٥٧٣ـ حیکمەت و سوودی ڕۆژوو چییە ؟
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( یەکەمیان : ئەوەی کە خوای گەورە ئاماژەی بۆ کردووە : " يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ " [ البقرة : ١٨٣ ] ، لە سونەت وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " من لم یدع قول الزور والجھل فلیس للە حاجة أن يدع طعامه وشرابه . "
دووەم : زانینی نیعمەتەکانی خوای گەورە لەسەر بەندەکان بە ئارەزووەکانی خواردن و خواردنەوە و نیکاح ، چونکە قەدری نیعمەت نازانرێ ئیلا بە دژەکەی ، ھەروەک دەوترێ : بە دژەکەی شتەکان دەناسرێن ، کەسێک بەردەوام تێرە و خۆشی بە خێزانی خۆی دەبات قەدری ئەم نیعمەتە باش نازانێت ، بەڵام ئەگەر ڕێگری لێ کرا و دابڕا لێی بە شەرع یان قەدەر ، ئەوا نیعمەتی خواردن و خواردنەوە و نیکاح دەزانێت ، چونکە ئەمڕۆ بۆی نییە ، بۆیە سوپاسی خوا دەکات کە بۆی ئاسان کردووە پێشتر .
سێیەم : ڕاھێنانی نەفس لەسەر ئارام گرتن ھەتا دەبێتە کەسێکی ئارام گر ، چونکە مرۆڤ ڕۆژ ھەیە کاتی ڕۆژوو گرتن برسی دەبێ یان تێنوو دەبێت ، ئەم ڕۆژووە دەبێتە ڕاھێنان ئارام گرتن لەسەر بزر بوونی شتی خۆشەویست ، ئەمە تەربییەتی نەفسی یە .
چوارەم : دەولەمەند دەزانێت پێویستیەکانی ھەژار چیین بەھۆی ڕۆژووە ، دڵی نەرم دەبێت و بەزەیی پێیدا دێتەوە ، لەبەر ئەوە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سەخی ترینی خەلکی بووە لە بەخشین ، بەتایبەتی لە مانگی ڕەمەزان کاتێک جبریل دەھات قورئانی لەگەڵ مراجعە دەکرد ، مرۆڤ نازانێت پێویستی یەکانی کەسی لێ قەوما و ئازارەکانی چیین ئیلا ئەگەر برسی بێت ، بەمە بەزەیی بە برا ھەژارەکانی دا دێتەوە .
پێنجەم : تەسک بوونەوە مەجاری بۆ شەیتان ، چونکە بەزۆر خواردن دەمارەکان خوێن پڕ دەبن و فراوان دەبن ، بە کەم خواردن مجاری تەسک دەبن ، مجاری خوێن شەیتان ھاتوچۆی پێدا دەکات ، لەبەر وتەی : " الشیطان يجري من ابن ادم مجرى الدم " لەبەر ئەوە فەرمان کراوە بەو مرۆڤەی ناتوانێ ژن بھێنێت بەڕۆژوو بێت ، بۆ ئەوەی مجاری خوێن تەسک ببێتەوە و شەھوەت کەمتر بێت و شەیتان زاڵ نەبێت بەسەر کەسەکەدا .
شەشەم : پارێزگاری یە بۆ زۆری رطوبات لە لاشە ، لەبەر ئەوە ھەندێک خەلک لەش ساغییان زیاد دەبێت بە ڕۆژوو گرتن ، ....
حەوتەم : لە پێش و پاش خێر و چاکە بەدەست دەھێنێت لە عیبادەتی خوا ، لە پێشی پارشێو خواردن ، چونکە پارشێو عیبادەتە ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " تسحروا فإن في السحور بركة " ، وە ئەوەی بە دەست دێت کاتی ڕۆژوو شکاندن ، چونکە خۆشەویسترین بەندە لای خوا ئەوەیە پەلە دەکات لە ڕۆژوو شکاندن .
ھەشتەم : زۆربەی ڕۆژووگرەکان کاتیان ھەیە بۆ عیبادەت ، لەبەر ئەوە دەبینیت مرۆڤ کاتی ڕۆژوو گرتن عیبادەتی زیاد دەکات ، ڕۆژی بەڕۆژوو بوون و بێ ڕۆژوو بوون وەک یەک نیین ئیلا بۆ کەسێکی غافل ، غافل حالەتێکی تری ھەیە ، بەڵام مرۆڤی بە ئاگا و ژیر ڕۆژی بەڕۆژوو بوون و بێ ڕۆژوو بوون لەلای وەک یەک نیین . ))
فتح ذي الجلال والإكرام ج٧ لاپەڕە ١٦