تێکەڵبونت لەگەڵ ئینسانەکانی دەوروبەرت ھەتا ئەو کاتە باشە کە ھێندە ھۆگر نەبیت بە نەبونیان بشکێیت، دڵخۆشبە و پەیوەندی جوان دروست بکە بەڵام خۆت لە لیستی سەرەوە دابنێ، خۆت دەتوانیت لە خۆت تێبگەیت و ئازارەکانت لە ئامێز بگریت، دەبێت قورسایی سەرشانت خۆت ھەڵیبگریت و بەتەنھا بەھێز بیت، ھیچ کەسێک بۆ ھەمیشە لێرە نییە تا ھێزت بۆ بنێرێت و یارمەتیت بدات، لە کۆتایدا تاکە فریادڕەسی تۆ «خۆتیت».