٢. ساڵی هەتاوی (شمسی)
ئه‌و ساڵه‌ی که له ئێران‌دا پێڕه‌ویی لێ ده‌کرێت پێی ده‌وترێت ساڵی هه‌تاوی (خورشیدی، شمسی). هه‌روه‌ها کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش که که‌وتوونه‌ته چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ساڵه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن.
ساڵی هه‌تاوی (خورشیدی، شمسی) له بنه‌ڕه‌تدا هی كلدانییه‌كان بوو كه شارستانییه‌تێكی دێرین بوون له (نێوان دووڕووباران = بین النهرین)دا.
ئێرانییه‌كان پێش له هاتنی ئیسلام پێڕه‌وی "ڕۆژژمێری زه‌رده‌شتی" بوون و، "ساڵی هه‌تاوی"یان به‌كار نه‌ده‌هێنا.
كاتێ عه‌ره‌به‌كان هێرشیان برده سه‌ر ئێران، ناچاریانیان كرد كه به‌گوێره‌ی "ڕۆژژمێری عه‌ره‌بی" باج و پیتاك و سه‌رانه‌یان بده‌نێ. ڕۆژژمێری زه‌رده‌شتی له بره‌و كه‌وت.
دواتر ئێرانییه‌كان ڕۆژژمێرێكیان داهێنا كه له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵی هه‌تاوی داڕ‌ێژرابوو و سه‌ره‌تاكه‌شی خاكه‌لێوه (فروردین) بوو.
له كۆتاییی سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا، به خواستی (جلال ا‌لدین ملكشاه سلجوقی)، به سه‌ركردایه‌تیی "عومه‌ری خه‌یام" ـ شاعیر و ئه‌ستێره‌ناس ـ كۆمه‌ڵێ ئه‌ستێره‌ناس كۆ بوونه‌وه و ده‌ستكارییان له‌و ڕۆژژمێره‌دا كرد. كاتێ ویستیان ده‌ركه‌وتنی خاكه‌لێوه (فروردین) تاووتوێ بکه‌ن، بینییان كه ڕۆژژمێره‌كه‌یان ١٨ ڕۆژ كه‌موكووڕیی هه‌یه. ئه‌وه بوو ١٨ ڕۆژیان خسته سه‌ر ڕۆژژمێره‌كه.
ئه‌و ساڵه، دوو جار، یه‌كه‌م تا هه‌ژده‌هه‌می خاكه‌لێوه‌ی تێدا بوو.
ئیتر له‌وه به‌دوا ئه‌و ڕۆژژمێره به "ڕۆژژمێری جه‌لالی" ناوبانگی ده‌ركرد.
له‌و ڕۆژژمێره‌دا ساڵ پێک هاتبوو له ١٢ مانگی ٣٠ ڕۆژه که له کۆتاییی ساڵدا ٥ ڕۆژ زێده‌ی هه‌بوو (له ساڵه‌کانی پڕدا ٦ ڕۆژ).
تا سه‌ره‌تاکانی پاشایه‌تیی (ڕه‌زاخانی په‌هله‌وی)، ئه‌و ڕۆژژمێره به‌کار ده‌چوو.
له ساڵی ١٩٢٥دا ڕۆژژمێرێك كه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕۆژژمێری جه‌لالی ئاماده كرابوو ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی (ڕه‌زا خانی په‌هله‌وی) كرا و بوو به ڕۆژژمێری ڕه‌سمیی ئێران.
ڕۆژژمێری ئێران ـ که ئێستاکه‌ش هه‌ر به ڕۆژژمێری جه‌لالی به‌ناوبانگه ـ به‌گوێره‌ی سووڕی زه‌وی به ده‌وری هه‌تاو داڕێژراوه، بۆیه پێی ده‌ڵێن "ڕۆژژمێری هه‌تاوی" (خورشیدی، شمسی).
هه‌ر ساڵێک نزیکه‌ی ٣٦٥ ڕۆژ، ٥ کاژێر و ٤٩ خوله‌که.