چیرۆک و بەسەرهات


Kanal geosi va tili: ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa: ko‘rsatilmagan


کـەنـالـێـک بـۆ کـۆکـردنـەوەی چـیـرۆکـە پـر مـانـاو کـاریـگـەرەکـان بـۆ ئـەوەی پـەنـد و وانـەیـان لـێ وەرگـیـریـن

Связанные каналы

Kanal geosi va tili
ko‘rsatilmagan, ko‘rsatilmagan
Toifa
ko‘rsatilmagan
Statistika
Postlar filtri


👌لەوانە ئەم دەقە ژیانی زۆر کەس بگۆڕێت...

چەنــد کەس لە ســەر پردێک تێدەپــەڕین کــە لەناکــاو دوو کەسیان کەوتنە ناو ڕووبارە خرۆشاناکەوە...
هەمووان لە کەناری ڕووبــارەکە کۆبونەوە تا بەشــکو بتوانن یارمەتیان بدەن...
بەڵام کاتێک بینییان توندی ئاوەکە ئەوەندە زۆرە،کە ناکرێت کارێکیان بۆ بکرێت...
بە ئەو دوو کەسەیان ووت ڕزگـار کـردنتان ئەستەمە و ئێوە
بە زویی دەمرن!!!
لە ســـەرەتادا ئەو دوو پیـــاوە گوێیان بە قسەکـــان نەدەدا
و هەوڵیان دا کــە لە ئاوەکە بێنە دەرەوە بــــەڵام هەمووان بەردەوام پێیان دەووتن کـە هەوڵدانتان بــێ سوودە و ئێوە دەمرن!!!
پاش ماوایەک یەکێک لە ئەو دوو کەسە دەستی لەهەوڵدان هەڵگرت و شەپۆلی ئاوەکە ئەوی لەگەڵ خۆی برد.
بەڵام ئەوەکەی تـر هەروەها بە ئەوپەڕی هێزیەوە بۆ هاتنــە دەرەوە لە ئاوەکە هەوڵی دەدا...
ئەوانەی دەرەوە هەروەها هــاواریان دەکــرد کـە هەوڵدانت
بێ سوودە...
بەڵام ئەو بە توانایەکی زۆرترەوە هەوڵی دەدا تا لە کۆتاییدا
لە ڕووبارە خرۆشاناکە هاتە دەرەوە.
کاتێک لە ئاوەکە هاتە دەرەوە،دەرکەوت کـە پیاوەکە کـەڕە.
لە ڕاستـیدا ئەو لـــە تەواوی ئەو ماوایەدا وایزانــی بوو کـە ئەوانەی دەرەوە هانی دەدەن و ورەی پێدەبەخشن تا وەکو
بتوانێت خۆی ڕزگار بکات!

🔸 "کەڕ بە،کاتێک هەمووان باس لە ئەستەم بوونی خەونەکانت دەکەن"

وەرگیراو..




⚪ هاورێیانی فیردەوس ⚪ dan repost
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته.

👩👩👩 تايبةت بةخوشكان👩👩👩
خوشكةكانم ئةو مجموعةيةهي ئةكاديمياي عالةمية

🌟🌟اقرأ وارتق🌟🌟

بةشي كوردي جا هةركةسيك دةيةويت سود مةند بيت لةعلومي شةرعي و خويندني قورئاني بيرؤزوو تجويد و قاعدةى نوراني و زياننامةى بيغةمبةرى خوا صلى الله عليه وسلم وجةندين بابةتي بةسوود ئةو لةو كروبة وةرة زوورةوةو بةكاري بينة تا بى بةش نةبيت لةو زانستةى لةانترنت بةدةست دةخةيت 👇👇👇👇

تيبيني بؤبياوان نية ئةو كروبة❌❌❌❌👨👨👨👨👨❌❌❌❌❌


کــتـێبــ?ـخــانـــە و فــێربـوون⁦✏️⁩ dan repost
دان پێنانی ژنێك ...!
"""""""""""""""""""""""""""""
ژنێك دوای ئەزمونی 17 ساڵ لە هاوسەرگیریدا دەڵێ :
ـ ئەگەر ژن نیوەی کۆمەڵ و دایکی نیوەکەیتریش بێت ئەوا پیاویش نیوەی کۆمەڵ و باوکی نیوەی تریشە ...
ـ پیاو جوانترین بونەوەرە کە خوای گەورە دروستی کردووەو شێوەی بۆ داناوە بەو شێوەیەی کە ئێستا هەیەتی .
ـ پیاو تێدەکۆشێ و قوربانی بەو هەموو شتانە دەدات کە هەیەتی بۆ ئەوە بیبەخشێتە خوشکەکەی یان کچەکەی یان دایکی یان هاوسەرەکەی یان باوکو برای یان کوڕو نەوەکانی .
- پیاو گەنجێتی و تەندروستی خۆی دەکاتە قوربانی لە پێناو هاوسەر و منداڵەکانی لە ڕێگای کارەکەی بەبەردەوامی وە زۆر جار کاتی زیادەش کاردەکات بێ ئەوەی گلەی و گازاندە ومنتەیان بەسەرەوە بکات .
- هەر پیاوە هەوڵ دەدات بۆ بونیات نانی خێزان و دواڕۆژی منداڵەکانی ، ئەگەر بۆ ئەو مەبەستە ناچار بێت دوو کار بکات ئەوا ئامادەیە بێ ئەوەی گوێ بە تەندروستی خۆی بدات .
- پیاو وێڕای گلەیی و بۆڵەبۆڵی ژن و دایك و باوکی و پرتەپرتی بەڕێوەبەری کارەکەی ، بەردەوام تێدەکۆشێ .
- پیاو خۆی بە بەرپرس دەزانێ ئەگەر شتێکی نەخوازراو ڕویدا هەموانیش گلەیی لێدەکەن و خەتای لێدەگرن .
ـ پیاو ئەگەر تۆزێك گرنگی بەخۆی بدا و پشوێك وەرگرێ هەموان پێیدەڵێن بێباك و هەست بە بەرپرسیارێتی ناکات ..
- پیاو ئەگەر بڕیار بدات کە بۆ ماوەیەك پشو وەرگرێ و لەماڵەوە پاڵداتەوە هەموان پێیدەڵێن تەمبەڵە .
- ئەگەر کوڕەکەی هەڵەی کرد ئەویش ئەویش تۆزێك بە توندی ئامۆژگاری بکا هەموان پێیدەڵێن ئەوە ترس و تۆقاندن و باوك سالاری بەکار دەهێنێت ، ئەگەر کاردانەوەشی نەبێت هەموان پێیدەڵێن منداڵەکانی پشتگوێ خستوە و هەستی بەرپرسیارێتی نیە .
- ئەگەر ڕێگری لە کار کردنی ژنەکەی بکات پێیدەڵێن دواکەوتوە وئەگەر ڕێگری نەکات پێیدەڵێن ئەو پیاوە شەرم لەخۆی ناکات .
- ئەگەر گوێ لە قسەکانی دایکی بگرێت دەڵێن هێشتا منداڵە
ئەگەر گوێ لە قسەکانی ژنەکەی بگرێت دەڵێن ئۆمەرە .
وێڕای ئەمانە هەمووی باوك تاکە مرۆڤە کە ئاواتەخوازە :
ـ منداڵەکانی لە هەموشتێك لەخۆی چاکتر بن .
ـ کاتێك لەوپەری نائومێدی بوو بەرانبەر منداڵەکانی هەر لێیان ڕازییە و دوعایان بۆ دەکات .
ـ خۆڕاگرە کاتێك منداڵەکانی لە کاتی منداڵیدا بە پێیەکانیان بەسەر سەری بکەون و لەکاتی گەورەیشدا پێبخەنە سەر دڵی .
- ئامادەیە باشترین شتەکانی خۆی بداتە منداڵەکانی ئەگەر لەتوانایدا هەبێت هەمودونیایان بۆ دابین دەکات .
- هەروەك چۆن منداڵ نۆ مانگ لە ڕوحمی دایکیدا دەبێت
بەڵام بەدرێژایی تەمەنی لە دڵو عەقڵ و هۆشی باوکیدا دەبێت .
ـ کەواتە سەرتاسەری جیهان باش دەبێت ئەگەر باوك باش بێت بەڵام ئەگەر باوك نەما دونیای ئەوان وێران دەبێت .

لەکۆتایشدا ئەو ژنە ڕاستگۆیە دەڵێ :
ڕێز لە مێرد و باوکو کوڕو براتان بگرن چونکە ئێوە هەرگیز ناتوانن بزانن چەند قوربانی لە پێناوی ئێوەیدا داوە .


بەپێی نییەتی خۆت ڕزقت زیاد دەکات

ڕۆژێکیان پیاوێک دەستی لە شۆفێرێکی تاکسی ڕاگرت بۆ ئەوەی بیباتە گەڕەکێکی قەراغ شار.
پیاوەکە بە شۆفێرەکەی گووت: برام من تەنھا بڕە پارەیەکی کەمم پێیە ئەگەر ڕازیت سەردەکەوم ئەگەر نا خوات لەگەڵ.
شۆفێرەکەی گووتی: گرنگ نیە خاڵە گیان سەرکەوە ان شاء اللە دەتگەینمەوە ماڵی خۆت.
کاتێک گەیشتنە بەر دەرگای ماڵ پیاوەکە، منداڵەکان ڕایانکردە لای باوکیان و گووتیان : باوکە گیان کوا نانت نەھێناوە.
باوکەکە بە خەمباریەوە گووتی: نەخێر ڕۆڵەکانم پەنا بەخوای سبەی نانێکی گەرمتان بۆ دەھێنم .
شۆفێری تاکسیەکە کاتێک گوێی لەم قسانە بوو زۆر خەمبار بوو لەبەر ئەمە بڕیاریدا بچێت بۆ نزیک نانەواخانە و مارکێت .
شوفێرەکە ھەندێک نان و خواردنی بۆ ماڵی پیاوەکە کڕی و گەڕایەوە ماڵەکە و لە دەرگای دا و نان و خواردنەکەی بە پیاوەکە دا، ھەرچەندە پیاوەکە ھەوڵی لەگەڵدا کە وەری نەگرێت، بەڵام شوفێرەکە مکوڕ بوو لەسەر ئەوەی خواردنەکە بۆ منداڵەکانە و ئەم کارەش تەنھا لە پێناو ڕەزامەندی خودای گەورەیە.
کاتێک شوفێرەکە ماڵی پیاوەکەی جێھێشت، زۆری نەبرد دوو گەشتیاری بیانی دەستیان لێ ڕاگرت و گووتیان بمانبە بۆ فرۆکەخانە، دوو گەشتیارەکە پارەیەکی زۆر زیاتریان لە ھەقی بە شوفێرەکە دا و پێیان گوت لەگەڵت ئاسوودەبووین و ئەم پارەیەش پێشکەشی تۆ بێت.
دوای فرۆکەخانە شوفێرەکە لە ڕۆژان زیاتر کاری دەستکەوت و قازانجی ئەو ڕۆژەی لە ھەموو ڕۆژەکانی دیکە زیاتر بوو بەشێوەیەک بوو کە ھەرگیز پێشبینی نەدەکرد .
دوای ئەوەی لە کارەکەی تەواو بوو جارێکی دیکە ھەندێک پێداویستی خواردنی کڕی و ڕووی لەماڵی پیاوەکە کردەوە و لە دەرگای دا و خواردنەکەی بە پیاوەکە دا .
پیاوەکە سەری سوڕما لەو ھەڵسوکەوتەی شۆفێرەکە .!
شۆفێرەکە گووتی سوێند بەخوا ھیچ ڕۆژێک وەک ئەمڕۆ قازانجم نەکردوە .
باش دەزانم ئەو قازانجەی کردومە نزاکانی تۆن و خوای گەورە بەھۆی کارێکی بچووکی منەوە ڕزقێکی زۆری پێبەخشیم  و منیش نابێت ھەرگیز ئێوە لە بیر بکەم .


لە خوێندنەوەی پەشیمان نابنەوە

من کچی٘کـم لەخی٘زانی٘ـکی دیندار و جوانیەکی مام ناوەندیم هەیـه ساڵ تی٘پەڕی و داواکارم هەرنەبوو
تاگەیشتـمه تەمەنی ۳٤سال٘ـی گەنجی٘ک هات بۆ داوام دووساڵ لەمن بەتەمەن تـربوو گەنجی٘کـی بەڕەووشت بو" زۆر زۆر خۆشحاڵبووم ووتمان مارەیەکم قورئانی٘ک دەبی٘ـت
داوای هەویه‌كه‌ی کردم تا کارەکانی مارەبڕین دەستپی٘کات...
دوای دوو ڕۆژ دایکی پەیوەندی پی٘وەکردم داوای کرد بەزووترین کات بچم بۆ مال٘ـیان منیش چووم
هەویه‌كه‌ی منی بەدەستەوە بوو پرسی تەمەنت ئەوەندەیه ؟
ووتم : بەل٘ـی٘
ووتی : واتە تۆ لە ٤۰سال٘ـی نزیک بوویتەوە
ووتم : من جاری٘کە ۳٤سال٘ـم
ووتی : جا جیاوازی چییه من دەمەوی٘ت نەوەی کوڕەکەم ببینم تۆش ئیدی منداڵ ناخەیتەوە .......
زەواجەکەی ئی٘مەی هەل٘وەشاندەوە
دواتـر شەش مانگ زۆر تووڕە و بی٘زاربووم زۆر خەفەتم دەخوارد باوک و دایکم ڕی٘کەوتن بمنی٘رن بۆ گەشتی٘کی عومرە تا خەم و خەفەتەکەم نەمی٘نی٘ـت
گەشتم کرد نزام ئەکرد خودا کارم ئاسان بـکات
جاری٘کیان لەحەرەمدا نوی٘ژم ئەکرد کەتەواو بووم" بینیم ئافرەتی٘ک لەپەنامدا بەدەنگی٘کی خۆش قورئانی دەخوی٘ند وئەم ئایەتەی دووبارە دەکردەوە( ﻭﻛﺎﻥ ﻓﻀﻞ ﺍﻟﻠﻪ ﻋﻠﻴﻚ ﻋﻈﻴﻤﺎ ) < واتا: به‌رده‌وامیش فه‌زڵ و ڕێزی خوا له‌سه‌ر تۆ زۆرو فراوان و ئاشکراو دیاره و (نایه‌ڵێت تووشی هه‌ڵه ببیت).
فرمی٘سک بەچاوەکانمدا دەهاتە خوارەوە هەرچەندە هەول٘م دەدا كة نەگریم ، ئافرەتەکە باوەشی پێدا كردم و ئینجا ئەو ئایەتەی بۆ ئەو ووتمەوە ( ﻭﻟﺴﻮﻑ ﻳﻌﻄﻴﻚ ﺭﺑﻚ ﻓﺘﺮﺿﻰ) واتا: له ئاینده‌دا په‌روه‌ردگارت ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تت پێده‌به‌خشێت که زۆر پێی ڕازی ده‌بیت
دەتووت یەکمجارە گوی٘م لەو ئایەتە دەبی٘ـت منی هی٘ور کردەوە" عومرەکەم کۆتایی هات گەڕامەوە بۆشاری خۆم و لەفڕۆکەخانە کچەهاوڕی٘کەم بینی لەگەڵ می٘ردەکەیدا چاوەڕی٘ی هاوڕی٘یەکـی می٘ردەکەیان دەکــرد
لەگەڵ ئەواندا وەستام تا ئەو کەسەهات کەچاوەڕی٘یان ئەکرد منیش سەلامی٘کم لی٘کرد دواتر لەگەڵ دایک و باوکم گەڕاینەوە بۆ ماڵ
کەمی٘ک پشووم دا دواتر هاوڕی٘ کچەکەم پەیوەندی پی٘وەکردم کە هاوڕی٘ی پیاوەکەی سەرسامە پی٘ی و حەزدەکات هاوسەرگیری لەگەڵ بکات
زۆر دل٘خۆشبووم زۆر......
چەندڕۆژی٘ـک تی٘پەڕی هاتە داوام ...دوای مانگ ونیوی٘کیش گواستمیەوە و خەفەتم گـۆڕا بـەخـۆشی و پیاوەکەم زۆر چاک بوو بۆمن و دایک و باوکیشم...
چەندمانگی٘ک تی٘ـپەڕی هیچ نیشانەیەکی دووگیان بوونم لی٘دەرنەکەوت منیش خەمم بوو چونکە بووبم به۳٦ساڵ" داوام کرد لەپیاوەکەم بچین چەند پشکنینی٘ک بکەین نەک من هۆکار بم" چووین بۆلای یەکی٘ک لەدکتۆرە ئافرەتە بەناوبانگەکان و داوای لی٘کردم بڕی٘ک پشکنین (فحص) ئەنجام بدەم...
هی٘شتا هەموویم نەکردبوو ئەنجامی هەندی٘ک لەفەحسەکانم بردەوە بۆی ووتی پی٘وویست ناکات فەحسەکانی تـر ئەنجام بدەیت لەبەرئەوەی تۆ دووگیانیت پیرۆزبایت لی٘دەکەم
چەند مانگی٘ک تی٘پەڕی تەندرووستیم جی٘گیربوو هەرچەندە بەهۆی حەملەکەمەوە ناڕەحەت بووم و سووریش بووم لەسەرئەوەی کە ڕەگەزی مندال٘ەکەم نەزانم هەرچی لەلای خوداوە بی٘ت پی٘ی ڕازی ببم
هەستم دەکرد کەسکم زۆر گەورەیه بەلا٘م وتیان هی ئەوەیه بەتەمەنیت و درەنگ دووگیان بوویت و نەشتەرگەریم بۆ کرا و مندال٘ـم بـوو...
تازەهۆشم دەهاتەوە خی٘زانەکەم و دایک و باوکم لەدەورم دانیشتبوون و پی٘دەکەنین
پرسیم چیم بووە ؟؟؟
بەیەک دەنگ ووتیان : کوڕ و کچی٘کت بـووە
فرمی٘سکی خۆشی بەچاوەکانمدا دەهاتنه خوارەوە ئافرەتەکەی مەکەم وەبیرهاتەوە کەدەیووت ( ﻭﻟﺴﻮﻑ ﻳﻌﻄﻴﻚ ﺭﺑﻚ ﻓﺘﺮﺿﻰ )
بةسوباسەوە.وەرگيراوە


☟☟☟☟☟☟☟☟☟☟


دەڵێن پیرە ژنێک هەبو بەردەوام لە بەردەرگای مزگەوتێک سواڵی دەکرد،
ڕۆژێکیان پێشنوێژی مزگەوتەکە لێی پرسی:
دایکەکەم تۆ ئافرەتێکی خاوەن کەسایەتی بویت و کوڕەکەشت یەکێک بو لە نوێژخوێنانی مزگەوتەکەمان تۆ بۆچی ئەم کارە دەکەیت؟!
پیرەژنەکە گوتی:
مامۆستا خۆت دەزانیت کە کوڕەکەی من تاقانەیە و هیچ خوشک و برای نیە و مێردەکەشم چەند ساڵێکە وەفاتی کردوە وە کوڕەکەم 8 مانگە چوەتە دەرەوەی وڵات و منی جێهێشتوە ،ئەو بڕێک پارەی بۆ جێهێشتبوم منیش زۆر دەستم پێوە دەگرت لە خەرج کردنی بەڵام دواتر ئەو پارەیەش تەواو بو منیش جگە لە سواڵکردن هیچ چارەیەکی ترم نەبو!
مامۆستا لێی پرسی:
ئەی کوڕەکەت هیچ پارەی بۆ نەناردویتەو ؟!
ژنەکە گوتی:
وەڵا بەس مانگانە وێنەیەکی ڕەنگاوڕەنگم بۆ دەنێرێت و منیش ماچی دەکەم و بە دیوارەکە هەڵیدەواسم بۆ یادگاری!
مامۆستا بڕیاریدا کە سەردانی ماڵی پیرەژنەکە بکات بزانێت چ کەم و کوڕیەکی هەیە بەڵام توشی شۆک بو کاتێک بینی کە هەمو مانگێک کوڕەکەی چەکێکی 1000 دۆلاری بۆ ناردۆتەوە و ئەویش هەمویانی بە دیوارەکەدا هەڵواسیوە و ئەو ئێستا خاوەنی 8000 دۆلارە بەڵام هەر خەریکی دەست پانکردنەوە بوە لە خەڵکی چونکە خوێندەواری نەبوە تا بزانێت ئەوانە چەکی پارەن!!
مامۆستا پیرەژنەکەی لە گەڵ خۆی بردە بانق و چەکەکانی بۆی کردە پارە و ئیتر بویە یەکێک لە دەوڵەمەندەکان و ئیتر پێویستی بە خێرپێکردنی خەڵکی نەما!!!
پەند و عیبڕەت لەم چیڕۆکە ئەوەیە کە: چیرۆکی ئەم پیرەژنەیە زۆر غەریبە بەڵام زۆر هاوشێوەی ژیانی ئێمەی موسوڵمانە!
ئەوەتا ئێمەش قورئانمان لە ماڵەکانمان هەیە بەڵام نازانین بیخوێنینەوە و بەدوای حەوانەوەدا دەگەڕێین بە سواڵکردن لەم جیهانەدا و لە بەر دەرگای شرق و غرب سەرەڕای ئەو سامانە لە بن نەهاتوەی کە هەمانە کە قورئانە و فەرمودە و دیاری پەروەردگارمانە!
بۆیە ئێمە دەوڵەمەندین ئەگەر ئەو چەکانەی خوای گەورە بۆی ناردوین بەکاریان بێنین!!

وەرگیراو..


بیرۆکەی گەنجێک

بینای کتێبخانەی بەریتانیا زۆر کۆن ببو نەدەکرا نۆژەن بکرێتەوە بۆیە بڕیار درا بینایەکی تازە دروست بکرێ. دەست کرا بە دروست کردنی بینا. پاش ماوەک تەواو بوو، بەڵام نەدەزانرا چۆن کتێبەکانی کتێب خانەکە بگوازنەوە کە بە ملێوێنان کتێب دەبوو.
کۆمپانیای گواستنەوە نرخی گواستنەوەی کتێبەکانی بە بڕێکی زۆر دانا، بەڵام ئەم بڕە پارە زۆر زیاتر بوو لەوو بوجەی کە بۆی دانرابوو.
وەرزی باران بارین نزیک بووەوە خەریک بوو بە ملوێنان کتێب لەناو دەچوون کە جگە لەوەی سامانێکی نیشتمانی بوو، بەڕێوبەر بەهۆی ئاڵۆزی کێشەکەوە و زۆر بیرکردنەوەی بەم کێشەوە، نەخۆش کەوت حاڵی خراپ ببوو.
ڕۆژێک کارمەندێکی گەنج بەلای ئوفیسی بەڕێوبەردا ڕۆیشت بینی کە چۆن لاواز بوە و ڕەنگی پەڕیوە بۆیە پرسیاری لێ کرد: کە بۆ وای لێ هاتوە؟
بەڕێوبەر کێشەکەی بۆ باس کرد. بەڵام بە پێچەوانەی چاوەڕوانیەکانی بەڕێوبەر گەنجەکە ووتی زۆر ئاسانە.
بۆ ڕۆژی دوایی لەڕێگەی هۆکارەکانی ڕاگەیاندنەوە ئاگاداری بڵاو کرایەوە کە تەواوی دانیشتوانی بەریتانیا دەتوانن بەبێ بەرانبەر سود لە کتێبەکانی کتێبخانەی بەریتانیا وەربگرن بەڵام بە ئامانەت دوایی بیانگەڕێننەوە بۆ ئەم ناو نیشانە کە ناو نیشانی بینا تازەکە داندرا وە توانرا لە ماوەیەکی کورتدا کێشەکە چارەسەر بکڕێ.

✅پەند و وانەی چیرۆک
زۆر کار و گرفتاری هەنە کە بە تاکە کەسی گرفتەکان جێبەجی نابێت. باشتر وایە کاتێک لەم شێوە گرفتانە بۆ مرۆڤ هاتنە پێش، چاو لە دەوروبەری خۆی بکات و داوای یارمەتی لە خەڵک بکات.


Dr.Abdul Wahid - د.عبدالواحید dan repost
#گورکەکانی_ئەم_سەردەمە

جارێکیان شوانەکە مەڕەکانی بردە جێگای خۆیان و دەرگای لەسەر داخستن.
کۆمەڵێک گورگ ھات بۆ ئەوەی بیانخۆن ھەرچەندی ھەوڵیاندا بێ سود بوو چونکە شوانەکە دەرگاکەی زۆر بەباشی داخستبوو.
گورگەکان دەستیان کرد بەخۆپیشاندان لەبەردەم دەرگای شوانەکە و ھوتاف و دروشمی ( ئازادی بۆ مەڕەکانیان) دەوتەوە!!!
مەڕەکان کاتێک گوێیان لە دەنگی کورگەکان بوو ئەوانیش لە ژوورەوە دەستیان کرد بە ڕاپەڕین و بە قۆچان لەدەرگای ژوورەکەی خۆیانیان دەدا تا سەرەنجام شکاندیان و ھەڵاتن!!!
گورگەکانیش بەدوایاندا ڕۆیشتن و ھەر دەیانوت ئازادی مافی خۆتانەو ڕاپەڕن و لەژێردەستی ئەم شوانە زۆردارانە خۆتان ڕزگارکەن !!
ھەتا گەیشتن بە بیابانێکی دوور، ئینجا مەڕەکان بوونە ژەمە خواردنێکی گەرم و خۆش بۆ گورگەکان.

ئەم چیرۆکە لەڕاستیدا ئەفسانەیە، بەڵام ڕێک دەڵێی حاڵی ئەمڕۆی خوشکانمانە.

ئیسلام وەکو شوانێکی دڵسۆز ئافرەتانی پاراست بەڵام گورگە بێ دینەکان بەشانازیەوە دەڵێن ئێمە بووین توانیمان پەچەی ئافرەتان لابەرین و ئازادیان کەین لە حیجاب و باڵا پۆشیەکەیان بۆ ئەوەی بیانکەین لە حیجاب و باڵا پۆشیەکەیان بۆ ئەوەی بیانکەن بە ژەمە خواردنێکی بەلەزەت !!

بۆیە خوشکانی من ئاگاداری ئەم گورگانە بن بەقسەی باق و بریق ھەڵتان نەخەڵەتێنن سوێند بە اللە شکۆتان بەندە بە ئیسلامەوە.


چیرۆکی من لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی سەرەتانەوە

هیچ کات بیرم لەوە نەدەکردەوەـ لە سییەکانی تەمەنمدا تووشی نەخۆشییەک دەبم سەرلەبەر ژیان و بیرکردنەوەم لەگەڵیدا دەگۆڕێت. پێموابوو ئەم ژیانە بە گووڵ و روداوە خۆشەکانییەوە چاوەڕوانی منە. ئێوارەیەکی باراناویی زستان بوو، دروست ئێوارەی 12-2-2012 هەموو شتەکان گۆڕان، هەرچەندە ئەو هەواڵەی پێمدرا کە تووشی ترسناکترین جۆری سەرەتان بووم، نەیلەرزاندم، ئێشی هەر ئەوەندە هەبوو وەک ئەوەی دەرزیەک بکەیت بە کێوێکدا. ئەزموونی نەخۆشی شتێکی سەیرە!! هەندێک وا دەزانن نەخۆشی مرۆڤ لاوازتر دەکات، بە پێچەوانەوە نەخۆشی مرۆڤ فێری خۆڕاگریی دەکات. بیرم دەکردەوە نەخۆشی درێژخایەن ژیان تاڵ دەکات، ئێستا دەزانم ژیان دەکرێت بە نەخۆشی درێژ خایانیشەوە هەر هەنگوین بێت. ئەوە خۆمانین بڕیار لەسەر شێوەی ژیانمان دەدەین.
لای من مردن وەهمێکە مرۆڤ دروستی کردووە و خۆی پێ تۆقاندووە، ئەگەرنا جیاوازیی نێوان مردن و ژیان شتێکی ئەوتۆ نییە، مرۆڤ لە مردندا تەنیا دیوە فیزیکییەکەی ون دەبێت، تەنانەت ئەو خانە زیندووانە هەر دەمێننەوە و شێوەیان دەگۆڕێت، واتا مردن تەنها گۆڕانکارییەکی فیزیاییە و هیچی تر. باوەڕم بە خودایەک هەیە کە ئێمەش خۆمان بەشێکین لەو خودایە، تۆ دەتوانیت لە رێگەی ئەو خودایەوە کەخۆت بەشێکیت لێی خۆت زیندوو بهێڵیتەوە. جارێک هاوڕێیەکم وتی سروشت خۆی خودایە!!. ئەمن ئەودەم لە قووڵایی ئەو وتەیەی تێنەگەیشتم بەڵام ئێستا دەزانم ئەو هێزەی لەناو گەردووندایە نەک لە پشتی گەردوونەوە خوایە و ئێمەش هەریەک بەشێوەی خۆمان جەستەی ئەو خودایە پێکدەهێنین، واتە خودا هێزێکی میتافیزیکیی نییە بەڵکو ئەو هێزەیە لەناو سروشت و لەناو خودی خۆماندایە. کەواتە ئەو سروشتە ئیلاهییەی مرۆڤ مومکین نییە بمرێت.
پێموانییە سەرەتان هێندە مەترسیدار بێت، کێ بیری لە جەنگەکان کردۆتەوە چەند مەترسیدارترن؟ کێ بیری لە هەژاریی کردۆتەوە چەند مەترسیدارە؟. تۆقین لە شێرپەنجە تۆقینێکی ساختەیە و هیچ کات لە جێگەی خۆیدا نییە، من وەک خۆم نەشتەرگەریی و چارەسەری تیشک و کیمیاییم هەمووی وەرگرتووە و بەردەوامیشم، بەڵام لەسەروو هەموو ئەمانەوە دەرمانێکی گرنگتر هەیە، بڕوابوون بە مانەوە لە رێگەی ئەو ویستەی بۆ ژیان هەتە. ئەوە سێهەم جارە کات بۆ مردنم دادەنرێت، کەچی ئەوە منم بڕیار نادەم بمرم، زانستم تووشی ئیحراجی کردووە! مردن ئەو کاتەیە تۆ بڕیار بدەیت بمریت. لەوانەیە زۆرجاریش هەناسەدان مانای زیندووبوونت نەگەیەنێت. ئەوەی من کردوومە لەگەڵ سەرەتان، شتێکی سەیرە! خودی سەرەتانم تووشی سەرەتان کردووە، چوونکە ئەو چەند شاڵاو بهێنێت بۆ من، من بە چەکی عیشق و ژیاندۆستی سەر دڵی داخ دەکەم، عیشق دەرمانی راستەقینەی سەرەتانە، عیشق ئەو هێزەیە دوای مردنە فیزیکییەکەش هەر بە زیندوویی دەتهێڵێتەوە.
رەنگە خەڵکانێک پێیان سەیر بێت دوای وەرگرتنی چارەسەری کیمایی بە چەند کاتژمێرێک بە شیکیی خۆم دەگۆڕم و دەچمە رێستۆرانتەکان و وێنەی خۆم دەگرم، یان شیعر دەنووسم و کاردەکەم لە بواری هۆبییەکانی خۆمدا و دەخوێنمەوە و دەنووسم. بەڵام ئەگەر تۆ بڕیارت دابێت سەرەتان بکوژیت نەک ئەو تۆ بکوژێت، دەبێت ئەوە بکەیت من دەیکەم. وەنەبێ کاتێک ئەم دێڕانە دەنووسم هیچ ئازار و ژانێکم نەبێت، بەڵام هەموو ئەو ژانانە لەناو ئەم نووسینەدا دەمرن، لەگەڵ تایپکردنی هەر وشەیەکدا جۆرێک لە هەڵوەرینی ئازارەکانم هەست پێدەکەم، دەرزییەکی کیمایی رەنگە بتوانیت سەدان هەزار گەردیلەی سەرەتانیی لە لەشماندا بکوژێت، بەڵام یەک جار وتنی "خۆشم ئەوێی" بەو کەسەی دڵت هەڵیبژاردووە هێندەی سەد دەرزی کیمیایی کاریگەریی هەیە. نووسینی شیعرێک لای من لەسەد دەرزی کیمیایی زیاتر گورز لە خەلایا سەرەتانییەکان دەوەشێنێت. کەواتە ئێوەش وەک من بکەن. عیشق و موزیک و بیرکردنەوەی پۆزەتیڤ وەک ئاگربەردان لە پووش سەرەتان دەسووتێنێت. تۆش تاقیبکەرەوە پێش ئەوەشی سەرەتان ببێتە میوانێکی چارەگران.

ستیڤان شەمزین


چیرۆک و بەسەرهات dan repost
ــ
کاتێک (سینۆهە) شەوێک بە مەستی لە تەنیشت ڕوباری نیل خەوی لێ دەکەوێت، بۆ بەیانی خەبەری دەبێتەوە، یەکێک لە کۆیلەکانی میسڕ کە هەردوو گوێ و لووتی بڕدرابوون، بەسەر سەری خۆیەوە دەبینێت، سەرەتا لێی دەترسێت بەڵام دواتر کاتێک بۆی دەردەکەوێت بێ زیانە دەکەوێتە قسەکردن لەگەڵیدا.

کۆیلەکە باسی ئەو زوڵم و دەست درێژیانە دەکات کە چینی خانەدانی میسڕ دەرهەق بەو کردوویانە، باسی فەرمانڕەوایەتی دەرەبەگی ئەو ڕۆژانەی وڵاتی میسڕ دەکات.

کۆیلەکە داوا لە سینۆهە دەکات بیبات بۆ سەر گۆڕی یەکێک لە کەسە ناسراو و ستەمکارەکانی ووڵاتی میسڕ، چونکە سینۆهە خوێندەوار بوو، دەیویست بزانێت خودایان چییان لەسەر گۆڕی ئەو ستەمکارە نوسیووە.

سینۆهە دەیەوێت بزانێت بۆچی دەیەوێت چارەنوسی ئەم کەسە بزانێت؟؟

کۆیلەکە دەڵێت چەن ساڵێک لەمەوبەر من مرۆڤێکی بەختەوەر و ئازاد بووم، هاوسەرێکی جوان و کچێکی گەنجم هەبوو، کێڵگەیەکی بچوک و پڕ بەرەکەتم هەبوو کە لە تەنیشت کێڵگەیەکی فراوان و بێ سنوری یەکێک لە خانەدانەکانەوە بوو، ڕۆژێک ئەو بە پێدانی بەرتیل بە کاربەدەستانی فیرعەون زەویەکەی منی کرد بە ناوی خۆیەوە و بە بەرچاومەوە دەستدرێژی کردە سەر هاوسەر و کچەکەم، پاشان لووت و هەردوو گوێی بڕیم و بۆ کاری زۆرەملێ ڕەوانەی کانە بەردەکانی کردم.

چەندین ساڵ کاری بە هاوسەر و کچەکەم کرد و پاشانیش هەردووکیانی وەک خزمەتکار فرۆشت و ئێستا هیچ زانیارییەکم لە بارەیانەوە نییە.

ئێستا لە کانە بەرد ڕزگارم بووە و بیستوومە ئەو کەسە مردووە،لەبەر ئەوە دەمەوێ بزانم خودایان چییان لەسەر گۆڕەکەی نوسیوە.

سینۆهە لەگەڵ ئەو کەسە بۆ شاری مردووان(گۆڕستان) دەچێت و نوسراوی سەر گۆڕەکە بە جۆرە دەخوێنێتەوە:

((ئەم پیاوە کەسێکی بەڕێز و درووستکار بوو، هەمیشە لە ژیانیدا هاوکاری لێقەوماوانی دەکرد، ناموسی خەڵکی لای ئاو پارێزراو بوو، ئەو زەوییەکانی خۆی بە هەژاران دەبەخشی و هەرکات کەسێک ماڵێکی لێ وون بوایە لە سامانەکەی خۆی بۆی دەژمارد و قەرەبووی دەکردەوە، ئەو ئێستا لای خودای مەزنی میسڕ (ئامون)ە و بە بەختەوەری هەمیشەیی گەیشتووە.))

لەم کاتەدا کۆیلەکە دەست دەکات بە گریان و دەڵێت:
((ئەو هێندە کەسێکی بەڕێز و درووستکار بووە و من نەمزانیبوو، دروودی خودایان لەسەر ئەو بێ. ئەی خودای مەزن (ئامون) لەبەر ئەو بیرکردنەوە چەپەڵانی کە من هەمبوون سەبارەت بەم پیاوە لێم ببوورە.))

سینۆهە لێی دەپرسێت: سەرەڕای ئەو هەموو زوڵم و ستەمەی ئەم پیاوە لە تۆی کردووە هێشتا بۆ وا بیر دەکەیتەوە کەسێکی بەڕێز و درووستکارە؟

کۆیلەکه لە وەڵامدا ئەو ڕستە مێژووییە دەڵێت:(کاتێک خودایان ئەمەیان لەسەر گۆڕەکەی نوسیووە، منی زەبوون چۆن دەتوانم پێچەوانەکەی بڵێم).

سینۆهە پاشان لە یاداشتەکانیدا کاتێک باسی ئەم چیرۆکە دەکات دەڵێت: (لەوێدا بوو کە زانیم کەودەنی و گەلحۆیی مرۆڤ قەت کۆتایی نایەت).


کتێبی: سینۆهە
نوسەر: مێگاڤاڵتاری


ڕاسته‌ مۆم به‌ فرمێسك ده‌کوژێته‌وه‌....بە سەرهاتیکی راسەتەقینەیە

ماکوان که‌ریم

ڕۆژی عه‌رفه‌ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی(٢٠٠٩)له‌ شاری سلێمانی بووم جوتێك پێڵاوی زۆر ناشرینم له‌ پێدا بوو دایکم گله‌یی لێ ده‌کردم هه‌ر ده‌یوت ڕۆڵه‌ ده‌ڵیت له‌ لادێوه‌ گه‌ڕاویته‌وه‌ ده‌بڕۆ جوتێك پێڵاو بکڕه‌ بیکەره‌ پێت بۆ ئه‌م چه‌ژنه‌..

هه‌رچه‌نده‌ پێڵاوه‌کان به‌ تێڕوانینی خۆم زۆر جوان ‌بوو، چونکه‌ له‌ ئه‌وروپا به‌ پاره‌یه‌کی زۆر کڕێبووم، به‌ڵام له‌ به‌ر چاوی دایکم زۆر ناشرین بوو!، به‌هه‌ر حاڵ به‌قسه‌م کرد چوم بۆ دووکانێکی پێڵاو فرۆش له‌ جامخانه‌که‌یدا هه‌ر وورد ده‌بوومه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جوتێك پێڵاوی جوان هه‌ڵبژێرم، له‌ ته‌نیشتمه‌وه‌ پیاوێکی زۆر مه‌عقو‌ل ڕاوه‌ستا بوو، جوتێک جزمه‌ی له‌ پێدا بوو، وام زانی کرێکاری ‌ سه‌قف تێکه‌ره‌ ، چونکه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ چیمه‌نتۆ تێده‌که‌ن جزمه‌ ده‌که‌نه‌ پێیان.. لای هه‌مووان ئاشکرایه‌ که‌ ڕه‌مه‌زانی ئه‌وساڵەیش له‌ کوردستان زۆر گه‌رم بوو، چونکه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی به‌ سه‌رپایه‌وه‌(نه‌عل) بێته‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌ر ئاسایی بوو.

کابرا له‌ ته‌نیشتمه‌وه‌ ئاهێکی زۆر قوڵی هه‌ڵکێشا، منیش زانیم که‌ زۆر شت له‌ دڵیدایه‌ بۆیه‌ ووتم ئه‌رێ بێزه‌حمه‌ت ئه‌م پیڵاوانه‌ کامیانت به‌لاوه‌ جوانه‌؟

ئه‌و پیاوه‌ به‌رێزه‌ فه‌رمووی جله‌کانت چۆنه‌ زانیم که‌سێکه‌ که‌ زه‌وقی سه‌لیمه‌ ووتم عاده‌ته‌ن من پانتۆڵ له‌پێده‌که‌م،ده‌ست نیشانانی جوتێك پێڵاوی بۆ کردم، منیش هه‌ر ده‌مویست بزانم نهێنی ئه‌و ئاهه‌ قوڵه‌ چی بوو هه‌ڵیکێشا، من هه‌ر خۆم ده‌مویست وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك له‌ ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی کوردستان بزانم، بۆ ئه‌وه‌ی ووته‌ی دڵی پێ بدرکێنم عه‌رزم کرد ئه‌وه‌ بۆ به‌م گه‌رما ئه‌و جزمانه‌ت له‌ پێدایه‌..!ئایا کرێکاری؟

ووتی نه‌خێر.. به‌ڵام به‌ شه‌رمه‌وه‌!

پرسیم ئه‌ی هه‌ژاریت توانات نیه‌ پێڵاو بکرێت؟

ووتی ئێستا هه‌ندێك باری ئابووریم باش نیه‌ به‌ڵام پێشتر بارو زروفم زۆر باش بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌موو پاره‌م له‌ کچه‌ (١٢) ساڵه‌که‌مدا سه‌رف کردن چونکه‌ توشی نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌ بوو بوو ...

نه‌خۆشی کچه‌که‌ت چی بوو؟

توشی نه‌خۆشی وه‌رهه‌م بوو بوو!!

هه‌موو پاره‌که‌م له‌ودا سه‌رف کرد به‌ڵام ئێستا مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ من سواڵ بکه‌م، به‌ڵکو زۆر بێزارم له‌ خۆم.. ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه‌ له‌ ماڵ نه‌هاتومه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ پاره‌که‌شم ئه‌وه‌‌نده‌ پێ نیه‌ تا جوتێك پێڵاوی باش بکڕم ، به‌ڵام ده‌ست نه‌خشینم زۆرێك له‌ خه‌ڵکی پێویستیان پێمه‌ بۆ کار کردن! دیار بوو بۆی باس کردم که‌ وه‌ستای شرینیه‌ زۆرێك له‌ دووکانداره‌کان پێویستیان به‌مه بۆ کارکردن، له‌ هه‌ر جێگایه‌ك کار بکات ئه‌وا رۆژانه‌و پاره‌ی باش وه‌رده‌گرێت!!

منیش که‌ ئه‌مم زانی پرسیم ئه‌ی بۆ شل وشێواوی هه‌ناسی قوڵ هه‌ڵده‌کێشیت؟

قورگی پڕ بوو له‌ گریان دیسان باسی کچه‌که‌ی کرده‌وه‌..

ووتی :

له‌دوای ئه‌وه‌ی که‌ هه‌موو توانایه‌کی خۆمم به‌ کار هێنا بۆ ئه‌و کچه‌م بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بکه‌م، به‌ڵام خوا بردیه‌وه‌ بۆ لای خۆی، منیش زۆرم خۆش ده‌ویست ده‌رگام له‌سه‌ر خۆم داخست له‌ ماڵه‌وه‌.. هه‌ر بۆ ئه‌و کچه‌م ده‌گریام، تا پێرێ شه‌و که‌ شه‌وی قه‌دری پیرۆز بوو چومه‌ مزگه‌وت له‌دوای نوێژی به‌یانی گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ خه‌وتم له‌ خه‌ونمدا کچه‌که‌ی خۆمم بینی له‌ به‌هه‌شت، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك منداڵ هه‌ریه‌ك له‌و منداڵانه‌ مۆمێکیان پێ بوو،کچکه‌ی خۆم له‌ ناویاندا بوو به‌ڵام مۆمی کچه‌که‌ی من کوژابووه‌، پێم ووت کچی خۆم بۆ مۆمه‌که‌ت کوژاوه‌ته‌وه‌؟

کچه‌که‌م ووتی بابه‌ گیان ئاخر هه‌رچی تۆ ده‌گریت به‌ فرمێسکت مۆمه‌که‌ی من ده‌کوژێنیته‌وه‌ من هه‌ر دایده‌ گرسێنمه‌وه‌ تۆ هه‌ر به‌ فرمێسکت ده‌یکوژێنیته‌وه‌ ، ئیتر به‌ ئاگا هاتم چاوم هه‌مووی فرمێسك بوو فرمێسکه‌کانم سڕی بڕیارمدا ژیانم وه‌ك جاران ئاسای بێته‌وه‌ چیتر به‌ فرمێسکه‌م ئازاری کچه‌که‌م نه‌ده‌م و مۆمه‌که‌ی نه‌کوژێنمه‌وه‌ به‌دوای ژیاندا وێڵ بم!!

که‌ گۆیم له‌ ووته‌کانی بوو منیش چاوم پڕ بوو له‌ فرمێسك به‌ڵام باوکه‌که‌ هه‌ر نه‌ده‌گریا له‌ به‌ر خۆشه‌ویستی کچه‌که‌ی، منیشو ئه‌ویش به‌یه‌که‌وه‌ پێڵاومان کڕی له‌ یه‌ك و داوام لێکرد که‌ یه‌کتر بناسین، زۆر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی منیش باسی حاڵی خۆمم بۆ کرد زۆر دوعای خێری بۆکردم ، پاشان ووتی تکایه‌ بۆ که‌سی باس مه‌که‌..


((( بسم الله الرحمان الرحيم )))
به پشتيواني خواي گه وره ئه م جاره ش بيتان شاد بوومه وه به چيرؤكيكي زؤر كاريگه ر پر مانا هيوادارم سوود مه ند بن ....

باوكيك له سه ره مه رگ ويستى نه سيحه تيك بؤ كو ره تا قا نه كه ى به جئ بئ لئ ..
وتى كورم 3 ئامؤزكاريم هه يه بؤت به لينم بئ بده به جئ ى بكه يه نى..
كوره كه وتى به جاوان به لين بئ. وتى
كورم نه كه ى هه ركيز مشرب بخؤ يته وه ئه كه ر دلت بؤ ى جوو برؤ بار شوينى فرؤشتنى مشروب تئ بفكره انجا بيخؤ.
نه كه ى هه ركيز زينا بكه يت ئه كه ر ويستت بيكه ي داواى جوانترين كج ى له شفرؤ بكه و دره نكى شه و برؤ .
هه ركيز قومارنه كه يت ئه كه ر ويستت بيكه ي ئه وه له كه ل زيره كترين كه س يارى له كه ل بكه.
باوكه مرد.
كوره زؤر خه مى خوارد براده رهاتن ده وريان دا وتيان هه تاكه ى وا دائه نيشى برؤ جه ويك بكؤرين و بخؤينه وه كوره وتى نايه م.
به زؤري ى برديان وتى باشه باوكم وتى ده بئ نه خؤمه وه كه ر هه رخواردمه وه له بار بيخؤمه وه..
وتيان با شه كه جون بينى وا ئه م خه لكه ..مه ست بووه كه س ئاكاى له كه س نيه .له لايه كه وه شه ره له لايه كه وه نه فه ركه و توه سه رى به بوتله كان شكاوه..
وتى باوكم راستى كرد هاته وه و هاوريكانى جيهيشت.
هاوريكانى هاتن وتيان تاكه ى به ته نهايى برؤ ئه م باره ى باوكت بؤجيه خؤ زنت نه هيناوه با بجين رابويرين..
وتى نايه م به زؤر هه ليان خه له تاند ..وتى با شه مه رجم هه يه وتيان مه رجى جى؟
وتى جوانترين له شفرؤشم ئه وئ.به لام له نيوه ى شه و ئه ج ين وتيا ن با ش .
يه كيك هه يه دلفرينه..شه و دره نكى كرد جون له ده ركه يا ن دا كجه ى له شفرؤش به هؤى ئه م هه مو مكياجه ى كه كردبووى هينده ش جاوه روانى كردبوو روى راسته قينه ى ده ركه وتبو ..
كه بينيان كوره وتى ئه مه جوانترينه برجى واتيك ئالاوه ده لئ ى ديوه..
ئه وانى جئ هيشت و رؤيشت.
براده ره شه يتانه كانى هاتنه وه ..
وتيا ئه ى بؤ نا يه ى بجين قومار بكه ين باوكت باره كى زؤرى به جئ هيشتوه بؤت .ببه ريته وه ده وله مه ندتر ئه بى..
كوره وتى ئه م جاره به لئ نى باوكم ناشكينم ..
زؤريان له به رخويند تارازى بوو.
وتى باشه مه رجم هه يه وتيا ن جيه وتى ده مه ويت له كه ل شا ى قوماربازان ياري بكه م .وتيان كه سيك هه بوو به لام ديارنيه ئيستا كو ره وتى هه رله كه ل ئه و ئه يكه م...
چوون كه ران تا ناونيشانه كه يان دؤزيه وه .كوره كه يا ن له كه ل خؤيا ن برد كه كه يشتن چ ببين؟
كه سيك له كه لاوه ئه ژى و جليكى دراو..لئ يان برسياركرد ئه ى فلان ى قومارزان له كوئ يه ..
وتى منم ..كوره كه وتى جابؤ وات لئ هاتووه. كابرا وتى هه موو قماربازئ ئه نجامه كه ى وه كوو منه...
كوره كه وتى سوباس بؤخوا هه رنه سيحه تيكم شكاند ده ستم به وى تر كرت ..
ياره بى باوكه خواعه فوت كات به هؤ ى ئه م نه سيحاتانه وه..
رووى له هاوريكاى كر د ...
وتى يه ك جا ريتر نزيكى مالم كه ون و بينه لام قاچتان ئه شكينم..

بؤ سةركةوتن لة كارةكاني زيانماندا
با ايمه ش سوود له گه وره كان وه ر بگرين و هه مان هه له دوو باره نه كه ينه وه بو اوه ي به به خته وه ري بژين.


دەرگایەك هەمیشە کراوەیە

ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل خودای لێ ڕازی بێ ده‌گێڕێتەوە و دەڵێ: بە ڕێگادا ده‌ڕۆیشتم هەمان ئەو پیاوە دزەم بینییەوە کە لە مزگەوت نوێژی ده‌کرد.
منیش ڕۆیشتم و پێم وت: ئەم جۆرە مامەڵەکردنە شایستە نییە لەگەڵ خوای باڵا دەست، خودا ئەم نوێژەت لێ قبوڵ ناکا لە کاتێکدا ئەوە کارەکانتە.
دزەکە وەڵامی دایەوە: ئەی ئیمام لە نێوان من و خودا دەرگای داخراو زۆرە بۆیە حەزمکرد دەرگایەک بەکراوەی بهێڵمەوە.
دوای ئەوە بە چەند مانگێکی کەم ڕۆیشتم بۆ ئەداکردنی فەریزەی حەج، لە کاتی تەوافکردن دا بینیم پیاوێک دەستی بەپەردەی کەعبەوە گرتووە و ئەڵێ: گەڕامەوە بۆ لات و تۆبەم کرد خوایە ڕەحمم پێبکە و چیتر سەرپێچیت ناکەم، بە هیواوە تەماشایەکی ئەو پیاوەم کرد کە بەوجۆرە لە خودا ده‌پارێتەوە، بینیم دزەکەی پێشتره‌، بەخۆمم وت: دەرگایەکی بەکراوەیی هێشتەوە کەچی خودا هەموو دەرگاکانی بۆکردەوە.

✔️پەند و وانەی چیرۆک
هەرگیز دەرگاکانی نێوان خودا و خۆت دامەخە، هەرچه‌ند ئەگەر سەرپێچیکار بیت و هەڵە و سەرپێچی زۆرت ئەنجام دابێت، ڕەنگە یەک دەرگا هەموو دەرگاکانی ترت بۆ بکاتەوە.


كچێك داوا له‌ دایكى ده‌كات زینا بكات ئه‌ویش ڕێگه‌ى ده‌دات به‌لام به‌مه‌رجێك.....

سه‌یرى ئه‌و دایكه‌ بكه‌ن چۆن ڕێگه‌ به‌ كچه‌كه‌ى ده‌دات زینا بكات!!!
دایكه‌كه‌ هه‌رچه‌ند پێى ده‌ڵێت ئه‌و كاره‌ له‌ڕووى كۆمه‌لێیه‌تى یه‌وه‌ ئابڕووبه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ ڕووى شه‌رعیه‌وه‌ حه‌رامه‌ و گوناهێكى گه‌وره‌یه‌ ..... به‌لام كچه‌ هه‌ر سوور ده‌بێت له‌سه‌ر داواكه‌ى و زۆر له‌ دایكى ده‌كات، ئه‌ویش ڕازى ده‌بێت به‌لام به‌ مه‌رجێك....
چه‌ند تاقى كردنه‌وه‌یه‌كى ئه‌خاته‌ به‌رده‌م كه‌ ده‌بێت تا كۆتایى به‌رده‌وام بێت كچه‌ش ڕازى ده‌بێت و ده‌ڵێت ئه‌و تاقى كردنه‌وه‌یه‌ چى یه‌؟
دایكه‌كه‌ ده‌ڵێت: به‌یانى كه‌ ڕۆژ بوه‌وه‌ بچۆره‌
به‌رده‌م ماڵى سوڵتانى ئه‌و وولاته‌ى ئه‌وان تێیدا ده‌ژین..... كاتێ كه‌ سوڵتان به‌و شوێنه‌دا تێپه‌ڕى خۆت ببورێنه‌ره‌وه‌......
كچه‌ش كه‌ ڕۆژ بوه‌وه‌ ئه‌و ئامۆژگاریه‌ى دایكى پێی ووت به‌جێى هێنا كاتێ كه‌ گه‌شته‌ به‌رده‌م سوڵتان بوورایه‌وه‌، سوڵتانیش یه‌كسه‌ر كچه‌ى هه‌ستان زۆر گرنگى پێدا تا هاته‌وه‌ سه‌ر خۆى كچه‌ش زۆر سوپاسى كرد.
كه‌ چووه‌وه‌ لاى دایكى ووتى ئه‌ى تاقى كردنه‌وه‌ى دووه‌م چی یه‌ ؟؟
ووتى : هه‌مان كار ئه‌مڕۆ كردت بڕۆ دووباره‌ى بكه‌ره‌وه‌ كاتێ كه‌ سوڵتانت بینى....
كچه‌ش بۆ ڕۆژى دوایى هه‌مان كارى كرده‌وه‌ بۆ جارى دووه‌م به‌لێم ئه‌م جاره‌ جیاواز بوو سوڵتان لاى بۆ نه‌كرده‌وه‌ ته‌نها وه‌زیره‌كه‌ى نه‌بێت ..... كه‌ بۆ دایكى گێڕایه‌وه‌ ئه‌ویش پێى ووت ئه‌بێ بۆ جارێكى تر ئه‌و كاره‌ بكه‌یته‌وه‌ له‌ هه‌مان شوێن و هه‌مان كات، كچه‌كه‌ش هه‌رچه‌نده‌ پێى باش نه‌بوو به‌لێم ڕه‌زامه‌ندى نواند... بۆ جارى سێهه‌م كاره‌كه‌ى سێ باره‌ كرده‌وه‌ ئه‌مجاره‌ش وه‌زیر نه‌چوو به‌لایا به‌ڵكو به‌رده‌سه‌كانى وه‌زیر له‌سه‌ر ڕێگه‌كه‌ لایان برد هه‌ندێكیشیان زۆر به‌بىَ موبالات به‌لایدا تێپه‌ڕین و بێ نرخانه‌ سه‌یریان كرد ته‌نانه‌ت هه‌ندێكى گاڵته‌یان پێكرد و قسه‌ى ناشرینیان پێ ووت و كاتى كه‌كه‌وتبوو شه‌قیان لێدا!!!
ئه‌م دیمه‌نه‌ زۆر ئازارى به‌ كچه‌كه‌ گه‌یاند بۆیه‌ كه‌گه‌ڕایه‌وه‌ زۆر گریا و دیمه‌نه‌كه‌ى بۆ دایكى گێڕایه‌وه‌ دایكیشى پێى ووت :
كچى شیرینم #زیناكردنیش هه‌روه‌ك ئه‌و دیمه‌نه‌ وایه‌ كه‌ تۆ بینیوته‌...كاتىَ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌یت یه‌كه‌م جار و سه‌ره‌تا كه‌سانى ده‌وڵه‌مه‌ند یان خاوه‌ن پله‌ و پایه‌ به‌و شێوه‌یه‌ هه‌وڵت بۆ ئه‌ده‌ن پاشان ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌پله‌ى ئه‌وان كه‌مترن.......تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ بێ نرخ ده‌بیت كه‌ كه‌سانى هه‌ژار و بێ پله‌ و پایه‌كانیش نرخت بۆ دانانێن و به‌و شێوه‌یه‌ ڕه‌فتارت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.......بۆیه‌ له‌وه‌ تێ بگه‌ ڕاسته‌ بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ندىَ كه‌س چه‌ند گرنگ و گه‌وره‌ش بن گرنگیت پێ ده‌ده‌ن وه‌ك نێچیرێك تا ڕاوت ده‌كه‌ن، كه‌ ڕاویان كردیت زۆر بێ نرخانه‌ ته‌ماشات ده‌كه‌ن......
ئایا ئێسته‌ ده‌ته‌وىَ زینا بكه‌ى؟؟
له‌و كاته‌دا كچه‌ هه‌ستى به‌هه‌ڵه‌ى خۆى كرد و په‌شیمان بوه‌وه‌ و زۆر گریا و زۆر سوپاسى دایكى كردوو پێى ووت هه‌رگیز كارى واناكه‌م هه‌رچۆنێك بێت چونكه‌ كارێكى زۆر بێزراو و ناشرین و ئابڕووبه‌ره‌ و تاوانێكى گه‌وره‌یه‌.
تاوانى زینا وه‌ك شووشه‌ وایه‌ ئه‌گه‌ر شكا چاك بوونه‌وه‌ى مه‌حاڵه‌....
سه‌ره‌ڕاى بێزاوى و بێ نرخى ئه‌م كاره‌ له‌ دونیا سزایه‌كى سه‌ختیشى هه‌یه‌ له‌ قیامه‌تدا، بۆیه‌ ئاگاداربن نه‌كه‌ونه‌ ئه‌م تاوانه‌وه‌، چونكه‌ په‌شیمانى دادت نایات بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌وتوونه‌ته‌ ئه‌م تاوانه‌وه‌ هه‌تا له‌ دونیادان بیر له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ بۆلاى خواو ته‌وبه‌یه‌كى ڕاست بكه‌ن چونكه‌ خواى گه‌وره‌ خاوه‌نى ڕه‌حمه‌تێكى فراوان و لێبوورده‌یه‌كى گشتییه‌ بێ هیوا مه‌بن هه‌تا له‌ دونیادا ماونء كار له‌كار نه‌ترازاوه‌ به‌هیواى دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ر تاوانێك كه‌ خواى
گه‌وره‌ توڕه‌ بكات.


ڕۆژەک ژنەکی لادێیی که هەرگیز وتەیەکی دڵگیری له هاوسەرەکەی نەبیستبوو، نەخۆش بوو. شوویەکەی که لێخوڕی ماتۆڕ بوو و بۆ کڕینی کەلوپەل و هاتوچووی شار لەو ماتۆڕەی کەڵک وەردەگرت، بۆ یەکەم جار هاوسەرەکەی سواری ماتۆڕ کرد.
ژنە بەئەسپایی سوار بوو و له شەرمان نەیدەزانی دەستانی لە کوێ دانێت.
لەپڕ مێردەکەی وتی: "لە باوەشم بگرە." ژن پرسیی: "چ بکەم؟؟؟"
کە تێ گەیشت چ دەڵێ، بە شەرمەوە کەلەکەی هاوسەرەکەی گرت، تۆزەتۆزە فرمێسک دەموچاوی تەڕ کرد.
گەیشتبوونە نیوەی ڕێگا و ژنە داوای گەڕانەوەی کرد.
ئەویش بە سەرسووڕمانەوە پرسیی: "بۆچی؟ خەریکە دەگەینە بێمارستان." ژنە وەڵامی دا: "ئیتر پێویست ناکا، چاک وەبوومە. سەرم ناهێشێ."
ژنەکەی بۆ ماڵەوە گەیاندەوە، بەڵام هەرگیز تێ نەگەیشت کە ئەو ڕستە سادەیەی "لە باوەشم بگرە" چەنێ هەستی بەختەوەریی بە دڵی هاوسەرەکەی داوە که لەو ڕێگا کورتەدا، سەرێشەی چاک وەکردووه.

🔴پەند و وانەی چیرۆک
ئەڤین ئەوەنده مەزنە کە لە مێشکدا ناگونجێ. مەودای دەربڕین بۆ ڤین زۆر نییە، بەس لە دڵەوە بۆ زارەوەیە و تەنیا پێویستە قسەی دڵتان بڵێن ...


تا ئيستا گويت لةم رووداوة بوة ؟!!

بؤ هاوريةكى جگارة كيشت بنيرة


دەگێڕنەوە كابرایەك بۆ یەكەمجار كەلەرمی بینی بوو🤔، نەیزانی بوو چییە و وای خەیاڵ كردبوو شتێكی بە نرخە و پێچراوەتەوە،
گەڵاكانی سەرەوەی لادابوو، چ وای كردبوو دیسان پێچێكی تری پێوەیە،
ئەوەندەی تر شەوقی زیادی كردبوو بۆ ئەوەی بزانێت چی لەناودایە،
خێرا خێرا گەڵاكانی كردبووەوە و فڕێی دابوون،
لە كۆتاییدا دەستی لە هەمبانەی بەتاڵەوە دەرچوو بوو...😢
*ئەنجا تێگەیشتبوو كە خودی گەڵاكان شتە ئەسڵەكە بوونە و هیچی تر لە پشتەوە مەبەست نەبووە!😮
داستانی ژیان ئەمەیە...
هەمووان بە خێرایی لاپەڕەكانی ڕۆژگار هەڵدەدەینەوە بەو خەیاڵەی شتێك لەو سەر هەیە كە دەمانەوێت پێی بگەین، غافڵ لەوەی ژیان هیچ نییە لەو ڕۆژانە زیاتر كە بێ ئاگا و بێ باك بەسەریان دەبەین، كاتێك بێدار دەبینەوە كار لە كار ترازاوە و هیچێكمان بە دەستەوە نەماوە!
له كوردةواريش وتراوه: وةك بةفرةكةى سالى پار توايةوه...


ە مەبن
زوو بڕیار مەدەن !

20 ta oxirgi post ko‘rsatilgan.

773

obunachilar
Kanal statistikasi