بیرکردنێک بیرت ئەکەم کەوەسف ناکرێ، هەر چەن هەوڵدەم وێنات بکەم پێم ناکرێ، دێر بەدێری ئەم نوسینە بەسەر گۆرەکەتدا هەڵەوەشێنم و پیت پیت ئەیدەم بە بایا، بۆ گەیشتن بەوەی ویستت بەو راستیەیی ناخت بەدوای ئەگەرا گەیشتی بە خۆشەویستی خۆشەویستەکان، جوانی جوانەکان، میهرەبانی میهرەبانەکان، ئەوەی لات وابوو بوونی نیە، ئێستا لای ئەویت و بوونی یەقینیە، ئەو سینەیی تۆ پڕبوو لەتەم تەمێک، کە ساماڵ بوونی زەحمەت بوو، تیشکی رۆژ تێیدا زۆر ئەستەم بوو، بینینی مانگی چواردە بووبووە خەمێک سەرتاپا دڵتی داگرتبوو، ئەملاو ئەولای پێ کردبووی، تەمێکی رەش، پڕ لەقەلی رەش، دەوردراو بە راوچی پۆشاک رەش، بەتفەنگی رەشەوە، رو وەو کانگەی رەشەوە، تامەزرۆی تەقینی گولەیەک بووی ژینت بگۆری لە قیرە قیری قەلە رەش بۆ جروە جروەی بولبولی ناخ گەش، دوور لەتەم و راوچی تفەنگ رەش، لەبیرم ناچێ و چاکم لەبیره، قیرەی خۆت و قەلی رەشت، قاوەی تاڵ و گومانی رەش، تاوێی رابواردن و گاڵتە و کەسێکی سەرکەش، زۆری وەک تۆ ویڵی خەمن عەوداڵی کەساسی و سفرەی شرن، بە ئاواتن راستیەکان هەڵزرن، بەرەو بیری یوسفی بەرن، هەرزان فرۆشی کەن و بەرەو وەڵاتێکی بەرن، لە نێوی بەرن، بەجامێک ئاو لەخشتەی بەرن، پاش ماوەیەک بێتەوە بە زانایی و دانایی بتان کات بە کۆیلەی زانست و بەڵگە و بورهانی، نغرۆتان کات بەقسەکانی، بگەرێن و بڵێن ئاخۆ راستی لە کوێ یەو کوانی، زۆر جار پێکەنینی روکەشانە، خۆ دەرخستن هەزەلیانه، سەرخستنی بێ باکانە، نەزانی و گێلی لە گیرفانە، گەر بەتێکرا ئاوازیان بخەنە کار، وائەزانن هێشتا زووە بۆ گروگاڵ، گروگاڵی زانستی، گەیشتنە بەراستی، تێرامانی زانستی گەیشتنە بە لوتکەی سەر بەرزی، ئاماژەیە بۆ علم و زانستی،