ئەبوهوریرە ـ خوای لێ ڕازی بێ ـ لە پێغەمبەرەوە صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەیگێڕێتەوە كە فەرمویەتی: ((أَحَبُّ الْبِلَادِ إِلَى اللَّهِ مَسَاجِدُهَا، وَأَبْغَضُ الْبِلَادِ إِلَى اللَّهِ أَسْوَاقُهَا))
واتە:خۆشەویسترین شوێن بەلای پەروەردگارەوە مزگەوتەكانن, وەبوغزێنراوترین شوێن بەلای پەروەردگارەوە بازاڕەكانن.
لەم حەدیسەوە دەرەکەوێت:
١/ چەسپاندنی هەردو سیفەتی (خۆشەویستی وڕق لێ بون) بۆخوای گەورە بەو شێوەیەی كە شیاوی خۆیەتی بە بێ گۆڕین و نەهێشتنی واتاكەی.
ئەو دوو سیفەتە بۆخوای مەزن جێگیر دەکەین وەک اهلی سونە و جەماعە باوەڕمان وایە کە خوای گەورە ئەو دوو سیفەتەی هەیە
بەبێ گۆڕین و دەستکاری و لادانی واتاکەی.
٢/ گەورەیی پێگەی مزگەوتەكان لە زەویدا چونكە بەماڵی پەروەردگار دادەنرێن وشوێنی بەجێ هێنانی پێنج فەرزەی نوێژەكان وقورئان خوێندن ویادی پەروەردگارن.
٣/ خراپی بازاڕەكان چونكە شوێنی غەفڵەتو بێئاگایین لە یادی پەروەردگارو سەرڕای ئەو هەموە غەش و فێڵ و قۆڵبڕین و سوێندی درۆخواردنەی كە تیایدا دەكرێت.
٤/ ئێستا بازاڕەكان بونەتە شوێنی خۆنواندنی ئافرەتان و كۆبونەوەی گەنجان و بەزاندنی سنورەكانی ئیسلام.