#مەرجەكانی_عیبادەت؛
لە پێناسەی بەندایەتی و پەرستن بۆكردن لە شەرعدا كە بریتی بوو لە: (التذلُّل لله محبّةً وتعظيماً، بفعل أوامره واجتناب نواهيه، على الوجه الذي جاءت به شرائِعُه) بۆمان دەردەكەوێت كە عیبادەت چەند مەرجێكی تێدا پێویستە:
١.(صدق العزيمة): بوونی عەزیمەتێكی ڕاست لە سەر گوێڕایەڵی كردنێكی كردەوەیی و واقیعی، بە بەجێهێنانی فەرمانەكان و دووركەوتنەوە لە قەدەغەكراوەكان، كە ئەمەش مەرجی بوونی عیبادەتە(شرطٌ لوجود العبادة)، ئەم مەرجەش لەم بڕگەیەدا دەردەكەوێت كە خەتی بە ژێردا هاتووە: (التذلل لله محبّةً وتعظيماً، بفعل أوامره واجتناب نواهيه...)
٢.(الإخلاص لله): بوونی ئیخڵاسێكی پاك و تەواو بۆ خوا لە پەرستندا، دوور لە ڕیایی و شەریك بۆ خوا دانان، وە ئەم مەرجەش لەم بڕگەیەدا دەردەكەوێت كە خەتی بە ژێردا هاتووە: التذلل لله محبّةً وتعظيماً، بفعل أوامره واجتناب نواهيه،...)
٣.(موافقة السنة): بوونی پێكاوپێكییەكی(الموافقة) تەواو لەگەڵا سوننەتی پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لە خواپەرستنەكەدا، بۆ ئەوەی خواپەرستیەكە دوور بێت لە بیدعەو داهێنراو، وە ئەم مەرجەش لەم بڕگەیەدا دەردەكەوێت كە خەتی بە ژێردا هاتووە:(...، على الوجه الذي جاءت به شرائِعُه).
وە دوو مەرجی دواییش مەرجی گیرابوونی عیبادەتەكەن، واتە كە هەركام لەم دوو مەرجە نەبن؛ ئەوە عیبادەتەكە گیراو قەبوڵا نابێت.
وە ئەم ئایەتەش (الكهف:١١٠) بەڵگەیە لەسەر هەرسێ مەرجەكە:
قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُوحَىٰ إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَـٰهُكُمْ إِلَـٰهٌ وَاحِدٌ ۖ فَمَن كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ
١ ـ فَلْيَعْمَلْ (صدق العزيـمة)
٢ ـ عَمَلًا صَالِحًا (موافقة السُّنَّة)
٣ ـوَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا (الإخلاص لله)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
کتیبی : خواپەرستی نەک شەخس پەرستی
#نوسینی: عبدالطيف أحمد مصطفى
بەشی: 5