خانمی ئازیز جوان گوێ بگرە 😁
ڕاستە بەجێ گەیاندی سیلەی ڕەحم پێویستە
ڕاستە سەردان و هاتوو چۆ کردن جوانی دەبەخشێت بەژیان
ڕاستە ماڵە باوک خۆشەویستە
ڕاستە دایک و باوک ڕۆڵەی خۆی لا شیرینە
ئەمانە هەمووی بەلایەک ئاساییە
بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە تۆ حەفتەی سێ جار بە خۆت و کابرا و چوار مناڵەوە خۆت دەکەیت بە ژووردا
ناشڵێت حەزم لێیە ئیسراحەت بم دەڵێ لەبەر ماڵی باوکم دەچم با بێتاقەت نەبن ههههههه
خانمی ئازیز تۆ کە چویت بۆ ماڵی باوکت هەر خۆت بچۆ تەلەفۆن مەکە بۆ هەردوو خوشکەکەت یان براکانت لە ماڵی باوک کۆبنەوە خۆ مەکتەبی سیاسی نیە ههههههه
با هیچ نەبێت کە چون گوێتان لە دەنگی خۆتان بێت ، نەک ببێت بە فەرتەنە و قاوقیژ و شەڕە لەقەی منداڵ
ئاخر ئەمە خۆشەویستی پێ ناڵێن ....
تۆ ئەگەر بیری خوشکەکەت کرد بچۆ بۆ ماڵی خۆیان بۆ کۆیان دەکەیتەوە لە ماڵی باوکت ؟
خێڵ و عەشرەت کۆ مەکەوە لەوێ و ماڵەکەش تێک و پێک بدەن بەسەر یەکدا تا دوو ڕۆژ دایک ماڵ کۆ دەکاتەوە ..
کارێک مەکەن کە چوون برا بچوکەکەی ماڵی باوکت
بە بیانوی مەلەو و یاریەوە خۆی بدزێتەوە😂
ئینجا خۆشت تەسک مەکەوە و خۆت بادەیت بەم دیو دیوا بڵێی هەموو ڕۆژێک نەچم شێت دەبم دەی بە قورئان ڕاست ناکەیت 😂
ئەگەر سێ خوشکن ئەتوان حەفتەی یەکێتان بچن هەم باوک و دایکتان ئیزعاج نابن هەم مێشکی کەس هیلاک ناکەن هەم باش لەیەک حاڵی دەبن هەم دەشتوانیت ئیشەکانیشیان بۆ بکەن 😊
دایک و باوک کە چووە تەمەنەوە تەحەمولی نامێنێت و زوو توڕە و بێتاقەت ئەبێت ،
لانی کەم تۆ مەبە بەسەر ئێشە بۆ کەس 😌
@baxtaveri