خـامـۆش'


Channel's geo and language: World, Arabic
Category: Quotes


خامۆشم وەک ئاسەواری وڵاتێکی داڕووخاو..

Related channels  |  Similar channels

Channel's geo and language
World, Arabic
Category
Quotes
Statistics
Posts filter


با تا ماوەیەک کۆتا پۆستمان بێ..


مـن کاتێک لە تەمەنێکی بچووکی ژیانما بۆ یەکەم جار شکـام و نا ئومێد کرام گریام بە جۆرێک گریام کە فرمێسکەکانم بوو بوون بە بەحرێکی گەورە و قووڵ کە خەریک بوون ئەیان خنکاندم و نووقمیان ئەکردم وە توڕەییەکەشم بڵێسەی ئەکرد وەک ئاگر و خەریک بوو ئەیسووتاندم, لەم ڕۆژانەدا ئەوەندە دڵم تەنگ بوو و خەمبار بووم وام هەست ئەکرد کە ئیدی ژیان بۆ من کۆتایی هاتووە و دەروازوی ڕووناکیم لێ ون بووبوو وام ئەزانی کۆتایی ڕێگاکەیە و ئەمویست ڕا بکەم و هەڵبێم لەم مەجەڕا, و ون بـم و دەست بەرداری ژیان بم بەڵام کە ئەمجارە دووبارە بۆ جاری دووەم نا ئومێد کرام کەمتر لە جاری پێشوو گریام حاڵم کەمێک باشتـر بوو لە جاران ئەوەندە ڕووح مردوو نەبووم و بەرە بەرە باشتر ئەبووم کە ئەم شکاندنە و بێ هیوا کردنەی من بۆ چەندین جار دووبارە بوویەوە و هەموو ڕۆژێک لەلایەن خەڵک و خێزان و هاوڕێ و دەوروبەرم چەقۆیەکم تێ ئەگیرا، ئیدی نەگریام, توڕە نەبووم, کاردانەوەم نەبوو و وەک کائینێکی بێ هەستم لێهات و هەرچی هەبوو لە دڵی خۆم ناشتم مرۆڤ کە لە شتانێک ڕادێت هیچ کاردانەوەیەکی نابێ خۆ ئەگەر مردنیش چەند جارێک بێ ئەوەندە لە مردن نە ئەترسـاین ئەوە بوو کە ئەو شکاندنانە منیان کرد بە مرۆڤێکی بێ هەسـت وەک ئەوەی دڵ لە جەستەما نەبێت و سیقە کردنم بە خەڵک کەم بۆوە ئەسڵەن هەر نەما!. و یارمەتی ئەوانەم ئەدا کە ئەیان ویست لە ژیانم بڕۆن و خۆم ڕێگەم نیشان ئەدان و ڕێبواریان بووم ئێستا وەک پێـشووتر نیم ڕۆشتنی کەسم بەلاوە گرنگ نیە هەر ئەوەیە کاتێک ئەڕۆن زەردەخەنەیەکی سارد ئەکەم و ئەڵێم کۆتایی هەمووتان هەر ئەوەیە و هەمووتان کاتین دایمەن ئەو قسـەیە بۆ خۆم دووبارە ئەکەمەوە " کە کەس تا سەر بۆ کەس نی و هەمووان ڕۆژێک دێ جێت ئەهێڵن و هەموومان لە ژیانی یەکتردا ڕێبوارێکین و ڕۆژێک ئەڕۆین لەوە زیاتر نا" و لەوەیە ئێستا سەخت بێ درک بەو ڕاستیە بکەی بەڵام ڕۆژێک دێت تێبگەی، لە کۆتاییدا کۆتاییم هێنا بە ئەو میهرەبانیەی دڵم کە بەجۆرێک گرنگیم بە مرۆڤانێک ئەدا و خۆشمەویستن ئامادە بووم ڕووحی خۆمیان فیدا بکەم و بەجۆرێک نەمە توانی واز لە خۆشویسـتنیان بهێنم و هەموو کات هەوڵی باش بوونیانم ئەدا هەموو کات خۆم ئەکردە قوربانی بۆ دڵخۆشبوونی ئەوانی تر و حاڵی خراپیان خراپیان ئەکردم هەموو کات لە هەڵەکانیان خۆشەبووم و بیانوویەکم ئەدۆزیەوە تا بڵێم مرۆڤانی باشن بەڵام ئەزانی چی؟ شکان و گریان و بێباکی مرۆڤەکان فێری ژیانت ئەکەن و لە واقیع دا ئەتژیەنن و خەیاڵ لە مێشکت دەرەکەن وات لێئەکەن تێبگەی لە نیەتی خەڵک و خەڵک بەباشی بناسی و متمانە لە دەست دەیت، ئەوەت نیشان ئەدەن کە خاوەنی دڵێکی باش بی خۆشناویسترێی بەڵکو بەکار ئەهێنرێی وات لێ ئەکا لە هەموو شتێک تێبگەی، دەی ئیتر هەموو ئازارەکان ئێستا بۆمن بوونەتە وانەیەک و ئەزموونم هەیە و لەئێستادا خوێندکارێکی ژیرم'


Video is unavailable for watching
Show in Telegram


خەونەکانیش بێ بەزەین لەگەڵما
تەنانەت ئەوانیش ئەمگریەنن'


مادەم ئێوە لە بێ شەرەفیا نەمردن
ئێمە لە تاو ئازار نامرین بێ خەم بن'




Video is unavailable for watching
Show in Telegram
خۆ گەر تا حەوت تەبەقەی ئاسمانیش هاوار بکەی گەر گرنگ نەبووی وا هەڵسوکەوت ئەکەن کە گوێبیستی قسەکانت نابن و کەڕن ئیدی خۆو هیلاک مەکە نە باوەڕو پێئەکەن نە لێت تێئەگەن'


٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ چی جیاوازییەکی هەیە بۆ ئێمە، خۆ ئێمە پەروەردەی خەمین ساڵی نوێ بە ئێمە چی کە ئێمە لەم ساڵە بەجێماین کە تیایدا شکاین'


وە لە کاتە درەنگەکانی شەو ، ئەوکاتەی ڕۆشنای ژورەکەت ئەکوژێتەوە و بەتەنھا ئەمێنیتەوە ، دیقەت لە شوێنێکی چۆڵ ئەیەی ، وەلە چەند خولەکێکدا ئەکەویتە داوی مێشکتەوە ، ئەبیت بە قوربانی بیرکردنەوە ڕەشەکانت ' ھەموو ئەو شتانەت بیر ئەکەوێتەوە کە تۆیان بەزاندووە ، هەموو ئەو قسانەی تۆیان شکاندووە و ئازاریان داوی، ھەموو ئەو شتانەی وایان کردووە بگەیت بەم حاڵە ، بەتەنھا بیر ئەکەیتەوە بۆ چەند کاتژمێرێک ، فرمێسکی چاوانت وەستانی نیە، و سەر ئێشەش وەک هەموو جار تەنهات ناکا و هاودەمتە و لەبەر بیرکردنەوە خەوت لێناکەوێ لە کۆتایدا ڕاست و ڕەوانی ئەم بابەتەت بۆ دەر ئەکەوێت ئەوەیش ئەوەیە ' کەس دەستی بۆ درێژ نەکردی فرمێسکەکانتی نەسڕی ، جگە لە دەستی خۆت نەبێت ، کەس هاوخەمت نەبوو و نەیخستیە باوەشی خۆی بۆ خەمڕەوێنیت لە سەخترین کاتەکاندا هەر خۆت و خۆت بووی .. ئا لێرەیە هەست دەکەی بوون و نەبوونت ئەسڵەن گرینگیەکی نیە بۆ کەس و لە تەنهایی خۆتدا ئەخنکێیت و فکری خۆکووژی مێشکت ئەپرژێنێ'


Video is unavailable for watching
Show in Telegram


ئێوە چوزانن سەرئێشە چیە؟ وەرن شەوێک
لە مێشکی من بەسەر بەرن'


بیرکردنەوە بووە بە فەرز بۆ مێشکم کە ئاڵۆزی و ژاوەژاوییەکی ئێجگار زۆری دروست کردووە لەنێو هزرم، خۆزگە ئەمتوانی شەوێک بێ بیرکردنەوە بخەوم'

.

.


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
بەڵام تاوانێکی ئێجگار گەورەیە هەندێ
کەس بە دایکە و باوکە بانگ بکرێن.


ماندووم لە دڵ شکان'


مەگەر من شایەنی ئەو هەموو ئیهمال کردنەت بووم؟'


کە وشکە ساڵی سەری لێ هەڵدام
ئیتر هیچ نەمامێکم نەچاند'


بەجدیتانە ئەو هەموو لێفت کردنە 80 کەس😂🌚؟


بەدبەختی ئەوەبوو هۆی سەرەکی شکاندنی ئـەژنـۆمان و ئازارەکانمان ئازیزانمان بوون'


- ٢٠٢٤‘ چی فێرکردی🤍؟'


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
هەمیشە لەو بڕوایەدام خراپترین شت کە بەسەر مرۆڤ دێت ئەوەیە لەو شوێنەدا بشکێت کە پشتی پێی بەستووە'

20 last posts shown.