Tafsiri Kurdi - تەفسیری کوردی


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


✨ ﷽ ✨
چەناڵێکی ئیسلامی کوردی
تایبەت بە تەفسیری قورئان و
فەرموودە
•⧐┊🔊 @ganjan_time • گروپەکەمان
•⧐┊🧑‍💻 @mr_sarmand • خاوەن کەناڵ
𓆩❣️𓆪

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter






رۆژانێکی ژمێردراو و کەم ماون ..
عیبادەتی شەوێکیان بەقەد عیبادەتی ھەزار مانگە..

- زۆر بلێن : اللهم إنك عفوٌ تحب العفو فاعف عني …

#ليال_القدر


🔹 قنوت (دوعا) کردن لە نوێژی ویتردا

زانایان جیاوازن لە دوعاکردن لە نوێژی ویتردا

🔸هەندێکیان پێیان وایە لەهەموو ساڵەکە لەنوێژی ویتردا دەکرێ بخوێنرێت
ئەمەش ڕای ( ابن مسعود و حەسەنی بەصری و ابراهیمی نخعی و اسحاق و ابو ثەورە).

🔸هەندێکی تر لەزانایان پێیان وایە دەبێت قنوت تەنها لە نیوەی مانگی ڕەمەزان بخوێندرێت
ئەمەش ریوایەت کراوە لە ( علی کوڕی ابو طالب و ابی کوڕی کعب و ابن عومەر )
ابن أبی شیبة لە مصنف هێناویەتی ٢/٢٠٤
کە ابن عومەر تەنها لە نیوەی ڕەمەزان قنوتی خوێندوە.

حەسەنی بەصری دەڵێت : ئوبەی پێشنوێژی بۆ خەڵک کرد لەسەردەمی خەلافەتی عومەر ، لەنیوەی ڕەمەزان پێشنوێژی بۆ نەکردن ، بەڵام کە نیوەی ڕەمەزان ڕۆشت واتە لە شازدەیەم ڕۆژ قنوتی بۆ خوێندن لەدوای ڕکوع
ئەمەش ڕای محمد بن سیرین و سعید بن ابی حسن و یحیی بن وثاب و زوهریە
وە مالک و شافعی و أحمدیش بۆ ئەمە چوون

🔸هەندێکی تر لە زانایان دەڵێن : لەهەموو ساڵەکە لە ویتردا قنوت دەخوێنرێت جگە لە نیوەی یەکەمی ڕەمەزان ، ئەمەش وتەی حەسەنە پێچەوانەی وتەی یەکەم
وە قەتادەش وای وتوە ، دەش وترێت مەعمەر فەتوای بەمە داوە.
وتەیەکی تر دەفەرموون : قنوت لە ویتر و بەیانیش ناخوێندرێت ، ئەمە لە ابن عومەر ریوایەت کراوە.
وەک عبدالرزاق لە مصنف هێناویەتی ٤٩٥٠.
وە گێڕدراوەتەوە لە طاوس کە وتویەتی : قنوت لە ویتردا بیدعەیە. وەک لە المجموع هاتوە٤/٣٢.
هەروەها لە ابن وهب گێڕدارەوەتەوە کە لە ئیمامی مالک ریوایەتی کردوە کە فەرمویەتی من لە ویتردا قنوت ناخوێنم لە ڕەمەزان یان غەیری ڕەمەزان .
المدونە ٢٨٩/١ ، الإستذکار ٢/٧٦.

🔹جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان کە ئایا قنوت دوایی ڕکوع دەخوێندرێت یان پێش ڕکوع

ئەوانەی لێیان گێڕدراوەتەوە پێش ڕکوع خوێندویانە ئەمانەن ( عومەری کوڕی خطاب و علی کوڕی ابو طالب و ابن مسعود و ابو موسی و براء و انس و ابن عباس و عومەری کوڕی عبدالعزیز و حمیدی طویل و عبیدەی سلیمانی و ابن أبي لیلی)

🔸ئەوانەی لێیان گێڕدراوەتەوە دوای ڕکوع قنوت دەخوێندرێت ( ابو بکر و عومەر و عثمان و علین رضي الله عنهم )
أنس دەفەرموێت : هەموویمان دەکرد لەپێش ڕکوع و پاش ڕکوعیش
لەوانەی پێیان وایە دوای ڕکوع قنوت دەخوێندرێت ڕای أیوب ي سختیانی و احمدی کوڕی حنبلە
وە گێڕدراوەتەوە بەم جۆرەش لە حەسەنی بەصری و حکم و حماد و أبو اسحاق.

🔸گەر پێش ڕکوع قنوت خوێندرا جیاوازی هەیە کە ئایا الله اکبر دەکرێت یاخود نا
عومەری کوڕی خطاب کاتێک لە قورئان خوێندن لێ دەبویەوە الله اکبری دەکرد پاشان قنوتی دەخوێند ، پاشان الله اکبری دەکرد کەدەچوە ڕکوع.
بەهەمان شێوە گێڕدراوەتەوە لە علی کوڕی ابی طالب و ابن مسعود و براء ی کوڕی عازب.
ئیمامی احمد و سفیاني ثوری دەفەرموون : گەر پێش ڕکوع قنوتی خوێند با لە پێشدا تەکبیرەیان دەکرد الله أکبر.
مالک دەفەرموێت : کاتێک پیاو قنوتی خوێند لە نوێژی بەیانیدا پێش ڕکوع الله أکبر ناکات

🔹گێڕدراوەتەوە لە سەعیدی کوڕی جوبەیر نوێژی کردوە قنوتی خوێندوە لە ڕەمەزاندا لە ویتر لەدوای ڕکوع ، کاتێک سەری بەرزەوە دەکرد الله اکبری کرد دوایی قنوتی خوێند.

🔸بەرز کردنەوەی دەست لە ڕکوع زانایان جیاوازن لە دەست بەرز کردنەوە لە قنوت
گێڕدراوەتەوە لە عومەری کوڕی خەطاب کە دەستی بەرزەوە کردوە لە قنوت تاوەکو بن باڵەکانی دەردەکەوتن.
وە ڕیوایەت کراوە لە ابن مسعود ابن عباس کە لە قنوت دەستەکانیان بەرزەوە کردوە
لە ابن عباس گێڕدراوەتەوە دەستی بەرزەوە کردوە تاوەکوو باڵەکانی درێژ کردوە
وە ابن مسعود دەستی بەرزەوە کردوە بۆ سینگی.
وە هەندێک لە زانایان دەڵێن : دەست بەرزەوە ناکرێت لە قنوت ، ئەمەش وتەی مالک و ئەوزاعی و بریدی کوڕی أبی مریمە
ئەوزاعی دەڵێت : گەر ویستت بە پەنجەت ئاماژە بکە لەبری بەرز کردنەوەی دەستت.

🔹کام دوعا بخوێنین لە قنوت؟

🔸ئەم دوعا هاتوە لە حەدیث: اللهم اهدني فیمن هدیت، وعافني فیمن عافیت، وتولني فیمن تولیت، وبارك لي فیما أعطیت، وقني شر ما قضیت، فإنك تقضي ولا یقضى علیك، وإنە لایذل من والیت، تباركت ربنا وتعالیت. فەرمووی ئەوەی لە ویتر دەوت.
أخرجە أبو داود ١٤٢٠،والترمذي ٤٦٤ والنسائي ٣/٢٤٨،ابن ماجە ١١٧٨ وأحمد ١/٢٠٠،ابن خزیمة ١٠٩٥ وقال الترمذي حسن لانعرفە إلا من هذا الوجە، وصححە ابن ملقن في
البدر المنیر ٣/٦٣٠.

وە گێڕدراوەتەوە لە ئیمامی عومەر لە قنوت ئەم دوعای دەوت : أن عمر رضى الله عنه قنت بعد الركوع فقال:
" اللهم اغفر لنا، وللمؤمنين والمؤمنات والمسلمين والمسلمات، وألف بين قلوبهم، وأصلح ذات بينهم، وانصرهم على عدوك وعدوهم، اللهم العن كفرة أهل الكتاب الذين يصدون عن سبيلك، ويكذبون رسلك، ويقاتلون أولياءك اللهم خالف بين كلمتهم، وزلزل أقدامهم، وأنزل بهم بأسك الذى لا ترده عن القوم المجرمين.
بسم الله الرحمن الرحيم، اللهم إنا نستعينك ونستغفرك ونثنى عليك ولا نكفرك، ونخلع ونترك من يفجرك.


لە أبي هریرة ڕەزای خوای لەسەربێت دەگێڕێتەوە لە رسول اللە ﷺ هەر کەسێك رمضان بەڕۆژوو بوبێت خوا لە هەموو تاوانەکانی خۆشدەبێت، وە هەر کەسێك شەوی قدر زیندوو بکاتەوە بە ئیمانەوە و چاوەڕێی پاداشتیش بکات بێ ڕیا خوای گەورە لەهەموو تاوانەکانی خۆشدەبێت.



صحيح البخاري ٢٠١٤


📚 مامۆستا كامەران کەریم 📚

پرسيار // ئایا گوێ لە چ زانایەک بگرم عەقیدەو بیرو باوەڕێکی باش و چاکی هەیە ؟؟

وەڵام // باشترين عالم و زانا ئامۆژگاریتان بکەم گوێیان لێ بگرن و کتابەکانیان بخوێننەوە، عەقیدەو بیروباوەڕێکی زۆرباشیان هەبێت ئەم زانایانەن

1⃣ شيخ علي الخضير
2⃣ شيخ ناصر الفهد
3⃣ شيخ خالد الغامدي
4⃣ شيخ عبدالله بن عبدالرحمن السعد
➖➖➖➖➖➖
5⃣ لە کوردیش باشترين و ئازاترین و ڕاستگۆترین و ملکەچ ترین و پیاوترین مامۆستا گوێی لێ بگرن بریتییە لە

🌺 مامۆستا کامەران کەریم 🌸

اللَّهُ تَعَالَى بە بەهەشتی شادکات


بارك الله فيكم


پرسیار:
ئافره‌ت له شه‌وی قه‌دردا چی بكات بۆ زیادكرنی پاداشت و چاكه‌كانی، له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر كه‌وتبێته‌ ناو سوڕی مانگانه‌ی؟ و ئه‌و شتانه‌ چین كه‌ پێویسته‌ بیانكات؟

ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌وتۆته‌ سوڕی مانگانه‌، هه‌موو په‌رستشه‌كان ئه‌نجامده‌دا، جگه‌ له‌ نوێژ و ڕۆژو و ته‌واف كردن به ‌ده‌وری كه‌عبه‌ و ئیعتكاف كردن له‌ مزگه‌وتدا نه‌بێ.
له‌ پێغه‌مبه‌ریش ﷺ گێڕدراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ شه‌وه‌كه‌ی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زانی به‌ شه‌ونوێژ زیندوو ده‌كرده‌وه‌، عَنْ عَائِشَةَ - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا -، قَالَتْ: ((كَانَ النَّبِيُّ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - إِذَا دَخَلَ العَشْرُ شَدَّ مِئْزَرَهُ، وَأَحْيَا لَيْلَهُ، وَأَيْقَظَ أَهْلَهُ)).. روى البخاري ( 2024 ) ومسلم ( 1174).
واتا: له‌ (عائشة)‌وه‌ - ڕه‌زای خوای لێبێت - گێڕدراوه‌ته‌وه‌ كه‌ فه‌رمویه‌تی: كاتێك پێغه‌مبه‌ر ﷺ ده‌گه‌یشته‌ ده‌ شه‌وه‌كانی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان، ئه‌وا خۆی به‌ دوور ده‌گرت له‌ چونی بۆ لای خێزانه‌كانی و، خۆی ئاماده‌ ده‌كرد و تێكۆشانی زیاتری ده‌كرد له‌ به‌ندایه‌تی و عه‌بدایه‌تی كردنی بۆ خودا، شه‌وه‌كانیشی به‌ شه‌ونوێژ و جگه‌ له‌وه‌ش له‌ به‌ندایه‌تی زیندووده‌كرده‌‌وه‌ و، خاوو خێزانه‌كه‌شی له‌ خه‌وهه‌ڵده‌ستاندن و بانگی ده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش په‌رستش ئه‌نجامبده‌ن.
به‌ڵام ده‌بێت بزانین زیندوكردنه‌وه‌ی شه‌و ته‌نها به‌ شه‌ونوێژ نابێت، به‌ڵكو به‌ هه‌موو په‌رستشه‌ جۆراوجۆره‌كان ده‌بێت، زانایانیش هه‌ر به‌م جۆره‌ فه‌رموده‌كه‌ لێك ده‌‌ده‌نه‌وه‌:
پێشه‌وا (الحافظ) ده‌ڵێ: أي: سهره بالطاعة .
واتا: (وأحيا ليله) - كه‌ له‌ فه‌رموده‌كه‌دا هاتوه‌ - مه‌به‌ست لێی، شه‌ونخونی و خۆ خه‌ریككردنه‌ به‌ په‌رستشه‌كان.
هه‌روه‌ها (النووي) ده‌ڵێ : أي استغرقه بالسهر في الصلاة وغيرها .
واتا: سه‌راپای شه‌وه‌كه‌ شه‌ونخونی ده‌كرد‌ به‌ ئه‌نجامدانی شه‌و نوێژ و په‌رستشه‌كانی تر.
هه‌روه‌كو له‌ كتێبی (عون المعبود)یشدا ده‌ڵێ: أي بالصلاة والذكر وتلاوة القرآن .
واتا: به‌ نوێژ ئه‌نجامدان و زیكركردن و قوڕئان خوێندن زیندوی كردونه‌وه‌.
ڕاسته‌ كه‌ شه‌ونوێژ باشترین په‌رستشه‌ له‌شه‌وی قه‌دردا، هه‌ر بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر ﷺ ده‌فه‌رموێت: ((مَنْ قَامَ لَيْلَةَ الْقَدْرِ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ)) رواه البخاري (1901)، ومسلم (760).
واتا: هه‌ر كه‌سێك شه‌وی قه‌در به‌ شه‌ونوێژكردن زیندو بكاته‌وه‌ و هه‌ستێته‌وه بۆی‌ و ئیمان و باوه‌ڕیشی به‌وه‌ هه‌بێت كه‌ خوا دایناوه‌ بۆ تێكۆشه‌رانی ئه‌و شه‌وه‌ پیرۆز و پڕ بایه‌خه‌ و، چاوه‌ڕێی پاداشتیش له‌ خوای گه‌وره‌ بكات، ئه‌وا خوای گه‌وره‌ له‌ گوناهه‌كانی له‌وه‌وپێشی ده‌بورێت و دایانده‌پۆشێت.
به‌ڵام ئاشكرایه‌ كه‌ ئافره‌ت كاتێك له‌ سوڕی مانگانه‌دایه‌ ئه‌وا ناتوانێ نوێژ بكات، به‌س ده‌كرێ شه‌وه‌كان به‌ په‌رستشی تر زیندوو بكاته‌وه‌، له‌وانه‌:
یەکەم : خوێندنه‌وه‌ی قورئـــان ، بەڵام بە بێ دەست لێدان.
دووەم : زیكره‌كان: وه‌كو (سبحان الله و لا إله إلا الله و الحمد لله) و ئه‌وانی تریش، كه‌وایه‌:‌ با زۆر بیانڵێ و (سبحان الله و لا إله إلا الله و الحمد لله و سبحان الله وبحمده‌ وسبحان الله العظيم)یش زۆر دووباره‌ بكاته‌وه‌.
سێیەم : داوای لێخۆشبوون كردن له‌ خودا، واتا: زۆر بڵێ: (أستغفر الله ).
چوارەم : دوعا و پاڕانه‌وه‌: واتا زۆر له‌ خودا بپاڕێته‌وه‌ و، داوای خێری دونیا و دواڕۆژی لێ بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوعا له‌ باشترینی په‌رستشه‌كانه‌، پێغه‌مبه‌ریش ﷺ ده‌فه‌رموێت: ((الدُّعاءُ هو العبادةُ))، رواه الترمذي (2895) وصححه الألباني في صحيح الترمذي (237).
واتا: دوعا و پاڕانه‌وه‌ په‌رستشی ڕاسته‌قینه‌یه و خودی به‌ندایه‌تیه‌‌.
كه‌واته:‌ ئافره‌ت له‌ سوڕی مانگانه‌دا ده‌توانێت ئه‌م په‌رستشانه‌ و جگه‌ له‌وانه‌ش له‌ شه‌وی قه‌دردا ئه‌نجام بدات.
داواش ده‌كه‌ین كه‌ خوای به‌رز و بڵند سه‌ركه‌وتومان بكات بۆ ئه‌وه‌ی پێی ڕازییه‌ و پێی خۆشه‌، هه‌روه‌كو كاره‌ باشه‌كانیشمان لێ گیراو قبوڵ بكات.


#بـزانـە

700ساڵ فارسو ڕۆم دەجەنگان دژی یەڪتر و زیاتر لە1000جار ڕوبەڕوی یەڪتر بوونەوە، بەڵام هیچیان نەیتوانی ئـەوی دیان لەناوببات......

بـەڵام خالد ی ڪوڕی ولید هات لەگەڵ ڪۆمەڵێك پێپـەتی و ڕەشو ڕوت ڪە باوەڕیان بەخواو پێغـەمبـەرەڪەی و ڕۆژی دوایی هێنابـوو، لەماوەی تـەنها 4ساڵدا هەردوو ئیمپڕاتۆریەتەڪەیان لەناوبرد

ئـەوەی بـەباوەڕو ئیمان دەڪرێت هەرگیز بـە هێزوو ماددە ناڪرێت.‼️


ئێستا هەناسە دەدەیت

هیچ گەرەنتیەک نیە ئەگەر بتوانیت
دوای ماوەیەک هەناسە بدەیت
بەڵام چاکەکانت لە دەمی خەڵکدا بە زیندوویی
دەمێنێتەوە تەنانەت دوای ڕۆیشتنیشت
----
﴿ وَقُولُوا۟ لِلنَّاسِ حُسْنًا ﴾
( وه‌ قسه‌ی جوان بکه‌ن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا )

البقرە - ۸۳ -
ـــــــــــــــــــــــــ
✍🏻﴿ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُـوَ ٱلْـهُـدَىٰ ﴾
هه‌ر ڕێـنموونـیی الله یه‌ ڕینموونی ڕاســـــت


بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکەت وبنیاتنانی نەوەیەکی پەروەردە دروست وبەسوود بۆ دین وژین ئاگاداری ســـــ٣ــێ حەوتی قۆناغی تەمەنی بە:

1️⃣ حەوتی یەکــــەم (١ بۆ ٧ ساڵی): تێریان بکەن لە سۆز وخۆشەویستی وگرنگی پێدان ویاریکردن، ووەک منداڵ هەڵسوکەوت لەگەڵ منداڵەکەت بکە، چونکە حەوتی یەکەمی تەمەنی منداڵ تەمەنی تێرکردنێتی لە سۆز وخۆشەویستی ویاری.

2️⃣ حەوتی دووەم (٧ بۆ ١٤ ساڵی): ببە بە مامۆستا وپەروەردەکارێکی زۆرباش وفێرکارێکی بەردەوام، چونکە حەوتی دووەمی تەمەنی منداڵ تەمەنی پەروەردە وفێرکردنە لەسەر بیروباوەڕی پاک وڕەوشتە بەرزەکان.

3️⃣ حەوتی سێهەم (١٤ بۆ ٢١ ساڵی):  ببە بە هاوڕێیەکی نزیک ودڵسۆزی ووەک هاوڕێیەک هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکە، تا ئەوەی بێ هاوڕێیەتی نزیکی نەکاتەوە لە هاوڕێی خراپ وتەواوی هەوڵ وپەروەردەکەت هەڵبوەشێنێتەوە.
وە ئاگاداری هاوڕێکانی بە ونزیک وتێکەڵاوی هاوڕێی پەروەردەکراوی بکە.

منداڵەکانتان ئەمانەتی پەروەردگارن لاتان، بزانن چۆن ئەمانەتپارێزی دەکەن.


مەبەست کاژاوی


🔹 پاڕانەوەی کەسی دڵتەنگ و غەمبار


🔸 پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : پاڕانەوەی کەسی دڵتەنگ و غەمبار ئەوەیە کە بڵێت پەرورەدگارە ئومێدم بە بەزەیی و ڕەحمی تۆ هەیە ، جا بۆیە بۆ چاو تروکانێکیش مەمدە دەستی خۆم ، وە هەموو کار و بارەکانم بۆ چاك بکە ، هیچ پەرستراوێك نییە بە حەق جگە لە تۆ .

صحيح الجامع ( ٣٣٨٨ )


🔹 دەرمانی دڵ پێنج شتە:


1- خوێندنەوەی قورئان بە تێگەیشتنەوە.
2- خاڵی کردنەوەی سک بەهۆی ڕۆژوو گرتنەوە.
3- شەونوێژ کردن.
4- دوعا کردن لە کاتی پارشێو(پێش بەیانی).
5- دانیشتن لە کۆڕی پیاو چاکان.


حیکمەت چی یە ؛ لە دوای بەدەست هێنانی بیروباوەڕی یەکخواپەرستی (فاعلم أنه لا اله الله) ئینجا (واستغفر لذنبك) داوای لێخۆشبوون بکە لە الله تعالی ، یەکێک لە حیکمەتەکان ئەوەیە : لەقەدەر ئەوەی ئەو زاتە بناسی بە ناوە جوانەکانی و سیفاتە بەرزەکانی ئینجا زیاتر بۆت بەدیار دەکەوێ لە بەرامبەردا چەندە کەمتەرخەمی لە پەرستنی ئەو زاتە کە شایەنی ئەوەیە هەموو ساتەکانی ژیانت لەو پەڕی مل کەچیدابیت و بە هەموو ماناکانی پەرستن بیپەرستی ، بۆیە لەقەدەر شارەزا بوونت لە یەکخواپەرستی ئەوەندە داوای لێخۆشبوون دەکەیت ، بەڵگەش بۆ ئەو حەقیقەتە ؛ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم کە پێشەوای یەکخواپەرستانە لە هەموو کەسێک زیاتر استغفاری دەکرد ، بۆیە هەوڵ بدە هەردەم لە دڵەوە ئینجا بێتە سەر زوبانیشت بڵێ : استغفر الله.


🔹 بــــــا زیندووکەرەوەی ئەم سوننەتە بەرزە بین

عن أبي بن كعب قال : كان رسول الله إذا سلم في الوتر قال : " سبحان الملك القدوس ".

🔸 ئوبەی کوڕی کەعب ڕەزای خوای لێبێت فەرموویەتی: پێغەمبەری خواﷺ کاتێک سەلامی دەدایەوە لە نوێژی ویتر دەیفەرموو: سبحانَ الملكِ القدوسِ.

🔸 لە هەندێک لە ڕیوایەتەکاندا دەفەرموون سێ جار ودەنگیشی تێدا بەرز دەکردەوە


قورئان بە زۆری ختم کردن نیە...‼️

لە قورئان دا الله عز وجل نەیفەرمووە:
◾️ (أفلا يختمون) ئەوە بۆ خەتمی قورئان ناکەن!

بەڵکو الله تعالی فەرموویەتی:
▫️ (أفلا يتدبرون) بۆ لێی وردنابنەوە
▫️ (أفلا يعقلون) ئەوە بۆ مێشکیان بەکارناهێنن
▫️ (أفلا تتفكرون) ئەوە بۆ بیرناکەنەوە
▫️ (أفلا ينظرون) ئەوە بۆ سەرنج نادەن..


🔹 من دژی بیرۆکەی خەتم کردنی قورئان نیم جارێك و دوو جار و دەجار لە ڕەمەزان دا و غەیری ڕەمەزان..
من دژی ئەو مامەڵەیەم کە لەگەڵ قورئان دەکرێت کە وەکو مینگە مینگ خێرا بەسەریدا تێدەپەڕیت و یان دەیکەنە پێشبرکێ بزانن کامەیان زۆرترین خەتمی قورئان دەکات بێ ئەوەی سەرنجبدەن لەو ئەو ئەمر و نەهیانە کە الله داوات لێدەکات یان دوور لە تێگەیشتن لەو وانە وپەندانەی کە لە چیرۆکەکانی قورئان دا هەن بەلکو وەکو ڕۆمان و چیرۆکێک دەیخوێننەوە ئەوە ئەگەر تێی بگەن، گەر تێی نەگەن هەر هیچ، ولحاصل بەتەمای ئەوەیە کە لەهەر پیتێک دە جاکەی دەست کەوێت کە ئەمە وانیە ، وەلەو ئەجر و پاداشتی خوێندندنەوەی قورئان تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە کاری پێدەکەن زۆر زیاتریشە لەوەی کە بۆ هەر پیتێک دە چاکەیە..

🔹 ژمارەی خەتمەکانی قورئان و یان زۆر خوێندنی هیچ سودت پێ ناگەیەنێت گەر بەکردەوە یان قسە و فکر دژی قورئان بیت و هەمان ئەو ئیمانەت نەبێت کە الله لە قورئاندا دەیەوێت لێت..
خوێندنەوە یەك ئایەت بە تێگەیشتن و کارپێکردنی زۆر باشتر و خێرترە لە خەتم کردنی دەجار گەر بەس بۆ خوێندنەوە بێت ..

🔹 قورئان تێگەیشتن و لێوردبوونەوە و کار پێکردنی دەوێت....
خێریش لە خوێندنەوەیدا بۆ هەمان مەبەستە دەنا خۆت ماندوو مەکە !!!

الّلَهُمَ ارْحَمْنَا بِالْقُرْآن، واجْعَلْهُ لَنَا إمَامَاً وَنُوْرَاً، وَهُدَىً ورحمةً.. الّلَهُمَ ذَكِّرْنَا مِنْهُ مَا نَسِيْنَا، وَعَلِّمْنَا مِنْهُ مَا جَهِلْنَا، وَارْزُقْنَا تِلَاوَتَهُ آنَاءَ اللَّيْلِ وَأطْرَافَ الْنَهَار، واجْعَلهُ لَنَا حُجَّةٌ يَا ربَّ الْعَالَمِيْن


🔹 پیاوێکی دەشتەکی هاتە خزمەتی پێغەمبەری خودا (علیە الصلاة والسلام) پێی فەرموو؛
ئەی پێغەمبەری خودا وتەیەکم فێربکە کە بیڵێم..
پێغەمبەری خوداش (صلی اللە علیە وسلم) پێی فەرموو ئەمە بڵێ:

«لا إله إلا الله وحده لا شريك له، الله أكبر كبيرا، والحمد لله كثيرا، وسبحان الله رب العالمين، ولا حول ولا قوة إلا بالله العزيز الحكيم»


🔹 دواتر پیاوەکە وتی ئەمە بۆ خودایە ئەی بۆ خۆم؟
پێغەمبەری خوداش پێی فەرموو ئەمە بڵێ لە دواییدا

«اللهم اغفر لي، وارحمني واهدني، وارزقني» . رواه مسلم.


🔹 گەورەیی سیواڪ ڪردن

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، عَنِ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم قَالَ ((لَوْلَا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي لَأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ عِنْدَ كُلِّ صَلَاةٍ)) رواه مسلم ٢٥٢.

🔸 واتە : ئەگەر ئەزیەت نەبوایە لە سەر ئوممەتەڪەم ئەوا فەرمانم پێ دەڪردن بە سیواڪ ڪردن لەگەڵ هەموو نوێژێڪ .


🔰┊ بەهێزترین و خێراترین بۆتی بەستنەوەی گروپ و کەناڵ لەگەڵ یەکتر•

🔰┊ بۆتەکە بێ ڕێکلامە•

🔰┊ لە ڕێگای ئەم بۆتەوە دەتوانی ئەندام بۆ کەناڵەکەت زیاد بکەیت•

🔰┊ دەتوانیت ٢ کەناڵی یوسەر بە گروپ ببەستیەوە•

🔰┊ هەروەها دەتوانی وێنەیەک بە دڵی خۆت دابنێیت•


•⧐┊ یوسەری بۆت • @mrrobotjoinbot


وانەی یەکەم: شێوەی گشتی پێغەمبەری خوا

بێگومان خوای گەورە ڕێزێکی زۆری ناوە لە پێغەمبەرمان ﷺ بەوەی کە بە جوانترین و تەواوترین شێوە دروستی کردوە، هەروەکو چۆن ڕێزی لێناوە بەوەی جوانترین و باشترین خووڕەوشتی پێ بەخشیوە، پێغەمبەری خوا ﷺ لەوپەڕی ڕازاوەیی و جوانیی کەشخەییدا بووە، گەورە بوو لە دڵی هاوەڵانی و لە دڵی ئەو کەسانەی دەیانبینی.
لێرەدا لەچەند ڕوویەکەوە باسی شێوەی دروستکرانی پێغەمبەری خوا دەکەین ﷺ:
شێوەی لاشەی پێغەمبەری خوا ﷺ:
پێغەمبەری خوا ﷺ پیاوێکی چوار شانە بوو، سنگی پان و فراوان بوو، نێوان شانەکانی لێک دوور بوو (واتە: پان بوو)، وە لای سەرەوەی پشتی لێک دوور و پان بوو، پێغەمبەری خوا ﷺ لاشەیەکی بەهێزو پتەوی هەبوو.
پێغەمبەر ﷺ زۆر قەڵەو قورس نەبوو، وە جەستەشی شل و نەرم و خاو نەبووە، هەروەها جەستەی نە لاواز بوو، نە قەڵەویش بوو، بەڵکو جەستەی پڕ بووە، ئەمەش جۆرێکە لە وەسفی لاشە بەبەهێزە، واتە: لاشەی بەهێز بووە.
دەرچوون و بەرزی لە سک و سنگیدا نەبوو (ورگی نەبوو)، بەڵکو ڕاست و وەک یەکتری بوو.
جەستەی مووی زۆر و توکن نەبوو، سکی و مەمکەکانی موویان لەسەر نەبوو، بەڵکو هەندێک شوێنی لاشەی مووین بووە، جا سینگی مووی لەسەربوو، لەسەرووی سینگییەوە تا ناوکی هێڵێکی موو بەشێوەیەکی تەنک و باریک درێژ ببوویەوە.
پێغەمبەری خوا ﷺ گەردەنی ڕێک و ڕاست و جوان بوو، زەندەکانی درێژ بوو (زەند خوارووی باڵە).
ئەو ئەندامانەی موویان پێوە نەبوون، یان جلیان لەسەر نەبوون ڕوون و صاف بوون، واتە: ئەوەی لە جەستەیدا بێ موو بوو، یان بێ جل بوو ڕووناکی و درەوشاوەیی لێوە دەردەکەوت.
خوا سبحانە وتعالی منەت و چاکەی ئەوەی لەگەڵ کردبوو لاشەیەکی هاوسەنگ و ڕێک و پێکی پێدابوو، کە هەموو ئەندامەکانی لاشەی گونجاو بوون بۆ یەکدی، جا بۆیە لاشەی پیرۆزی ﷺ زۆر جوان بوو، ئەندامەکانیشی ڕێک و شیاو گونجاو بوون.
باڵای پێغەمبەری خوا ﷺ:
باڵای ناوەنجی بووە لە نێو زۆر درێژ بووندا، وە کورت بوونێک کە لاشەی کورت دیـار بێت، هەروەها پێغەمبەری خوا ﷺ زیاتر بە لای درێژیدا بوو نەک بە لای کورتی.
سەری پێغەمبەری خوا ﷺ:
سەری موباڕەکی بچووک نەبوو، بەڵکو گەورە بوو.
ڕووخسار و ناوچەوانی پێغەمبەری خوا ﷺ:
ڕووخساری پڕشنگدارو گەشاوە بوو، دەدرەوشایەوە وەک درەوشانەوەی مانگ، پێغەمبەری خوا ﷺ ڕووخسارى زۆر خڕ نەبووەو زۆریش درێژ نەبووە، بەڵکو لەو نێوانەدا بووە، ئیمامی علی (ڕەزای خوای لێ ىێ) دەڵێ: لە ڕووخساریدا خڕییەک هەبوو، لەگەڵ ئەو خڕییەدا ئەندازەیەکیش بۆ خوار بوو.
تەوێڵی (ناوچەوانی) فراوان بووە لە ڕووی درێژیی و پانی.
لە لوتیدا تۆزیکی کەم درێژیی هەبووە.
ڕوومەتەکانی بەرز نەبوون.
لە چەند فەرموودەیەکدا وێکچوواندنی ڕووخساری پێغەمبەری خوا ﷺ بە مانگەوە دێت، وە مەبەستیش لەم وێکچواندنە لێرەدا تەنها بۆ نزیک کردنەوەیە لە واتاو ڕوونکردنەوەیەتی، ئەگەرنا خوای بەرز ڕووخساری پێغەمبەری ﷺ داپۆشیوە بە جوانییەکی زۆر گەورە، جوانیەکی هێندە زۆر، کە زۆر زیاترە لە جوانی مانگ.
لێرەدا بۆ وەسفکردنی ڕووخساری موباڕەکی وتەی دوو لەهاوەڵانی دەهێنین:
یەکەم:
بەڕائی کوڕی عازیب (رەزای خوای لێبێ) دەڵێ: هیچ شتێک و هیچ کەسێکی لەو جوانترم نەبینی بوو ﷺ، لێرەدا ئەگەر سەرنج بدرێ بەڕاء نەیوتوە: هیچ مرۆڤێکم نەبینیوە، بەڵکو گوتوویەتی: هیچ شتێکم نەبینیوە، تاکو هەموو شتێک بگرێتەوە کە بینیویەتی.
دووەم: جابری کوڕی سەموڕە (رەزای خوای لێبێ) دەڵێ:«پێغەمبەری خوام ﷺ بینی لە شەوێکی ڕووناک (مانگە شەو)دا، منیش بەراوردم دەکرد، تەماشای ئەوم دەکردو، تەماشای مانگم دەکرد (تا بزانم کامیان جوانترە!)، جا ئەو ﷺ لە لای من (ڕووی موباڕەکی) زۆر جوانتر بوو لە مانگی چواردە».
دە‌سا خوایە‌ گیان! بێبە‌شمان نە‌كە‌ی لە‌بینینی ڕووخساری موباڕە‌كی لە‌سە‌ر حە‌وزی كە‌وسە‌ر...
کۆتایی وانەی یەکەم.


عن أَبي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قال:
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
( قَالَ اللَّهُ: كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ لَهُ إِلا الصِّيَامَ فَإِنَّهُ لِي وَأَنَا أَجْزِي بِهِ . . . الحديث)

📚|روى البخاري (1761) ومسلم (1946)



🔹 پرسیار: خوای گەورە لەم فەرمودەیا ئەفەرموێت:
هەموو عەملی بەنی ئادەم بۆ خۆیەتی جگە لە ڕۆژوو گرتن، ڕۆژوو بۆ منە من جەزای ئەدەمەوە.

-ئایا ڕۆژوو لەهەموو عەمەلێک فەزڵی زۆرترە ؟
-ئایا عەمەلەکانی تری خوا ئەجری ناداتەوە وا تەنها ڕۆژوو جەزا ئەداتەوە ؟

🔸 وەک سفیان ابن عیینە ئەڵێت:
هەموو عەمەلێ ئەچێتە دیوانی مظالم واتە ئەوانەی زوڵمت لێ ڪردوون بەهەرجۆرێ بەپێی حەقی بەرامبەر عەمەلەڪانت ئەڕوا ڕۆژوو نەبێ ڪە بۆخوایە و لە میزانی ئەمێنێتە.

🔸 وە دووەم لەبەر ئەوەی
خۆگرتنەوەڪان لە خواردن زۆرن هەیە لەبەر هەژاری هەیە لەبەر ڕێجیم هەیشە تەنها لەبەر خوا خۆی ئەگرێتەوە واتە عیبادەتێڪە ڕیای تێڪەڵ نابێ
وەڪ ئەرکانەکانی تری ئیسلام، چونڪە بە جەوارح ئەنجام ئەدرێ هەموو ڪەس ئەیبێنێ بەڵام رۆژوو ئەگەر ڪەسەڪە خۆی قسەنەڪات ڪەس نازانێ بەڕۆژووە خوانەبێ.

20 last posts shown.

1 751

subscribers
Channel statistics