ربَّ كلمةِ....
ئامۆژگاریەکی برایانە:
کاتێ ئەتەوێ ورەی کەسێ بەرز بکەیتەوە هەرگیز پێی مەڵێ تەمەڵی لەمەودوا دەبێ زیرەك بیت!
لەقاموسی دەرون زانەکاندا شتێ بوونی نیە بەناوی تەمەڵی، ئەوەی هەیە ئاستە، هەیە ئاستی بەرزەو هەشە نزم، بۆیە دڵی کەس بریندار مەکە و وریای وشەکانت بە، هانی بدە و هاوکارو یارمەتی دەری بە بەڵکو هەستێتەوە سەر پێ، تۆ کێ بەتەمەڵ ئەزانی ئا موبایلێ بدە دەستی بزانە هەڵی ئەوەشێنێ یان نـــا؟
کەوابوو ئەو وشانە بەرامبەر کەس بەکارمەیەنن بەڕەحم بن میهرەبان بن، بەتایبەت ئەوانەی ئوومێدی خێریان لێ ئەکەی، بەوشەیەکیش بێ درێغی مەکە و پشتیوانیان بە، ئیمامی بوخاری ئەفەرمووێ مناڵ بووم لەمجلسی مامۆستاکەمدابووم مامۆستاکەم وتی خۆزگە یەکێ هەڵەستا فەرموودەکانی کۆئەکردەوە و ئەینوسیەوە، ئەفەرمووێ لەدڵما حەزێ دروست بوو ئەو کەسە من بم وەفیعلەن واشبوو هەستا بەوکارە، ئیمامی ذەهەبیش ئەفەرمووێ مناڵ بووم دەست و خەتم جوان بو کەسێ قسەیەکی خێری بۆکردم وتی ماشاء الله جوانە ئەڵێی دەستو خەتی ئەهلی حەدیثە، ئەڵێ خۆشەویستی ئەهلی حدیث کەوتە دڵم تاخۆی بو بەمحدث و فەرموودەناس، سەلەف ئەیان فەرموو پێچێ وشەیە هەبێ سوودگەلێکی زۆرمان پێ بگەیەنێ، بۆیە هەمیشە لەبیرت بێ "وقولوا للناس حسنا" دروستکەر و بنیات نەر بن ڕووخێنەر مەبن، دەستبار و هاوکار بن، ڕێگر و ساردکەرەوە مەبن، گەر یەک قسەی خێریشە بەکەمی مەزانە بیڵێ و بیکە ڕۆژێ لەڕۆژان هەر سوودی ئەبێ پشت بەخوا، بۆیە ئاممان نەکەی هەستی بەرامبەرت بریندار بکەی بەوشەیەکی ڕووخێنەر، هیچ کەسێ بەشانو بازووی خۆی نەبۆتە ئەو پیاوەی تۆ ئەیبینی، لەپڕێ نەبوەتە کوڕێ، بەتەماشاش نەبوەتە پاشا، بەڵکو بەهەوڵ و ماندووبوون و قسەی خەیر ووو هتد.
خوا هەموو لایە سەرکەوتوو بکات.