کەناڵی م.هەڵگورد مصطفی گەڵاڵەیی


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


بڵاوکردنەوەی زانستی شەرعی بەبەڵگەی قورئان و سونەت بە تێگەییشتنی پێشین و پێشەوایانی ئوممەت
ـ اللهم تقبل منا إنك أنت السميع العليم
وتب علينا إنك أنت الغفور الرحيم ـ

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


هۆکارەکانی بڵاو بوونەوەی هەژاری و برسیەتی :
١- ناشکوری و قەدرنەزانینی ناز و نیعمەتەکانی خوا ؛ خوای گەورە لەباسی قەومێکی بێ باوەر بەناز و نیعمەتەکانی ؛ دەفەرموێت : ( وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا قَرْيَةً كَانَتْ آمِنَةً مُطْمَئِنَّةً يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًا مِنْ كُلِّ مَكَانٍ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ اللَّهِ فَأَذَاقَهَا اللَّهُ لِبَاسَ الْجُوعِ وَالْخَوْفِ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ) . (النحل :١١٢) .
واتە : خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌ (به‌ دانیشتوانی) شارێك که‌ ژیانیان به‌ هێمنی و ئاسووده‌یی ده‌برده‌ سه‌ر، له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆریان بۆ ده‌هات (به‌ڵام له‌ جیاتی سوپاسگوزاریی) ناشوکرو قه‌درنه‌زانی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بوون ، ئینجا خوای گه‌وره‌ پۆشاکی برسێتی و ترسی کرده‌ کاڵای باڵایان و تاڵاوی نه‌داری و ترسی پێ چه‌شتن له‌ سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و ئیش و کاره‌ (ناپوخت و ناڕێکانه‌دا) که‌ ده‌یانکرده‌ پیشه‌ی خۆیان .
٢- بڵاو بوونەوەی زیناو بەدرەوشتی ؛ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتی : ( لَمْ تَظْهَرِ الْفَاحِشَةُ فِي قَوْمٍ قَطُّ حَتَّى يُعْلِنُوا بِهَا إِلَّا فَشَا فِيهِمُ الطَّاعُونُ وَالْأَوْجَاعُ ) . صحيح الجامع : 7978 .
واتە : هیچ قەومێک نیە بە ئاشکرا زینا و بەدرەوشتیان تیادا بڵاو بێتەوە ئیلا نەخۆشی طاعون و برسیەتیان لەناودا بلاو دەبێتەوە .
٣- بەخيلي و یارمەتی نەدانی هەژاران ؛ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتی : (مَا مِنْ يَوْمٍ يُصْبِحُ الْعِبَادُ فِيهِ إِلَّا مَلَكَانِ يَنْزِلَانِ فَيَقُولُ أَحَدُهُمَا: اللَّهُمَّ أطع مُنْفِقًا خَلَفًا وَيَقُولُ الْآخَرُ: اللَّهُمَّ أَعْطِ مُمْسِكًا تلفا ) . (مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ) .
واتە : هیچ رۆژێک نیە بەندەکان بەیانی تیادابکەنەوە ئیلا دوو فریشتە دادەبزن و یەکیان دەڵێت خوایە ئەوەی مال دەبەخشێت زیاتری پێ ببەخشی ؛ وە فریشتەی تریان دەڵێت : خوایە ئەوەی دەستی گرتۆتەوەو مال نابەخشێت ماڵەکەی لەناوبەرە و هیچی بۆ مەهێلە .
٤- ریبا خواردن ؛ خوای گەورە فەرمویەتی : ( يَمْحَقُ اللَّهُ الرِّبَا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ ) . (البقرة :٢٧٦) .
واتە : خوا، سوو ته‌فروتونا ده‌کات و به‌ره‌که‌تی لێ هه‌ڵده‌گرێت ، به‌ڵام پاداشتی خێر و سامان به‌خشین بره‌و پێ ده‌دات و به‌ره‌که‌تی تێ ده‌خات .
نوسيني : م هەلگورد گەلاڵەیی .


https://www.youtube.com/watch?v=mdbgtqkeP5k&t=1s
بەڵگە لە قورئان لەسەر حەرامیەتی ئارەق خواردنەوە - م هەڵگورد گەلاڵەیی .
وەڵامێک بۆ ئەوکەسانەی دەلێن لەقورئان ئارەق حەرام نەکراوە !


چیڕۆکێکی کورت : وتی بەیانی تەوبە دەکەم ، کاتێک خەوت بۆ بەیانی خەبەری نەبوەوە ( مرد ) ..




ئادابەکانی رۆژی هەینی ☝️


Video is unavailable for watching
Show in Telegram


مرۆڤ ئەگەر بەراست بەندەی خوا بوو باڵندە و ئاژەلەکانیش دەیناسن و لێی ئەمین دەبن .




( مەرج و روکن و واجب و سونەتەکانی نوێژ )

مەرجەکانی نوێژ :
١- موسلمان بوون . ٢- بوونی عەقڵ . ٣- جیاکردنەوەی خراپە لە چاکە . ٤- دەست نوێژ . ٥- پاکیەتی جل و بەرگ و لاشە و شوێنی نویژ کردن لە گشت پیسیەک . ٦- داپۆشینی عەورەت . ٧- بوونی کاتی نوێژ . ٨- ڕوو کردنە قیبلە . ٩- نیەت هێنان بە دڵ .

ڕوکنەکانی نوێژ :
١- ڕاوەستان بۆ ئەوکەسەی توانای هەبیت لە نوێژی فەڕزدا . ٢- تەکبیرەی دەست پێ کردنی نوێژ . ٣- خوێندنی سوڕەتی فاتیحە . ٤- رکوع بردن . ٥- هەستانەوە لەدوای ڕکوع . ٦- سوجدە بردن . ٧- هەستانەوە لە سوجدە . ٨- دانیشتن لە نێوان هەر دوو سوجدە . ٩- لە سەر خۆیی و پەلە نەکردن لە گشت ئەوەی باسمان کرد . ١٠ - تەرتیب و یەک لە دوای یەکتر کردنی ڕوکنەکان . ١١- تەحییاتی کۆتایی . ١٢- سەڵەوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە تەحییاتی کۆتایی . ١٣- سەلام دانەوەی یەکەم .

واجبەکانی نوێژ :
١- گشت تەکبیرەکان تەنها تەکبیرەی ئیحڕام نەبێت . ٢- ووتنی : (سمع الله لمن حمده ربنا ولك الحمد) کاتی هەستانەوە لە ڕکوع . ٣- ووتنی : (سبحان ربي العظيم) لە ڕکوعدا . ٤- ووتنی : (سبحان ربي الأعلى) لە سوجدەدا . ٥ - ووتنی : (رب اغفر لي رب اغفر لي) لەنێوان دوو سوجدە دا . ٦- تەحییاتی یەکەم .

سوننەتەکانی نوێژ :
١- خوێندنی دوعای استفتاح لە دوای تەکبیرەی ئیحرام . ٢- دانانی دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ لەکاتی خوێندنی سورەتی فاتیحە . ٣- بەرز کردنەوەی هەردوو دەست تا ئاستی شانەکان یان نەرمەی گوێچکەکان لەکاتی تەکبیرەی ئیرام و چوونە ڕکوع و هەستانەوە لە ڕکوع و وە کاتی هەستانەوە لە تەحییاتی یەکەم بۆ ڕکەعەتی سێیەم . ٤- ووتنی أعوذ بالله من الشيطان الرجيم پێش خوێندنی فاتیحە . 5- ووتنی ئامین لە دوای تەواو بوونی فاتیحە . ٦- خوێندنەوەی قوڕئان لە دوای فاتیحە لە ڕکەعەتی یەکەم و دووەم . ٧- پەنجە جوڵاندن لەکاتی تەحییاتدا . 8- سەڵەوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە کۆتایی تەحییاتی یەکەم .
نوسینی : هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی .








( مەرجەکانی نوێژ )
١- موسڵمان بوون . ٢- بوونی عەقڵ . ٣- جیاکردنەوەی خراپە لە چاکە . ٤- دەست نوێژ . ٥- پاکیەتی جل و بەرگ و لاشە و شوێنی نویژ کردن لە گشت پیسیەک . ٦- داپۆشینی عەورەت . ٧- بوونی کاتی نوێژ . ٨- ڕوو کردنە قیبلە . ٩- نیەت هێنان بە دڵ .
نوسینی : هەڵگورد گەلاڵەیی .




چارەسەری ترس .
١- تەقوا کردنی خوای گەورە و خۆ بەدوور خستن لە گشت تاوانێک .
٢- زۆر خوێندنەوەی قوڕئان و گوێگرتن لێی .
٣- خوێندنی زیکرەکانی بەیانیان و ئێواران و خەوتنان .
٤- خوێندی زیکرەکانی دوای نوێژە فەرزەکان .
٥- زۆر یادکرنی خوای گەورە .
٦- گرینگی دان بە شەو نوێژ و نوێژو رۆژووە سونەتەکان .
نوسینی : هەلگورد گەلالەیی .






لە هەژاری لێتان ناترسم بەڵکو لەوە دەترسێم دونیا بەڕووتاندا بکرێتەوە :
پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : ( ما الفقر أخشى عليكم ولكني أخشى عليكم أن تبسط الدنيا عليكم كما بسطت على من كان قبلكم فتنافسوها كما تنافسوها وتهلككم كما أهلكتهم" صحیح مسلم .
واتە : من لەڕاستیدا لە هەژاریتان ناترسم بەڵکو لەوە دەترسێم دونیا بەڕووتاندا بکرێتەوە هەروەکو چۆن بەڕووی قەومەکەانی پێش ئێوەدا کرایەوە ، ئەوجا پێشڕکێی لەسەر بکەن وەکو چۆن ئەوان کردیان، بە تیاچوونتان بەرێت وەکو چۆن ئەوانی بەهەلاکەت و تیاچوون برد .





20 last posts shown.

603

subscribers
Channel statistics