#پەند
ئەو کاتەی بەریتانيا هيندستانى داگير كرد بوو، سەربازێکی بەریتانی زللـەیەکی لە هاوڵاتیەکی هيندی دا. هينديەكەش بە بێ ترس ، لە ناو خەڵکەکە بە هەموو توانای خۆی زللـەکەی لە سەربازە بەريتانيەکەی دایەوە ..!
سەربازەکە چوو بۆ لێپرسراوەکەی گێڕایەوە . کە ئەو هیندییە سوکایەتی بە هێزی بەریتانیا کردووە و ، لە ڕووی هەڵچۆتەوە دەبێ سزا بدرێت !
بەڵام لێپرسراوەکەی پێچەوانەی ئەو ، گووتی : بڕۆ 50 هەزار ڕووپیەى بۆ بدەیە و داوای ڵێبوردنیشی لێ بکە!!
بەريتانيەکە بەو هەڵوێستەی بەرپرسەکەی زۆر نيگەران بوو ! بە ناچاری چووە لای هينديەكە و ، داوای لێ بوردنی لێ کرد و 50 هەزار ڕووپیەکەشی دایە .
هينديه كه لەبەر زۆری پارەكەی ، هەڵوێست و زللـە لێدانی ئینگلیزەکەی له بيرچۆوە !
بەو 50 هەزاره زۆر دەولەمەند بوو . چونكه پارەيەكى زۆر بوو و ، لەو سەردەمەی دا ، پێی دەوڵەمەند بوو و ،بوو به سەرمايه دار . چەند پاسەوانێكى لەخۆی کۆکردەوە . دوای چەند ساڵێک لێپرسراوه بەریتانیەکە ئەو هەڵوێستەی هەر لە بير مابوو، سەربازەکەی بانگ کرد و ، گووتی : لەبیرتە چەند ساڵیک پێش ئێستا ئەو کابرا هیندیەی کە ئێستا وا دەوڵەمەندە ، زللـەیەکی لە تۆودا ؟
سەربازە بەريتانيەكه گووتی : هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە!!
لێپرسراوەکەی گووتی : تۆش ئەوڕۆ بڕۆ لەبەر چاوی خەڵكيكى زۆر و ، بازرگان و دەوڵەمەندەکانی دەور و بەری بە هەموو هێزت زلـلەیەکی لێ بدە!!
سەربازەکە گوتی : ئاخر ئەو لە کاتێکدا خاوەنی هیچ نەبو و ، زوريش هەژار بوو ! لێی قبووڵ نەکردم ، کە زللـەم لێی دا ، ئێستا خاوەن پاسەوان و سەروەتە هەر دەمکوژێ !!
لێپرسراوەکە گوتی :بڕۆ ؛ مەترسە ؛ ناتكوژيت!!
سەربازەكه رويشت و ، له ناو کۆمەڵێک خزمەتکار و پاسەوان و پياوماقولدا بە هەموو توانای خۆی زللـەیەکی لە هينديەكەی دا !!؟
بەڵام هينديه كە نەك هەرهيچى نەگوت ، تەنانەت نەوێرا سەيريشى بكات !!
سەربازەکە سەری سوڕما ! گەڕايهوە بۆ لای بەرپرسەکەی و ، نەقلەکەی بۆ گێڕایەوە ..
گوتی : ئەو هينديه لە یەکەمجاردا کە زۆر هه ژاربوو زللـەى منی پێ قبوڵنەکرا!!
کەچی ئەوڕۆ بەو هەموو سەروەت و سامان و پاسەوانەوە ، زۆر بێ دەسەڵات دەرکەوت
!؟
لێپرسراوەکە گوتی : ئاخر يەكەم جار هیچ شتێکی نەبوو ، جگە لە کەرامەت ! بۆيه قبووڵی نەبوو تۆ کەرامەتی بشکێنی ..
بەڵام دووەم جار هەموو شتێکی هەبوو کەرامەت نەبێ ، کە بە 50 هەزار ڕووپیە فرۆشتى !
ئيستا كەرامەتى نەماوە و ، لە جیاتیان سامانی هەیە ! ناشیەوێ سامانەکەی لە دەست بدات !
بۆیە هەرچی لێی بکەیت سەری شۆڕ دەکات !
وەک ئەمرۆی ئێمە ، کە هەزاران کەسی بێ کەرامەت هەیە لە پێناو لەدەست نەدانی سامانەکانیان ، ئامادەن کەرامەتی هەزاران کەسی زۆر کەرامەتدار بشکێنن ..
" وەرگیراوە "
"ژوانگەی ئەوین"
❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
@Ayuob_kezhwan