🦋ئه‌مشه‌و؛ (8ی مارس)🦋
چه‌ند رقمه له خۆم، ژنه‌که‌م له‌ماڵه بابی بوو، بووکه‌که‌م کوڕکه‌می بردبوو بۆ ماڵی دایکی.. "رۆزا"ی کچم له‌مێژه شووی کردوه و سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاندوه. ئه‌وه‌نده‌ی که ئێستا به‌من ئه‌ڵێ تۆ کێی؟(!!) سۆران یش، کچێک زه‌نگی بۆدا و ده‌رباز بوو .. چووبوو که سه‌ر له‌رێیدا بدا.. له‌گه‌ڵ تێکۆشه‌رێکی مافی ژن، له‌مپه‌ڕاوپه‌ڕی جیهانه‌وه که‌وتینه "چه‌ت".. من مایکم نه‌بوو(!!) هه‌رچه‌نده زووزوو ئه‌مگوت(ئه‌منووسی) که ئێوه(واته ژنان) ده‌سه‌ڵاتداری وڵاتی شێعر و هونه‌ر و جوانین.. ئه‌و ده‌یگوت(ده‌ینوسی) که تۆ(واته من) له شێعره‌کانیشتدا ژنان به زاڵم ده‌زانی(!!) و لێمان تووڕه بوو..
"تۆ منت کوشت باوان
کاکم ئه‌وه‌ند دڵره‌ق نه‌بوو"
دايكــــــم به چه‌كی "نا "ی زمانه‌وه
دايكم به بڕِوا به له‌ززه‌تی زه‌وی و
تازه‌بينـــــی
تازه‌گه‌ری ..
باوكـــــــــــم، عارف ..
/ حه‌زی له به‌هه‌شت بوو و هه‌تا..
.......... ئيَستای " 2000" يش
خه‌و به خه‌رمانه‌كه‌يه‌وه ئه‌بينیَ .. /
«نۆستالژی»
شێعره‌سات 4
نه‌مده‌زانی چ بکه‌م؟ بۆ ده‌بێ ئه‌وه‌نده زاڵم بین؟ من به هه‌موو ته‌مه‌نم رقم له زاڵمان بووه..کوشتنی یه‌ک زاڵمیش بۆ خۆی شۆرشێکه.. باوه‌کوو خۆم به ترۆریست نازانم، به‌ڵام بڕیارمدا؛ بۆ جارێکیش بووه زاڵمێک بکوژم!
له ئاشپه‌زخانه کێردێکی گه‌وره‌ی تیژمان هه‌بوو.. هه‌ڵمگرت.. له‌ناو کۆڵێ کاسه‌وکه‌وچکی نه‌شۆردراودا که هێشتا ده‌رفه‌تم نه‌کردبوو بیانشۆم... ئاو به‌ستبووی..یان بۆ نه‌ئامه‌تی ئاوی ماڵی ئێمه به‌ستبووی.. نه‌ده‌کرا به چه‌قۆیه‌کی چه‌وری پیس زاڵمه‌که بکوژم.. ئه‌وه خۆی ده‌بووه زوڵمێکی دیکه... ئای ی ی 8 ی مارس؛
ببوه نه‌عره‌ته‌ی هه‌موو که‌ناڵه‌کانی سه‌ته‌لایت.. و قسه‌مان پێ ده‌ڵێن.. ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌ناڵانه‌ی به‌عومراتیان هه‌نگاوێکیان له رێگای مافی ژنان دا نه‌نابوو.. رادوێی ئه‌و حیزبانه‌ی تا ئێستا یه‌ک ره‌هبه‌ری ژنیان نه‌بووه.. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که هێشتا ژن له‌وێ به به‌رچاوکه‌وه دێنه ده‌رێ...
کچه‌شاعیرێک ده‌یگوت؛ ئێوه ته‌نیا شانۆکه ده‌بینن.. پشت شانۆکه نابینن..
نه‌یده‌گوت که خۆیان ناهێڵن بیبینین.. دایکم به‌رده‌وام که باس ده‌گه‌یشته شوێنی خۆش... ئه‌یکردمه ده‌ره‌وه..ئه‌یگوت: تووتکی سه‌گ گوێت له چی گرتووه؟ ده‌ی یالڵااا.. ! ژنانی هاوسێش ده‌یاندایه قاقای پێکه‌نین...
له ده‌ره‌وه‌ش وه‌زع له‌وه باشتر نه‌بوو.. دوو کیژی شه‌نگی "ره‌پ"ی شه‌رمیان له ریشی چه‌رمگی من نه‌کرد (پرۆفسۆری هێشتوومه‌ته‌وه)... که دایان به‌لامدا؛ یه‌کیان گوتی: چ لووس! نازانی له‌ونی گوتنه‌که‌ی چه‌ن شیرین بوو.. ئه‌وی دیشیان گوتی: هۆشت بێ نه‌خزی..ها ها..ها..
چ جوان ده‌که‌نی.. ... دل دوست دارد از لبت.. هم بوسه هم دشنام راااااا...
ئاخ خ خ 8ی مارس.. من بۆ ده‌بێ ئه‌وه‌نده زاڵم بم؟
یه‌ک مانگه به‌س بۆ دیتنی دوو ده‌قه‌ی پشت شانۆی شیرینی وه‌فایی خه‌ون ده‌بینم..کچه‌تیوێک مانگێکه ئه‌مته‌زێنێ.. و رێی هیچم پێ نادا.. ئێسته ئه‌زانم بۆ؟ من زاڵمم.. چۆن له‌م هه‌موو ساڵه‌دا.. به‌وه‌م نه‌زانیبوو.. وام زانی له خه‌باتی به‌رده‌وامدام دژی هه‌موو زاڵمان..
خێزانم زه‌نگی دا... گوتم: تۆخودا شیرین! من زاڵمم؟
گوتی: بۆی دامه‌چۆ.. کوڕه گوێی مه‌ده‌رێ.. هه‌ر یه‌ک رۆژه.. به‌س یه‌ک رۆژ"ته‌حه‌ممول"ت هه‌بێ! له سبه‌ینێوه خۆتان سه‌رله‌نوێ هه‌مه‌کاره‌ن..
ئای به توونی ته‌ته‌ر چی 8 ی مارس!
باشبوو شوکور یه‌ک رۆژ بوو... ئه‌گینا چیمان بکردایه؟
له به‌رت مرم کیژه‌که‌ی کافرۆش!
✅ شاعیر: ساڵح سووزەنی
@SeqizPeyv