ئەرێ بەڕاست :(
مرۆڤ چەند هەزار ساڵی دەوێت تا نیگایەک لە بیر بکات؟ چەند سەدەی دەوێت تا گەرمیی باوەشێکی بیربچێتەوە؟
بۆ لەیادکردنی بۆنی پێست، چەند شەو بێداری؟
بۆ باوەڕکردن بە جودایی، چەند هەزار مردن؟
ئەرێ بەڕاست : من چەند هەزار کازیوەم پێویستە،
تا بتوانم بەرگەی ئەم برینە و ئەم ئازاری بێ(تۆ)ییە بگرم.✨🖤