ئەی یار، ئەی شەونمی نێوان کتێبە دۆزەخییەکانی من
ئەگەر تۆ لە تەڵا زیاتر نەدرەوشێیتەوە،
من شەڕم لەگەڵ ئەم دوژمنە کانزایییانەدا بۆ ناکرێت
ئەگەر پرشنگی تۆ لە پرشنگەکانی زیو ڕۆشنتر نەبێت
دەنگی من لە دەنگی بەیانە ناسازەکانی مردن گەورەتر نابێت
ئەگەر تۆ ئاوازی جەنگ نەخوێنیت
شمشێرەکانی من لاسکی گوڵەکانی ئەم جەهەنەمەیان بۆ نابڕێت
ئەی یار، من چی تر بام خۆش ناوێ، ئەو بایەی بەڵگەنامەی خوێنینی منی لەگەڵ تەنهاییدا دڕی.