وەرە با دەس له باڵاکەت وەرێنم!
وەره کوڵمەم له کوڵمەی تۆ خشێنم!
وەرە سوور به لەسەر واده و بەڵێنی!
وەرە کورد به و مەکە پێمان شکێنی!
وەره گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ!
وەرە با هەست بکەم گەرمی لەشی تۆ!
وەرە ماچم دەیه ماچی خودایی!
که بێزارم له ماچی سینەمایی:))
ـ مامۆستا هێمن