وەرە ساقی بە شین و نەدب و واوەی........ئەوا فەرشی حەیاتی خۆم دەکەم تەی
دەزانی خۆ دەچینە جێی غەریبان............بە مەرگی خۆت ئەگەر چاوان سیا کەی!
گلە ناکەم ئەوەندەی دەنکە جۆیێ.............ئەگەر کەللەی سەریشم پڕ لە کا کەی
هەموو وەقتم دوعایە:داخۆ کەی بێ..............بە تیرێکم شەهیدی کەربەلا کەی!؟
چ خۆشە من وەکو تازی بنووڕم.............ئەتۆش هەروەک غەزالەی بەڕ هەڕا کەی!
بە حەسرەت عومری من یەکبارە فەوتا..........مەگر عومری دوبارەم پێ عەتا کەی
گوتت:نالی،ئەتۆ بمرە ئەمن دێم.............خودا کە بێ، خودا کەی بێ، خوداکەی
.........shahidm✍
@kwra_agha