کــــــوردم .!
من کوردم و
هەر بە کوردی گۆش کراوم
بە کوردی جلپۆش کراوم
لەبەر کورد بوونم ئاوارەم
مەحکومی پەت و سێدارەم
ئەگەر زمانم بقرتێنن
پەنجەی دەستم تێکشکێنن
هەرکات ویستم،
"ئەی ڕەقیب"تان بۆ ئەخوێنم
من بە زمانە بڕاوەکەم
مێژووی گەلم ئەنووسمەوە
من بە پەنجە شکاوەکەم🩷