✅ #گۆڤاری_سۆما
🇸
🇴
🇲
🇦
♦️"سەبارەت بە بەرگری و بەرەنگاری لە زماندا"
🔵دوکتۆر #ئەبووبەکر_حەسەن
(مامۆستای کۆمەڵناسیی زانکۆی سلێمانی)
پییەر بوردیۆ بە بەردەوامی و لە زۆر بۆنەدا باسی ململانێی ناو كایەكان و كایەیەك لە گەڵ كایەیەكی دیكەیدادەكات . ململانێێ نێوان ئەكادیمیای فەڕەنسی و ئیكۆل نۆرمال و سۆربۆنییەكان لە گەڵ ئەوانەی لە دەرەوەی ئەم شوێنگەیەدان. بوردیۆ باسی ململانێی نەوەكانمان بۆ دەكات لە ناو زمانداو لە ڕێگەی زمانەوە. وە بەشداری و پشكی كاپیتال و سەرمایەكان بۆ شەرعییەتدان و ڕەوایەتی بەخشین بەم شەڕەو بۆ بردنەوەو یەكلاییكردنەوەی بەلای بەرەیەكدا. شەڕێك بە ئامانج و بە مەبەست و ستراتیژییەتی هەیمەنەكردن لە ڕێگەی بەرهەمهێنان و خۆ بەرهەمهێنانەوەوە. بوردیۆیەك كە لە خێزانێكی جوتیاری دەرەوەی پاریسەوە دێت و دەچێتە ناو پاریس و شەرو سەرمایەو كێشمەكێشەكانی پاریس، یەكەم شت بەریدەكەوێت شەڕی زمان و شەڕێكە لە زماندا،شەڕی هابیتوسەكان و و كایەكان و بكەرەكان لە ناو زمان و لە ڕێگەی زمانەوە. ئەرستۆكراتەكانی سۆربۆن و ئیكۆل نۆرمال سوپێریۆرو كۆلێژ دو فرانس لە ناو زمان و ڕێكخستنەكانی زماندا. بوردیۆیەك لە ناو زمانێكی جوتیاریی و چینێكی موتەوازیعانەی نا پاریسی مەحكومە بەوەی بەر دەیان جۆری توندوتیژیی و زەبروزەنگی ڕەمزی و سیمبۆلی بكەوێت. پییەر بوردیۆ باسی ئەوە دەكات كە، چۆن چۆنی خانەدان و ئەرستۆكراتەكان هۆگر و بەرگریكارێكی زمانی ستانداردو ئەدەبی بوون نەك تەنیا لە نوسیندا، بەڵكو لە قسەو گفتوگۆو دەمەتەقێی ڕۆژانەی ناو (Place De la sorbonne) و قاوەخانەو كافێكانیشدا. ئەوان (ڕابوردووی سادەیان بە كار دەهێنا) بوردیۆو نا پاریسییەكانیش ڕابوردووی تەواو و جئرەكانی دیكە. ئەم شەڕو ململانێیە، شەڕو بگرەو بەردەو گیروگرفتی ناو كایەی زانكۆیی و كولتوری و ئەكادیمی بوو، لە پێناو چی ؟ لە پێناوی درێژە بە خۆدان و خۆ بەرهەمهێنانەوەو ستراتیژی هەیمەنەكردن و زاڵبوون لە ڕێگەی شەرعییەت و سەرمایەی كولتوریی و زانكۆییەوە.
٢
بەمشێوەیە مامۆستایان و پرۆفیسۆرەكانی سۆربۆن و قوتابخانەی باڵای مامۆستایان،ENS،و كۆلێژ دو فرانس لە ڵێناوی بردنەوەی گەمەو شەڕەكە بۆ مانەوەو درێژە بە خۆدان و خۆ بەرهەمهێنانەوەی نەوەیەك، یان كۆمەڵە نەوەیەك. دیارە پییەر بوردیۆ هەر ئەم میكرۆ فاكتانە دەكاتە كاری تیۆریزەكردن و دۆزینەوەی گەمەی هەیمەنەكردن لە ناو دامو دەزگاكاندا. وردكردنەوەی لە ناو كایەكان و ململانێی كایەكان و دەربڕین و مانێڤستبوونی جەبری هابیتوسەكان و دەسگرتن بە سەرمایەو كاپیتاڵەكانەوە. لێرەدا كورتهێنان و هەژاری تێگەیشتنی ماركسمان بۆ دەردەكەوێت سەبارەت بە هەیمەنەو ئامرازەكانی بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوەو سەرمایە و بێ ئاگایی ماركس لە سەرمایەكان و جۆراوجۆری چینەكان و ململانێی چینەكان كە هەرگیز تێگەیشتنی پرۆلیتاریی ماركسیستی لە خۆ ناگرێت. بەڵێ ماركس كورتی هێناو كڵۆڵ و هەژارو دەستەپاچەیە لە دەرككردن و پەیبردن بە سەرمایەكان و چینەكان و.... بەمشێوەیە زمان و زمازانی و شارەزابوون و بەكارخستن و ئەكتی زمان لە ناو گەمەو یاری هەیمەنەو زاڵبوون و دەسەڵات و بەرگریدا بوو. بەرگریكاران لە زمانی ئەرستۆكراتییانەی پاریس و پاریسخوازەكان لە ناو ستراتیژی گەمەی ململانێ و بردنەوەو دۆڕاندندا بوون. موحافیزكارو كۆنزەرڤاتوارەكان لە ڕێگەی زمان و ئەكتی زمان و گەمەی زمانەوانییەوە بەردەوامییان بە خۆیان دەدا. كەواتە بەرگریكردن و دەستگرتن بە زمانی ڕەسەن و زمانی دایك و زمانی پەتییەوە تەنیاو تەنیا ئامانج لێی شەڕی بەردەوامبوون و خۆ بەرهەمهێنانەوەو خۆ جیاكردنەوەو خۆ زاڵكردنە لە ڕێگەی كاپیتاڵ و شەرعییەتی زمانەوە.
٣
٦٨ و شەست و هەشتییەكان شۆڕشێك بوو لە زمان و تێكشكاندنی زماندا.
٤
ئێمە لەوە دەگەین هەموو شتێك گەمەو یارییە، ستراتیژی ئەم گەمەو یارییەش بردنەوەو هەیمەنەكردن و زاڵبوون و خۆ درێژكردنەوەو خۆ جیاكردنەوەو خولقاندنی ئێمە/ ئەوانە بۆ تێكەڵنەبوون و وننەبوونی جیاكارییەكان. كەواتە و بەمشێوەیە زمان مەخلوقێكە و هەمیشە و بەردەوام دەخولقێنرێت و مەقاشی دەستی چین و گوتارە زاڵ و هەژموونكارەكانە بۆ زاڵبوون و هەیمەنەی بەردەوامبوونی خۆیان و سەرمایەو چیرۆك و حیكایەت و شەرعییەت وەرگرتن و شەرعییەت و ڕەوایەتی بەخشین و بەرەو بەرەكاری و جەمسەرو جەمسەرخولقاندن. نەوەیەك بەرگریكارو پاسەوانی زمانی دایك و زمانی پەتی و زمانی ڕەسەنن تەنیا بۆ بردنەوەو زاڵبوون و مانەوەو درێژە بە خۆدان. زمان بوونێكی جێگیرو ئەبەدی و ئەزەلیی و هەمیشەیی نییە، ...
درێژەی وتار🔰
✅ t.me/SomaGovar