بەشی کوردی، زانستگای کوردستان


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی زانستگای کوردستان لە سنە
ئەم کاناڵە بە مەبەستی ئاراستەکردنی ڕێنوێنی و زانیاری سەبارەت بە وانەکان، خولەکانی ڕاهێنان، چالاکییەکان و سمینارەکان بۆ خوێندکارانی بەشی کوردی دانراوە.
بەڕێوەبەران:
@bezzar
@hawjjiin75
@Ronakpanahi95

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


@BeshiKurdiZanistgayKurdistan

هاوڕێیان،

ئەمڕۆ یەکەمین ڕۆژی نەورۆز و ساڵی تازەیە. یەکی خاکەلێوە یان بیست و یەکی ئادار لەبۆ کوردان یەکێکە لە هەرە گرنگترین ڕۆژەکانی ساڵ. بەم بۆنەوە پیرۆزبایی‌تان لێدەکەین و هیوادارین ساڵی نوێتان لێ پیرۆز بێ. ئاواتمان ئەوەیە برینەکانی سەر جەستە و ڕۆحی نەتەوەکەمان تا ڕادەیەک ساڕێژ بن و ئازارەکان ڕوو لە کەمی بکەن و نەهامەتییەکانیش ڕوو لە داکشان.

بەو هیوایەی هەموومان بە ورەیەکی بەرزەوە و بە ڕوانینێکی بەهارانەوە هەردەم تێبکۆشین لە پێناوی بووژانەوەی زمان و ئەدەب و فەرهەنگی کوردیدا و لەم ڕێگەیەوە زیاتر ڕاژەی سامانی دەوڵەمەندی کەلەپووری نەتەوایەتیمان بکەین و وەکوو لایەنێکی دیاری ناسنامەی کوردیمان بیپارێزین و پەرەی پێبدەین.


ئەنجومەنی زانستیی خوێندکارانی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانستگای کوردستان لە سنە
۱ی نەورۆزی ۲۷۱۸ی کوردی


Awzîn 2.pdf
4.7Mb
ژمارەی ۲ی گۆڤاری ئاوزین (زستانی ۱۳۹٦) لە دووتوێی ۱۵۲ لاپەڕەدا، بەرهەمی خوێندکارانی تێرمی ۲، ٤ و ٦ی ئەنجومەنی زمان و ئەدەبی کوردی سەر بە بەشی کوردیی زانستگای کوردستان

@BeshiKurdiZanistgayKurdistan


«پێت ناگیرێم»

پێت ناگیرێم.
وەکوو زریان
من ماڵێکی دیارم نییە.
وەکوو هەتاو
من پەنجەرە و دوو پەنجەرە و
سێ پەنجەرەی ئاسۆیەک و چیایەک و
هەوارێکی دیارم نییە.

من مێژوویەکی کۆچەریم.
زەمانم داوە بە کۆڵما،
هۆبە هۆبە،
لەگەڵ خۆمدا ئەیگەڕێنم.
کڵپە و گڕێکی کۆچەریم؛
ئاگردانم لە گیانمایە و
ئاسۆ ئاسۆ،
لەگەڵ بادا ئەیگەڕێنم.
ڕووبارە خوێنی کۆچەریم؛
شەپۆلم وا لە دەنگمایە و
ئاواز ئاواز،
لەگەڵ هەورا ئەیگەڕێنم.
من شۆڕشێکی کۆچەریم؛
جێگەم خستۆتە مشتمەوە و
برین برین،
لەگەڵ چەکمان ئەیگەڕێنم.
من مەقەڕ و وەرزی ساڵ و
ئێستگە و سروود و گۆرانیم
هەمووی لە هەگبەی پشتمایە و
هیوا هیوا،
لەگەڵ عەشقی ئازادیدا
کەژ بە کەژ ئەیانگەڕێنم.

پێت ناگیرێم.
ئێستە لێرەم،
لێرە تۆوی ناو قەندیلی شەختە و بەفرم،
بەڵام سبەی لە گەرمیان سنەوبەرم.
دوێنێ دەواری گڤەی خۆم
لەو لا هەڵدا،
ئەمڕۆ لەم لا
سوورە بەڕووی سەر کێوێکی بەرزترم.
باران ماچی هەر شوێنێکی خاکمی کرد،
منیش لەوێم.
تاریکیی تۆ لە هەر کوێ بێ،
من لەو شوێنە پێ ئەبم و دائەگیرسێم.

پێت ناگیرێم.
وردە ورده،
ئەو وەختەی تۆیش پێئەکەنی و
وا ئەزانی لەناو چنگتام،
من هەر زووتر
ئەبمە موورووی غەیبی تیشک و
ون ئەبم و
لێت بزرم.

ئاوێنە بچکۆلەکان (۱۹۸٦)
شێرکۆ بێکەس (۲۰۱۳‌‌-۱۹٤۰)


@BeshiKurdiZanistgayKurdistan
...
پەڵە ھەورێکی چڵکنە
گرتی سووچێکی ئاسمان
گەڵای زەردی دارێک وەری
زریان بردی بەرەو نەمان
...
ھەوا بوولێڵە، ئاو لێڵە
گوڵ سیس بووە، گەڵا زەردە
تەنانەت ڕەنگی گۆڕاوە
ئەم دیوار و دار و بەردە
...
«بەڵێ ھەن و یەکجار زۆرن
بازرگانی فرمێسک و خوێن
بەڵێ ھەن و پێدەکەنن
بە سەر بە ھەش، بە مل بە کوێن
...
بە ناڵە، بە کوڵ، بە گریان
بە سینگ کوتان، بە ڕوو ڕنین
بە بەرگی ڕەش، بە چاوی سوور
بە گۆڕخانە، بە کۆڕی شین
...
بە نووکە نووکی بێوەژن
بە ھانە ھانی ماندووان
بە زیڕەزیڕی منداڵان
بە نووزەی نیوە زیندووان
...
بە نەڕە نەڕی جەللادان
بە قرمە قرمی شەست تیران
بە ویڕە ویڕی قەمچییان
بە ئەشکەنجەی ڕووناکبیران
...
دەبا خوین بێ و سەران بەرێ
چەرخی کارگەیان بگەڕێ
پێدەکەنن، پێدەکەنن
بە بڵێسەی ئاگری شەڕێ»
...
گوتم: «کەوابوو، ئاشنا!
بەشی ئێمە لەنێو چوونە»
گوتی: «نا،نا، دوور بنواڕە،
دوور بنواڕە، ئاسۆ ڕوونە.»


مامۆستا هێمن (۱۳٦۷-۱۳۰۰)
بەشێک لە شیعری «ئێوارەی پاییز»


وێنەی پرۆفایل:
قەدری جان (۱۹۷۲-۱۹۱۱)
ئەو شاعیرە نوێخوازەی لە ماردین لە دایک بوو و لە ڕۆژئاوا منداڵانی کوردی فێری زمانی کوردی دەکرد ...


مامۆستایان ئەحمەد قازی، ئەحمەد شەریفی، عەتا نەهایی و بەڕێزان کافی عەلەوی، بارام وەلەدبەیگی، د. ڕەهبەر مەحموودزادە، ڕەزا شەجیعی و مەنسوور تەیفووری سەبارەت بە بەشی کوردی

@BeshiKurdiZanistgayKurdistan


وانەکانی یەکەم بەرنامەی خوێندنی زمان و ئەدەبی کوردی بۆ ئاستی کارناسی لە زانستگاکانی ئێراندا؛ وانەگەلی بنەڕەتی (پایە)، اصلی (سەرەکی)، تخصصی (پسپۆڕانە) و عمومی (گشتی)

@BeshiKurdiZanistgayKurdistan


ناو و جۆری وانەکانی یەکەمین بەرنامەی خوێندنی زمان و ئەدەبی کوردی بۆ ئاستی کارناسی لە زانستگاکانی ئێراندا.

@BeshiKurdiZanistgayKurdistan


وتووێژی ڕۆژنامەی ئاشتی لەگەڵ د. بەختیار سەجادی، نووسەری یەکەمین بەرنامەی خوێندنی زمان و ئەدەبی کوردی بۆ ئاستی کارناسی لە زانستگاکانی ئێراندا (لەگەڵ د. نەجمەدین جەباری).

@BeshiKurdiZanistgayKurdistan


@BeshiKurdiZanistgayKurdistan

لە ئەرشیڤی بەشی کوردییەوە:

چواردە ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، واتە لە ۲٦ی ڕەشەمێی ۱۳۸۲دا، ڕۆژنامەی "ئاشتی"، کە لە تاران دەردەچوو، دۆسییەیەکی تایبەت بە کردنەوەی بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی لە زانستگای کوردستان لە سنە بڵاو کردەوە. ئەو تایبەتنامەیە لە چوار لاپەڕە پێکهاتبوو و تێیدا وێڕای ناو و جۆری وانەکان، چەندین وتووێژیش لەگەڵ نووسەران، شارەزایان و خاوەن‌ڕایانی بواری زمان و ئەدەبی کوردی خرابووە بەر دیدەی خوێنەران.

@BeshiKurdiZanistgayKurdistan


کە مێژوونووسێ ئەنووسێ
لە شەڕێکدا سەد کەس کوژران و
بە ئاسانی بە ناویاندا تێئەپەڕێ،
تۆ ڕاوەستە و ورد بەرەوە:

سەد کەس، سەد ڕۆح، سەد ڕووبار،
سەد شەقام، سەد پەنجەرە،
سەد ژن و سەد گەڵاڕێزان،
سەدان خەون و سەدان مناڵ،
هەزاران ماچ، هەزاران باخ.

ئەوە هەر چاوی شاعیرە لەو سەد گیانە کوژراوانەدا
سەد شمشاڵ، سەد گۆرانی،
هەزار زەردەخەنەی گوڵ و
هەزار ئاوێنەی شکاوی خۆرەتاو و
هەزار دڵۆپەفرمێسکی خوا ئەبینێ.

شێرکۆ بێکەس
ئەسپێک لە پەڕەی گوڵاڵە (۲۰۱۲)

@BeshiKurdiZanistgayKurdistan


#شى
🔸سيمينارى دووەم لە سەر: "کارەسات و ئەدەب و هونەری کوردی"
🔹سمیناری دووەم

📍دوكتور بەختیار سەجادی
📌زانستگای کوردستان
۲۰ی ڕەشەمەی ۱۳۹٦

📰گۆڤاری ئەدەبی-ھونەری #شی:
@govarishi


@attachbot dan repost
"پێناسەیەکی کورتی کتێبی وشەناسیی زمانی کوردی"
ئەم بەرهەمە بەرهەمی توێژینگەی کوردستان‌ناسییە کە لە ساڵی 96 دا پاش دووجار داوەری لەلایەن پەخشانگای زانستگای کوردستانەوە بە چاپ گەیشتووە. لە ڕێکەوتی 20/12/96 شدا لە زانستگای کوردستان بەشی زمان و ئەدەبی کوردی، کۆڕی هەڵسەنگاندنی بۆ گیرا و لە لایەن سێ مامۆستای زمانەوان: د.یادگار کەریمی، د. ڕەحمان وەیسی و د.زانیار نەقشبەندییەوە هەڵسەنگێندرا.
ئەم بەرهەمە لێکۆڵینەوەیەکی چڕە بە زمانی کوردی لە بازنەی زانستی وشەناسیدا. زانستی وشەناسیی یان مۆرفۆلۆژی یەکێکە لە ژێرلقەکانی زمانناسی کە لە ئاستی مۆرفیم و وشەدا لە زمان دەکۆڵێتەوە. هەرچەند لە بواری وشەناسی زمانی کوردیدا کاری زۆر کراوە بەڵام بە دەگمەن نەبێت هەموویان بە ڕێبازێکی کلاسیکی و کۆن بابەتەکانیان ورووژاندووە، بۆ وێنە هەر لە سەرەتاوە بە پێ بەشەکانی ئاخاوتن{واتە: ناو، کردار، ئاوەڵناو و ئاوەڵکردار} بابەتەکانیان دابەش کردووە، هەر ئەمەش بابەتەکەی لێیان ئاڵۆز کردووە. هەروەها سنووری نێوان ڕستەسازی(سینتەکس) و وشەناسیان ڕەچاو نەکردووە و هەردووکیان پێکەوە تێکەڵ کردووە و هەروەها جاجاریش لە بابەتی واچناسی و دەنگ‌ناسی و واتاناسیشیان تێکەڵ‌کردووە. تەنانەت هاتوون ناوی "وشەسازی"یان بۆ ئەم زانستە هەڵبژاردووە و لە بەرانبەری ""morphologyەوە دایانناوە کە بەرانبەرێکی ناڕێک و ناتەواوە. چونکە "وشەسازی" بۆ خۆی ژێربەشێکە لە زانستی وشەناسی و یەکێکە لە بابەتەکانی نەک هەمووی وشەناسی. سەرەڕای ئەمانە هیچکات باری فێرکاری و ڕاهێنان لە بەرهەمە پێشووەکاندا ڕەچاو نەکراوە.
بەڵام ئەم بەرهەمە کە عینوانی" وشەناسیی زمانی کوردی" بۆی هەڵبژێرراوە یەکەمین بەرهەمە کە نووسەرەکەی تێیدا تێکۆشاوە زانستی وشەناسی لە بیچمی کتێب‌دەقێکدا(textbook) بەرهەم‌ بهێبنێت. واتە وێڕای ئەوەی هەوڵدراوە لە ڕوانگەیەکی نوێی زمانناسانەوە بابەتەکان بوروژێنرێت و پێوەرە نوێیەکانی زمانەوانی تێیدا ڕەچاو بکرێت، لایەنی فێرکاری و ڕاهێنان لەسەرجەمی ئەم بەرهەمەدا لەبەرچاو گیراوە و ڕیزبەندی بابەتەکان بە جۆرێک چنراون کە سەرەتا خوێنەر لەگەڵ چەمک و زاراوە نوێیەکانی وشەناسیدا ئاشنا دەکات و پاشان وردەوردە بابەتە سەرەتایی و بناغەییەکان دەداتە بەرباس و ئەمجار بەرەبەرە دەگوێزێتەوە بۆ بابەتە سەخت و دژوارەکان.
لەباری زمانییەوە نووسەر تێکۆشاوە بە زمانێکی سادە و پاراو و دوور لە هەرچەشنە خوازە و ئیستعارەیەک بابەتەکان شی بکاتەوە. یەکێک لە لایەنە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم بەرهەمە ئەوەیە کە نووسەر هەوڵی داوە بە شێوەیەکی خۆماڵی و کوردیی ڕەسەن زاراوەهایەکی لەباری وشەناسی دابتاشێت بە جۆرێک کە کەمتر ڕەنگ و بۆنی وەرگێڕانی پێوەدیار بێت.
پێکهاتە و پاژبەندی ئەم پەرتووکە بەم چەشنەیە: پاژی یەکەم بۆ پێناسەی ئەو چەمکە سەرەکییانەی وا لە وشەناسیدا پێویستن و تا کۆتایی ئەم بەرهەمە کەرەستەی بەردەستە. پاژی دووهەم بۆ مژاری بەرهەمهێنی و دەست‌نیشان کردنی ئەو پێڕەوانەی کە بە شێوەی گشتی بۆ داهێنانی وشە لە زمانی کوردیدا سوودی لێ دەبینرێت. پاژی سێهەم بۆ جیاوازی ڕەفتاری گیرەکی وشەگەردان و وشەداڕێژ پێکەوە و جیاوازییان لەگەڵ نووسەکدا. پاژی چوارەم و پێنجەم بە ڕیزەوە بۆ بابەتە گەردانییەکانی کردار و ناو تەرخان کراوە. پاژی شەشەم بۆ بابەتی داڕشتن و پاژی حەوتەم بۆ شێوازەکانی لێکدانی ناو، ئاوەڵناو و کردار. پاژی هەشتەم بۆ چۆنیەتی ڕیزبەندیی تەواوی مۆرفیمەکان لە ئاستی وشەدا.
لەم بەرهەمەدا چەندها بابەتی تازە کە لە سەرچاوە پێشووەکاندا کەمتر ئاوڕی لێدراوەتەوە یان هەر باس نەکراوە خراوەتە بەرباس وەکوو بابەتی نووسەک(Clitic)، دۆخ(case)، ڕێکەوتن(agreement)، و ڕیزبەندی مۆرفیم(morpheme order)و ...
لەم بەرهەمەدا کەمتر نووسەر خۆی بە بیرۆکەوە خجڵاندووە و تێکۆشاوە بە شێوەیەکی تەوسیفی-شیکارانە بابەتەکان ڕوون بکاتەوە و بە گشتی خوێنەر لەگەڵ چەمکە سەرەکییەکانی وشەناسی بە گشتی و وشەناسی زمانی کوردی بە تایبەتی ئاشنا بکات. کەرەستەی بەردەستی ئەم پەڕتووکە بە شێوەی گشتی، شێوە یەکگرتووی کرمانجیی ناوەڕاستە، ئیدی لە لقەکان و شێوەزار و بنزارەکانی‌تری زمانی کوردی بەس لەو جێگایانەدا وا پێویست بووە نموونە هێنراوەتەوە.

@Jiwange_KURD


@attachbot dan repost
‍ ‍ 🔵 پژوهشکده کردستان‌شناسی دانشگاه کردستان

✔️ تنها پژوهشکدە رسمی و مورد تایید وزارت علوم، تحقیقات و فناوری در حوزە کردستان‌شناسی و کردپژوهی و دارای بزرگترین کتابخانه کشور در این حوزه

✔️ ایجاد مرکز پژوهش‌های کردستان‌شناسی در سال ۱۳۷۹
✔️ ارتقا از مرکز بە پژوهشکدە کردستان‌شناسی در سال ۱۳۹۵

✔️ دارای سە گروە پژوهشی:
🔹زبان‌شناسی و ادبیات کردی
🔹تاریخ و فرهنگ کردستان
🔹مطالعات راهبردی و توسعه کردستان

✔️ حضور ۲۱ پژوهشگر پاره‌وقت (هیئت علمی) در گروه‌های پژوهشی پژوهشکده

✔️ فعالیت‌ و مشارکت پژوهشگران مستقل و آزاد


🔴 اهم آثار و فعالیت‌ها:

✅ چاپ و نشر ۳۶ عنوان کتاب
✅ ارائە موفقیت‌آمیز ۲۵ طرح پژوهشی
✅ برگزاری ۵ همایش ملی و بین‌الملی
✅ برگزاری ۷ کارگاە آموزشی
✅ طرح و ارائە ۲۱ نشست و سمینار علمی
✅ بزرگداشت ۳چهره‌ دانشگاهی ومفاخر فرهنگی
✅ ارتباطات علمی و پژوهشی با بیش از ۲۸۰ پژوهشگر در داخل و خارج از دانشگاە کردستان

به زودی:
🔸 چاپ و رونمایی ‌"فرهنگ دانشگاە کردستان" در چهار جلد و بە شیوەی کردی-کردی-فارسی، بە سرپرستی استاد ماجد مردوخ روحانی
🔸 چاپ و رونمایی جلدهای سوم و چهارم از مجموعە کتب "مشاغل قدیمی سنندج" تالیف استاد فریدون حسین‌پناهی
🔸 چاپ کتاب "ترانەهای کار در فولکلور و ادب شفاهی کردی" تالیف دکتر حسین محمدزادە
🔸 چاپ ویراست جدید "زبان و ادبیات کردی برای دانشجویان کارشناسی" نوشتەی دکتر بختیار سجادی و مظهر ابراهیمی

@BeshiKurdiZanistgayKurdistan


خوێندکارانی بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لەگەڵ بەڕێز سەعید کەرەمی، نووسەری کتێبی "وشەناسیی زمانی کوردی"
کۆلێجی زمان و ئەدەبیات
۲۰ی ڕەشەمەی ۱۳۹٦

@BeshiKurdiZanistgayKurdistan


گوتاری بەڕێز د. ئومید قادرزادە، بەڕێوەبەری توێژینگەی کوردستان‌ناسی
کۆڕی هەڵسه‌نگاندنی کتێبی وشەناسیی زمانی کوردی
کۆلێجی زمان و ئەدەبیات، بەشی کوردی
۲۰ی ڕەشەمەی ۱۳۹٦

@BeshiKurdiZanistgayKurdistan


د. ئومید قادرزادە، بەڕێوەبەری توێژینگەی کوردستان‌ناسی
کۆڕی هەڵسه‌نگاندنی کتێبی وشەناسیی زمانی کوردی
کۆلێجی زمان و ئەدەبیات، بەشی زمان و ئەدەبی کوردی
۲۰ی ڕەشەمەی ۱۳۹٦

@BeshiKurdiZanistgayKurdistan


کۆڕی هەڵسه‌نگاندنی کتێبی "وشەناسیی زمانی کوردی" نووسینی سەعید کەرەمی، بەرهەمی توێژینگەی کوردستان‌ناسی
کۆلێجی زمان و ئەدەبیات، بەشی زمان و ئەدەبی کوردی
۲۰ی ڕەشەمەی ۱۳۹٦

@BeshiKurdiZanistgayKurdistan


کۆڕی هەڵسه‌نگاندنی کتێبی "وشەناسیی زمانی کوردی" نووسینی سەعید کەرەمی، بەرهەمی توێژینگەی کوردستان‌ناسی
کۆلێجی زمان و ئەدەبیات، بەشی زمان و ئەدەبی کوردی
۲۰ی ڕەشەمەی ۱۳۹٦

@BeshiKurdiZanistgayKurdistan


د. یادگار کەریمی
د. ڕەحمان وەیسی
د. زانیار نەقشبەندی

هەڵسه‌نگاندنی کتێبی "وشەناسیی زمانی کوردی" نووسینی سەعید کەرەمی، بەرهەمی توێژینگەی کوردستان‌ناسی

کۆلێجی زمان و ئەدەبیات، بەشی زمان و ئەدەبی کوردی

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

329

obunachilar
Kanal statistikasi