بە‌ھای فە‌رموودە‌


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


کەناڵی فەرمی پڕۆژەی بەهای فەرموودە
پرۆژە‌یە‌ك بۆ خزمە‌تكردنی فە‌رموودە ‌شیرینە‌كانی پێغە‌‌مبە‌ر ﷺ.

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


ئەپڵیکەیشنێکی ناوازە‌☺
١٠٠ فەرموودەی پێغەمبەر (ﷺ) بۆ ئافرەتان

ئە‌م ئە‌پڵیكە‌یشنە‌ پێكھاتوە‌ لە‌ ١٠٠ فە‌رموودە‌ی پێغەمبەر (ﷺ) بۆ ئافرەتان، كە‌ بریتییە‌‌ لە‌ كتێبی قۆناغی حە‌وتە‌می پڕۆژە‌ی بە‌ھای فە‌رموودە، تیایدا ھە‌موو فە‌رموودە‌كان بە‌دە‌نگێكی خۆش و ناوازە‌ دانراون‌.
دە‌توانن لە‌م بە‌ستە‌رانە‌‌ی خوارە‌وە‌ دایبە‌زێنن 👇

📱 بۆ سیستەمی ئەندرۆید:
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.eyetmax.bf100

📱 بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس (iOS):
https://apps.apple.com/iq/app/id1636376013

📱 بۆ سیستەمی هەواوی (بۆ ئەو جۆرە مۆبایلانەی پلەی ستۆری تێدا نیە):
https://appgallery.huawei.com/#/app/C106766149

سوپاس بۆ #EyeT_max بۆ دروستکردنی ئە‌پڵیكە‌یشنە‌كە‌:
https://www.instagram.com/eyetmax

#پڕۆژەی_بەهای_فەرموودە
#قۆناغی_حەوتەم


برایە‌كمان لە‌ خە‌تە‌ردایە‌، ھە‌موومان دڵمان لە‌سە‌ر دە‌ستمانە‌😭
كاك ھە‌رێم بە‌ڕێوە‌بە‌ری بە‌ھای فە‌رموودە‌ لە‌ تە‌قتە‌ق تووشی ڕووداوی ھاتوچۆ بووە‌، دۆخی تە‌ندروستی زۆر خراپە‌ و لە‌ژێر ڕە‌حمە‌تی پە‌روە‌ردگاردایە‌، لە‌ دوعای خێر بێ بە‌شی مە‌كە‌ن....


با لێرەوە‌‌ بپرسین:
وە‌ك خانمێكی مسوڵمان لە‌م كتێبە‌دا ھە‌ستت بە‌پێگە‌ی خۆت كرد لای پێغە‌مبە‌ر ﷺ؟
چ بڕگە‌یە‌كی كتێبە‌كە‌ سە‌رنجی ڕاكێشای؟
ھیچ پە‌یامێكی تازە‌ت وە‌رگرت لە‌ كتێبە‌كە‌؟
خوێندنە‌وە‌ی و دیراسە‌كردنی كتێبە‌كە‌ چێژبە‌خش بوو بۆ ئێوە‌ی خانمان؟
كتێبە‌كە‌ بۆیە‌ ھۆكارێك تا زیاتر خۆتان ببیننە‌وە‌ وە‌ك ئافرە‌ت لە‌ شە‌ریعە‌ت و سوننە‌تدا؟
ئێوە‌ش لە‌ كۆمێنت ھە‌ستی خۆتان بڵێن...

وێنە‌كە‌ش: ١٧٧١ سە‌ڵاواتی بە‌شداربوویە‌ك بۆ گیانی پاكی ﷺ لە‌ دیار كتێبی بە‌ھای فە‌رموودە.




زاراوە‌ی بادینی👇




زاراوە‌ی سۆرانی👇


📕 كتێبی قۆناغی حە‌وتە‌م بە‌ شێوە‌ی فایلی Pdf
بە‌ھە‌ردوو زاراوە‌ی سۆرانی / بادینی

خۆشە‌ویستان! لە‌ ئێستادا كتێبی (١٠٠) فە‌رموودە‌ی پێغە‌مبە‌ر ﷺ بۆ ئافرە‌تان بە‌ شێوە‌ی فایلی Pdf بە‌ردە‌ستە بە ھە‌ردوو زاراوە‌ی سۆرانی و بادینی‌، دە‌توانن لە‌ خوارە‌وە‌ دایانبە‌زێنن👇


دیاری بۆ ئێوە‌😊

ئە‌مشە‌و كتێبی ئە‌م قۆناغە‌ ( ١٠٠ فە‌رموودە‌ی پێغە‌مبە‌ر ﷺ بۆ ئافرە‌تان) بە‌ فایلی PDF بڵاو دە‌كە‌ینە‌وە‌.

ئە‌مە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی لە‌ نزیكترین ماوە‌ ئە‌پڵیكە‌یشنی تایبە‌ت بە‌م قۆناغە‌ بڵاو دە‌كە‌ینە‌وە‌، كە‌ تیایدا فە‌رموودە‌كان بە‌دە‌نگ دانراوە‌.
چاوە‌ڕوان بن...

#پڕۆژەی_بەهای_فەرموودە
#قۆناغی_حەوتەم


📣 ئاگادارییە‌كی گرنگ
سۆرانی | بادینی
بە‌شی (ڕە‌وشی ئافرە‌ت لە‌ مێژوودا) داواكراو نییە‌ بۆ تاقیكردنە‌وە‌
وە‌ك ھاوكارییە‌ك بۆ بە‌شداربووە‌ ئە‌زیزە‌كانی قۆناغی حە‌وتە‌می پڕۆژە‌ی بە‌ھای فە‌رموودە‌، بە‌شی (ڕە‌وشی ئافرە‌ت لە‌ مێژوودا) داخڵ نابێ بۆ تاقیكردنە‌وە (واتە‌: لاپە‌ڕە‌ ١٠ بۆ ٢٨)‌، كە‌ پێشتر داخڵ بوو بۆ جۆری پرسیاری ڕاست و ھە‌ڵە‌ و ھە‌ڵبژاردن.
ئێوە‌ش ھاوڕێكانتان ئاگادار بكە‌نە‌وە‌...
.............
بادینی
بەشێ ( ڕەوشا ئافرەتێ د مێژووێ دا) داخاز کری نینە بۆ تاقیکرنێ

وەک هاریکاریەک بۆ بەژداربوێن خوشتڤی ل قۆناغا حەفتێ پڕۆژێ بەهای فەرموودە، بەشێ ( ڕەوشا ئافرەتێ د مێژووێ دا) داخل نابیت ( واتە: ژ لاپەرێ ١٠ هەتا ٢٨ )، کۆ پێشتر داخل بوو بۆ پرسیارێن راست و خەلەت و هەلبژارتنا.

هوین ژی هەڤالێن خو ئاگەهدار بکەن...
#پڕۆژەی_بەهای_فەرموودە
#قۆناغی_حەوتەم


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
قۆناغی حە‌وتە‌می بە‌ھای فە‌رموودە‌ تایبە‌تمە‌ندی خۆی ھە‌یە‌
وتە‌ی م.فرحان شە‌ریعە‌ دە‌ربارە‌ی ئە‌م قۆناغە‌ی پڕۆژە

#پڕۆژەی_بەهای_فەرموودە
#قۆناغی_حەوتەم


📝 تكایە‌ ناوتان تۆمار بكە‌ن

بۆ ھە‌موو ئە‌و خوشكە‌ بە‌ڕێزانە‌ی كە‌ دە‌یانە‌وێ بە‌شداری بكە‌ن لە‌ قۆناغی حە‌وتە‌می پڕۆژە‌ی بە‌ھای فە‌رموودە‌، بە‌ڵام ناویان تۆمار نە‌كردوە‌ لە‌ھیچ شوێنێك، تكایە‌ ناوتان تۆمار بكە‌ن، تا ناوتان تۆمار نە‌كە‌ن بە‌بە‌شداربوو ئە‌ژمار ناكرێن.
بۆ ناوتۆماركردن پە‌یوە‌ندن بكە‌ن بە‌ژمارە‌ مۆبایلی شوێنە‌كانی خۆتان، كە‌ ھە‌مووی لە‌ نامە‌ی سە‌‌رووتر دانراوە‌👆


هەولێر 07813566275 - 07501270684
سلێمانی 07501263056 - 07518015616
دهۆک 07508942600 - 07508284854
هەڵەبجەی شەهید 07515259096 - 07512138681
کەرکووک 07700967131 - 07503077276
کەلار 07719493309
ڕانیە 07501935636
سۆران 07830367441
زاخۆ 07510240266
چەمچەماڵ 07503822294
تەکیە 07510407462
ئاکرێ 07508990709
ئامێدی 07507563438
کەلەکچی 07502484807
بەردەڕەش 07824424043
هەڵەبجەی تازە 07501845036
دەربەندیخان 07728609642
کفری 07728525328
عەربەت 07511964663
سەیدصادق 07501289424
پێنجوێن 07721055650
خورماڵ 07501755726
قەڵادزێ 07501746342
ژاراوە 07501746342
سەنگەسەر 07517416974
چوارقوڕنە 07504634137
حاجیاوا 07505379983
سەروچاوە 07511375339
خەلەکان 07501437662
دوکان 07501437662
پیرەمەگروون 07501437662
شەقڵاوە 07504498050
بالیسان 07501132492
هەریر07824656846
باسرمە‌ 07504952043
خەلیفان 07822516373
ڕواندوز 07824644323
چۆمان 07814685565
قەسرێ 07817039088
سمێلان 07507562440
وەرتێ 07503712758
خەبات 07819131198
کۆیە 07503265953
تەقتەق 07508962949
سماقۆڵی 07501461813
بەحرکە 07504639572
دارەتوو 07502195245
شەمامک 07507353046
مەخموور 07507329931
پردێ 07507285807
دووزخورماتوو 07701053322

#پڕۆژەی_بەهای_فەرموودە
#قۆناغی_حەوتەم


وە‌ڵامی پرسیاری بە‌شداربووان

بە‌ڕێزان! لە‌ خوارە‌وە‌ وەڵامی چە‌ند پێشنیار و پرسیارێك دراوە‌تە‌وە‌، كە‌ لە‌لایە‌ن زۆرێك لە‌ بە‌شداربووانی قۆناغی حە‌وتە‌می پڕۆژە‌ی بە‌ھای فە‌رموودە‌ كراوە‌:
١ـ چۆن بتوانم ڕێنمایی گشتی وە‌ربگرم لە‌بارە‌ی تاقیكردنە‌وە‌كە‌؟
وە‌ڵام: زۆر ئاسانە‌، سە‌یری لاپە‌ڕە‌ (٩)ی كتێبە‌كە‌ بكە‌ن، ڕێنمایی تە‌واو دانراوە‌ لە‌سە‌ر تاقیكردنە‌وە‌.

٢ـ كاتی تاقیكردنە‌وە‌ دواناخرێ؟ گە‌ر دوابخرێ زۆر باشترە‌.
وە‌ڵام: نە‌خێر، كاتە‌كە‌ی دوا ناخرێ، لە‌ بە‌رواری (٢٠٢٢/٨/١٩) تاقیكردنە‌وە‌ ئە‌نجام دە‌درێ، ئێستاش كاتێكی زۆر باشتان لە‌بە‌ر دە‌ست ماوە‌ و بە‌ ئاسانی دە‌توانن خۆتان ئامادە‌ بكە‌ن.

٣ـ تاقیكردنە‌وە‌كە‌ كاتژمێر چە‌ند و لە‌ كوێ ئە‌نجام دە‌درێ؟
وە‌ڵام: تاقیكردنە‌وە‌كە‌ لە‌ دوای نوێژی عە‌سر ئە‌نجام دە‌درێ، كە‌ دواتر بە‌ دە‌قیقی كاتە‌كەتان پێ دە‌گوترێ، بە‌نسبە‌ت شوێنی تاقیكردنە‌وە‌، بۆ ئە‌مە‌ش چە‌ند ڕۆژێك پێش تاقیكردنە‌وە‌ پە‌یوە‌ندیتان پێوە‌ دە‌كرێ لە‌ ڕێگە‌ی ئە‌و ژمارە‌ مۆبایلە‌ی لە‌كاتی ناوتۆماركردن بە‌ ئێمە‌تان داوە، ھە‌ر لە‌ ناوچە‌كە‌ی خۆتان تاقیكردنە‌وە‌ ئە‌نجام دە‌درێ‌.

٤ـ گێڕە‌ڕە‌وە‌ی فە‌رموودە‌كان لە‌بە‌ر بكە‌ین (أبي هريرة ، عائشة...)؟
وە‌ڵام: بە‌ڵێ پێویستە‌ لە‌بە‌ر بكرێن، لە‌و فە‌رموودانە‌ی كە‌ ناوی گێڕە‌ڕە‌وە‌كە‌ ھاتوە‌، كە‌ ژمارەشیان زۆر كە‌مە‌، چونكە‌ بە‌شێك لە‌ فە‌رموودە‌كان بە‌ قرتاندنی ناوی گێڕە‌ڕە‌وە‌كە‌، فە‌رموودە‌كە‌ مانای تە‌واو بە‌دە‌ستە‌وە‌ نادات.

٥ـ ئایا لە‌ تاقیكردنە‌وە‌ پێویستە‌ حە‌رە‌كەی فە‌رموودە‌كان بنووسین (واتە‌: كە‌سرە‌ و فە‌تحە‌ و...)؟
وە‌ڵام: نە‌خێر، حە‌رە‌كاتی فە‌رموودە‌كان لە‌ تاقیكردنە‌وە‌ داواكراو نییە‌ و نمرە‌ی لە‌سە‌ر نییە‌.

٦ـ ئایە‌تە‌كان داخڵن؟ خاڵ ژماردنە‌كان داخڵن؟
وە‌ڵام: نە‌خێر ھيچیان داخڵ نین.

٧ـ مە‌رجە‌ دە‌قی عە‌رە‌بی فە‌رموودە‌كان دە‌قاودە‌ق لە‌بە‌ر بكە‌ین، بۆ نموونە‌ (ان، كان، الی) ئە‌مانە‌ت بیربچێ؟
وە‌ڵام: بە‌ڵێ، بە‌ڵكو دە‌بێ زۆر وریای دە‌قی عە‌رە‌بی فە‌رموودە‌كان بن كە‌ بە‌جوانی و بە‌ڕێكی بینووسن، بێگومان گە‌ر ھە‌ڵە‌كە‌ش زۆر بچووك بێ، نمرە‌ ناشكێندرێ.

٨ـ مە‌رجە‌ واتای كوردی فە‌رموودە‌كان دە‌قاودە‌ق وە‌ك كتێبە‌كە‌ بنووسرێ؟
وە‌ڵام: نە‌خێر مە‌رج نییە‌، بە‌ڵام پێویستە‌ مانای تە‌واوی فە‌رموودە‌كە‌ بنووسن.

٩ـ ئایا بە‌شداربووی عە‌رە‌ب چی بخوێنێ لە‌ كتێبە‌كە‌؟
وە‌ڵام: بۆ ئە‌و بە‌شداربووانە‌ی كە‌ عە‌رە‌بن و كوردی نازانن، پێویستە‌ تە‌نھا دە‌قی عە‌رە‌بی فە‌رموودە‌كان لە‌بە‌ر بكە‌ن، بە‌ڵام بێگومان پرسیاری عە‌رە‌بی قورستر دە‌بێ لە‌ پرسیاری كوردی لە‌ ڕۆژی تاقیكردنە‌وە‌، چونكە‌ مە‌نھە‌جیان كە‌مترە‌.

١٠ـ ئایا فە‌رموودە‌كان بە‌دە‌نگ بڵاو دە‌كرێنە‌وە‌؟
وە‌ڵام: بە‌ڵێ بە‌دڵنیایی، بە‌مزوانە‌ ئە‌پڵیكە‌یشنی تایبە‌ت بە‌م قۆناغە‌ بە‌ردە‌ست دە‌بێ، كە‌ فە‌رموودە‌كانی بە‌دە‌نگ تێدا دانراوە‌.

١١ـ ئایا كتێبە‌كە‌ بە‌ فایلی (Pdf) كە‌ی بڵاو دە‌كە‌نە‌وە‌؟
وە‌ڵام: ھێشتا بڵاومان نە‌كردۆتە‌وە‌، لە‌ھە‌ندێك شوێن بڵاوكراوە‌تە‌وە‌ كە‌ ئێمە‌ لێی بە‌رپرس نین.

ھیوای سە‌ركە‌وتنتان بۆ دە‌خوازین...
گە‌ر بە‌دە‌ر لە‌مانە‌ پرسیارێكی ترت ھە‌یە‌، فە‌رموون لە‌ كۆممێنت بینووسن، وە‌ڵام دە‌درێنە‌وە‌، بیریشتان نە‌چێ ھاوڕێكانتان تاگ بكە‌ن.
#پڕۆژە‌ی_بە‌ھای_فە‌رموودە
#قۆناغی_حە‌وتە‌م




Video is unavailable for watching
Show in Telegram
وتە‌ی م.احمد كە‌ركووكی سە‌بارە‌ت بە‌م قۆناغە‌ی بە‌ھای فە‌رموودە‌

#پڕۆژە‌ی_بە‌ھای_فە‌رموودە‌
#قۆناغی_حە‌وتە‌م


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
جەژنی قوربان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت

تخوا بۆچی لەسەر شتی ئاسایی
دڵمان لە یەکتر بێشێ بە خۆڕایی

#عید_الاضحی
#جەژنی_قوربان


دوای نوێژی عەسرەو
کۆتا کاتژمێرەکانی ڕۆژی هەینی و ڕۆژی عەرەفەی تێدا کۆدەبێتەوە.
زۆر نزیکە هیچ دوعایەک تێدا ڕەت نەکرێتەوە ،
دوعا دەکەین لەخودای پەروەردگار دوعاکانمان قبوڵ بکات و لەبێبەش کراوانی دەرگای خۆیمان نەگێڕێت .

ئامین🤲


پرسیارمان لێ بكە‌ 😊
چ پرسیارێكت ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر قۆناغی ئە‌مجارە‌ی پڕۆژە‌، لە‌ كۆمێنتی ئە‌م نووسینە‌‌ بینووسە‌، دواتر پرسیارە‌ دووبارە‌بووە‌كان بە‌ زنجیرە‌ نووسینێك وە‌ڵام دە‌دە‌ینە‌وە‌.

#پڕۆژە‌ی_بە‌ھای_فە‌رموودە‌
#قۆناغی_حە‌وتە‌م


كتێبی ئە‌م قۆناغە‌ی بە‌ھای فە‌رموودە‌، تە‌نھا بریتی نییە‌ لە‌ كۆكراوە‌ی سە‌د فە‌رموودە‌ بۆ لە‌بە‌ركردن، بە‌ڵكو لە‌ ئە‌نجامی ڕوانین بۆ واقیعی ئە‌مڕۆی كوردستان و پێویستییە‌كانی خوشكانمان، لە‌ژێر سێبە‌ری گوفتار و كردارە‌كانی خۆشە‌ویستمان ﷺ، بە‌وردی و بە‌دڵسۆزانە‌ پە‌نجە‌ خراوە‌تە‌ سە‌ر كۆمە‌ڵێك بابە‌تی ھە‌ستیار و پێویستی خانمان، ئە‌مە‌ش لە‌ پێناو ئاڕاستە‌كردنیان بۆ گۆڕانكاری ڕیشە‌یی لە‌ ژیانی ڕۆژانە‌ی تاك، سە‌رە‌نجام دروستبوونی كۆمە‌ڵگایە‌كی تە‌ندروست.‌
#پڕۆژە‌ی_بە‌ھای_فە‌رموودە‌
#قۆناغی_حە‌وتە‌م

20 last posts shown.

7 746

subscribers
Channel statistics