وەڵامی پرسیاری بەشداربووان
بەڕێزان! لە خوارەوە وەڵامی چەند پێشنیار و پرسیارێك دراوەتەوە، كە لەلایەن زۆرێك لە بەشداربووانی قۆناغی حەوتەمی پڕۆژەی بەھای فەرموودە كراوە:
١ـ چۆن بتوانم ڕێنمایی گشتی وەربگرم لەبارەی تاقیكردنەوەكە؟
وەڵام: زۆر ئاسانە، سەیری لاپەڕە (٩)ی كتێبەكە بكەن، ڕێنمایی تەواو دانراوە لەسەر تاقیكردنەوە.
٢ـ كاتی تاقیكردنەوە دواناخرێ؟ گەر دوابخرێ زۆر باشترە.
وەڵام: نەخێر، كاتەكەی دوا ناخرێ، لە بەرواری (٢٠٢٢/٨/١٩) تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێ، ئێستاش كاتێكی زۆر باشتان لەبەر دەست ماوە و بە ئاسانی دەتوانن خۆتان ئامادە بكەن.
٣ـ تاقیكردنەوەكە كاتژمێر چەند و لە كوێ ئەنجام دەدرێ؟
وەڵام: تاقیكردنەوەكە لە دوای نوێژی عەسر ئەنجام دەدرێ، كە دواتر بە دەقیقی كاتەكەتان پێ دەگوترێ، بەنسبەت شوێنی تاقیكردنەوە، بۆ ئەمەش چەند ڕۆژێك پێش تاقیكردنەوە پەیوەندیتان پێوە دەكرێ لە ڕێگەی ئەو ژمارە مۆبایلەی لەكاتی ناوتۆماركردن بە ئێمەتان داوە، ھەر لە ناوچەكەی خۆتان تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێ.
٤ـ گێڕەڕەوەی فەرموودەكان لەبەر بكەین (أبي هريرة ، عائشة...)؟
وەڵام: بەڵێ پێویستە لەبەر بكرێن، لەو فەرموودانەی كە ناوی گێڕەڕەوەكە ھاتوە، كە ژمارەشیان زۆر كەمە، چونكە بەشێك لە فەرموودەكان بە قرتاندنی ناوی گێڕەڕەوەكە، فەرموودەكە مانای تەواو بەدەستەوە نادات.
٥ـ ئایا لە تاقیكردنەوە پێویستە حەرەكەی فەرموودەكان بنووسین (واتە: كەسرە و فەتحە و...)؟
وەڵام: نەخێر، حەرەكاتی فەرموودەكان لە تاقیكردنەوە داواكراو نییە و نمرەی لەسەر نییە.
٦ـ ئایەتەكان داخڵن؟ خاڵ ژماردنەكان داخڵن؟
وەڵام: نەخێر ھيچیان داخڵ نین.
٧ـ مەرجە دەقی عەرەبی فەرموودەكان دەقاودەق لەبەر بكەین، بۆ نموونە (ان، كان، الی) ئەمانەت بیربچێ؟
وەڵام: بەڵێ، بەڵكو دەبێ زۆر وریای دەقی عەرەبی فەرموودەكان بن كە بەجوانی و بەڕێكی بینووسن، بێگومان گەر ھەڵەكەش زۆر بچووك بێ، نمرە ناشكێندرێ.
٨ـ مەرجە واتای كوردی فەرموودەكان دەقاودەق وەك كتێبەكە بنووسرێ؟
وەڵام: نەخێر مەرج نییە، بەڵام پێویستە مانای تەواوی فەرموودەكە بنووسن.
٩ـ ئایا بەشداربووی عەرەب چی بخوێنێ لە كتێبەكە؟
وەڵام: بۆ ئەو بەشداربووانەی كە عەرەبن و كوردی نازانن، پێویستە تەنھا دەقی عەرەبی فەرموودەكان لەبەر بكەن، بەڵام بێگومان پرسیاری عەرەبی قورستر دەبێ لە پرسیاری كوردی لە ڕۆژی تاقیكردنەوە، چونكە مەنھەجیان كەمترە.
١٠ـ ئایا فەرموودەكان بەدەنگ بڵاو دەكرێنەوە؟
وەڵام: بەڵێ بەدڵنیایی، بەمزوانە ئەپڵیكەیشنی تایبەت بەم قۆناغە بەردەست دەبێ، كە فەرموودەكانی بەدەنگ تێدا دانراوە.
١١ـ ئایا كتێبەكە بە فایلی (Pdf) كەی بڵاو دەكەنەوە؟
وەڵام: ھێشتا بڵاومان نەكردۆتەوە، لەھەندێك شوێن بڵاوكراوەتەوە كە ئێمە لێی بەرپرس نین.
ھیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین...
گەر بەدەر لەمانە پرسیارێكی ترت ھەیە، فەرموون لە كۆممێنت بینووسن، وەڵام دەدرێنەوە، بیریشتان نەچێ ھاوڕێكانتان تاگ بكەن.
#پڕۆژەی_بەھای_فەرموودە
#قۆناغی_حەوتەم