ئیسلام وەکو خۆی


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


﴿فَذَكِّرۡ بِٱلۡقُرۡءَانِ مَن یَخَافُ وَعِیدِ﴾
لینکی ئەکاونتەکەم لە صراحة
https://saraahah.com/dastan88

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


مەرجەکانی لا اله الا الله:

٧. القبول

قبوڵ کردن:
قبوڵی هەموو ئەو شتانە بکەیت کە ووشەی لا اله الا الله لەخۆی گرتووە، لە دڵەوە قبوڵت بێ و ڕەتی هیچیان نەکەیتەوە و ناڕازی نەبیت بەرامبەری، ڕەنگە بپرسن جیاوازی قبوڵ کردن و ملکەچ بوون چیە کە لە مەرجی شەشەم باسی ملکەچ بوون کرا ؟ ملکەچ بوون شتێکی دیارە و ڕووکەشە، بەڵام قبوڵ کردن پەیوەستە بە ناخەوە واتا لە دڵدایە شتێکی پەنهانە، لە ئایەتی ٦٥ی سورەتی النساء جیاوازی لەنێوان ملکەچ بوون و قبوڵ کردن کراوە، هەروەک الله تعالی ئەفەرمووێ: ﴿فَلَا وَرَبِّكَ لَا یُؤۡمِنُونَ حَتَّىٰ یُحَكِّمُوكَ فِیمَا شَجَرَ بَیۡنَهُمۡ ثُمَّ لَا یَجِدُوا۟ فِیۤ أَنفُسِهِمۡ حَرَجࣰا مِّمَّا قَضَیۡتَ وَیُسَلِّمُوا۟ تَسۡلِیمࣰا﴾

(ثم لا يجدوا في أنفسهم حرجا)
ئەمە قبوڵ کردنە کە پەیوەستە بە ڕازی بوونی دڵ کە شتێکی شاراوە و پەنهانە

(ویسلموا تسلیما)
ئەمە ملکەچ بوونە کە پەیوەستە بە تەسلیم بوون بە کارەکە و ئەنجامدانی لە زاهیردا

جا ڕەنگە کەسێک بە ووتە و کردار تەواو لا اله الا الله ی قبوڵ بێت و لەخۆیدا بیهێنێتە دی بەڵام لە دڵەوە قبوڵی نەبێت و پێی ڕازی نەبێت وەک مونافیقەکان.

کەسی واهەیە هەندێک لە حوکمەکانی الله ی پێ قبوڵ نیە لە دڵەوە بەڵام دەری نابڕێ وەک: بڕینی دەستی دز یان رەجم کردنی پیاو و ژنی خێزاندار کاتێک زینا ئەکەن، یان بە کەنیزەک گرتنی ژن و مناڵی کافران لەکاتی جیهاد دا، هەموو ئەمانە لەناخیدا ئازاری ئەدات پێی وایە حوکمی بێ رەحمانەن و شتانێکی خراپن و لەگەڵ مافی مرۆڤ یەکناگرێتەوە بەڵام هێشتا ماویەتی بگات بەو ئاستەی بە ئاشکرا حوکمی الله ڕەت بکاتەوە و دژایەتی بکات، جا گەر لە دڵەوە پێی ڕازی نەبوویت ئەوا ئیمانت نیە ئەگەرچی بە ووتە و کردار جێبەجێی بکەیت.

ئەمە کۆتا مەرج بوو

ئەو حەوت مەرجەی باسکران هەر کامێکت تیادا نەبێت ئەوا تۆ ئەهلی لا اله الا الله نیت و موسڵمان نیت ئەگەرچی تا مردنیش هەر بڵێی لا اله الا الله، بۆیە هەوڵدەن بۆ بەدی هێنانی ئەم مەرجانە لەخۆتاندا، هۆکاری چوونە بەهەشتان لەسەر ئەم ووشەیە وەستاوە، بەهەشتیش نرخی گرانە تەنها بە ووتنی ووشەیەک ناکڕدرێ، ئەبێ بە کردار و عەقیدەوەش هەوڵی بۆ بدەیت، ئەگینا دۆزەخێکی تاهەتایی شوێنتە، پەنا ئەگرین بە الله لە دۆزەخ.

@dastanmuhammad




مەرجەکانی لا اله الا الله:

٦. الإنقياد

ملکەچی:
ئەبێ ملکەچی ئەو فرمان و نەهیانە بیت کە (لا اله الا الله) لەخۆی گرتووە بە ئیخلاص و پاکیەوە بۆ الله تعالی، هیچ سەر پشک کردنێک و هەڵبژاردنێکت لەبەر دەمدا نیە، تۆ دانت بەوە نا کە جگە لە الله هیچ خوایەکی تر ناپەرستی و بەندایەتی بۆ ناکەیت، کەواتە خۆت تەسلیمی الله کرد کە ئەمەش مانای ئیسلامەتیە، بۆیە ئەبێ ملکەچی فرمان و نەهیەکانی الله بیت، گەر باوکت هەر فرمانێکت پێ بکات و هەر نەهیەکت لێ بکات تۆش بڵێی: بەسەرچاو باوکە گیان قسەکانت لەسەر سەرم، بەڵام هیچیان جێبەجێ نەکەیت، بێگومان باوکت لێت قبوڵ ناکات، ولله المثل الأعلى تەنها بەس نیە بڵێی لا اله الا الله و ئیتر تەواو، یان بڵێی ووتەی الله لەسەر سەر و چاوم، بەڵکو ئەبێ ملکەچی الله بیت و ملکەچی ئەو شتانە بیت کە ووشەی لا اله الا الله لەخۆی گرتووە، ئەڵێی لا اله الا الله بەڵام بەرنامەی حیزب و لایەنێکت قبوڵە کە تەواو دژی لا اله الا الله یە، پشتیوانی لایەنێک ئەکەیت و دەنگی پێ ئەدەیت کە هەوڵ ئەدات بۆ نەهێشتنی حوکمی الله لەبڕی ئەوە دیموکراسی ئەکات بە بەرنامەی ژیان، بۆیە بزانە بەم شێوەیە لا اله الا الله سودی بۆت نابێ.

@dastanmuhammad


برایەکت هەبێ هەر کاتێک پێت گەیشت یادی الله ت بیر بخاتەوە، باشترە بۆت لە برایەک کە هەر کاتێک پێت گەیشت پارە بخاتە ناو دەستت.

تابعی بلال بن سعد السکوني رحمه الله

@dastanmuhammad


ئەزانم دایک و باوکت خۆشئەوێ
ئەمە گرنگ نیە هەموو کەس وایە

بەڵام ئەی دوژمنەکانی دایک و باوکت چی ؟ ڕقت لێیانە ؟ دژایەتیان ئەکەی ؟ یان خۆشت ئەوێن و لەگەڵیان تێکەڵی ؟

ئایا گەر دایک و باوکت بزانن تۆ هاوڕێیەتی دوژمنەکانی ئەوان ئەکەی لێتی قبوڵ ئەکەن ؟ لێت ڕازی ئەبن ؟
بێگومان نەخێر

ولله المثل الأعلى
ئەزانم هەمووتان الله تان خۆشئەوێ کەستان ڕقتان لێی نیە و دژایەتی ناکەن
بەڵام ئەی دوژمنەکانی الله چی ؟

ئایا دژایەتی دوژمنەکانی الله ئەکەن ؟
ڕقتان لێیانە ؟
یان خۆشتان ئەوێن و هاوڕێیەتیان ئەکەن ؟
ئایا الله لێتان قبوڵ ئەکات و ڕازییە کە دوژمنەکانی ئەوتان خۆشبوێ و هاوڕێیەتی بکەن ؟
بێگومان نەخێر

ئەسلەن تۆ ئەزانی دوژمنەکانی الله کێن تاکو دژایەتیان بکەیت ؟
دوژمنەکانی الله ئەوانەن کە حوکمی الله ئەگۆڕن و حوکمی خۆیان لەجێگای دائەنێن، بە شەریعەتەکەی ئەو ڕازی نین و یاساکانی خۆیان جێبەجێ ئەکەن

ئایا تۆ ڕقت لەمانەیە و دژایەتیان ئەکەیت یان خۆشت ئەوێن و بە دەنگی تۆ هاتوونەتە سەر حوکم ؟؟؟

ڕقت لەوانە بێ کە الله ڕقی لێنە
ئەوانەت خۆشبوێ کە الله خۆشی ئەوێن

@dastanmuhammad


ناوی کەناڵەکە ئەگۆڕم بۆ ناوێکی گشتگیر
کەناڵەکە هەر لای خۆم ئەمێنێتەوە
تەنها ناوی ئەگۆڕم بۆیە ئاگاداربن

لە (داستان محمد)
گۆڕیم بۆ
(ئیسلام وەکو خۆی)


بڵێ دژی ئیسلامم
باوەڕم بە خوا نیە
باوەڕم بە پێغەمبەر نیە
باوەڕم بە قوڕئان نیە
مولحیدم

ئەڵین هەموو ئەمانە ئاساییە
ئازادی ڕادەربڕینە و هەر کەسە و بۆخۆی ئازادە بیروباوەڕی چۆنە

تا ئێرە هیچ کێشە نیە

بەڵام کاتێک ئەڵێی
من دژی دیموکراسیم
دژی پێکەوە ژیانی کافر و موسڵمانم
دژی عەلمانیەت و بێ ئەخلاقی و تێکەڵاوی دوو ڕەگەزم

ئەڵێن تۆ ئازادی بیروباوەڕت نیە مافت نیە ئەم قسانە بکەیت، تۆ کەسێکی دڕەندەیت ئەبێ لەناو ببرێی مافی ژیانت نیە

بڵێ ئیسلامم ناوێ کە شەریعەتی الله یە
بەڵام مەڵێ دیموکراسیم ناوێ کە حوکمی مرۆڤە

بەڵێ خەڵکینە ئا بەم جۆرە بەرنامە و مەنهەجیان داڕشتووە و لەبەر چاوتانە
بەڵام بۆ ساتێکیش ناپرسن ئەمە بۆ وایە ؟؟؟
ئێمە بە حیساب موسڵمانین بۆ دەبێ دیموکراسی مایەی شانازی کردنمان بێ و بە پیرۆز سەیری بکەین، بەڵام شەریعەتی ئیسلام هیچ بوونی نەمێنێ لە حوکم کردندا ؟؟!!

@dastanmuhammad


ئەو پرسیارەی کە کردم (کام پێغەمبەر گورگ خواردی) مەبەستم تەنها تاقیکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و وریایی خەڵک بوو کە تا چەند پۆستەکان ئەخوێننەوە ئەگینا حەزم بەم جۆرە پرسیارانە نیە، جا ئەوەی لام سەیر بوو ٢٢ کەس وتوویانە پێغەمبەر یوسف علیه السلام گورگ خواردی !!!

هەم لە قورئاندا کە باسی گورگەکە کراوە وەک درۆیەک باسکراوە کە براکانی یوسف دروستیان کرد، واتا هیچ ئەسل و ئەساسی نیە و بە درۆ ئەمەیان دروستکرد، دواتر یوسف خرایە ناو بیرەکە دواتر هێنایەنە دەرەوە فرۆشرایە کاروانێک بردیان بۆ میسر، لەوێدا گەورە بوو توشی کێشە بوو بەهۆی ژنی عەزیزی میسر، چەند ساڵێک سجن کرا، دواتر بەهۆی لێکدانەوەی خەونەکە و دەرکەوتنی داوێن پاکی یوسف ئازاد کرا، مەلیکی ئەوکات لەخۆی نزیککردەوە و پلە و پۆستی پێدا، دواتر باوک و دایکی و براکانی هەموویان هاتن بۆ میسر، ئەمانە هەمووی لە قورئاندا هاتوون، گەر ئەوەی قورئانیشی نەخوێندبێ حەتمەن لە تەمسیلە ئێرانیەکە بینیویەتی، کەواتە خواردنی یوسف لەلایەن گورگەوە تەنها درۆیەک بوو براکانی لە سەردەمی مناڵی دروستیان کرد کاتێک خستیانە ناو بیر، ئیدی بە چ حەقێک ئەڵێن یوسف علیه السلام گورگ خواردی ؟!!! هەر بە جددی کەسانێک هەن لەم ئاستەدان بڕوایان بەدرۆی براکانی یوسف کردووە پێیان وایە یوسف گورگ خواردی ؟ یان هەر پۆست ناخوێننەوە بە چاو داخستن وەڵامێک هەڵئەبژێرن ؟؟؟

@dastanmuhammad


﴿قَدۡ جَاۤءَكُم مِّنَ ٱللَّهِ نُورࣱ وَكِتَـٰبࣱ مُّبِینࣱ﴾ [المائدة: ١٥]

خەڵکینە لەلایەن الله تعالی نورێکمان بۆ هاتووە کە ڕۆشنکەرەوەی دونیا و قیامەتمانی تێدایە، ئەم قوڕئانە ڕوونکردنەوەی تێدایە بۆ ئەو شتانەی کە مرۆڤ پێویستیەتی لە دین و دونیادا.

حەیف نیە ئەم نورە بگۆڕینەوە بە دیموکراسی و عەلمانیەت و دەستوری ووڵاتەکان و یاساکانی پەرلەمان و پەیڕەو و پڕۆگرامی حیزبەکان ؟؟؟

@dastanmuhammad


کام پێغەمبەر گورگ خواردی ؟
Poll
  •   یوسف علیه السلام
  •   یعقوب علیه السلام
  •   موسی علیه السلام
  •   عیسی علیه السلام
  •   هیچ پێغەمبەرێک
293 votes


الله خاکی دروست کردووە خستویەتیە ژێر پێت، بۆ تۆی ڕام هێناوە و مسخری کردووە، خاک لە خزمەتی تۆدایە لە ژێر پێتە، مەیخە سەر سەرت و لەپێناوی مەجەنگێ، ئاڵا پارچە پەڕۆکێکە مرۆڤەکان دروستیان کردووە لای الله هیچ بایەخی نیە، لەپێناوی ئاڵا مەجەنگێ، هەموو نەتەوە و زمانەکان الله دروستی کردوون، هیچ نەتەوەیەک لای الله فەزلی زیاتر نیە لەوی تر ئیللا بە تەقوا و ئیمانەوە فەزلیان پێ ئەدرێ، بۆیە لەپێناوی نەتەوە مەجەنگێ

لە پێناوی خاک و ئاڵا و نەتەوە خەڵکت خۆشنەوێ و ڕقت لە خەڵک نەبێتەوە
بەڵکو لەپێناوی دینەکەت ئەم مەوقیفانە بنوێنە، بیرت نەچێ لە قیامەت لەسەر دینەکەت پاداشت و سزا وەرئەگریت نەک لەسەر خاک و ئاڵا و نەتەوە.

@dastanmuhammad


دوای سەیر کردنی پۆستی پێشوو، ئایا ئێستا بڕوات ماوە بە مرۆڤی نیاندەرتاڵ ؟
Poll
  •   بەڵێ
  •   نەخێر
249 votes


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
بڕوانە تۆ لەژیانت هیچ مرۆڤێکی نیاندەرتاڵت نەدیوە، وە هیچ ئاسەوارێکی ئەوانت نەدیوە، وە نازانی چۆن بوونە و چۆن ژیاون بەڵام بەجۆرێک بڕوات بە بەسەرهاتەکەیان کردووە وەکو بڵێی خۆت لەگەڵیان ژیا بیت یان وەک بڵێی لە قوڕئان باسکرابێ، ئەزانی بۆ ؟ چونکە لە مناڵی وەکو ڕۆبۆتێک بەرنامەیان بۆ داڕشتووین لە مەکتەبەکان هەرچیان وتووە قبوڵمان کردووە بەشتێکی ڕاست و دروستمان زانیوە، هەر لە مەکتەبیش فێر کراوین کە بڵێین دینمانە ئاینمانە هەر نیشتیمان !!! فێرکردنی کوفر بە مەنهەج بەم جۆرەیە، هەر لە مەکتەبیش فێرکراوین ئاڵا و خاک و نەتەوە پیرۆزن ئەبێ خۆمان بە کوشت دەین لەپێناوی (چەک هەڵگرن، بابە برا چەک هەڵگرن) لەپێناوی چی چەک هەڵگرین، لەپێناوی ئیسلام و بڵاوکردنەوەی لا اله الا الله ؟ نەخێر لەپێناوی خاک و نیشتیمان !!!

@dastanmuhammad


الإمام سفيان بن عيينة رحمه الله ئەڵێ:

ئایەتەکانی قوڕئان خەزێنەن
هەر کاتێک چوویتە ناو خەزێنەیەک مەیە دەرەوە تاکو نەزانی چی تیایە.

@dastanmuhammad




مەرجەکانی لا اله الا الله:

٥. المحبة

خۆشویستن:
خۆشویستنی ووشەی (لا اله الا الله) و ئەو شتانەی کە لا اله الا الله لەخۆی گرتووە، وە هەروەها خۆشویستنی ئەهلی لا اله الا الله، ئەوانەی کار بە لا اله الا الله ئەکەن

الله تعالی ئەفەرمووێ:
﴿وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن یَتَّخِذُ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَندَادࣰا یُحِبُّونَهُمۡ كَحُبِّ ٱللَّهِۖ وَٱلَّذِینَ ءَامَنُوۤا۟ أَشَدُّ حُبࣰّا لِّلَّهِ﴾ [البقرة: ١٦٥]

واتا: هەندێک لە خەڵکی هاوبەش و هاوتا بۆ الله بڕیار ئەدەن و خۆشیان ئەوێن وەکو خۆشویستنی الله، بەڵام ئیمانداران الله-یان زیاتر خۆشئەوێ وەک لە خۆشویستنی ئەم موشریکانە بۆ پەرستراوەکانیان.

ئایا تۆ کێت کردووە بە شەریکی الله و لە الله زیاتر خۆشت ئەوێ ؟
ئاڵای ووڵاتەکەت ؟
خاکەکەت ؟
نەتەوەکەت ؟
سەرۆکەکەت ؟
حیزبەکەت ؟

چەندەها جار بیستوومانە ئەڵێن: لەلای من جوێن بە الله بدە بەڵام جوێن بە فلان سەرۆک مەدە، شێت ئەبم قبوڵی ناکەم !

یان ڕێزگرتن بۆ ئاڵای ووڵاتەکەت و تەقدیس کردنی و بە پیرۆز سەیرکردنی زیاتر لە دروشمە ئایینیەکان، ڕێزگرتن لە مارشی نەتەوەیی زیاتر لە ئایەتەکانی قوڕئان و فەرموودەکانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، یان خۆ بە کوشت دانت لەپێناوی خاک و دەنگ لێوە نەهاتت بۆ دین، ئەمانە هەمووی خۆشویستنی شتانی ترە زیاتر و زۆرتر لە خۆشویستنی الله و لا اله الا الله و ئەهلەکەی.

@dastanmuhammad


دوای وەڵامدانەوەی پرسیار پەنجە بنێن بە گڵۆپە شینەکە تاکو وەڵامی ڕاست ببینن




الله تعالی لەسەرووی ئاسمانەکانە لەسەر عەرشەکەیەتی، بەڵام عیلمەکەی لە هەموو شوێنێکە، ٣٤ کەس وتوویانە الله لە هەموو شوێنێکە، پەنا بە الله ئەمە کوفرە عەقیدەی جەهمیەکانە، لەم کەسانە ئەپرسم کە ئەڵێن: الله لە هەموو شوێنێکە، ئایا پێت وایە ئایا الله تعالی لەناو ئاو دەستی ماڵتانە ؟! پەنا بە الله کە ئێستا ئەم شتە ئەنوسم ئەترسم چ جای بڕوام وابێ !!! بۆیە کاتێک کە تۆ ئەڵێی الله لە هەموو شوێنێکە واتا هەرچی شوێنی پیس و گۆن و قێزەون هەیە الله ی تێدایە ! سبحانه وتعالی

بۆیە عەقیدەی پاک و دروست ئەوەیە بڵێی: الله لە سەر عەرشەکەیەتی لە سەرووی ئاسمانەکان، بەڵام بە عیلم لە هەموو شوێنێکە واتا ئاگاداری هەموو شوێنێکە، ئاگاتان لێیە کە کوفر کردن چەندە ئاسانە و چەندە لێتان نزیکە ؟

@dastanmuhammad



20 last posts shown.

1 315

subscribers
Channel statistics