ژوانــــگەۦ ڪــــورد


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


@E_Miraki

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


نەورۆز

ﺋﻪمساڵ بێ ﭼﯿﺎ،
ﻧﻪﻭﺭۆﺯ ﻧﺎﮐﻪﻡ
بێ بۆﻧﯽ ﮔﯿﺎ،
ﻧﻪﻭﺭۆﺯ ﻧﺎﮐﻪﻡ
ﻧﻪﻭﺭۆﺯ ﻧﺎﮐﻪﻡ،
بێ بڵێسەﯼ ﺳﻮﻭﺭﯼ ﺋﺎﮔﺮ
ﻧﻪﻭﺭۆﺯ ﻧﺎﮐﻪﻡ،
ﺋﻪﮔﻪﺭ ڕﻩﺷﺒﻪڵەﮎ تۆﺯ ﻧﻪﮐﺎ ﻭ
خۆﻡ ﻧﻪﺑﻢ ﺑﻪ ﺳﻪﺭچۆپیگر !

ﮐﺰﻩﯼ ﺟﻪﺭﮔﻢ
ﺑﻪﯾﺎﻧﯽ ﺯﻭﻭ ﻫﻪڵمسێنە !
ﺯۆﺭ ﺩﻩﺗﺮﺳﻢ...
ﮐﻪﻭێک
ﮐﺎﺭێک
ﮔﻮﻧﺪێک
ﺷﺎﺭێک
ﭼﻪمێک، ﭼﯿﺎیێک ﻟﻪ ﺑﯿﺮ ﺑﮑﻪﻡ !

ﺯۆﺭ ﺩﻩﺗﺮﺳﻢ...
ﺩﺍرێک
ﺑﻪﺭدێک
ﮐﻮختێک
ﮔﻪﺭﺩێک
پنجە ﮔﯿﺎیێک ﻟﻪ ﺑﯿﺮ ﺑﮑﻪﻡ!

ﺑﻪﯾﺎﻧﯽ ﺯﻭﻭ ﻫﻪڵمسێنە
ﺩﯾﺴﺎﻥ ﻣﻪڵێ، ﺑﺎ تێر ﺧﻪﻭ بێ
ﺳﻮێندﻡ ﺑﻪ ﭼﯿﺎ ﺧﻮﺍﺭﺩﻭوﻩ
ﮐﻪ ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎﻧﻪ ﺩﻭﻭﺭﻩﮐﻪﻡ
ﺑﻪ ﮔﻪﺭمێن ﻭ ﮐﻮێستاﻧﻪﻭﻩ
ﺑﮕﻮﺍﺯﻣﻪﻭﻩ بۆ ﻏﻪﺭﯾﺒﯽ،
بۆ ﮊﻭﻭﺭﻩﮐﻪﻡ !
✍ هۆنراوەی مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو
@DengiKurdistan
@Jiwange_KURD


Forward from: ژوانــــگەۦ ڪــــورد
https://youtu.be/nHaJkM9n_7E




ژوانگە | Jiwange
🆔 @Jiwange_Kurd
Declamation, Emsal bê çiya newroz nakem, Ebdulla Peşêw, xwêndinî: Ihsan Mîrekî
خوێندنەوەی شیعری ئەمساڵ بێ چیا نەورۆز ناکەم شیعر: عەبدوڵڵا پەشێو خوێندنەوەی: ئێحسان میرەکی ژەنیار: سمایل کەڵەکی


🔻نەورۆز
▫️گرووپێکی بادینی

@tajlilkurd


🔻نەورۆز
▫️به دە نگی مامۆستـا نەجمـەدین غــوڵامـی

@tajlilkurd


🔻نە ورۆز
▫️مامۆستـا موستەفا دادار

@tajlilkurd


🔻نە ورۆز
▫️بە دە نگی: مامۆستـا ناسـر ڕەزازی

@tajlilkurd


🔻 نە ورۆز
▫️ به دە نگی: هونە رمە ند شە هریبان

@tajlilkurd


🔻 گۆرانی: نە ورۆز
▫️بە دە؛نگی: کاک عە دنان کە ریم

@tajlilkurd


🔻سروودی نەورۆز پێشکەشتان

▫️ئاوازی کاک نەجمەی غوڵامی
▫️شێعری: کاک ڕەحیم لوقمانی

🔸کاناڵێ بۆ کولتوور و زانست👇
@tajlilkurd


🌹بۆ سەرجەم هاوڕێیان و دڵسۆزانی خۆشەویستی حەوتە‌نامەی دەنگی‌کوردستان؛
🌹وێڕای سپاسی ئەمەگناسانە بۆ هەر چەشنە یارمەتی و هاوکاری و هاودڵیتان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا،
🌹پیرۆزبایی ساڵی تازەتان لێدەکەین


Forward from: Mehdi Ahmadi
Video is unavailable for watching
Show in Telegram
"نه ورۆز"
ارکستر فیلارمونیک کردستان همسرایی به یاد ماندنی مخاطبان و ارکستر (فیلم کامل)
@mehdiahmadiart


Forward from: Literature & Art (UOK)?????
ارغوان
اين چه راز يست كه هر بار بهار
با عزاي دل ما مي آيد؟
كه زمين هر سال از خون پرستوها رنگين است
وين چنين بر جگر سوختگان
داغ بر داغ مي افزايد؟
#سایه
#عفرین💔
@literatureandart


#BreakSilenceOnAfrin


هاوڕێیان لەگەڵ ڕێزم بۆ زۆربەی ئازیزان کە پەیامیان بەڕێ کردووە و خوازیاری دانانی پۆست و بابەتن بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی عەفرین!
بەداخەوە دەست و دڵم یەک ناگرن هیچ بنووسم تەنیا هەشتەگێک ئەنووسم!!!
#StopGenosideAFRIN


Forward from: گۆڤاری هۆنە
◾️ بۆ هەڵەبجە
◾️ شێرکۆ بێکەس
◾️ دەربەندی پەپوولە، ۱۹۹۱

🔖 لە ئێستە بە دواوە من ئیتر هەڵەبجەم!
لە ئێستە بە دواوە من دەنکە فرمێسکی هەناری ئەو خەمە گەورەیەم.
لە ئێستە بە دواوە من باری ئەو سێوەم کە ئیتر بار ناکرێ بۆ ئەوێ.
لە ئێستە بە دواوە من تاڵێ لە ڕیشی هۆرەکەی مەولەویم.
لە ئێستە بە دواوە ئەو شەمی شەمانی وڵاتمە و من وەلیم.
پێم بڵێن من چی بکەم بۆ ئەوەی گریانی کافوریی ئەم زەڵمەم لووزەوەی کەم نەکات؟
پێم بڵێن من چی بکەم بۆ ئەوەی ئەم جوانووە سەرکەشەی هەنیسکم ڕام نەبێت؟
دە بڵێن من چی بکەم... چی نەکەم؟ بۆ ئەوەی خوا بێتە خوارەوە و هیچ نەبێ بۆ تاوێ لە پرسەی ئەم "مانگ"ە جوانەدا لەگەڵمان دانیشێ؟!
پێم بڵێن من چی بکەم؟
پێم بڵێن من...
پێم بڵێن...

📙 گۆڤاری فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی هۆنە
🆔 @Hone_UOK


🙏سپاس بۆ خاتوو سۆما بێکەس بۆ ناردنی ئەم وێنە و دەقە


Forward from: @attachbot
💠 نیلسۆن ماندێلا: بۆ ئازادی پێویست ناکات ئەرز و ئاسمان بکڕن؛ تەنیا خۆتان نەفرۆشن، بەسە.

◾️ "ئایدن مستەفا حەمید"
ئەو فڕۆکەوانەی ئامادە نەبوو هەڵەبجە کیمیاباران بکات و هەر بەم بۆنەوە، پاش شەش مانگ لە کیمیابارانی هەڵەبجە، لە مانگی سێپتامبری ساڵی ۱۹٨٨ بە فەرمانی سەدام لە سێدارە درا.
ئایدن پێش ئەوەی لە سێدارە بدرێت وتی تۆ بڵێی لە دوای مردنم گەلی کورد و مرۆڤایەتی بەم کارەی من بزانن و ڕۆژێ لە ڕۆژان ڕێزم لێ بنێن؟

یادت و ناوت بەرز ڕادەگرین و تا هەتاهەتایە لە دڵی گەلی کورد و مرۆڤایەتیدا دەمێنیت.
@Jiwange_KURD


◾️کارەســـــــــــــات

◾️شێرکۆ بێکەس، ۱٦ی مارسی ۱۹٨٨

@Jiwange_KURD


Forward from: Şêrko_bêkes
ئەوە... پەڕەسێلکەیە وا ئەفڕێ؟
یاخود قیژەی،
ڕەش و سپی دایکم؟!

"ئەمە قسەی منداڵێکی هەڵەبجەیە
بە نیو دەقیقە پێش ئەوەی
کەڕ و کوێر بێ"

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس
#دەربەندی_پەپوولە


Forward from: @attachbot
#دەربەندی_پەپوولە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەشی "۲۰"
🎀 @Sherko_bekas

برووسکەیەک.. پەلە نییە.. شیعریش نییە.

بەناوی ھەڵەبجە و پێنج ھەزار "مانگ"ەوە
بەناوی مەولەوی و پێنج ھەزار گوڵەوە.
بەناوی گۆران و پێنج ھەزار کۆترەوە،
بۆ زانا بلیمەتەکانی: وڵاتی پوشکین، وڵاتی جاک لەندن.
وڵاتی بایرۆن، وڵاتی جان دارک، وڵاتی بسمارک.
وڵاتی گاریباڵدی، وڵاتی ڤان کوخ.. وڵاتی.. وڵاتی.. وڵاتی

سوپاس بۆ ئەو دیارییەی کە بە کۆمەڵ سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٦/٣/١٩٨٨ لە
ڕێگەی بەغداوە بۆ گوڵ و کۆتر و منداڵ و شیعری کوردستانتان ناردبوو.

- ئەم شەوە سوورانە "تارا"ن یان
بالیفی خوێناویی ژێر سەری کەژ و کۆ؟
ئەم ھەموو دووکەڵە
دووکەڵی یەک "مانگ"ی سووتاوە
یان مێژووی سەرزەمین ھەر ھەمووی پێکەوە ئەسووتێ؟

- سەرەتای نیسان بوو، ژنێکی لادێیی
گوندەکەی بە گڕوکڵپەوە خستبووە ناو دڵی و ڕای ئەکرد
وەکوو دار، وەکوو بەرد، وەکوو ئاو
شێت بووبوو:

«دووکەڵ، دووکەڵ، دووکەڵ..
ڕەنگە خوا سووتابێ و ئەم ھەموو دووکەڵە
لەو ھەڵسێ!»
ڕای ئەکرد وای ئەوت.

ئەی دووکەڵی بەژنی دایکم
لە وەختی نزاکردندا!
ئەی دووکەڵی بەژنی مێژووم
لەوەختی ھەتاو چاندندا!

تۆ ڕۆحی سەوزی گژوگیا و دارستان و
کێڵگە فڕیوەکانی ئێمەی بە دەوری
ئەم شاخانەدا خول ئەخۆی.
تۆ باخ و مەزرا باڵگرتووەکانی ئێمەی
سەرت ناوە بە بنمیچی تاریکیی کەشکەڵانەوە.
تۆ گیانی سپیی بێشکە و پنە و بەرماڵ و
حیکایەتی گوێ ئاگردانی ئێمە بووی
ئەوا ئیستا بە ئاسمانەوە پەرت ئەبی.

تۆ گیانی سەرخۆشی ڕەزەکانی ئێمەی
وا قاچت لە دووت نایەن و سەرسم ئەدەی.
ئەی دووکەڵی خەوەکانم!
تۆ ڕەنگە ڕۆحی قۆشمەی گۆچانەکەی مام بایز و
تەشیەکەی نەنە ڕێحان بی
وا لەسەرخۆ ھـەڵ ئەسووڕێیت و با ئەخۆی.
ئەی دووکەڵی ڕەنجەکانم!

لەسەر ناوچەوانی گرژی
ئەم ئاسمانە بێباکە چیم بۆ ئەنووسیت؟!
من ئەتوانم فریای خوێندنەوەی چەند ھیوا و
بەھاری سووتاو بکەوم؟!
من کێ بکەم بە شایەتی
ئەم ھەڵقرچانەی ژیانم؟!

- تۆ زەردەشتێکی سووتاوی
ئەوەتەی ھەی گڕ ئەتخوات و ھەر گڕ ئەگری
ئەوەتەی ھەی ئەم جیهانەیش
ئاسمانێکی کوێر و کەڕە و
تۆیش بەردەوام ھەر دووکەڵی!

ھەر ھەمان ئەشکەوتی چارەنووس
یەک زاری قریشکەی وێرانە،
ھەر ھەمان کەروێشکی خەونێکی ڕاونراو
یەک لانەی خەڵتانی شەوەزەنگ.
ھەر ھەمان نەقشی سەر
ئەم بەردی مێژووە
یەک پەیژەی حیکایەت.
ھەر ھەمان ھەڵمی ژان
یەک گوڵی گۆرانی.

- لەسەر ئەم تاوێری ئاواتە، وەستاوی.
ئەزانی جاربەجار ئەلەقێ و وەستاوی.
«بوەستە! ھیوایەک بشڵەقێ
لە قولـلەی چەسپاوی تاریکی چاکترە تیا بژیت»
ئەم پەندە
دووکەڵی شەرابیی
ئەو ھەموو ڕەزانە بۆی نووسیت!

ھەموو جار من کێوێ ھاوار و زریکە
تلاوتل ئەبەم و ئەیخەمە ناو زەریای
بێدەنگیی دنیاوە.. ناشڵەقێ.
ھەموو جار من سەری بڕراوی ساڵێکم، شارێکم
ھەڵئەگرم ئەیبەمە بەردەمی
بۆ ئەوەی بپرسێ
ئەم سەرەت لە کوێوە ھێناوە؟!

ناپرسێ
- «گاڵۆنێ لە دەنگم بشڵەقێ
ئەم زەریای ویژدانی جیهانەیش
لەگەڵیا ئەشڵەقێ»
ئەم پەندە
بەرمیلە نەوتێکی سیاسی بۆی نووسیم!

- ھەر لەبەر نەزانیی سوار نییە
ئەم شاخە ھەمووجار ئەگلێ.
دارخورمای خواستراوی سووریا
لە بەردەقارەمان سوارتر بوو؟!
ئەم کێوە بە تەنها و بە سکی برسی ھەر
ئەوەندە غار ئەکا!

بۆ کەلـلەی حەسارۆست
لە ئۆراس پووتترە؟!
خۆ مێشە سەگانەیش بە تەنها
لە ئەسپی ئەم کوردە ناورووکێ؟!
ئەم پەندەیش
گوڵێکی ژێر ھەرەس بۆی نووسیم.

🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس

بە دەنگی پڕ سۆزی ئیمپراتۆری شیعری جیهان
"شێرکۆ بێکەس"
.

20 last posts shown.

328

subscribers
Channel statistics