جيهاد قادر على


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified



Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


‏- دخلت امرأة من الأنصار على عائشة -رضي الله عنها- في حادثة الإفك، وبكت معها كثيراً دون أن تنطق بكلمة ..
• فقالت عائشة : " لا أنساها لها .. ".
📚البخاري (٤١٤١)

📌من يحبك تجده في أوقات أزماتك
لا أوقات استرخائك ..


ئافرەت چۆن نوێژی تەراویح لە ماڵی خۆیدا دەکات؟
پرسیار:
ئەو ڕێکارانە چین کە پێوستە ئه‌نجام بدرێن بۆ ئەنجامدانی نوێژی تەراویح لە ماڵ؟ وە ئایا مەرجە ئافرەت قورئانی لەبەربێت بۆ ئەوەی بتوانێت نوێژی تەراویح بە تەنیا ئەنجام بدات؟ یاخود دەتوانێ تەنیا بەو سورەتانەی کە دەیانزانێ ئەنجامیان بدات؟


بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم:
نوێژ کردنی ئافرەت لە ماڵەوە خێرترە لەوەی لە مزگەوت بیانکات، جا چ نوێژی فەڕز بێت، یان نوێژی سوننەت وەکو نوێژی تەڕاویح.
زانایان فەرمویانە:
" ئافرەت نوێژ لە ماڵەوە بکات خێرترە بۆی وەک لەوەی لە مزگەوت بیانکات، ئەمەش نوێژی فەڕز و نوێژی سوننەت - وەک نوێژی تەڕاویح - دەگرێتەوە. " بڕوانه‌ " فتاوى اللجنة الدائمة" - المجموعة الأولى " (7/201).

دووەم:
ئافرەت نوێژی تەڕاویح لە ماڵەوە دەکات بەوەندەی کە بۆی کرا و توانی، تا پێشی دەکرێ بەدوای سوننەت دەکەوێ، ھەروەھا ئەگەر قورئانی لەبەربێ و توانای درێژکردنەوەی نوێژەکانی ھەبێ، ئەوا یازدە ڕکات یاخود سێزدە ڕکات ئەنجام دەدات، هه‌ڵبه‌ت ئەمەش دوو دوو ڕکات دەبێت، پاشان ویتر ئەنجام دەدات و، کۆتایی بە نوێژەکانی ده‌هێنێت.
وە ئەگەریش توانای درێژکردنەوەی نەبوو، ئەوا دوو دوو ڕکات ئەنجامدەدات، تا واھەست دەکات کە ئەوەندەی کرد کە لە توانای دا هه‌یە، ئینجا ڕکاتێک ویتر دەکات کۆتایی بە نوێژەکانی دێنێت.

زانایان دەڵێن :
" نوێژیی تەڕاویح یازدە ڕکاتە، یاخود سێزدە، كه دوو دوو ده‌یانکات و سەلام دەداتەوە لە نێوانیان، کە ئەمەش شێوازە ڕاستەکەیە کە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم کردویەتی، بەڵام ھەر کەسێکیش بیست ڕکات یان زیاتر بکات، ئەوا ھیچی لەسەرنیە و نوێژکردنەکەی دروستە؛ لەبەرئەوەی پێغەمبەر - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمووێت: ((صَلَاةُ اللَّيْلِ مَثْنَى مَثْنَى، فَإِذَا خَشِيَ أَحَدُكُمْ الصُّبْحَ صَلَّى رَكْعَةً وَاحِدَةً تُوتِرُ لَهُ مَا قَدْ صَلَّى))، متفق عليه .
واتا: شەو نوێژ دوو دوو ڕکات دەکرێت و، ھەرکاتێک یەکێک لە ئێوە ھەستیکرد کەوا خەریکە بەیانی بێت، با ڕکاتێک ویتر بکات و، کۆتایی بە نوێژەکانی بهێنێت.
بەمه‌ش پێغەمبەر - سەڵات و سەلامی خوای لێبێت - ژمارەیەکی دیاریکراوی دیاری نەکرد بۆ شەونوێژ. " له‌ " فتاوى اللجنة الدائمة" - المجموعة الأولى " (7/198).

سێیەم :
مەرج نیە ئافرەت قورئانی لەبەربێت بۆ ئەوەی بتوانێت نوێژی تەراویح لە ماڵەوە بکات، بەڵکو کاتێک قورئانی ھەموو لەبەرە، یاخود بەشێکی باشی لەبەرە ئەو کاتە نوێژی تەراویح بەو قورئانە دەکات کە دەیزانێت، خۆ ئەگەریش بایی ئەوەندەی لەبەرنەبوو کە نوێژی تەراویحی پێبکات لە ماڵەوە، ئەوا ھیچی تێدا نیە ئەگەر لەسەر قورئان بخوێنێتەوە لە نوێژی تەراویحدا.
ابن باز - ڕه‌حمەتی خوای لێبێت - دەڵێت :
(إذا دعت الحاجة أن يقرأ من المصحف؛ لكونه إماما، أو المرأة وهي تتهجد بالليل، أو الرجل وهو لا يحفظ: فلا حرج في ذلك)، سه‌یری " فتاوى نور على الدرب " (8/246) بكه‌.
واتا: ئەگەر پێویستی وایخواست کە لە نوێژدا لەسەر قورئان بخوێندرێتەوە، وەک ئەوەی کەسێک پێشنوێژی بکات، یاخود ئافرەتێک بێت و لە ماڵەوە خەریکی شەونوێژە، یان پیاوێکە و قورئانی لەبەر نیە، ئەوا دروستە ھیچی تێدا نیە.
خۆ ئەگەر ھاتوو لە ماڵەوەش کۆمەڵە ئافرەتێک بوون، ھیچی تێدا نیە نوێژەکە بە کۆمەڵ بکەن، یەکێکیان لە ناوەڕاست دەوەستێ و قورئان دەخوێنێ بەوەی توانی، تەنانەت ئەگەر لەسەر قورئانیش بێت.
ابن عثيمين - ڕه‌حمەتی خوای لێبێت - دەڵێ:
(الأفضل للمرأة أن تصلى في بيتها، حتى وإن كان هناك مسجد تقام فيه صلاة التراويح، وإذا صلت في بيتها فلا بأس أن تصلى جماعة في أهل البيت من النساء، وفي هذه الحال إذا كانت لا تحفظ من القرآن إلا قليلا، فلها أن تقرأ من المصحف " انتهى مختصرا من " فتاوى نور على الدرب " لابن عثيمين .
واتا: باشتر وایە ئافرەت نوێژ لە ماڵی خۆیدا بکات، تەنانەت ئەگەر مزگەوتێکی واشی لێ نزیک بوو کە نوێژی تەراویحی بە کۆمەڵ تێدا ئەنجام ده‌درا، وە ئەگەر نوێژیشی لە ماڵەوە کرد ئەوا دەتوانێت بە کۆمەڵ ئەنجامی بدات لەگەڵ ئافرەتانی تری ماڵەکەی خۆیدا، لەم حاڵەتەش ئەگەر ھاتوو قورئانی لەبەرنەبوو، ئەوا دەتوانێ لەسەر قورئان بخوێنێتەوە.

چوارەم:
ئافرەت بۆی ھەیە نوێژی تەراویح، یان ھەر نوێژێکی تر لە مزگەوت لەگەڵ کۆمەڵی پیاوان ئەنجامبدات، بەتایبەتی ئەگەر زانی کە ئەمە یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی چالاکتر بێت بۆ ئەنجامدانی پەرستش و نوێژە درێژەکان و، چاکتر پارێزگاریان لێ دەکات.
سەرەڕای ئەمەش نوێژی ئافرەت بە فەڕز و سوننەتیەوە، لە بنەمادا لە ماڵەوە خێرترە بۆی وەک ئەوەی لە مزگەوت بیانکات.

وه‌رگێڕانی : أنهار كاوه‌ مصطفی
2ـی ڕه‌مـــــ9ــــــه‌زانی 1441كۆچی
25ـی نیسـ4ــــانی 2020له‌دایك بوون


بینەران و بیسەرانى خۆشەویستى کەنالى ئامۆژگارى ئاگادارتان دەکەینەوە کە إن شاءالله هەموو ئیوارەیەک -جگە لە ڕۆژانی هەینی- کاتژمێر 5:20 بەرنامەى ( وەلامى بینەران ) پێشکەش دەکرێت لە لایەن زانا و بانگخواز بەریز دکتۆر عبداللطیف احمد
وە ئێوەی بەڕێزیش دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندى بکەن بە بەرنامەکەوە لە ڕێگەی ئەم دوو ژمارە مۆبایلەوە:
٠٧٥٠١٥٥٥٥٢٨
٠٧٧٠٢٥٥٤٥٥٥
وە وەڵامى ڕاست و دروستی پرسیارەکانتان وەربگرن پشتیوان بە خوای گەورە.


أَوْ قَطِيعَةِ رَحِمٍ. فَقَالَ رَجُلٌ مِنْ الْقَوْمِ: إِذًا نُكْثِرُ . قَالَ: اللَّهُ أَكْثَرُ ))، رواه الترمذي (3573) وصححه الألباني في صحيح الترمذي .
واتا: ھیچ موسڵمانێک نیە لەسەر ڕوی زەوی داوای شتێک بکات لە خودا و دوعایەک بکات، ئه‌وا بەدڵنیاییەوە خودا پێی دەبەخشێ، یان بە قەدەر ئەوەی دەیەوێ ناخۆشی لێ دور دەخاتەوە، تەنیا ئەگەر دوعا و پاڕانەوەکەی بۆ شتێکی خراپ بووبێ، یانیش داوای شتێکی کردبێ کە ببێتە ھۆی پچڕاندنی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی (صلة الرحم).
پیاوێکیش لەنێویان گوتی: کەواتە ئێمە لە مەودوا زۆر دوعا دەکەین.
پێغەمبەریش - صلى الله عليه وسلم - فەرمووی: بەخشینی خودا زۆرترە.

وە دەشفه‌رمووێت - صلى الله عليه وسلم - : ((إِذَا سَمِعْتُمْ الْمُؤَذِّنَ فَقُولُوا مِثْلَ مَا يَقُولُ، ثُمَّ صَلُّوا عَلَيَّ، فَإِنَّهُ مَنْ صَلَّى عَلَيَّ صَلَاةً صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ بِهَا عَشْرًا، ثُمَّ سَلُوا اللَّهَ لِي الْوَسِيلَةَ، فَإِنَّهَا مَنْزِلَةٌ فِي الْجَنَّةِ لا تَنْبَغِي إِلا لِعَبْدٍ مِنْ عِبَادِ اللَّهِ، وَأَرْجُو أَنْ أَكُونَ أَنَا هُوَ، فَمَنْ سَأَلَ لِي الْوَسِيلَةَ حَلَّتْ لَهُ الشَّفَاعَةُ))، رواه مسلم (384).
واتا: ئەگەر گوێتان لە بانگ بێژ بوو، ئەوە بڵێنەوە کە ئەو دەیڵێ، پاشان سەڵەواتم لەسەر لێدەن؛ چونکە بەڕاستی ھەرکەسێک یەک سەڵەواتم له‌سه‌ر لێبدات ئەوا خودا لەبەرامبەری دە سەڵەواتی لەسەر لێدەدات، پاشان داوای (وەسیلە)ــم بۆ بکەن لە خودا؛ چونکە ئەوە شوێنێکە لە بەھەشت تەنیا یەک بەندە پێی دەگات، منیش ئومێدەوارم کەو ئەو بەندەیه‌ منبم، ھەر بۆیە ھەرکەسێک ئەوەم بۆ داوابكا ئەوا شەفاعەتی منی پێ دەگا.

هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت - صلى الله عليه وسلم - : ((مَنْ قَالَ حِينَ يَسْمَعُ النِّدَاءَ: اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلَاةِ الْقَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الْوَسِيلَةَ وَالْفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ، حَلَّتْ لَهُ شَفَاعَتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ))، رواه البخاري (614)
واتا: ھەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگ دەبێت بڵێت: اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلَاةِ الْقَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الْوَسِيلَةَ وَالْفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ، ئەوا شەفاعەتی پێغەمبەر بۆی حەڵال دەبێت و پێی دەگات.
اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلَاةِ الْقَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الْوَسِيلَةَ وَالْفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ، واتا: خودایە پەروەردگاری ئەم بانگەوازە تەواو و بێ کەم و کورتییە، - کە بریتیە لە بانگەوازی ته‌وحید و ته‌نها خوا په‌رستی - خاوەنی درودی بەردەوام، ببەخشە بە پێغەمبەر موحەممەد - صلى الله عليه وسلم - پلە و پایەی بەرزی وه‌سیله‌ - پلە و پایەیەکە لە بەھەشتدا - ھەروەھا پله‌ و پایه‌ی فه‌ضيله‌شی ببه‌خشه‌ - کە پلەیەکە تەنیا بە یەک كه‌س دەدرێت لە ڕۆژی دواییدا، ئەویش پلەی شەفاعەت و تكاكردنه‌ - ھەروەھا پێشی ببەخشە ئەو شوێنە بەرز و باشەی، کە بەڵێنت پێیداوە.
خودای گه‌وره‌ زانستی سوود به‌خش له‌گه‌ڵ كاركردن پێی به‌ ئێمه‌ و ئێوهش‌ ببه‌خشێ.
خوداش بۆخۆی زاناتره‌.
وه‌رگێڕانی أنهار كاوه‌ مصطفی


ئافرەت چۆن دەتوانی سود له‌ کاتەکانی خۆی وەربگرێ لەو کاتەی کە خواردن ئامادە دەکات لە مانگی ڕەمەزاندا؟
پرسیار:
من دەمەوێ بزانم کە پێویستە چ کارێک بکرێ لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بۆ زیادکردنی ئەجر و پاداشت، چ زیکر بێت، یا پەرستش، یاخود ھەرکارێکی خوازراو بێت، من دەزانم کە نوێژی تەڕاویح و، زۆر خوێندنەوەی قورئان و، زۆر داوای لێخۆشبون کردن و شەو نوێژ بەشێکن لەم کارە خوازراوانە، بەڵام من ھەندێ کار و گوتەم دەوێ کە بتوانم بیانکەم لەکاتی ئەنجامدانی کاروکردەوەکانی ڕۆژانەم، بۆ نمونە لەکاتی چێشت لێنان یان جێبەجێکردنی کاروباری ناو ماڵ؛ چونکە من نامەوێ کاتەکانم بەبێ بەدەست ھێنانی ئەجر و پاداشت بە فیڕۆ بچن.

خودا پاداشتی خێرت بداتەوە لەسەر ئەو گرنگی پێدان و سوربونەت بۆ کاری خێر و چاکە لەو مانگە پیرۆزە.
ئەوانەی کە تۆ ژماردتن لە کاروکردەوە چاکەکانی ئەم مانگە، پارە بەخشین و پێدانی خواردن و چونە عومڕە و مانەوە لە مزگەوتیشی دێتە سەر، بۆ ھەر کەسێک کە بتوانی بیانکات.

بەڵام سەبارەت بە پەرستشە گوتارییەکان کە دەتوانی لە کاتی جێبەجێکردنی کاروباری ڕۆژانەت بیانڵێیەوە ئەوا زۆرن و لەوانە: تەسبیحات کردن و گوتنی: (لا إله إلا اللە)، و (اللە أکبر)، و داوای لێ خۆشبونکردن لە خودا و دوعاکردن بە گشتی و، هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانەوەی بانگ بێژیش.

ھەوڵیشبدە ھەمیشە زمانت پاراو بێت بە زیکر و یادکردنەوەی خودای گەورە، ئیدی ھەلی بەدەست ھێنانی پاداشت و ئەجری زۆر بەرامبەر چەند وتەیەکی کەم کە دەیانڵێی بقۆزەوە؛ چونکە دڵنیابە کە ھەر کاتێک بڵێی: (سبحان اللە)، ئه‌وا خێرێکت بۆ دەنوسرێ و ھەرواش بەرامبەر ھەر: (الحمد للە)ــێک و، ھەر( اللە أکبر)ــێک و، ھەر (لا إله إلا اللە)ــێکیش خێر و چاکەیەکت بۆ دەنوسرێ .
پێغەمبەر - صلى الله عليه وسلم - دەفه‌رمووێت: ((يُصْبِحُ عَلَى كُلِّ سُلامَى مِنْ أَحَدِكُمْ صَدَقَةٌ، فَكُلُّ تَسْبِيحَةٍ صَدَقَةٌ، وَكُلُّ تَحْمِيدَةٍ صَدَقَةٌ، وَكُلُّ تَهْلِيلَةٍ صَدَقَةٌ، وَكُلُّ تَكْبِيرَةٍ صَدَقَةٌ، وَأَمْرٌ بِالْمَعْرُوفِ صَدَقَةٌ، وَنَهْيٌ عَنْ الْمُنْكَرِ صَدَقَةٌ، وَيُجْزِئُ مِنْ ذَلِكَ رَكْعَتَانِ يَرْكَعُهُمَا مِنْ الضُّحَى))، رواه مسلم (720).
واتا: ھەر کەسێک لە ئێوە کە بەیانی دەکاتەوە بەرامبەر ھەر جومگەیەک لە جومگەکانی لەشی خێر و چاکەیەکی لەسەرە، وە بێگومان ھەموو (سبحان اللە)ــێک خێرێکە و، ھەرواش بەرامبەر ھەر (الحمد للە)ــێک و، ھەر ( لا إله إلا اللە) ــێک و، ھەر( اللە أکبر)ــێکیش خێر و چاکەیەکت بۆ دەنوسرێ، ھەرووه‌ها فەرمانکردن بە چاکە خێرێکە و قه‌ده‌خه‌کردنیش لە خراپە خێرێکی ترە، وە ئه‌نجامدانی دو ڕکاتی نوێژی چێشتەنگاویش لەبری ھەموویان دەبێت.

ھەروەھا پێغەمبەر - صلى الله عليه وسلم - دەفەرموێت: ((كَلِمَتَانِ خَفِيفَتَانِ عَلَى اللِّسَانِ، ثَقِيلَتَانِ فِي الْمِيزَانِ، حَبِيبَتَانِ إِلَى الرَّحْمَنِ: سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ، سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ))، رواه البخاري (6682) ومسلم (2694).
واتا: دوو وشەن کە ئاسان و سوکن لەسەر زمان، بەڵام قورس و گرانن لەسەر تەرازوی ڕۆژی دوایی و، خۆشەویستیشن به‌لای خوداوه‌، ئەوانیش: سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ، سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ، یانی: پاكی و ستایش بۆ خودا، پاكی بۆ خودای گه‌وره‌.

ھەروەھا ده‌فه‌رمووێـت - صلى الله عليه وسلم - : ((مَنْ قَالَ سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ وَبِحَمْدِهِ غُرِسَتْ لَهُ نَخْلَةٌ فِي الْجَنَّةِ))، رواه الترمذي (3465) وصححه الألباني في صحيح الترمذي .
واتا: ھەر کەسێک بڵێ: سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ وَبِحَمْدِهِ، ئەوا دار خورمایێکی لە بەھەشت بۆ دەچێندرێ.

وە ھەروەھا دەفەرموێت - صلى الله عليه وسلم - : ((مَنْ قَالَ أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الْعَظِيمَ الَّذِي لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْحَيَّ الْقَيُّومَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ، غُفِرَ لَهُ وَإِنْ كَانَ فَرَّ مِنْ الزَّحْفِ))، رواه أبو داود (1517) والترمذي (3577) وصححه الألباني في صحيح أبي داود .
واتا: ھەر کەسێک بڵێ: أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الْعَظِيمَ الَّذِي لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْحَيَّ الْقَيُّومَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ، ئەوا خودا لێی خۆش دەبێ، تەنانەت ئەگەر لە شەڕ و جیهادیش ڕایکردبێ.
ھەر کەسێک بڵێ: داوای لێخۆشبون و داپۆشینی گوناهه‌كانمت لێده‌كه‌م، ئه‌ی خوای گه‌وره‌، ئه‌و خوایه‌ی كه‌‌ هیچ په‌رستراوێك به‌ هه‌ق و ڕاستی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی نیه‌ شایسته‌ به‌ په‌رستن بێـت جگه‌ له‌و،‌ زیندووه‌ و ڕاگری ته‌واوی بونه‌وه‌ر و دروستكراوانیشیه‌تی، ده‌شگه‌ڕێمه‌وه‌ لای خوا و تۆبه‌ ده‌كه‌م، ئەوا خودا لێی خۆش دەبێ، تەنانەت ئەگەر لە شەڕ و جیهادیش ڕایکردبێ.

هه‌روه‌كو ده‌فه‌رمووێت - صلى الله عليه وسلم - : ((مَا عَلَى الأَرْضِ مُسْلِمٌ يَدْعُو اللَّهَ بِدَعْوَةٍ إِلا آتَاهُ اللَّهُ إِيَّاهَا، أَوْ صَرَفَ عَنْهُ مِنْ السُّوءِ مِثْلَهَا، مَا لَمْ يَدْعُ بِإِثْمٍ،




يستنكر بعض الأفاضل على إخوانهم الاشتغال بشيء من العلم -غير القرآن- في رمضان، وهذا -برأيي- تصرف غير صحيح؛ فإن الوارد عن النبي صلى الله عليه وسلم إنما هو (زيادة) الاهتمام بالقرآن لا (إلغاء) ما سوى القرآن،بل إنه صلى الله عليه وسلم حين أراد أن يفتح مكة خرج في رمضان ولم يؤجل ذلك حتى ينصرم الشهر، ولذلك فإن من فقه الإمام البخاري أنه بوّب على هذا الحديث بقوله في صحيحه (باب الخروج في رمضان) وعلّق ابن حجر في الفتح على هذا التبويب قائلاً (وأراد به رفع من يتوهم كراهة ذلك).
وإذا قيل إن هذا خاص بالجهاد -وليس كذلك- فإن طلب العلم لمن كانت نيته في طلبه: تحقيقَ عزّ الإسلام وإعلاء كلمة المسلمين ومصاولة المبطلين المعتدين على الثوابت والعقائد الإسلامية = يُعدّ اشتغالاً في سبيل الله كذلك، فإن الله قد وصف بيان الحق بالبراهين وإبطال حجج المشركين بالجهاد، وذلك في قوله (وجاهدهم به جهادا كبيرا).
قال ابن تيمية رحمه الله (فالراد على أهل البدع مجاهد، حتى كان يحيى بن يحيى يقول: الذب عن السُّنَّة أفضل من الجهاد» (الفتاوى 14/4)

وإذا كان لا يُستنكَر على من يشتغل بذكر الله تعالى في هذا الشهر ولا يُرى أن فعله معارض للانشغال بالقرآن فإن طلب العلم الشرعي هو من ذكر الله كذلك، كما قال ابن تيمية رحمه الله:
(ثُمَّ يَعْلَمُ أَنَّ كُلَّ مَا تَكَلَّمَ بِهِ اللِّسَانُ وَتَصَوَّرَهُ الْقَلْبُ مِمَّا يُقَرِّبُ إلَى اللَّهِ مِنْ تَعَلُّمِ عِلْمٍ وَتَعْلِيمِهِ وَأَمْرٍ بِمَعْرُوفِ وَنَهْيٍ عَنْ مُنْكَرٍ فَهُوَ مِنْ ذِكْرِ اللَّهِ. وَلِهَذَا مَنْ اشْتَغَلَ بِطَلَبِ الْعِلْمِ النَّافِعِ بَعْدَ أَدَاءِ الْفَرَائِضِ أَوْ جَلَسَ مَجْلِسًا يَتَفَقَّهُ أَوْ يُفَقِّهُ فِيهِ الْفِقْهَ الَّذِي سَمَّاهُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ فِقْهًا فَهَذَا أَيْضًا مِنْ أَفْضَلِ ذِكْرِ اللَّهِ.) الفتاوى (10/661)

وأما ما ورد عن السلف من ترك دروس العلم والحديث في رمضان فهذا يحتاج إلى تحرير من جهات:
1- من جهة ثبوت النقل عن آحادهم في ذلك - وفيه بحث-
2- من جهة عدم توسيع دائرة الاستقراء، بالنظر فيمن لم يتخذوا نفس الموقف. -وفيه آثار-
3- من جهة تعميم الموقف على بقية السلف حال ثبوته عن بعضهم-وفي هذا التعميم إشكال-
4- من جهة التفريق بين الخيار الشخصي (وهذا لا يُستنكر) وبين معيرة هذا الخيار ليكون فرقانا بين الحق والباطل، والمعروف والمنكر، أو الفاضل والمفضول.

وخلاصة الأمر: أن الذي ينبغي استنكاره في رمضان ما يلي:
1- إضاعة الوقت.
2- التفريط في الطاعة _بمعناها العام الشامل للعلم أيضا-.
3- قلة الاهتمام بالقرآن.
4- قول الزور والجهل.
5- عدم صلاح الحال الإيماني في الجُملة.

وأما إيقاع طلاب العلم في الحرج بالتعريض بهم وكأنهم أتوا بانشغالهم في العلم منكراً من القول فهذا مُشكل جدا وتوريثه للطلاب أشد إشكالاً.

والله أعلم. أحمد السيد
























به‌چی پێشوازی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بكه‌ین؟
پانـــ15ـــزه‌ قازانج له‌ پێشوازی ڕه‌مه‌زان
1- مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی خێر و به‌ره‌كه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی و لێخۆشبونی گوناهه‌كان و ده‌ربازبوونه‌ له‌ ئاگر.
2- موسڵمان دڵگه‌ش و دڵخۆش ده‌بێت به‌ هاتنی كه‌ژی خواپه‌رستی و به‌ندایه‌تیه‌كان.
3- موسڵمان دڵخۆشه‌ به‌ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان؛ چونكه‌ مانگی به‌ڕۆژوبون و شه‌و نوێژ و خوێندنی قورئان و ڕه‌جای لێخۆشبون و ده‌ربازبوونه‌ له‌ ئاگر.
4- پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم مژده‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی به‌ ئوممه‌ته‌كه‌ی ده‌دا.
5- پێشینی چاك و باش دڵخۆش ده‌بوون به‌ هاتنی ڕه‌مه‌زان و داوایان له‌ خوا ده‌كرد بیانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و مانگه‌ و مۆفه‌ق و سه‌ركه‌وتوشیان بكات بۆ تاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌.
6- خه‌ڵكێك هه‌یه‌ وره‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و خۆشه‌ویستی و تامه‌زرۆیشی زیاد ده‌كات و، چاوه‌ڕێی ڕه‌مه‌زان ده‌كات ساڵ بۆ ساڵ و پێداویستیه‌كانیشی بۆ حازر ده‌كات و، به‌وپه‌ڕی خۆ ئاماده‌كردنیشه‌وه‌ خۆی ئاماده‌ و حازر كردوه‌ و، به‌ جوانترین شێوه‌ش پێشوازی لێ ده‌كات.
7- گه‌یشتن به‌ مانگی ڕه‌مه‌زان و مۆفه‌ق بون بۆ به‌ڕۆژوبونی و شه‌و نوێژه‌كانی، نیعمه‌ت و به‌خشێكی گه‌وره‌یه‌ و، له‌ گه‌وره‌ترینی نیعمه‌ته‌كانیشه‌.
8- له‌ سه‌ره‌تاكانی ڕه‌مه‌زان و ده‌ستپێكی، ده‌بێت نیه‌تی خۆمان خاوێن و دروست بكه‌ینه‌وه‌ و سوریش بین به‌ ویستێكی ڕاستگۆیانه‌ تا واز له‌ حه‌رامه‌كان بهێنین و، له‌گه‌ڵ گۆڕینی داب و‌ نه‌ریته‌ خراپه‌كان، سه‌رباری تێكۆشانی زێتر بۆ تاعه‌ت و په‌رستش، له‌گه‌ڵ قۆستنه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زان، جوانترین ‌وه‌به‌رهێنانیشی تێدابكرێت.
9- پێشوازی له‌ ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به‌ نیه‌تێكی ڕاستگۆیانه‌ بۆ هه‌جر و پێشگوێ نه‌خستنی قورئانی پیرۆز، له‌و مانگه‌ پیرۆزه‌.
10- پێشوازی له‌ ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به‌ زۆر داوای لێخۆشبوون كردن و، تۆبه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه‌ و، ڕوكردنه‌ خوای گه‌وره‌.
11- پێشوازی له‌ ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به فێربونی ئه‌وه‌ی پێویسته‌ فێری ببین له‌ حوكمه‌كانی به‌ڕۆژوبون پێش هاتن و چونه‌ ناو ئه‌و مانگه‌.
12- پێشوازی له‌ ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به‌ لابردنی به‌ربه‌ست و ئه‌و كارانه‌ی كه‌ ڕۆژوگرتن له‌گه‌ڵیان به‌ زه‌حمه‌ت ده‌بێت پێش هاتنی ڕه‌مه‌زان، به‌ گوێره‌ی توانا.
13- پێشوازی له‌ ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به‌ دوعا و پاڕانه‌وه‌ و لاڵانه‌وه‌ و كوزانه‌وه‌ بۆ لای خوا، تا بمانگه‌یه‌نێته‌ ڕه‌مه‌زان به‌ له‌ش ساغی و ته‌ندروستی و ئیمانه‌وه‌ و باوه‌ڕه‌وه‌.
14- پێشوازی له‌ ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به‌ كڕینی پێویستیه‌كانی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژن و پێداویستیه‌كانی ماڵ به‌ر له‌ هاتنی ئه‌و مانگه‌، ئه‌وه‌ش تا ئه‌و مانگه‌ و شه‌وه‌ پیرۆزه‌كانی به‌زایه‌ نه‌ڕۆن له‌ هاتوچونی نێو بازاڕ و مۆڵه‌كان.
15- پێشوازی له‌ ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به‌ پشكداری له‌ ئاماده‌كردنی مزگه‌وت و حازركردنی بۆ نوێژ و شه‌و نوێژ و بۆنخۆشكردنی و، ته‌ماشاكردنی هۆكاره‌كانی سارد و گه‌رمی و و ڕونكه‌ره‌وه‌كان و موكه‌ببیره‌ و نوێكردنه‌وه‌ی به‌رماڵ و ڕایه‌خ و چاككردنه‌وه‌ی سه‌راو و شوێنی ده‌ست نوێژ و ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ چاككردنه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی شوێنی نوێژ بۆ ئافره‌تان و زیادكردنی ژماره‌ی موصحه‌فه‌كان و كتێبه‌ بانگه‌وازییه‌كان و هاو شێوه‌ی ئه‌وانه‌ش.
وه‌رگێرانی جیهاد قادر علی
26ــی شعـ8ــــبانـی 1441كۆچی
19ـی نیســـ4ــــانی 2020له‌دایك بوون


نوێ
(17) بنەمای ئیمانی و زانستی لەكاتی بڵاو بوونەوەی دەرد و نەخۆشیەكان
لینکی داگرتن و خوێندنەوە
http://walamakan.com/Kteb-76
---------------------------------
نوسینى : د. أحمد بن مبارك المزروعي
وەرگێڕانى : أنهار کاوە مصطفی
پێداچوونەوەى : مامۆستا جیهاد قادر
---------------------------
پێناسەى کتێب :
لەکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم جۆره‌ دەردە گشتیانەدا، پێوستە موسڵمان ھەندێ بنەمای شەرعی ئیمانی و زانستی گرنگی لەبیر بێت؛ بۆ ئەوەی نەکەوێتە تەڵەی شەیتان و شتی نادروست و بێ بنەما و پڕوپاگه‌نده‌وه‌، یاخود توشی بێ ئاگایی ببێت و دووربکەوێتەوە لە پەروەردگاری بونەوەران.
لەم کتێبەدا بە کورتى (17) بنەمایی ئیمانى و زانستى گرنگ باس کراوە بە هیواى ئەوەى جێگاى ڕەزامەندی خواى گەورە بێت ، و پاشان موسڵمانان لێی سود مەند ببن .

20 last posts shown.

127

subscribers
Channel statistics