هەرچی بەهرە و بەخششی سەر رووی زەوی هەیە بیڕژێنە بەرپێی ، تا قوڕقوراگە لە بەختەوەریدا نغرۆی بکە ، هەر پێنج پەنجەتان لە هەنگوین هەڵبکێشن وبینێنە دەمی ، وەها لە پارەی بێ منەت بکەن کە ئیدی بی لە خواردن و خەوتن و هەوڵدان بۆ درێژەدان بە مێژووی پڕشکۆی مرۆڤایەتی هیچ ئیشێکی تری نەبیت ، کەچی ئا ئەم مرۆڤە تەنیا لە بێباریان و هەر بۆ ئازار و ئەشکەنجەدان لێتان هەڵدەگەرێتەوە و سەنگەرتان لێدەگرێت …
🌻
🌻