ناتوانم وەک پیکاسۆ وێنەت بۆ بکێشم, وەناتوانم وەک حافظ و مەولانا شیعر بڵێم یان وەک فروغ ھەستەکانم لە وشەکاندا دابڕێژم, ناتوانم بەجوانی شۆپن پیانۆت بۆ بژەنم و وەک بیتهۆڤن سەمفۆنیا سەرسامکەرەکان دروست بکەم, ناتوانم وەک ناپلیۆن بە پشتیوانی عەشقت وڵاتەکان داگیربکەم, دەنگم وەک دەنگی شەجەریان و کەمەندی دڵگیر نییە و ناتوانم وەکو شاملۆ عاشقانەکانم بچرپێنم, بەڵام دەتوانم وەکو مەجنون بۆت بمرم, بە جوانی داڤینچی خەندە بۆ لێوەکانت بکێشم, من دەتوانم وەک خۆم بم, دەتوانم بە دەستی خاڵیەوە تەمەنێک خۆشم بوێی ئازیزم🙂↔️🙂↔️