حي على الصلاة


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


ئەم كەناڵه له ژێر دروشمى :-
?《وأقم الصلاة إن الصلاة تنهى عن الفحشاء والمنكر》?
[العنكبوت-45]
بۆیە بابەتەکانمان جگە لەباسی نوێژ بەرهەمی جیاوازترش لەخۆ دەگرێ
خودا يارمەتيدەرمان بێت نیەتمان خاڵس بکات
تقبل الله منا ومنكم صالح الٲعمال

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


🚫[ تاوانی ئەو كەسەی بە موسڵمانێك بڵێ‌ { كافر } ]


💭عَنْ أَبِي ذَرٍّ، أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَقُولُ :

« ...وَمَنْ دَعَا رَجُلًا بِالْكُفْرِ، أَوْ قَالَ: عَدُوُّ اللهِ وَلَيْسَ كَذَلِكَ إِلَّا حَارَ عَلَيْهِ ».

" هەر كەسێك بانگی پیاوێك بكات بە كوفر-بڵێ ئەی كافر-یان بڵێ ئەی دوژمنی خوا ، واش نەبێ ئیللا بۆ خۆی دەگەڕێتەوە ".

📚رواه مسلم 61










سوجدەی سەهو لەنوێژدا چۆنە ؟؟

لە پیناوی خوا بلاوی کەوە
هۆكارەكانی چۆنیەتی و شوێنی سوجدە بردنەكەی پێش سەلام یان دوای سەلام دانەوەیە:
هۆكارەكانی سوجدەی سەهو سێ شتە:

1. (الزیادە) واتە زیادكردنی شتێك لەناو نوێژدا، بۆ نموونە كەسێك نوێژێكی چوار ڕكەعەتی بەهەڵەو لەبیرچوون بكات بەپێنج ڕكەعەت ئەو كەسە دەبێت سوجدەكەی لەدوای سەلام دانەوەی نوێژ ببات یەكسەر دوو جار دەچێتە سوجدە هەمان زكری سوجدەی نوێژی تێدا دەخوێنێت (سبحان ربی الاعلی وبحمدە) (3جار) ئینجا هەڵدەستێتەوەو سەلام دەداتەوە.
2. (النقص) واتە كەم كردنی شتێك لەناو نوێژدا، بۆ نموونە كەسێك تەحییاتی یەكەمی لەبیرچوو یەكسەر هەستایەوە بۆ ركعەتی سێیەم ئەو كەسە دەبێت سوجدەی سەهو پێش سەلام دانەوە ببات.
3. (الشك) واتە گومان بوون لەكردن و نەكردنی شتێك لەناو نوێژدا، بۆ نموونە كەسێك گومانی بۆ دروست بێت ئایە سێ ڕكەعەتی كردووە یان چوار ڕكەعەت ئەو كەسە ئەگەر گومانی لەیەقینی زیاتر بوو ئەوا ڕكعەتە كەمەكە هەڵدەبژێرێت و ڕكەعەتێكی تر دەكات و سوجدەی سەهو دوای سەلام دانەوە دەبات، بەڵام ئەگەر یەقینی زیاتر بوو یان شك و یەقینی وەك و یەك بوو ئەوە پێش سەلامدانەوە دەیبات.


Forward from: م.عبدالغفور عبدالله
اللهم صل علی محمد وعلی آل محمد
كما صليت علی إبراهيم وعلی آل إبراهيم إنك حميد مجيد

اللهم بارك علی محمد وعلی آل محمد
كما باركت علی إبراهيم وعلی آل إبراهيم إنك حميد مجيد
t.me/m_abdulghafoor_abdullah




✦🔸✦🔹✦ #نوێژ✦🔹✦🔸✦

⚪️مەرجەکانی
🔵 روکنەکانی
⚫️ واجبەکانی
🔴 سونەتەکانی

⚪️ #مەرجەکانی_نوێژ :
① موسلمان بوون .
② بوونی عەقڵ .
③ جیاکردنەوەی خراپە لە چاکە .
④ دەست نوێژ .
⑤ پاکیەتی جل و بەرگ و لاشە و شوێنی نویژ کردن لە گشت پیسیەک .
⑥ داپۆشینی عەورەت .
⑦ بوونی کاتی نوێژ .
⑧ ڕوو کردنە قیبلە .
⑨ نیەت هێنان بە دڵ .

🔵 #ڕوکنەکانی_نوێژ :
🔸۱- ڕاوەستان بۆ ئەوکەسەی توانای هەبیت لە نوێژی فەڕزدا .
🔸۲- تەکبیرەی دەست پێ کردنی نوێژ .
🔸۳- خوێندنی سوڕەتی فاتیحە .
🔸٤- رکوع بردن .
🔸٥- هەستانەوە لەدوای ڕکوع .
🔸٦- سوجدە بردن .
🔸۷- هەستانەوە لە سوجدە .
🔸۸- دانیشتن لە نێوان هەر دوو سوجدە .
🔸۹- لە سەر خۆیی و پەلە نەکردن لە گشت ئەوەی باسمان کرد .
🔸۱۰- تەرتیب و یەک لە دوای یەکتر کردنی ڕوکنەکان .
🔸۱۱- تەحییاتی کۆتایی .
🔸۱۲- سەڵەوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە تەحییاتی کۆتایی .
🔸۱۳- سەلام دانەوەی یەکەم .

⚫️ #واجبەکانی_نوێژ :
① گشت تەکبیرەکان تەنها تەکبیرەی ئیحڕام نەبێت .
② ووتنی : (سمع الله لمن حمده ربنا ولك الحمد) کاتی هەستانەوە لە ڕکوع .
③ ووتنی : (سبحان ربي العظيم) لە ڕکوعدا .
④ ووتنی : (سبحان ربي الأعلى) لە سوجدەدا .
⑤ ووتنی : (رب اغفر لي رب اغفر لي) لەنێوان دوو سوجدە دا .
⑥ تەحییاتی یەکەم .

🔴 #سوننەتەکانی_نوێژ :
① خوێندنی دوعای استفتاح لە دوای تەکبیرەی ئیحرام .
② دانانی دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ لەکاتی خوێندنی سورەتی فاتیحە .
③ بەرز کردنەوەی هەردوو دەست تا ئاستی شانەکان یان نەرمەی گوێچکەکان لەکاتی تەکبیرەی ئیرام و چوونە ڕکوع و هەستانەوە لە ڕکوع و وە کاتی هەستانەوە لە تەحییاتی یەکەم بۆ ڕکەعەتی سێیەم .
④ ووتنی أعوذ بالله من الشيطان الرجيم پێش خوێندنی فاتیحە .
⑤ ووتنی ئامین لە دوای تەواو بوونی فاتیحە .
⑥ خوێندنەوەی قوڕئان لە دوای فاتیحە لە ڕکەعەتی یەکەم و دووەم .
⑦ پەنجە جوڵاندن لەکاتی تەحییاتدا .
⑧ سەڵەوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە کۆتایی تەحییاتی یەکەم .

✍نوسینی : هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی .
💎 کەناڵی مامۆستا هەڵگورد
👉🏻 @halgurd_galaly


کاتی نوێژە


نوێژ كردن

١. عَنْ عَبْدِ اللَّهِ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ( أَوَّلُ مَا يُحَاسَبُ بِهِ الْعَبْدُ الصَّلَاةُ وَأَوَّلُ مَا يُقْضَى بَيْنَ النَّاسِ فِي الدِّمَاءِ).
🔹اخرجه النسائي وابن نصر وابن أبي عاصم والطبراني والقضاعي وإسناده صحيح .

واتە: ((یەكەم شتێك كە بەندە پرسیاری لێ‌ دەكرێت لە ڕۆژی دوایی دا نوێژەكانە , وە یەكەم شتێك كە حوكمی لەسەر دەدرێت لە نێوان خەڵكیدا خوێن ڕشتنە )). ئەم فەرموودەیە هانی باوەڕداران دەدات بۆ پارێزگاری كردن لە نوێژەكانیان چونكە نوێژ یەكەم شتێكە پرسیاری لێوە دەكرێت لە ڕۆژی دوایی دا.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

٢. أَنَّ ابْنَ عُمَرَ (رضي الله عنهما)، قَالَ لِحُمْرانَ: أمَا بَلَغَكَ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:( أَفْضَلُ الصَّلَوَاتِ عِنْدَ اللهِ صَلَاةُ الصُّبْحِ يَوْمَ الْجُمُعَةِ فِي جَمَاعَةٍ). 🔹اخرجه ابو نعيم وإسناده صحيح .

واتە: ((باشترینی نوێژەكان لەلای خوای گەورە نوێژی بەیانییە لە ڕۆژی جومعەدا بە جەماعەت بكرێت )).

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

٣. قَالَ أَبُو أَيُّوبَ (رضي الله عنه), سَمِعْتُ رَسُولَ الله صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُول: (صَلُّوا صَلاةَ الْمَغْرِبِ مَعَ سُقُوطِ الشَّمْسِ، بَادِرُوا بِهَا طُلُوعَ النَّجْمِ).
🔹رواه الطبراني وإسناده صحيح .

واتە: ((نوێژی مەغریب بكەن لە كاتی خۆر ئاوا بووندا , وە خێراكەن لە كردنیدا كاتێك ئەستێرە دەردەكەوێت)).

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

٤. عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهَا قَالَتْ : قَالَ رَسُوْلُ اللهِ صلى الله عليه وسلم: ( مَنْ سَدَّ فُرْجَةً بَنَى اللهُ لَهُ بَيتاً فِي الْجَنَّة وَرَفَعَهُ بِهَا دَرَجَة ).
🔹أخرجه المحاملي وإسناده صحيح .

واتە: ((هەر كەسێك بۆشایی ڕیزێك پڕبكاتەوە لە نوێژدا خوای گەورە ماڵێكی بۆ دروست دەكات لە بەهەشتدا, وە پلەیەكیش بەرزی دەكاتەوە)).

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

٥. عَنْ قَبَاثِ بْنِ أَشْيَمَ اللَّيْثِيِّ(رضي الله عنه)،أَنّ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ: (صَلاَةُ رَجُلَيْنِ يَؤُمُّ أَحَدُهُمَا صَاحِبَهُ أَزْكَى عِنْدَ اللَّهِ مِنْ صَلاَةِ ثَمَانِيَةٍ تَتْرَى وَصَلاَةُ أَرْبَعَةٍ يَؤُمُّهُمْ أَحَدُهُمْ أَزْكَى عِنْدَ اللَّهِ مِنْ صَلاَةِمِائَةٍ تَتْرَى).
🔹رواه البخاري في التأريخ والبزار وابن سعد والديلمي وصححه الحاكم وغيره ((صحيح أبي داود)).

واتە: ((نوێژ كردنی دوو پیاو كە یەكێكیان پێش نوێژی ئەوی تریان بكات باشترە لە لای خوای گەورە لە نوێژی هەشت كەس كە بە جیا جیا بیكەن, وە نوێژی چوار كەس كە یەكێكیان پێش نوێژیان بكات باشترە لەلای خوای گەورە لە نوێژی سەد كەس كە بەجیا بیكەن)).ئەم فەرموودەیە پێمان ڕادەگەیەنێ كە نوێژی بە كۆمەڵا چەندێك پاداشتی زۆرە لای خوای پەروەردگار ، جا پێویستە لە سەر بڕواداران پارێزگاری لێ بكەین.

@Haya3alaSalat




زانایان بەباشیان زانیوە مرۆڤ لەكاتی ڕوودانی ئەم جۆرە كارەساتانەدا زۆر داوای لێخۆشبوون و دوعا وپاڕانەوەو صەدەقە وخێركردن بكات, هەروەكو چۆن لەكاتی خۆرگیران ومانگ گیراندا ئەنجام دەدرێت.
زانای بەڕێز زكریا الانصاری دەڵێت: باشە بۆ هەموو كەسێك كە لەكاتی ڕوودانی بوومەلەرزە و هاوشێوەكانی لە بای توند وشتی لەوشێوەیەدا زۆر دوعا بكات و بەتەنها لەماڵەوە نوێژ بكات بۆ ئەوەی بێ ئاگانەبێت, بۆیە پێغەمبەری خوا كاتێك كە بای توند هەڵی بكردایە دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا، وَخَيْرَ مَا فِيْهَا, وَخَيْرَ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ، وَأَعُوْذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا, وَشَرِّ مَا فِيْهَا, وَشَرِّ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ» مسلم 2 / 616 والبخاري 4 / 76
واتە: (خودایە من داوای خێر‌و باشەكەییت لێدەكەم‌و ئەو باشەیەش، كە تیایەتی‌ وباشەی ئەوەیش كە پێوەی نێردراوە، هەروەها پەنات پێدەگرم لە زیانەكەی‌و ئەو زیانەش، كە تیایەتی‌و ئەو زیانەش، كە پێوەی نێردراوە) .
بەڵام ئەوەندەی بزانین لەكاتی بومەلەرزەدا دوعاو زیكرێكی تایبەت و دیاریكراو نیە و مرۆڤ ئازادە هەر دوعایەك دەكات كە داوای ڕەحمەت و بەزەیی و لێخۆشبوونی تێدابێت بۆ ئەوەی خوای گەورە ئەو بەڵایە لاببات.
وە هەروەها زانای بەڕێز ابن باز بەڕەحمەت بێ دەڵێ : پێویستە لەسەر موسڵمان لە كاتی ڕودانی بومەلەرزە و مانگگیران و خۆرگیران و لافاو و باوبارانی توند و سەختدا دەستپێشخەری بكات لە تۆبە و پەشیمانی و داوای سەلامەتی و زۆرزیكر و ئیستغفار كردن وەكو چۆن پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم سەبارەت بۆ خۆگیران و مانگ گیران دەفەرموێ : ( ... فَإذَا رَأيتُم ذَلِكَ فَاذكُرُوا اللهَ) واتە: ‌ جا كاتێ‌ بینیتان ئەو دووانە گیراوون یادی خوا بكەن.

وەگیراوە لە ماڵپەری وڵامەکان


( اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ) واته‌: درودو سه‌ڵه‌وات بڕژێنه‌ به‌سه‌ر محمد و خانه‌واده‌ى محمد ، هه‌روه‌كو چۆن درودت ڕژاند به‌سه‌ر ئيبراهيم و خانه‌واده‌ى ئيبراهيمدا ، به‌ڕاستى تۆ سوپاس و ستايش كراويت و خاوه‌ن شكۆيت ، خوايه‌ پيرۆزى بڕژێنه‌ به‌سه‌ر محمد و خانه‌واده‌ى محمد دا هه‌روه‌كو چۆن پيرۆزيت ڕژاند به‌سه‌ر ئيبراهيم و خانه‌واده‌ى ئيبراهيمدا، به‌ڕاستى تۆ سوپاس و ستايش كراويت و خاوه‌ن گه‌وره‌يى و شكۆيت .

(( ماناى دوعاى دواى ته‌حيات ))

( اللَّهُمَّ إِنِّى أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ ، وَمِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ ، وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ ، وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ ) . واته‌: خوايه‌ په‌نات پێ ده‌گرم له‌ سزاى دۆزه‌خ و سزاى ناو گۆڕ و ئاشوبه‌ى ژيان و ئاشوبه‌ى مردن و خراپه‌ى ئاشوبه‌ى مه‌سيحى ده‌ججال .

(( ماناى سه‌لامدانه‌وه‌ى نوێژ ))

له‌ سه‌لام دانه‌وه‌ى لاى ڕاستدا ده‌ڵێى : ( السَّلامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ ) . واته‌ : سه‌لام و ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تى خواى گه‌وره‌تان له‌سه‌ر بێت، وه‌ ده‌توانى له‌ سه‌لام دانه‌وه‌ى لاى ڕاست و چه‌پدا بڵێى : ( السَّلامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ ) . واتة : سەلام و ڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌تان له‌سه‌ر بێت .

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

نوسينی : م هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌يى .


مانای وشەكانی نوێژ

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبهو من تبعهم بإحسان إلى يوم الدين و بعد .

(( ته‌كبيره‌ى ده‌ست پێكردنى نوێژ ))

ماناى (اللهُ أَكْبَرُ) واته‌: خوا له‌ هه‌موو شتێك گه‌وره‌تره‌ له‌ زات و ناو و سيفاته‌ جوان و به‌رزه‌كانى .

(( ماناى دوعاى ده‌ست پێكردنى نوێژ ))

( وَجَّهْتُ وَجْهِىَ لِلَّذِى فَطَرَ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضَ حَنِيفًا وما أنا من الْمُشْرِكِينَ، إِنَّ صَلَاتِى وَنُسُكِى وَمَحْيَاىَ وَمَمَاتِى لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ لَا شَرِيكَ له وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وأنا من الْمُسْلِمِينَ ) . واته‌: ڕوومكرده‌ ئه‌و خوايه‌ى كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وى دروست كردووه‌ , پشتم كرد له‌ هه‌موو هاوه‌ڵ بۆ دانانێك بۆ خواى گه‌وره‌ و ڕووم ته‌نها له‌ ته‌وحيد و ته‌نها خوا په‌رستى كرد، من له‌و كه‌سانه‌ نيم كه‌ شه‌ريك بۆ خوا داده‌نێن ، به‌ڕاستى نوێژكردنم و قوربانى كردن و ژيانم و مردنم هه‌مووى بۆ ئه‌و خوايه‌يه‌ كه‌ په‌روه‌ردگارى هه‌موو جيهانيانه‌ و هيچ هاوه‌ڵێكى نيه‌، ئا به‌م شێوه‌يه‌ فه‌رمانم پێكراوه‌ خوا بپه‌رستم و من يه‌كێكم له‌ موسوڵمانان .

ماناى: (أَعُوذُ بالله من الشيطان الرجيم) . واته‌: په‌نا ده‌گرم به‌خوا له‌ شه‌يتانى نه‌فره‌ت لێ كراو .

ماناى : ( بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ) . واته‌: به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى ميهره‌بان .

(( ماناى ئايه‌ته‌كانى سوڕه‌تى (فاتيحه‌) ))

(الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ) . واته‌: هه‌موو سوپاس و ستايش بۆ خواى په‌روه‌ردگارى جيهانيان .

(الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ) . واته‌ : به‌خشنده‌ى ميهره‌بان .

(مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ) . واته‌ : خاوه‌نى ڕۆژى سزاو پاداشت دانه‌وه‌ .

(إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ) . واته‌ : خوايه‌ ته‌نها تۆ ده‌په‌رستين و ته‌نها داواى يارمه‌تى له‌تۆ ده‌كه‌ين .

(اهدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ) . واته‌ : ڕێنموونيمان بكه‌ بۆ ڕێگاى ڕاست .

(صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلاَ الضَّالِّينَ) . واته‌: ڕێگاى ئه‌وانه‌ى كه‌ نازو نيعمه‌ت و به‌خششى خۆتت به‌سه‌ردا ڕشتون – له‌ پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆيان و شه‌هيدان و پياوچاكان – نه‌ك ڕێى ئه‌وانه‌ى كه‌ خه‌شم و قينى تۆيان به‌سه‌ر دا ڕژا وه‌ك (يه‌هوديه‌كان)، وه‌ نه‌ك ڕێى ئه‌وانه‌ى كه‌ گومڕاو سه‌ر لێشێواو بوون وه‌ك (گاوڕه‌كان) .

(آمين) . واته‌ : خوايه‌ دوعاكانمان قه‌بوڵ بكه‌و وه‌ڵاممان بده‌وه‌ .

(( ماناى زيكرى چه‌مينه‌وه‌ (ڕوكوع) ))

( سُبْحَانَ رَبِّىَ الْعَظِيمِ ) واته‌: پاكى و بێگه‌ردى بۆ په‌روه‌ردگارى گه‌وره‌و مه‌زنم .

(( ماناى زيكرى ڕاست بوونه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌ له‌ ڕوكوع ))

( سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ، قَالَ رَجُلٌ وَرَاءَهُ: رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ ) . واته‌ : خوا نزاو ستايشى ئه‌و كه‌سه‌ى بيست و وه‌ريگرت كه‌ سوپاس و ستايشى كرد , په‌روه‌ردگارمان هه‌موو سوپاس و ستايشێك هه‌ر بۆ تۆيه‌ .

(( ماناى زيكرى سوجده‌ بردن ))

( سُبْحَانَ رَبِّىَ الأعْلَي ) . واته‌ : پاكى و بێگه‌ردى بۆ په‌روه‌ردگارى به‌رز و بڵند .

(( ماناى دوعاى دانيشتنى نێوان هه‌ردوو سوجده‌ ))

( رَبِّ اغْفِرْ لِى رَبِّ اغْفِرْ لِى ) . واته‌ : په‌روه‌ردگارم لێم خۆش ببه‌ ، په‌روه‌ردگارم لێم خۆش ببه‌ .

(( ماناى – ته‌حيات -))

( التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ السَّلَامُ عَلَى النَّبِيّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ السَّلَامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ ) . واته‌: سه‌لام و گه‌وره‌يى و پاك و بێ گه‌ردى و داواكردن و كرده‌وه‌ى پاك و چاك هه‌ر بۆ خوايه‌، سڵاو و ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تى خوا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا بێت (صلى الله عليه وسلم)، وه‌ سڵاو له‌سه‌ر ئێمه‌ و به‌نده‌ چاكه‌كانى خوا بێت، شايه‌تى ده‌ده‌م كه‌ هيچ په‌رستراوێك شايسته‌ى په‌رستن نيه‌ جگه‌ له‌ (الله) شايه‌تيش ده‌ده‌م كه‌ محمد (صلى الله عليه وسلم) به‌نده‌ و نێردراوى خوايه‌ .

(( ماناى سه‌ڵه‌وات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ))






Forward from: « توێشوی قیامەت »
قال العلامة #ابن_باز رحمه الله:

« فالواجب على المسلمين الصلاة مع الجماعة في المساجد، ومن تأخر بغير عذر شرعي فقد تشبه بالمنافقين » .

پێویستە لەسەر موسڵمانان نوێژ بە کۆمەڵ بکەن لە مزگەوتەکان، وە هەرکەسێک دوای بخات بەبێ بیانوی شەڕعی ئەوە خۆی چواندوە بە دوو ڕوەکان .

[ مجموع الفتاوى: ١٢/٥٥ ]

____________
@bo_qiamat


کاتی نوێژە🍃


سوننەتێکی لە بیرکراو و پاداشتێکی زۆر گەورە..

لە دوای سەلامدانەوەی نوێژی بەیانیان ومەغریبان هەرکەسێ پێش ئەوەی قاچەکانی لەشوێنی خۆی بجولێنێت ۱۰ جار بڵێت 
("لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ يُحْيِي وَيُمِيتُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ" )
ئەوا ئەو پاداشتانە بەدەست دێنێت بەئیزنی خودا

1⃣ ۱۰ چاکەی بۆ دەنوسرێ

2⃣ ۱۰ خراپەی لەسەر ڕەش دەکرێتەوە

3⃣ ۱۰ دە پلە بەرز دەبێتەوە

4⃣ بۆی دەبێت بە پارێزەر لە هەموو ناخۆشی یێك.

5⃣ بۆی دەبێتە پارێزەر لە شەیتانی نەفرەت لێکراو.

6⃣ وە هیج تاوانێك بەهیلاکی نابات وە کردەوەی لێ هەڵناوەشێنێتەوە ئیلا شەریك بڕیاردان نەبێت بۆ خودای گەورە.

7⃣ دەبێتە باشترین کەس لە کردارەکانیدا.

ئیللا پیاوێك باشترو چاکتری لەو گوتبێت

📚 رواه أحمد وحسَّنه الألباني في "صحيح الترغيب والترهيب" (٤٧٨)

20 last posts shown.

249

subscribers
Channel statistics