتێک چاو له کتێبی فەننی شیعری هوراسیش دەکەین دیسان ئەمه باسی شانۆ و تراژێدییه که زاڵه.
هەرچەن له دوای رۆنیسانسەوه سنووری نێوان شانۆ و ئەدەبیات دیاری دەکرێ و لێک جیا دەکرێنەوه بەڵام دیسان دەبینین ئەژمارێکی زۆری نووسەران و شاعیران له هەردوو بواردا کار دەکەن و له هەردوو بواریشدا سەرکەوتنی گەوره به دەست دێنن. ناسراوترینی ئەم کەسانه ویلیام شێکسپیەره که وەک گەورەترین شاعیری ئینگلیس دەناسرێ بەڵام له هەمان کاتدا شانۆنامەکانی له هەموو دونیا به رێزێکی تایبەتەوه پێشکەش دەکرێن. له ئاڵمان کەسانی وەک گووته یان شیلێر وەک شاعیرانی گەورەی نەتەوەیی یان جیهانی دەناسرێن بەڵام هەر کام لەو شاعیره گەورانه خاوەنی چەندین شاکاری شانۆیین.
دوای بەدی هاتنی ژانرێکی نوێ به ناوی چیرۆک و رۆمان ئەم پەیوەندییانه نەک کز نەبوو بەڵکوو زۆر پتەوتریش بوون که هۆکارەکەی دەگەڕێتەوه بۆ ئەوەی که هاوبەشییەکانی نێوان چیرۆک و شانۆنامه زۆر زیاتره تا شێعر و شانۆنامه که دواتر زیاتر باسی ئەو هاوبەشییانه دەکەین.
سێروانتس که به نووسینی رۆمانی دۆن کیشۆت به پێشەنگی رۆمان نوووسی له جیهان دا دەناسرێ کاری خۆی به نووسینی شانۆنامه دەست پێکردووه و تا دێینه پێشتر ژمارەی ئەو نووسەرانەی شانۆنامەیان نووسیوه و ئەو شانۆنامه نووسانەی چیرۆک و رۆمانیان بڵاو کردۆتەوه زیاتر دەبێ. چیخۆف چەنده له جیهانی کورته چیرۆک دا بەناوبانگه دوو هێنده وەک شانۆنامه نووسێکی گرینگ دەناسرێ، ماکسیم گوورکی جیا لەوەی خاوەنی رۆمانی گەورەی وەک دایکه کۆمەڵێ شانۆنامەی زۆر پتەوی نووسیوه و نیکولای گوگول جیا له چیرۆک گەلی شاکاری وەک شێنێل شانۆنامەی به هێزی وەک بازرەسی خولقاندووه. ...
درێژەی وتار🔰
✅
t.me/SomaGovar