والله ئێمە خۆمان بەری دەکەین لە هەڵەکانی حوککام و دەسەڵاتداران وە جگە لە دەسەڵاتداران........
❁ ❁ بسم الله والحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله و على آله و صحبه و من والاه ❁ ❁
✍شێخ ڕەبیع حفظه الله دەفەرموێت:
☜والله ئێمە خۆمان بەری دەکەین لە هەڵەکانی حوککام و دەسەڵاتداران وە جگە لە دەسەڵاتداران،
☜وە ئەو کەسەشمان خۆش دەوێت کە شەریعەتی خوای گەورە جێبەجێ دەکات،
☜وە زۆرمان پێ ناخۆشە موخالەفەی ئەو شەریعەتە بکرێت،
☜وە پشتیوانی هیچ موخالەفەو باتڵێک ناکەین هەرگیز،
❁وە پێغەمبەری ئازیز ﷺ دەفەرموێت وەک لە فەرمودەی دایکی سەلەمەدا هاتوە:
( ستكون أمراء فتعرفون وتنكرون فمن عرف بَرِئ، ومن أنكرَ سَلِم، ولكن من رضي وتابع،قالوا: أفلا نقاتلهم؟ قال: لا ماصلوا ).📕[صحيح مسلم (١٤٨٠/٣)]
واتە:(لە دوای من ئەمیرو سەرکردەو دەسەڵاتدارانێک دێن،شتی باشیان لێ دەبینن وە شتی خراپیشیان لێ دەبینن،
""☜بۆیە هەر کەسێک خراپەکە بزانێت~کە دەسەڵاتدار و جگە لە دەسەڵاتدار دەیکەن~وە لێی تێکەڵ نەبێت،ئەوا ڕێگای بەری بونی لە تاوان و سزای ئەو خراپەیە بۆ دەبێت،کە بیگۆڕێت بە دەستی یان زمانی،ئەگەر نەیتوانی ئەوا با بەدڵ ئەو خراپەیەی پێناخۆش بێت کە دەزانێت خراپەیە،
☜وە هەر کەسێک ئەو خراپەیەی پێ ناخۆش بێت،ئەوا لە تاوان و سزاکەی بەری دەبێت و سەلامەت دەبێت،ئەوەش بۆ حەقی کەسێکە کە توانای ئینکاری کردنی نیە نە بەدەست و نە بە زمان،بۆیە با بەدڵ ئەو خراپەیەی پێناخۆش بێت و خۆی لەو خراپەیە بەری بکات،
☜بەڵام تاوان و سزا بۆ ئەوانەیە کە ڕازی دەبن بە خراپەکە وە شوێنی دەکەون یان خراپەکە دەکەن،
☜وە ئەو فەرمودەیەش بەڵگەیە کە هەر کەسێک توانای لادانی خراپەیەکی نەبوو،ئەوا بە تەنها بەبێدەنگ بون تاوانبار نابێت،بەڵکو تاوانبار دەبێت بە ڕازی بون بەو خراپەیە،
یاخود تاوانبار دەبێت بەوەی کە ئەو خراپەیەی پێ ناخۆش نەبێت بەدڵیشی،
یاخود تاوانبار دەبێت بە کردنی خراپەکە یان شوێن خراپەکە بکەوێت"".( ۱ ).
صەحابەکان فەرمویان:ئایا شەڕ لەگەڵ ئەو جۆرە سەرکردانە نەکەین؟
پێغەمبەر ﷺ فەرموی:(نەخێر تاوەکو نوێژ دەکەن و ڕێگری لە نوێژ ناکەن).( ۲ ).
بۆیە ئێمە شتە خراپەکان نکۆڵی دەکەین إن شاء الله بە گوێرەی توانامان بە دڵمان وە بە زمانمان وە بە پێنوسەکانمان،لە سنوری هێزماندا،
وە ئەگەر توانای ئەوەشمان نەبوو ئەوا بە دڵ ئینکاری دەکەین،وە پێی ڕازی نین هەرگیز،(ولكن من رضي وتابع)،(بەڵام تاوان و سزا بۆ ئەوانەیە کە ڕازی دەبن بە خراپەکە وە شوێنی دەکەون یان خراپەکە دەکەن)،
☜بۆیە ئێمە لەسەر ئەو مەنهەجەین کە پێغەمبەری خوا ﷺ بۆی ڕونکردوینەتەوە،وە هەموو بابەتێک وە لە نێوانیشیاندا بابەتی حوککام پێغەمبەری خوا ﷺ لەسەر ڕێگایەکی ڕون و ئاشکرا و سپی بەجێی هێشتوین،
☜شەوەکەی ئەو ڕێگایە وەک ڕۆژەکەیەتی زۆر ڕونە،کەس لەو ڕێگایە لانادات ئیللا کەسێک کە خۆی بە هیلاک چوە.
☜بۆیە ئێمە إن شاء الله دەست دەگرین بەو ڕێگایەوە،بە توندی و بە کاکیلەکانمان دەستی پێوە دەگرین،وە لانادەین لەو ڕێگایە،
ئەگەر چیش تیرو هێرشی خەڵکی زۆریش بێت بەرامبەرمان،چونکە إن شاء الله ئەو هێرشانە بێسودو بێبایەخ و هەڵەشەیە،
وە إن شاء الله زیانی نابێت بۆمان ئیللا زیانی بۆ خۆیان دەبێت لە دونیا و لە قیامەت.
سەرچاوە:📚كتاب «الذريعة إلى بيان مقاصد كتاب الشريعة» (٩٨/١).
ـ---------------------------
( ۱ )شەرحی ئیمامی النووي رحمە اللە بۆ ئەو فەرمودەیە.
( ۲ ) ئەو فەرمودەیەمان ئەو بەشەی " لا ماصلوا" بە شەرحی زانایان بڵاوکردوەتەوە بۆ ئاگاداربون لەسەر شەرحەکەی بگەڕێنەوە سەر ئەو لینکە لە فەیسبوک:
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=1711410462300856&id=100002957574792وَصَلَّى اللهُ وَسَلَّمَ وَبَارَكَ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِهِ وَأَصْحَابِهِ أجْمَعِينَ.
:: گۆران خضر.
کەناڵی : ڕێگای پێشین لە تیلیگرام.