گـۆڤارے ســـۆما


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


ئایدی پەیوەندی:

@SoKurd
@Hemin1980

Related channels  |  Similar channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦

♦️ئامانجی...[ڤینـــــگ]

(کورتیلە چیرۆک)

🔵 #ناسر_فەتحی

گولـلەیەکی ڕۆشنبیر، لە خەشابێکدا کۆبوونەوەیەکی بۆ کۆمەڵێک گولـلەی دیکە گرتبوو و خەری بوو وتارێکی لە ژێر ناوی "فەلسەفە گولـلەی ڕاستقینە"ی پێشکەش دەکردن.
لە بەشێک لە وتارەکەی دا ئاماژەی بە خاڵێکی گرنگ کرد و گوتی: "دوژمن و خودی، بۆ ئێمەی گولـلە مانایەکی جیاوازی هەیە، ئێمە لە دەستی هەرکام لە دوولایەنی شەڕەکەدا بین، ئەرکمان ئەوەیە لایەنی بەرامبەریان بپێکین و لە ناوی بەرین. شەڕی ئێمە لەگەڵ گولـلەکانی لایەنی بەرامبەرمان نییە، شەڕی ئێمە کوشتنی خودی لایەنی بەرامبەرە. بەختەوەر ترین گولـلە ئەو گولـلەیەیە کە بەر ئامانج بکەوێ و، لەویش بەختەوەر تر ئەوەیە لە شوێنێکی کارییی ئامانج بکەوێ و، لە هەموانیش بەختەوەرتر ئەو گولـلەیەیە کەوا بە خوێنی دڵ یان مێشکی ئامانج سارد دەبێتەوە. تەنیا بێ بەختی و سەر شۆڕییەک کە بۆ ئێمەی گولـلە هەیە... [ڤینـــــــــگ]
بەر لەوەی قسەکەی تەواو بێ، هاویشترا، کاتێک چووە نێو دڵی ئامانجەوە و نووکەکەی بە ئاستەم سەری لە دڵێ ئامانجەکە وەدەرنا، هاواری شادیی لێ بەرز بووەوە؛ بەڵام ئەوکاتەی کە هێشتا بەتەواوی سارد نەببووەوە، کوتووپڕ چاوی بە گولـلەیەکی لایەنی بەڕامبەر کەوت کە بەر لەوەی بگاتە دڵی ئامانج سارد ببووەوە. ئیتر ئەو قسەیەی فریای نەکەوتبوو لە کۆبوونەوەکەی دا تەواوی بکات، ئاوای تەواوی کرد: "ئەوەیە کە بەر جەستەی ئەو ئامانجە بکەوین کە ئامانجی لایەنی بەرامبەرمانە!"

t.me/SomaGovar


✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
♦️‍ گۆڤاری ئەدەبی
"A new ulster" لە وڵاتی ئیرلەند لە ژومارەی داهاتووی خۆیدا واتە مانگی ژانویەی 2018، سێ شیعری "ئەرسەلان چەڵەبی" بە ناوەکانی: "نەتەوە گاندەرەکانی جیهان"، "سێلفی لە گەڵ مەکدۆناڵد" و "من لە خۆپیشاندانی توالێتە گشتییەکاندا گەورە بووم"، چاپ و بڵاو دەکاتەوە.
شیعرەکان "سامان شەریفی" لە کوردییەوە کردوویەتی بە ئینگلیزی
ئەو گۆڤارە تایبەت بە شیعرە و لە ساڵی 2012ی زایینییەوە دامەزراوە و هەتا ئێستا 63ژومارەی لێ بڵاو بۆتەوە!

A new ulster: Issue 64 also known as the first issue of January will feature the works of John Doyle, Kevin Griffin, Glenn Hubbard, Stuart Kilmartin, Stephen Douglas, Salim Mustafa, Jimmy O'Connell, Noel King, Nicholas McGaughey, David Eager, Sean Delaney, David Mc Carthy, Marc Carver, Steve Klepetar, Arsalan Chalabi and Gordon Ferris

t.me/SomaGovar


✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
ئەو منداڵەی داڵاشەکە لەسەری ڕاوەستابوو تا بمرێ ئینجا بیخوات؛ گەیشتووەتە ئەم تەمەنە و هێشتا نەمردووە و، هیوای هەزاران داڵاشی دیکەشی لەگۆڕ ناوە!

♦️ #ناسر_فەتحی
@SomaGovar


17.pdf
838.1Kb
✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
♦️ سیمیۆلۆژیای رەنگ لەشیعری #شێرکۆ_بێکەس,دا:

دیوانی رەنگدان بە نموونە


🔵 #لوقمان_ڕەئووف

t.me/SomaGovar


✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
♦️ سیمیۆلۆژیای رەنگ لەشیعری #شێرکۆ_بێکەس,دا:

دیوانی رەنگدان بە نموونە


🔵 #لوقمان_ڕەئووف

پێشەکی دیوانی ڕەنگدان، یەکێکە لەشاکارە ئەدەبییەکانی #شێرکۆ_بێکەس، ئەمەش لەوەوەیە کە لەلایەک کۆی دیوانەکەی بریتییە لە چامەیەکی درێژ، لەگەڵ ئەمەشدا رەنگ بووەتە شوناس و شەبەنگ و یەکێک لەڕەگەزە ھەرە سەرەکی و دیارەکانی جوانناسی و سەرنجڕاکێشی و بەمەدلولکردنی کۆی دیوانەکەی شاعیر، ھەر لەبەرئەمەشە دیوانەکەی ناوناوە ڕەنگدان، لەلایەکی ترەوە ڕەنگ تەواوی کارئەکتەرو کەش و وێنە ئەدەبییەکان بەرھەمدەھێنێت، بەو پێیەی دەست بەسەر بەتەواوی ژیان و زانستە جیاوازەکانی دیکەشەوە دەگرێت، بەمانایەکی تر ڕەنگ پێکھاتەیەکی سەرەکی ژیان و گەردونەو ڕۆڵی لەسەر ڕەنگی مرۆڤەکان و پێست و موو لەڕووی جوان و ناشرینەوە ھەیە. ڕەنگ لەدەقی شیعریدا، جارێک بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ، زۆر جاریش وەک کەرەستەی خەیاڵی جۆراوجۆری شیعر ئامادەیی ھەیە، ڕەنگەکان دەتوانن ڕۆڵی جیاواز لەشیعردا بگێڕن و شاعیر دەتوانێت بۆ دەرخستنی ھەست و سۆزی خۆی بەکاریانبھێنن” بەو مانایەی شاعیرەکان لەپێناو دیاریکردنی وێنەی شاعیرانەو ئاشکراکردن و ڕوونکردنەوەی بەشەکانی نێوان وێنە شیعرییەکان سودی لێوەردەگرن”  لەڕاستیدا ڕەنگ لەدیوانی ڕەنگداندا بۆ شێرکۆ وەک پەنجەرەو ھەنگاوێکی نوێ بوو، لەپێناو زیاتر ناساندنی ھەم توانستیی شاعیرێتی خۆی، ھەم ناساندنی دەق بەخوێنەر، بۆیە دەقی شیعریی شاعیر پڕە لەوێناو بەرجەستەبوون، بۆ ئەم بەستەش ڕەنگ ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە، بۆیە ناسینی وشە، گرنگترین ڕۆڵی لە ناسین و لێکدانەوەی دەقدا ھەیە، بۆیە وشەکان لەبیری شاعیرەوە ھاتون و ھەریەکەشیان دەلالەت لەو شتە دەکات، کە شاعیر پێی ئاشنان  کەواتە ھەموو شاعیرێک خاوەن وشەی تایبەت و وێنای خۆیەتی، دەشتوانێت لە وشەیەکدا ڕوانینی جیاوازی خۆی بخاتەڕوو، بۆیە پێویستە ئەوەبزانین کە چۆن بایەخی بەڕەنگ داوە، چ لەڕوانگەی ناسینی شاعیرو جۆری ڕوانینی بۆ ڕەنگەکان، یان چۆنیەتی ئامادەبوونی ڕەنگەکان لەدەقە شیعریەکەدا، ناسینی ئەم دوو خاڵەش، ئێمە لەمەبەستە سەرەکییەکەی شاعیر نزیک دەکاتەوە....

درێژەی وتار🔰


t.me/SomaGovar


✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
♦️ #شێرکۆ_بێکەس

t.me/SomaGovar




Forward from: گـۆڤارے ســـۆما
Video is unavailable for watching
Show in Telegram
✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
♦️ وتووێژی کاناڵی ORF2 له گەڵ #بەختیار_عەلی

بە بۆنەی وەرگێڕان و بڵاوبوونەوەی ڕۆمانی

(دواهەمین هەناری دونیا)

بۆ سەر زمانی ئاڵمانی.


t.me/SomaGovar


✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
🔵 ڕوو لە نیشتمان...

t.me/SomaGovar


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
♦️ وتووێژی کاناڵی ORF2 له گەڵ #بەختیار_عەلی

بە بۆنەی وەرگێڕان و بڵاوبوونەوەی ڕۆمانی

(دواهەمین هەناری دونیا)

بۆ سەر زمانی ئاڵمانی.


t.me/SomaGovar




Gabor.pdf
2.5Mb
✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
♦️ڕۆمان و ڕوانگە

(خوێندنەوەوەی ڕۆمانی #گابۆڕ)

🔵 #دوکتۆر_هاشم_ئەحمەد_زادە


t.me/SomaGovar


gabor_2.pdf
828.9Kb
✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
♦️گابۆڕ

ڕۆمان

🔵 #سەید_قادر_هیدایەتی



t.me/SomaGovar


shano o adabiat.docx
31.6Kb
✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
♦️پەیوەندییه ون بووەکانی شانۆ و ئەدەبیات



🔵 #رەحیم_عەبدوڕڕەحیم_زاده


t.me/SomaGovar


✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
♦️پەیوەندییه ون بووەکانی شانۆ و ئەدەبیات



🔵 #رەحیم_عەبدوڕڕەحیم_زاده


شانۆ بەو تاریفه زاڵەی ئێستا هەیەتی و له یوونانی کەوناراوه به ئێمه گەیشتووه، دیاردەیەکی رۆژهەڵاتی نییه و هەر بۆیه شانۆ و شانۆنامه بنچینه و رەگەزێکی وای له ناو کۆمەڵگاکانی رۆژهەڵات دا نییه و تەمەنی پتر له سەت ساڵ ناخایەنێ. هەربۆیەش سەر له بەری ئەدەبیاتی کوردی یا فارسی یان عەرەبی و تورکی لێک دەیەوه شتێک به ناوی سووننەتی ئەدەبیاتی شانۆیی نادۆزیەوه و هەر ئەمه وای کردووه له هەموو ئەم وڵاتانه شانۆ وەک دیاردەیەکی جیا له ئەدەبیات سەیر کرێ. ئەمە له کاتێکدایه که له رۆژاوا شانۆ و شانۆنامه بەشێکه له جیهانی بەرفرەوانی ئەدەبیات یان ئەگەر واش نەڵێین تێکەڵاوییەکانی ئەم ئەم دوو جیهانه هێنده زۆره که یەکاڵا کردنەوەیان زۆر سەخته.
کاتێک دەگەرێینەوه بۆ سەرەتاکان ئەم دیاردەیه زۆر به ئاشکرایی وه دیار دەکەوێ. ئەرەستوو کتێبی بووتیقا یان فەننی شێعری بەو مەبەسته نووسی که تێیدا باس له تیورییەکانی شێعر بکا بەڵام سەر له بەری ئەم کتێبه گرینگه باسی شانۆ و به تایبەت تراژێدییه. چون ئەو کات هیچ سنوورێک له نێوان شانۆ و شێعر دیاری نەکرابوو. کاتێک چاو له کتێبی فەننی شیعری هوراسیش دەکەین دیسان ئەمه باسی شانۆ و تراژێدییه که زاڵه.
هەرچەن له دوای رۆنیسانسەوه سنووری نێوان شانۆ و ئەدەبیات دیاری دەکرێ و لێک جیا دەکرێنەوه بەڵام دیسان دەبینین ئەژمارێکی زۆری نووسەران و شاعیران له هەردوو بواردا کار دەکەن و له هەردوو بواریشدا سەرکەوتنی گەوره به دەست دێنن. ناسراوترینی ئەم کەسانه ویلیام شێکسپیەره که وەک گەورەترین شاعیری ئینگلیس دەناسرێ بەڵام له هەمان کاتدا شانۆنامەکانی له هەموو دونیا به رێزێکی تایبەتەوه پێشکەش دەکرێن. له ئاڵمان کەسانی وەک گووته یان شیلێر وەک شاعیرانی گەورەی نەتەوەیی یان جیهانی دەناسرێن بەڵام هەر کام لەو شاعیره گەورانه خاوەنی چەندین شاکاری شانۆیین.
دوای بەدی هاتنی ژانرێکی نوێ به ناوی چیرۆک و رۆمان ئەم پەیوەندییانه نەک کز نەبوو بەڵکوو زۆر پتەوتریش بوون که هۆکارەکەی دەگەڕێتەوه بۆ ئەوەی که هاوبەشییەکانی نێوان چیرۆک و شانۆنامه زۆر زیاتره تا شێعر و شانۆنامه که دواتر زیاتر باسی ئەو هاوبەشییانه دەکەین.
سێروانتس که به نووسینی رۆمانی دۆن کیشۆت به پێشەنگی رۆمان نوووسی له جیهان دا دەناسرێ کاری خۆی به نووسینی شانۆنامه دەست پێکردووه و تا دێینه پێشتر ژمارەی ئەو نووسەرانەی شانۆنامەیان نووسیوه و ئەو شانۆنامه نووسانەی چیرۆک و رۆمانیان بڵاو کردۆتەوه زیاتر دەبێ. چیخۆف چەنده له جیهانی کورته چیرۆک دا بەناوبانگه دوو هێنده وەک شانۆنامه نووسێکی گرینگ دەناسرێ، ماکسیم گوورکی جیا لەوەی خاوەنی رۆمانی گەورەی وەک دایکه کۆمەڵێ شانۆنامەی زۆر پتەوی نووسیوه و نیکولای گوگول جیا له چیرۆک گەلی شاکاری وەک شێنێل شانۆنامەی به هێزی وەک بازرەسی خولقاندووه. ...

درێژەی وتار🔰


t.me/SomaGovar


✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
♦️هەینییەکانم لە چاوی قاڵاوێکا قاویا

(کۆمەڵەشیعر)

🔵شاعیر: #ئاکام_کەوسەری

ناوه‌ندی گوتار

t.me/SomaGovar


♦️سڵاو ئازیزان،

داوای لێبوردن لە هاوڕێیانی کاناڵ دەکەین کە بە هۆی ئەو گرفتەی تووشی تێلێگڕام هاتووە،ماوەیەکە چالاکییەکانی #گۆڤاری_سۆما ،ڕاوەستاوه...



کاناڵی ئێوە بەردەوامە.

t.me/SomaGovar


دکتۆر ئەبووبەکر حەسەن.pdf
484.0Kb
✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
♦️ "سەبارەت بە بەرگری و بەرەنگاری لە زماندا"


🔵دوکتۆر #ئەبووبەکر_حەسەن

(مامۆستای کۆمەڵناسیی زانکۆی سلێمانی)

t.me/SomaGovar


✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
♦️"سەبارەت بە بەرگری و بەرەنگاری لە زماندا"


🔵دوکتۆر #ئەبووبەکر_حەسەن

(مامۆستای کۆمەڵناسیی زانکۆی سلێمانی)



‎پییەر بوردیۆ بە بەردەوامی و لە زۆر بۆنەدا باسی ململانێی ناو كایەكان و كایەیەك لە گەڵ كایەیەكی دیكەیدادەكات . ململانێێ نێوان ئەكادیمیای فەڕەنسی و ئیكۆل نۆرمال و سۆربۆنییەكان لە گەڵ ئەوانەی لە دەرەوەی ئەم شوێنگەیەدان. بوردیۆ باسی ململانێی نەوەكانمان بۆ دەكات لە ناو زمانداو لە ڕێگەی زمانەوە. وە بەشداری و پشكی كاپیتال و سەرمایەكان بۆ شەرعییەتدان و ڕەوایەتی بەخشین بەم شەڕەو بۆ بردنەوەو یەكلاییكردنەوەی بەلای بەرەیەكدا. شەڕێك بە ئامانج و بە مەبەست و ستراتیژییەتی هەیمەنەكردن لە ڕێگەی بەرهەمهێنان و خۆ بەرهەمهێنانەوەوە. بوردیۆیەك كە لە خێزانێكی جوتیاری دەرەوەی پاریسەوە دێت و دەچێتە ناو پاریس و شەرو سەرمایەو كێشمەكێشەكانی پاریس، یەكەم شت بەریدەكەوێت شەڕی زمان و شەڕێكە لە زماندا،شەڕی هابیتوسەكان و و كایەكان و بكەرەكان لە ناو زمان و لە ڕێگەی زمانەوە. ئەرستۆكراتەكانی سۆربۆن و ئیكۆل نۆرمال سوپێریۆرو كۆلێژ دو فرانس لە ناو زمان و ڕێكخستنەكانی زماندا. بوردیۆیەك لە ناو زمانێكی جوتیاریی و چینێكی موتەوازیعانەی نا پاریسی مەحكومە بەوەی بەر دەیان جۆری توندوتیژیی و زەبروزەنگی ڕەمزی و سیمبۆلی بكەوێت. پییەر بوردیۆ باسی ئەوە دەكات كە، چۆن چۆنی خانەدان و ئەرستۆكراتەكان هۆگر و بەرگریكارێكی زمانی ستانداردو ئەدەبی بوون نەك تەنیا لە نوسیندا، بەڵكو لە قسەو گفتوگۆو دەمەتەقێی ڕۆژانەی ناو (Place De la sorbonne) و قاوەخانەو كافێكانیشدا. ئەوان (ڕابوردووی سادەیان بە كار دەهێنا) بوردیۆو نا پاریسییەكانیش ڕابوردووی تەواو و جئرەكانی دیكە. ئەم شەڕو ململانێیە، شەڕو بگرەو بەردەو گیروگرفتی ناو كایەی زانكۆیی و كولتوری و ئەكادیمی بوو، لە پێناو چی ؟ لە پێناوی درێژە بە خۆدان و خۆ بەرهەمهێنانەوەو ستراتیژی هەیمەنەكردن و زاڵبوون لە ڕێگەی شەرعییەت و سەرمایەی كولتوریی و زانكۆییەوە.

٢

‎بەمشێوەیە مامۆستایان و پرۆفیسۆرەكانی سۆربۆن و قوتابخانەی باڵای مامۆستایان،ENS،و كۆلێژ دو فرانس لە ڵێناوی بردنەوەی گەمەو شەڕەكە بۆ مانەوەو درێژە بە خۆدان و خۆ بەرهەمهێنانەوەی نەوەیەك، یان كۆمەڵە نەوەیەك. دیارە پییەر بوردیۆ هەر ئەم میكرۆ فاكتانە دەكاتە كاری تیۆریزەكردن و دۆزینەوەی گەمەی هەیمەنەكردن لە ناو دامو دەزگاكاندا. وردكردنەوەی لە ناو كایەكان و ململانێی كایەكان و دەربڕین و مانێڤستبوونی جەبری هابیتوسەكان و دەسگرتن بە سەرمایەو كاپیتاڵەكانەوە. لێرەدا كورتهێنان و هەژاری تێگەیشتنی ماركسمان بۆ دەردەكەوێت سەبارەت بە هەیمەنەو ئامرازەكانی بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوەو سەرمایە و بێ ئاگایی ماركس لە سەرمایەكان و جۆراوجۆری چینەكان و ململانێی چینەكان كە هەرگیز تێگەیشتنی پرۆلیتاریی ماركسیستی لە خۆ ناگرێت. بەڵێ ماركس كورتی هێناو كڵۆڵ و هەژارو دەستەپاچەیە لە دەرككردن و پەیبردن بە سەرمایەكان و چینەكان و.... بەمشێوەیە زمان و زمازانی و شارەزابوون و بەكارخستن و ئەكتی زمان لە ناو گەمەو یاری هەیمەنەو زاڵبوون و دەسەڵات و بەرگریدا بوو. بەرگریكاران لە زمانی ئەرستۆكراتییانەی پاریس و پاریسخوازەكان لە ناو ستراتیژی گەمەی ململانێ و بردنەوەو دۆڕاندندا بوون. موحافیزكارو كۆنزەرڤاتوارەكان لە ڕێگەی زمان و ئەكتی زمان و گەمەی زمانەوانییەوە بەردەوامییان بە خۆیان دەدا. كەواتە بەرگریكردن و دەستگرتن بە زمانی ڕەسەن و زمانی دایك و زمانی پەتییەوە تەنیاو تەنیا ئامانج لێی شەڕی بەردەوامبوون و خۆ بەرهەمهێنانەوەو خۆ جیاكردنەوەو خۆ زاڵكردنە لە ڕێگەی كاپیتاڵ و شەرعییەتی زمانەوە.

٣

‎٦٨ و شەست و هەشتییەكان شۆڕشێك بوو لە زمان و تێكشكاندنی زماندا.

٤

‎ئێمە لەوە دەگەین هەموو شتێك گەمەو یارییە، ستراتیژی ئەم گەمەو یارییەش بردنەوەو هەیمەنەكردن و زاڵبوون و خۆ درێژكردنەوەو خۆ جیاكردنەوەو خولقاندنی ئێمە/ ئەوانە بۆ تێكەڵنەبوون و وننەبوونی جیاكارییەكان. كەواتە و بەمشێوەیە زمان مەخلوقێكە و هەمیشە و بەردەوام دەخولقێنرێت و مەقاشی دەستی چین و گوتارە زاڵ و هەژموونكارەكانە بۆ زاڵبوون و هەیمەنەی بەردەوامبوونی خۆیان و سەرمایەو چیرۆك و حیكایەت و شەرعییەت وەرگرتن و شەرعییەت و ڕەوایەتی بەخشین و بەرەو بەرەكاری و جەمسەرو جەمسەرخولقاندن. نەوەیەك بەرگریكارو پاسەوانی زمانی دایك و زمانی پەتی و زمانی ڕەسەنن تەنیا بۆ بردنەوەو زاڵبوون و مانەوەو درێژە بە خۆدان. زمان بوونێكی جێگیرو ئەبەدی و ئەزەلیی و هەمیشەیی نییە، ...


درێژەی وتار🔰


t.me/SomaGovar


✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
🔵 بەرەو نیشتمان...

t.me/SomaGovar

20 last posts shown.

295

subscribers
Channel statistics