@attachbot dan repost
✅گڕاوانی سابڵاغ لە باغی مکاییلی مەهاباد
دۆستان لەبارەی گڕاوانی سابڵاغ سەرەوەی باغی مکایلی پرسیارێک:
ئەری بە ڕاستی گڕاوان چی لێ بەسەرهات؟
دیارە ئەوانەی لە قەدیمەوە لە مەهاباد ژیاون، هەموو بیرەوەری شیرینیان لەو سوێرئاوە هەیە،گڕاو واتا ئاوێکی مەعدەنی بەڕەنگی سوور و زەردە کە ڕسووبی ساز دەکاو بە تام سوێرە. هەڵبەت نازانم لە باری زانستییەوە گڕاوی مەهاباد لە چ شتگەلێک پێک هاتۆ و بۆ لەشی مرۆڤ باشە یا خراپ؟ بەڵام جاران و هەتا شیست و حەفتاکان، هەموو ساڵێ، مانگی گەلاوێژ و پێش ئەوەی گەڵاوێژ (بکەوێ) بنگۆێ، بنەماڵەکان دوو، دوو و سێ، سێ بارو بنەیان تێک دەنا و ژنان و منداڵەکانیان بە قرچە قرچی نیوەڕۆ دەڕۆیشتن وخۆیان لە گڕاوانی سەرەوەی باغی مکایلی داویشت.
هەروەها کەسێک لە هەر وەرزی ساڵ دا نەخۆشی پێستی، یا خورووی زۆری لە لەشدا هەست پێ دەکرد، دەیانناردە گڕاوان.
پێشینیان لە باب و بابەگەورە ڕا بۆ مناڵان ئامۆژگاری دەدرا کە ساڵێ چەلێک خۆ لە ئاوی گڕاو باوێن، هەتا لە نەخۆشی پێستی بەدوور بمێننەوە.
هەروەها دەکوترا کە ئەو گڕاوە شوێن پێی سمکۆڵی دوڵدوڵ ئەسبی حەزرەتی عەلیە. هەڵبەت ژومارەی گڕاوەکانی مەهاباد پتر لە سێ دانە بوو، کە دوانی لە نێو میحوەتەی سەددا هەڵکەوتبوون و خەڵک دەستی پێ ڕانەدەگەیشت و من چەلێک لەگەڵ باپیرم کاک قادری شینی (قادر شکاک) کە باغەوانی سەددێ بوو، ئەوێشم دیت. تەنیا یەک گڕاوە خەڵک کەڵکی لێ وەردەگرت کە لە سەرەوەی باغی مکاییل و بەدەستی تەپپەی سەیرانەوە لەو بەری ڕێگاکە دا هەڵکەوتوە و ئەوکات بە بەردچن دیوارێکی قوڵەیان بۆ ساز کردبوو، کە سەڕەڕای ئەوەی میچی نەبوو، خاتوونەکان بە بێ ترس و دڵەڕاوکێ، تێیدا مەلەیان دەکرد و پیاوانی چاوپاکیش کاتی قەرەباڵغی و بوونی خانەوادە لە ناوگڕاو، ڕێگای خۆیان دەگۆڕی.
شۆڕای شاری دەورەکانی پێش هات دەوروبەری و برۆی چاک کا، پێموایە چاوەکەی ویشک کردۆ...
ئەوێندەرێش شوێنەوارێکە بیرەوەری مناڵی زۆران زیندوو ڕادەگرێ و بە واتایەکی، نۆستاڵژییە..
هەڵبەت پاش چاکرانی ئەم شوێنە، من چووم و ڕادەی هەڵقوڵانی سوێرائاوەکە و ئەو ئاوەڕۆ ڕسووبێی لەبەری دەڕۆیشت زۆر کەم ببۆوە،
جارێکی دیکەش ویستم بچمەوە، کوتیان بەرپرسی لێرە نیەو ژومارەیەکیان داناب کە هەر نەمتوانی بچمەناوەوە.
سەبارەت بەو شوێنە مام هێمن دەفەرمێ:
تاقەداری، کزی، پیری عەوداڵ/
دیمەنی هێمنی هێنامە خەیاڵ/
وەکوو ئەم تاک و تەریک لەم لێژا/
غەیری سوێر ئاوی گڕاو نەیچێژا/
داواکاریم لە دڵسۆزان، هەروەها بەرپرسانی شاری مەهاباد بەتایبەت شۆڕا و شارەداری و میراتە دێرینەکان ئەوەیە، نەهێڵن ئەم شوێنە دێرینە بفەوتێ و خەڵکی مەهاباد کە بە نەمانی بنداوی ورمێ، چوونە بەحریان لە کیس چۆ، لانی کەم گڕاویان بمێنێ و بۆ منداڵی ئەو سەردەمە و بەرەی داهاتوو، تەجروبە و بیرەوەری سازکا، هەر ئەو جۆرەی گڕاوی سەردەشت ئێستا بۆتە شوێنەوارێکی گرینگی گەشتیاری سەردەشت و پارێزگا و وڵات، گڕاوی مەهابادیش دەتوانێ نۆژەن بکرێ و پەرەی پێ بدرێ.......
سپاس بۆکاک کەریم ڕەسووڵپوور کە گڕاوانی سابڵاغی وەبیر هێنامەوە.
۹۸/۸/۲٤مەهاباد
سولەیمان ڕەسووڵی
🆔 http://telegram.me/dr_s_rasouli
🆔 https://www.instagram.com/p/B44UZ8mHK-s/?igshid=1fhat12x7vm6b