Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
گەر رۆژانێک بم وستبایە دڵ خۆش بم سەدان رۆژ ئەبوایە باجی ئەم کارەم بدایە ، باشبون بۆ من وەک ئەو مناڵەی لێ ھاتووە کە نەخۆشە و بەزۆر شروبی ئەدەنێ و بە قێزێکەوە ئەیخواتەوە ،بۆیە ئێستا منیش بە قێز و بێزێکەوە دڵخۆشی ئەخۆمەوە و لە کۆتایدا ھەر ئەزانم کە حاڵە بەدکارەکەی من رقی لەم دڵخۆشییە و وەک گوریسێک لە ملم ئاڵاوە و ھەم کە ئەجولێم ئازارم ئەدات و بریندارم ئەکا ھەم کە بمەوێ لە ملم دەری بھێنم ئەمخنکێنی و ناتوانم دڵخۆشی من بووە بە رۆمانە کۆنە تاڵەکانی میسر لەگەڵ خوێندنەوەیان دڵت وەرەس ئەبێ و بێزاری ئەتگرێ
حاڵە خراپەکەم کەسمە!💔
نوسین~شڤان ئەبوبەکر
11/March | 6:40PM
حاڵە خراپەکەم کەسمە!💔
نوسین~شڤان ئەبوبەکر
11/March | 6:40PM