Forward from: خاتوونەکانی کتێبی شنۆ
لە بەشی کۆتاییی دانیشتنەکەدا سێیەم وتار لە گۆشەنیگایەکی ترەوە لەژێر سەردێڕی " هێندەک خاڵ و تێبینی لەسەر پێکهاتەی گەڵاڵەی چیرۆک " لەلایەن خاتوون (حەیات عارف)ەوە پێشکەشی بەشداربووان کرا:
ڕەخنەکاری بە واتای تاوتوێکردنی لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی بەرهەمێکە، کە دەتوانێت بابەتگەلی جۆراوجۆر وەک: ڕامیاری، ئەدەبی، کۆمەڵایەتی، دەروونناسی و ... لەخۆ بگرێت.
بەرهەمێکی بەهێز و بێوێنە دەتوانرێت لە چەند لایەنی جیاواز تاوتوێ کرێت کە کتێبی کوێری نموونەیەکی بەرچاوی ئەم جۆرە بەرهەمانەیە.
هەر مرۆڤێک پێنج هەستی هەیە کە هەستی دیتن یان بینایی حەفتا و پێنج لە سەدی هەستەکانی مرۆڤ دەگرێتە خۆ.
ساراماگۆ زۆر ژیرانە و باش لەم سووژە کەڵکی وەرگرتووە و بە شێوەی سەمبولیک لە ڕۆمانەکەیدا هێناویەتەوە.
بەستێنی ئەم چیرۆکە کە مەبەست بارودۆخی کاتی و شوێنی ڕووداوەکان و گێڕانەوەکانی چیرۆکە لێکچوونێکی بەرچاوی لەگەڵ ڕۆمانی (کافکا در کرانە)ی هەیە.
هەروەها ئەو دەستوور و فەرمانانی حکوومەت لەم ڕۆماندا بە ژێردەستانی دەدات وەک ئەو فەرمانانە دەچێت کە بەرازەکان لە قەڵای ئاژەڵەکان (قلعە حیوانات) دەیاندا.
ئەم کتێبە لە ڕیزی ژانرە ترسناکەکانە.
چەند خاڵی گرینگی ئەم کتێبە بریتین لە:
- کەرەکتەرەکان ناوی تایبەت بە خۆیان نەبوو.
- نووسەر بە وەسفکردن، ناوی لەسەر کەسایەتییەکان داناوە و هۆی ئەم کارەی ئەمەیە کە مرۆڤکان هەتا قۆناغی ئاژەڵی هاتوونەتە خوار.
- ڕاوەستانی کات بە شێوەیەک کە هەموو کاتژمێرەکان جگە لە کاتژمێری ژنی دکتۆر ڕادەوەستن و لە جووڵە دەکەون.
- کەڵکوەرگرتنی خراپی پێشوا ئایینییەکان لە خەڵک کە خۆی یەکێ لە هۆیەکانی کوێری بوو.
- شوێن و پلەی بەرزی ژن لە ڕۆمانەکەدا
بەڵام گرینگترین بەشی پێکهاتەی چیرۆک خاڵی ترۆپکی بوو کە نووسەر زۆر ژیرانە لە دوایین ڕستەی ڕۆمان ئاماژەی پێ کردبوو: "هاوسەری دوکتۆر سەری بەرەو ئاسمان وەرسووڕاند و هەموو شتێکی سپی بینی، چاوی لە خوارەوە کرد. شار هەروا لە جێی خۆی بوو."
بە ڕای من یەکێک لە خاڵە کارتێنەکەرەکانی چیرۆکی کوێری هاتنی جارجارەی گێڕەوە لەنێو دەقی چیرۆکدا بوو لە کاتێکا ڕەنگە هیچ پێویستییەک بەم کارە نەبا چونکە کردار و گوتاری کەسایەتییەکان خۆی نیشانگەری گشت شت بوو.
دانیشتنەکە بە کۆبەندییەک لە کۆی بابەتەکانی باسکراو و ناساندنی کتێب (جەمشید خانی مامم) بۆ دانیشتنی مانگی داهاتوو و ڕێکەوتی بەڕێوەچوونەکەی کۆتایی پێ هات.
جێی ئاماژەیە دوو وتاری خاتوون (لەیلا خاکی) و (سارا خەنشا) بەهۆی تەواوبوونی کات مانەوە، کە هەردووکیان لە دوو وتاری سەربەخۆدا لەبەر دەستی خوێنەرانی بەڕێز دادەنرێت.