🌻بەرەوو تەقوا🌻


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


ئامـانجی سەرەڪیمان خزمەتڪردنی دینی ئیسلامـە جا لەهەر ڕوێڪەوە بێت
2021/5/18
ئێوەش هاوریکانتان بهینە ئەم گرووپە خوای گەروە
پاداشتی خێرتان باتەوە
👇
@barawtaqwa1
👇
نامە ناردن بۆ من
@baraw_taqwa2

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
⛈🌧⛈🌧⛈🌧⛈🌧⛈🌧⛈
«اللَّهُمَّ اسْقِنَا غَيْثًا مُغِيْثًا مَرِيْئًا مَرِيْعًا, نَافِعًا
غَيْرَ ضَارّ, عَاجِلاً غَيْرَ آجِلٍ»

‌ (خودایه‌ بۆمان ببارێنه‌ بارانێكی زۆری له‌سه‌ر خۆی به‌ سوودی سه‌وزكه‌ری به‌ سوودی بێ زیان، به‌م زوانه‌ و دوا خستنی تێدا نه‌بێت)
🌻🕋🌻🕋🌻🕋🌻🕋🌻🕋🌻🕋

@barawtaqwa1🌻🕋


@barawtaqwa1🌻🕋


ڕۆژێك دێت بە ناچاری دەست لە هەندێك🌻 لەخەونەکانت هەڵگریت تەنها بۆ ئەوەی لەناو حەقیقەتدا بژیت!
🌻🕋🌻🕋🌻🕋🌻🕋🌻🕋🌻🕋🌻🕋

@barawtaqwa1🌻🕋


ئه‌گه‌ر نوێژ ناكه‌یت كه‌واته‌ ئه‌م سێ شته‌ بزانه‌ :

۱- نوێژ نه‌كه‌ر ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ په‌يوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ خوداى گه‌وره‌دا پچڕاندوه.

۲- نوێژ نه‌كه‌ر ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ پێچه‌وانەی ٨٤ ئايه‌تى قورئان وه‌ستاوه‌ته‌وه.

۳- نوێژ نه‌كه‌ر ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ خودا پێنج جار بانگى ده‌كات و وه‌ڵام ناداته‌وه.
🌻🕋🌻🕋🌻🕋🌻🕋🌻🕋🌻🕋
@barawtaqwa1🌻🕋


هەر كەسێك لە توانای دا هەیە با ژن بێنێت

فَقَالَ عَبْدُ اللَّهِ: كُنَّا مَعَ النَّبِيِّ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) شَبَابًا لاَ نَجِدُ شَيْئًا، فَقَالَ لَنَا رَسُولُ اللَّهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ((يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ، مَنِ اسْتَطَاعَ البَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّجْ، فَإِنَّهُ أَغَضُّ لِلْبَصَرِ وَأَحْصَنُ لِلْفَرْجِ، وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَعَلَيْهِ بِالصَّوْمِ فَإِنَّهُ لَهُ وِجَاءٌ)) رواه البخاري ٥٠٦٦.

واتە: ((ئەی كۆمەڵی گەنجان هەر كەسێك توانای ژن هێنانی هەیە با ژن بهێنێت, چونكە چاو دەگرێتەوە-لە نەزەركردن- وە قەڵایەكیشە بۆ عەوڕەت-دەیپارێزێت لە تاوان- وە هەر كەسێك نەیتوانی-ژن بهێنێت- ئەوا با بەڕۆژوو بێت چونكە دەبێتە پارێزەر بۆی-لە تاوان-)).
@barawtaqwa1🌻🕋


✍ ئافرەت وەک قاوە وایە ... !!!!

ئەگەر ئیهمالت کرد سارد دەبێتەوە تەنانەت لەهەست و سۆزیشدا،
ئافرەت کە بێدەنگ بوو بەرامبەر ئەو کەسەی خۆشی دەوێت وشەکانی وەک فرمێسک دەردەکەون.

ئافرەت لەسەرەتادا زۆر دەترسێت لێت نزیک بێتەوە بەڵام لەکۆتایدا دەگری کاتێک بەجێی دەهێڵیت، کەمن ئەوانەی لێی تێدەگەن!

ئافرەت مەحاڵی لەپیاو ناوێت بەڵام تەمەنا دەکات ئەو پیاوە بیت کە تەمەنای دەکەیت بۆ خوشکت.

ئافرەت یان خەمێکی گەورە دەبێت لەژیانت یان خۆشەویستیەکی گەورە ئەمە تۆ دیاری دەکەیت ئەی پیاو ئەو ئافرەتە کامیان بێت لەژیانت، زەفەرت پێ برد زەفەرت پێ دەبات، ئەگەر خۆشت ویست عاشقت دەبێت.

ئافرەت ساڕێژی برینتە کەخۆی خاوەن برینە، دڵنەوایت دەکات کە خۆی پێویستی بەدڵنەواییە، شەونخونی دەکات خۆی هیلاکە، خەمبار دەبێت بۆ کەسێ نایناسێت.

ئافرەت پێی خۆشە وەک منداڵ مامەڵەی لەگەڵ بکەیت چەندە گەورەش بێت،
لەدەرگای دڵی هیچ ئافرەتێک مەدە کە خاوەنی جانتای گرنگی پێدان نەبیت.

کاتێ ئافرەت غیرە دەکات لێت دەستی ماچ بکەو بزانە پەروەردگار نیعمەتێکی گەورەی پێ بەخشیویت.

ئافرەت ئارامیە، ناسکیە، جوڵەی دڵی پیاوانە! پیاوێک تەحەمولی غیرەو شێتی ئافرەت دەکات کە بەدڵ خۆشی بوێت،
عەیبە نییە پیاو مرۆڤ بوون و جوانی لە دڵی ئافرەتەوە فێر ببێت.

ئافرەت دەتوانێ منداڵ پەروەردە بکات بێ بوونی پیاو بەڵام پیاو ناتوانێت ماڵ پەروەردە بکات بێ بوونی ئافرەت، لێرەدا جوانی ئافرەت دەردەکەوێت!

کاتێک پیاوی ئەوکاتەی ژنت هەیە!
کاتێک نێرینەی مێینەت هەیە!
کاتێک بویتە مەلیک مەلیکەت هەیە!
کاتێک عاشق دەبیت خاوەنی معشوقێکی!
کاتێک کە خۆت هیچ نیت دەتەوێت ئافرەت هەموو شتێک بێت!
کاتێک ڕۆح دەکرێت بەبەرتا لە سکی ئافرەتێک دای!
کاتێک دەگریت لەئامێزی ئافرەتێک دای!
کاتێک عاشق دەبیت لەدڵی ئافرەتێک دای!

باش بە لەگەڵی ئەی پیاو، ئافرەت ئامانەتە نەخوڵقاوە بۆ سەرزەنشت کردن ....

ئافرەت کچ بێت!
ژن بێت!
تەڵاقدراو بێت!
بێوەژن بێت!
بەردەوام بەئافرەتی و بە بەنرخی دەمێنێتەوە سیفەتەکانی لەدەست نادات، بە شووکردن کەرامەتی زیاد ناکات وە بەتەڵاقیش ئافرەت بوونی کەم ناکات.

- نووسینی: تارا ئەمین

@barawtaqwa1🌻🕋


دایکە عائیشە دەفەرموێت:
"إنكم تغفُلون أفضل العبادة: التواضع"

ئێوە بێئاگان لە باشترین عیبادەت کە خاکی بوون وخۆبەکەمزانینە.

الزهد لأبي داود ص ٢٨٦

ـــــــــــــــــــــــــــــــ

بەڵام بەداخەوە بۆ جیلی ئەم سەردەمە
بە کەمە عیلمێک کە اللە پێیداوە یان کەمە ماڵێکی دونیا یان کەمە جوانیەکە بێبەش بوە لەم عیبادەتە بەڵکو پەنا بە اللە عزوجل لەخۆبایش بوە.


أنس ـــی کوڕی مالك( رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ )

دەفەرموێ : هیچ ساڵێک نیە ئیلا ساڵی دواتری خراپترە لەمەی ڕۆشتووە ، هەتا دەگەنەوە بە پەروەردگارتان ، پاشان وتی ، ئەوەم لە پێغەمبەرەکەتان️ ﷺ گوێ لێ بووە.

📚رواە الترمذي | ٢٢٠٦ |.


پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: هەرکەسێ مرد هیچ شتێکی نەکردبێ بە هاوەڵ بۆ خوا دەچێتە بەهەشت ، هەرکەسێکیش مرد شتێکی کردبێ بە هاوەڵ بۆ خوا دەچێتە ئاگرەوە (دۆزەخ).


ئا ئەمەیە هەمــوو تـــوانای تۆ ئەی مــرۆڤ !

کاتێک گەنجی وا دەزانیت تا هەتایە دەژیت وە هیــچ کات پیـــربوون و لاوازی یەخەت ناگرێت وە کاتێکیش پیری بەرۆکت دەگرێت ئینجا تێدەگەیت کە بەڕاستی مرۆڤ بونەرێکی زۆر عەجیبە، هیچ کات نایەوێت ڕاستیەکان قبووڵ بکات و دان بە لاوازی خۆی بنێت !

ئەی مرۆڤ سەیری خۆت بکە ئەمە هەموو خۆ بەگەورە زانین و ژیانی تۆیە :

• لەدایک دەبیت.
• لەسەر پێ دەچیت.
• لەهەرەتی هەرزەکاریت و وادەزانیت دونیا تەنیا بۆ تۆ دروست کراوە.
• دەچیتە ناو ژیانێکی دی و ژیانی هاوسەری پێک دێنیت.
• دونیات بەتەواوی لەکۆڵ داوە خاوەنی ماڵ و منداڵیت.
• پیری بەرۆکت دەگرێت و هیچ هێزێکت نامێنێت.
• لافیتەیەک بەدیوارەوە هەڵواسراوە ناوی تۆی لەسەرە، ئیدی ژیانی تو لەسەر زەوی کۆتایی پێ هات.

بۆیـــە بە هیچ شتێکی خۆت مەنازە چونکە هەمووی کاتییە، تاکە شتێک بەردەوام و هەمیشەیی بێت ئەو کردەوانەیە کە پێش خۆت ڕەوانەی قیامەتی دەکەیت بۆیە بزانە چ کردەوەیەک پیش خۆت ڕەوانەی قیامەتی دەکەیت تا بەیانی ڕووت هەبێت سەیریان بکەیت!

@barawtaqwa1🌻🕋


چیرۆکە قورئانیەکان - د.عبدالواحد خاوەن باخەکە (بەشی٢)

@barawtaqwa1🌻🕋


zorbiny talaq.pdf
1.2Mb
هۆکارەکانى زۆربوونى ڕێژەى تەڵاق

(13) هۆکارى سەرەکى باسکراوە کە گرنگە هەموو ژن و مێردێك ئاگادارى بن!

@barawtaqwa1🌻🕋


چیرۆکە قورئانیەکان - د.عبدالواحد خاوەن باخەکە بەشی (١)

@barawtaqwa1🌻🕋


❥☀︎︎
کە مناڵ بووم وا ھەستم دەکرد

زەواجی کچێکی خویندەوار لەگەڵ کەسێکی نەخویندەوار مەحاڵە ...!!!
بەڵام بینیم ژنی دکتۆرێک ھەموو گیانی ئاڵتوونە دڵخۆش نیە!! تەنھا چاوەڕێی نازە لە مێردە مشغوڵەکەی..!
ئەندازیارێکم بینی بە سیارە گرانبەھاکەی چاوەڕێی مناڵەکەی دەکرد کەچی ویژدانی ئەوەی نەبوو بێتە دەرەوە و باوەشێک بە مناڵەکەیدا بکا...!!!
بەڵام بەقاڵێكم بینی بەو پەڕی جوانیەوە چاوەڕێیی مناڵەکەی دەکرد و سێوێکی بۆی ھێنا بوو چونکە مناڵەکەی زۆری حەز لە سێو بوو...
و کرێکارێکم بینی کە ڵەگەڵ دەستکەوتنی بڕێک پارە یەکسەر پەیوەندی بە ژنەکەی دەکرد و بەو پەڕی دڵخۆشی پێ ی دەوت: پارەم دەستکەوت تا کراسێکت بۆ بکرم...
ئینجا زانیم دڵخۆشی پێویستی بە موعجیزە نیە...
پێویستی بە بڕوانامە نیە...
پێویستی بە گرنگی پێدانە...


#بەرەوو تەقوا🌻🕋
@barawtaqwa1🌻🕋


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
كورتە وتارێڪی گرنگ لەسەر نوێژ !
"دڪتۆر عبدالواحد"

@barawtaqwa1🌻🕋


🌸دەتەوێ ڕووخسارت جوان بێت 🌸

‏قال الإمام ابن القيم رحمه الله:
‌‏وقد كان بعض النساء تكثر صلاة الليل فقيل لها في ذلك،
فقالت: إنها تحسِّن الوجه وأنا أحب أن يحسن وجهي.

📚 روضة المحبين ص (321).
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئیمامی ابن قیم ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ

هەندێك ئافرەت هەبوو شەونوێژیان زۆردەڪرد دەربارەی ئەوە پرسیاریان لێدەڪرد ،
ئەویش دەیگوت : شەونوێژ ڕووخسار جوان دەڪات وەمنیش دەمەوێت ڕووخسارم جوان بێت .

📚روضة المحبین ص (۳۲۱)


هەرکاتێک تەپەی پێی ترس لە داهاتوو بەرگوێت کەوت، وەرە ئەم پەیمانە نوێ بکەرەوە: پەیمانی ( شوکرانەبژێری لە خۆشی و ئارامگری لە ناخۆشی). متمانەت بە یارمەتی خودا لە دەمی تەنگانەدا هەبێت.
ئەگەر ئەمەت کرد، چیدت خۆفت لە هیچ شتێک نییە و داهاتووش چیدی نادیار نامێنێتەوە، بەڵکوو دەبێتە ڕووی پەڕە گوڵێکی ناسکی ئەمدیو و دیو دیار. بەڵام چۆن؟ زۆر بە سادەیی: دوای ئەوەی کە تۆی بەڕێز بڕیارت داوە هەرچیێکت کە بۆ دێت، گشتی خێرە و بە خێر بۆت دەشکێتەوە.
مەگەر جەنابی ڕیسالەتپەنا صل الله عليه وسلم نەیفەرمووە: (سەیرم لە کاروباری ئیماندار دێت، هەرچیێکی دەیکا بە خێر بۆی دەشکێتەوە. ئەم هەلەش تەنها بۆ ئیماندارە نە کەسی دیکە.
ئەگەرەکینەی توشی فەرعانە بێت و سوپاسگوزار بێت، خێری دەسگیر دەبێت. ئەگەرەکینەی توشی دەردەسەری بێت و ئارام بگرێت، هەمدیس خێری دەسگیر دەبێت)

کتێبی/ گومانی باش بە خودا
نوسینی/ دکتۆر ئەیاد قونەیبی


✍ هەندێک ئامۆژگاریت دەکەم ئەی کچی ئیسلام، پابەند بە بەم ئامۆژگاریانەوە ...

۱- بۆن لەخۆت مەدە لەکاتی دەرچوونت.

۲- پێڵاوی بەرز و تەقەتەق لە پێ مەکە.

۳- پرچی دروست کراو مەبەستە.

۴- جلەکانت مەشوبهێنە بەئافرەتانی کافر.

۵- جلەکانت مەشوبهێنە بەجلی پیاوانەوە.

۶- دووربە لە بێ حیجابی و ئاگاداربە لە سفوری.

۷- نینۆکەکانت درێژ مەکە چونکە ئەوە مخالفەی سوننەیە.

۸- تێکەڵاوی پیاوان مەکە.

۹- زۆر سەردانی بازاڕەکان مەکە بەبێ پێویستیەکی زۆر.

۱۰- بەتەنها مەمێنەوە لەگەڵ هەر پیاوێکی بێگانە جگە لە مەحرەمەکانی خۆت.

۱۱- با لەوانە نەبی کە جلیان لەبەرە بەڵام ڕووتن.

۱۲- جوانی خۆت دەرمەخە تەنها بۆ مەحرەمەکانت نەبێت.

۱۳- زۆر گفتوگۆ و تێکەڵاوی پیاوان مەکە
کاتەکانت بە فیڕۆ مەدە بە گوێگرتن لە مۆسیقاو گۆرانی، بەڵکوو گوێ لە قورئان و فەرموودەکانی پێشەوامان صلى الله عليه وسلم بگرە وە ئامادەی دەرسە شەرعیەکان بەو ئەو عیلمانەی سوودت پێدەگەیەنن.

۱۴- جل بۆ ناوو ناوبانگ لەبەر مەکە.

۱۵- سەرپێچی فەرمانەکانی مێردەکەت مەکە گەر شووت کردووە.

۱۶- نهێنی ماڵەکەت ئاشکرا مەکە.

۱۷- وە ئەوەت لە بیر نەچێت کە قەت لە قورئان دوور مەکەوە.


وات لێئەکەن بگۆڕێیت دوایش پێت ئەڵێن بۆ گۆڕای؟!


Video oldindan ko‘rish uchun mavjud emas
Telegram'da ko‘rish
نابێت زۆر لە ئافرەت بکرێت بۆ زەواج !

"مامۆستا مەلا فایەق شارەزووری"

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

269

obunachilar
Kanal statistikasi