Forward from: کامل آقابیگ پور
پێڵاوەکانم لەپێ دەکەم و پیاسە دەکەم لە ژیانا
من زیندووم و ژیان
بایەخی ڕۆیشتنی هەیە.
ئەوەندە دەڕۆم هەتا سیڕەی پاژنەی پێڵاوەکانم گوێچکەی بێ هیوایی کەڕ بکا
باش تێدەگەم کە هەنێ جار پێڵاوەکانم،
لاقم دەگرێ، دەیگوشێ و وەژانی دێنێ
بەڵام من هەروا دەڕۆم
چونکە ژیان بایەخی ئەوەی هەیە بە شەلەشەلیش بۆی بڕۆی.
مانەوە لە کار دا نێ
دەست هەڵدەگرم لە ڕابردووگەلی پڕژان و بیر ناکەمەوە
لە داهاتووی نادیار
بەڵام ئەوە دەزانم؛
ڕابردوو لەگەڵ داهاتوو یەکسان نین.
ژیان نە مانەوەیە نە گەیشتن
ژیان ڕۆیشتن بە ئاسانییە
هەروا بێ گیروگرفت،
ژیان چەنێ ئاسانە.....
ژیان بایەخی ئەوەی هەیە بە شەلەشەلیش بۆی بڕۆی،،،
ژیان دەڵێم.
ئەگەر بتهەوێ لەو چێژ ببەی؛
هەموو شتێکی چێژبەخشە....
ئەگەر بتهەوێ لەو مەینەت ببەی ؛
هەموو شتێکی مەینەتبەخشە....
کلیلی چێژ و مەینەت لەدەستی تۆ دایە
نیازم وابوو پێش بە پێشهات بگرم
هەتا ڕوو نەدا! بەڵام ئەمڕۆ تێگەیشتم کە ڕووداو هەر دێتە پێش
ئەوە ئێمەین کە نابێ لەگەڵ ئەو بکەوین...!
سافار
دەڕوونناسی گەورەی ئیتالیایی
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور