[فەرموودەکانی پەیامبەری خواﷺ هاوشێوەی قورئانن]
-------------------------
💢عَنِ المِقْدامِ بْنِ معْدِ يكَرِبَ الكِنْدِيِّ، أنَّ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ قالَ:
▫️«يُوشِكُ الرَّجُلُ مُتَّكِئًا عَلى أرِيكَتِهِ، يُحَدَّثُ بِحَدِيثٍ مِن حَدِيثِي، فَيَقُولُ: بَيْنَنا وبَيْنَكُمْ كِتابُ اللَّهِ عز وجل، فَما وجَدْنا فِيهِ مِن حَلالٍ اسْتَحْلَلْناهُ، وما وجَدْنا فِيهِ مِن حَرامٍ حَرَّمْناهُ، ألّا وإنَّ ما حَرَّمَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ مِثْلُ ما حَرَّمَ اللَّهُ»
واتـــــــــــە:
▫️ نزیکبۆتەوە پیاوێک دابنیشێت لەسەر جێگاکەی وفەرموودەی منی پێ ڕابگەیەندرێت ، ئەویش دەڵێ: کتێبەکەی خودا لەنێوانی ئێمە وئێوەدایە، ئەوەی بینیمان تێیدا لە حەڵاڵ بەحەڵاڵی دادەنێین، وەئەوەشی بینیمان تێیدا لە حەرام بەحەرامی دادەنێین، ئاگاداربن ئەوەی پەیامبەری خوا ﷺ حەرامی کردووە لەفەرموودەکان هاوشێوەی ئەوەیە خودا حەرامی کردووە لەقورئان .
📕 أخرجه أبو داود: (٤٦٠٥) والترمذي: (٢٢٦٣) وابن ماجه: (١٣) .
----------------------------
♦️هەندێ لەو سوودانەی لەم فەرموودە وەردەگیرێت:
❶- نیشانەیەک لەنیشانەکانی پێغەمبەرایەتی محمد ﷺ ی تێدایە، ئەویش ئەوەیە هەواڵی داوینەتێ کەکەسانێک دێن فەرموودەکانی ڕەد دەکەنەوە وقورئان دەکەنە بیانوو .
❷- ئەوەی پەیامبەری خواﷺ بەحەرامی داناوە هەمان ئەو شتانەیە کە خودای گەورە بەحەرامی داناوە، چونکە حەرام کردنی شتێک کە دەدرێتە پاڵ پەیامبەری خواﷺ بەو ئیعتبارەیە کە گەیەنەرە لەخودای گەورەوە، وەئیلا حەرام کردن وحەڵاڵ کردن لە بنچینەدا تەنها بۆ خودای گەورەیە وپەیامبەرەکەی ﷺ تەنها گەیەنەر وڕوونکەرەوەیەتی .
❸- ئەوەی لەفەرموودەکان حەرام کراوە هەمان شێوەی ئەوەیە کە لەقورئاندا حەرام کراوە وواجبە گوێڕایەڵی کردن ودوورکەوتنەوە لەو حەرامکراوە چۆن واجبە دوور کەوتنەوە لەحەرامکراوەکانی ناو قورئان .
❹- ڕەدی گروپە گومڕاکانی تێدایە وەک ڕافیضە وخوارج وقورئانیەکان، وئەوانەی دەستیان گرت بە ظاهریری قورئان ووازیان لە ڕوونکەرەوەی قورئان هێنا کە فەرموودەکانی پەیامبەری خودایە ﷺ .
❺- فەرموودە ڕاستەکان عەرض ناکرێنە سەر قورئان بەو مەبەستەی کە ئەگەر لەقورئاندا نەبوون ئەوە ڕەد بکرێنەوە !، بەڵکو ئەوەی جێگیربوو لەفەرموودەکان ئەوە بەڵگەیە بەنەفسی خۆی ئەگەر لەقورئانیشدا نەبێت .
❻- لەم فەرموودەیەدا ئەوە دەبینین ڕەدکەرەوەکانی فەرموودە صحیح ەکان ئەو کەسانەن کە لەسەر جێگاکانیان دانیشتوون وئیسراحەتن، هیلاک نەبوون لە فێربوون وشارەزابوونی دینی خودای گەورە ونەگەڕاون بەدوای زانستی شەرعی، ئەوەش لەم ڕۆژەدا بەچاوی خۆمان دەیان بینین کە لەپشتی مۆبایل وکۆمپیوتەر وسەر کورسی کەناڵە فاجرەکانی ڕاگەیاندنەوە دادەنیشن وبەبێ عیلم ونەفامانە وبەگوێرەی عەقڵی فاسدی خۆیان فەرموودەکان دەپێون وڕەدی دەکەنەوە .
ــــــــــ
🎀 @afratanysalafy