کاتێك کەمێك هەست بەخەم دەکەین 🦧🫧
- مامۆستای ئاینی دەڵێت ، تاوانت زۆرە.
- شاعیر دەڵێت ، عاشقیت. - ئەدیب و نووسەر دەڵێت ، کتێب ناخوێنیتەوە.
- پزیشک دەڵێت ، تووشی نەخۆشی دەروونی بووی.
- فەیلەسوف دەڵێت ، سەردەمی دڵتەنگییە.
- بازرگان دەڵێت ، زیانی ماددیت کردووە.
- هونەرمەند دەڵێت ، گوێ لە میوزیک ناگریت.
- هەژار و نەدار دەڵێت ، پارەت نییە
ڕاستییەکەی ئەوەیە هیچ کەس ڕاستی ناخی کەس نازانێت هەمووی لە ناخی خۆیەوە دەڕوانێتە بەرامبەر
خەڵك بە تەواوی ناخی خۆی بۆ ناخوێندرێتەوە چ بکات بە بەرامبەرەکەی
ئەگەر ناتوانن لێیان تێبگەن وازیان لێبینن
ئەگەر وەڵامێکی گونجاوت پێنییە مەپرسە
ئەگەر ناتوانی خۆت بخەیتە جێی ئەو کەسە کەواتە فەلسەفە لێمەدە و خەمەکەی بە هیچ و بێمانا وەسف مەکە.
شەوتان شاد 🦧🦋