دكتۆری بانگخوازی سووری "محهممهد راتب نابلسی" دەڵێت: هەموو بەیانیەك ووتارێكی چارەكە سەعاتیم هەبوو لە دوای نوێژی بەیانی لە مزگەوت، هەرجارە و باسی فەرموودەیەكی (ریاض الصالحین)م بۆ دەكردن یەك بە دوای یەكدا، بەیانیەكیان هەر لە خۆمەوە فەرموودەیەكم هەڵبژارد لە بارەی پەیوەندی ژن و مێردەوە و زۆر عەجائیب بۆم هات و لە جیاتی چارەكێك نیو سەعات بەردەوام بووم، خۆشم نازانم بۆ ئەو دەرسە وای لێهات، كە هاتمە دەرەوە كەسێك بە گریانەوە باوەشی پیاكردم و وتی: خوا خێرت بنوسێت ئەمڕۆ سەعات دە ئەمویست هاوسەرەكەم تەڵاق بدەم وا پەشیمان بوومەوە! (سبحان الله لەكارەكانی خوا چەند سەیرن)
نووسهر: ئهندازیار عوسمان.
نووسهر: ئهندازیار عوسمان.