ھاتنە دەرەوە لە پەیوەندیەک، لە ھاتنەدەرەوە و گەڕانەوە لە جەنگ دەچێت. ھەموان دەزانن کە مرۆڤ لەدوای ئەزمونی جەنگ، ئەزمونی بۆمب و ڕومانە و خوێن و ئاگر و مەرگ،ئەزمونی چاوی دەرپەڕیوو و دڵ و گەدەی ڕاخراوەوە، ئیتر ئەم مرۆڤە نامۆ دەبێت بە ژیانی ئاسایی و سەر لەکارەکانی ژیان دەرناکات و بەجۆرێک دەژی وەک ئەوەی لەسەر ئەم ھەسارە گچکەیە، نە کەسێکی ھەبێت، نە جێگەیەک. ھەموان دەبن بە غەریبە بۆی و دەبێت بە غەریبە لەلای ھەموان. بەڵام ھەر ئەم مرۆڤە غەریبە، ھەر ئەم مرۆڤە کە ئەزمونی جەنگی کردووە، لەنێو سەختیەکانی ژیاندا تەنھا لەیەک شت دڵنیایە ئیتر ناگەڕێتەوە بۆ جەنگ!
بەڵام بیرتان نەچێت، لە پەیوەندیدا ھەمیشە دوو کەس ھەن. من تەنھا باسی یەکێکیانم کرد! ئەوی دیکەیان نە ئەزمونی جەنگی ھەیە، نە ئەزمونی بۆمب و ڕومانە و خوێن و ئاگر و مەرگ! نە چاوی دەرپەڕیوو و دڵ و گەدەی ڕاخراو! ئەمانە، ھەمیشە ئامادەن بگەڕێنەوە بۆ جەنگ!
...