✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
♦️ سیمیۆلۆژیای رەنگ لەشیعری #شێرکۆ_بێکەس,دا:
دیوانی رەنگدان بە نموونە
🔵 #لوقمان_ڕەئووف
پێشەکی دیوانی ڕەنگدان، یەکێکە لەشاکارە ئەدەبییەکانی #شێرکۆ_بێکەس، ئەمەش لەوەوەیە کە لەلایەک کۆی دیوانەکەی بریتییە لە چامەیەکی درێژ، لەگەڵ ئەمەشدا رەنگ بووەتە شوناس و شەبەنگ و یەکێک لەڕەگەزە ھەرە سەرەکی و دیارەکانی جوانناسی و سەرنجڕاکێشی و بەمەدلولکردنی کۆی دیوانەکەی شاعیر، ھەر لەبەرئەمەشە دیوانەکەی ناوناوە ڕەنگدان، لەلایەکی ترەوە ڕەنگ تەواوی کارئەکتەرو کەش و وێنە ئەدەبییەکان بەرھەمدەھێنێت، بەو پێیەی دەست بەسەر بەتەواوی ژیان و زانستە جیاوازەکانی دیکەشەوە دەگرێت، بەمانایەکی تر ڕەنگ پێکھاتەیەکی سەرەکی ژیان و گەردونەو ڕۆڵی لەسەر ڕەنگی مرۆڤەکان و پێست و موو لەڕووی جوان و ناشرینەوە ھەیە. ڕەنگ لەدەقی شیعریدا، جارێک بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ، زۆر جاریش وەک کەرەستەی خەیاڵی جۆراوجۆری شیعر ئامادەیی ھەیە، ڕەنگەکان دەتوانن ڕۆڵی جیاواز لەشیعردا بگێڕن و شاعیر دەتوانێت بۆ دەرخستنی ھەست و سۆزی خۆی بەکاریانبھێنن” بەو مانایەی شاعیرەکان لەپێناو دیاریکردنی وێنەی شاعیرانەو ئاشکراکردن و ڕوونکردنەوەی بەشەکانی نێوان وێنە شیعرییەکان سودی لێوەردەگرن” لەڕاستیدا ڕەنگ لەدیوانی ڕەنگداندا بۆ شێرکۆ وەک پەنجەرەو ھەنگاوێکی نوێ بوو، لەپێناو زیاتر ناساندنی ھەم توانستیی شاعیرێتی خۆی، ھەم ناساندنی دەق بەخوێنەر، بۆیە دەقی شیعریی شاعیر پڕە لەوێناو بەرجەستەبوون، بۆ ئەم بەستەش ڕەنگ ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە، بۆیە ناسینی وشە، گرنگترین ڕۆڵی لە ناسین و لێکدانەوەی دەقدا ھەیە، بۆیە وشەکان لەبیری شاعیرەوە ھاتون و ھەریەکەشیان دەلالەت لەو شتە دەکات، کە شاعیر پێی ئاشنان کەواتە ھەموو شاعیرێک خاوەن وشەی تایبەت و وێنای خۆیەتی، دەشتوانێت لە وشەیەکدا ڕوانینی جیاوازی خۆی بخاتەڕوو، بۆیە پێویستە ئەوەبزانین کە چۆن بایەخی بەڕەنگ داوە، چ لەڕوانگەی ناسینی شاعیرو جۆری ڕوانینی بۆ ڕەنگەکان، یان چۆنیەتی ئامادەبوونی ڕەنگەکان لەدەقە شیعریەکەدا، ناسینی ئەم دوو خاڵەش، ئێمە لەمەبەستە سەرەکییەکەی شاعیر نزیک دەکاتەوە....
درێژەی وتار🔰
✅ t.me/SomaGovar