حیکمەت چی یە ؛ لە دوای بەدەست هێنانی بیروباوەڕی یەکخواپەرستی (فاعلم أنه لا اله الله) ئینجا (واستغفر لذنبك) داوای لێخۆشبوون بکە لە الله تعالی ، یەکێک لە حیکمەتەکان ئەوەیە : لەقەدەر ئەوەی ئەو زاتە بناسی بە ناوە جوانەکانی و سیفاتە بەرزەکانی ئینجا زیاتر بۆت بەدیار دەکەوێ لە بەرامبەردا چەندە کەمتەرخەمی لە پەرستنی ئەو زاتە کە شایەنی ئەوەیە هەموو ساتەکانی ژیانت لەو پەڕی مل کەچیدابیت و بە هەموو ماناکانی پەرستن بیپەرستی ، بۆیە لەقەدەر شارەزا بوونت لە یەکخواپەرستی ئەوەندە داوای لێخۆشبوون دەکەیت ، بەڵگەش بۆ ئەو حەقیقەتە ؛ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم کە پێشەوای یەکخواپەرستانە لە هەموو کەسێک زیاتر استغفاری دەکرد ، بۆیە هەوڵ بدە هەردەم لە دڵەوە ئینجا بێتە سەر زوبانیشت بڵێ : استغفر الله.