السُّنَّة


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


﴿ٱلَّذِینَ یُبَلِّغُونَ رِسَـٰلَـٰتِ ٱللَّهِ وَیَخۡشَوۡنَهُۥ وَلَا یَخۡشَوۡنَ أَحَدًا إِلَّا ٱللَّهَۗ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ حَسِیبࣰا﴾

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


#گاڵتەکردن (9) کۆتایی
هەڵبژاردنی کاتی گونجاو بۆ گاڵتە کردن.

وەک ئەوەی لەبۆنەدا بێت ،یاخود لەکاتی گەیشتن بەهاوڕێیەک وگاڵتە کردن لەگەڵی بۆ ئەوەی خۆشی بخاتە دڵیەوە ، یاخود کاتێ ژن ومێرد لەیەک عاجز دەبن لەوکاتەدا گاڵتە کردن دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ناخۆشیەکە وگەڕاندنەوی دۆخەکە بۆ حاڵەتی ئاسایی .

قيل لسفيان بن عيينة: المزَاح هُجنة. فقال: (بل سنَّة، ولكن الشَّأن فيمن يُحسِنه، ويضعه مواضعه) [((اللَّطائف والظَّرائف)) للثَّعالبي (ص 151).]

پیاوێک بە (سفيان بن عيينة رحمه الله)ی گوت : گاڵتە کردن خراپە؟
ئەویش لەوەڵامدا گوتی : نەخێر ، بەڵکو سوننەتە ، بەڵام بۆ کەسێک لێی بزاێت و لەجێگەی خۆیدا بەکاری بێنێت .

جا ئومەتی ئیسلامی هەرچەندە پێویستی بەخۆشەویستی زۆر هەیە لەنێو تاکەکانیدا بۆ ڕەواندنەوەی ناخۆشیەکان بەڵام کەسانێکی زۆر هەموو حاڵەتێکیان بووە بەگاڵتە کردن تا وای لێهاتووە هەموو ژیانیان بوو بەگاڵتەجاڕی ، کاتیان بەفیڕۆ دەدەن وهەرچی گۆڤار وتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هەیە بووە بەجێی گاڵتە شتی نەشیاو .

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: ( واللهِ لو تَعلمونَ ما أعْلَمُ لضَحِكْتُمْ قليلًا ولبَكَيتُمْ كثيرًا )
[سنن الترمذي(2312)]

واتە : گەر ئەوەی من دەیزانم ئێوە بتانزانیبا ئەوا کەم پێ دەکەنین و زۆر دەگریان.

جا پێویستە لەسەر پیاو و ئافرەتی ئەهلی سوننە هاورێییەتی کەسانی ئەهلی سوننە و چاک بکەن لەبەر ئەوەی هاریکارن لەبەسەر بردنی کاتەکانی ژیان لەگوێڕایەڵی خودادا وبەردەوامن لەسەری و ئەوانەی کە شوێن سەلەف و پیاوچاکان دەکەون .

عَنْ بِلَالِ بْنِ سَعْدٍ قَالَ : (أَدْرَكْتُهُمْ يَشْتَدُّونَ بَيْنَ الْأَغْرَاضِ وَيَضْحَكُ بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ فَإِذَا كَانَ اللَّيْلُ كَانُوا رُهْبَانًا) [الزهد " لأحمد بن حنبل]

واتە : هاوەڵانم بینی زۆر سوور بوون بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکانیان ، وبەدەمی یەکترەوە پێ دەکەنین ، بەڵام کاتێ شەو دادەهات شەونوێژیان دەکرد وەک ڕوهبانەکان.

وە پرسیار کرا لە ابن عمر رضي الله عنهما :
" هل كان أصحاب النبي ﷺ يضحكون ؟ قال : نعم ، والإيمان في قلوبهم مثل الجبال .
[حلية الأولياء (ج1/ص311)]

واتە : ئایا هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ پێ دەکەنین فەرمووی : بەڵێ ، ئەمە لەکاتێکدا باوەڕ لەدڵیاندا وەک کێوەکان وابوو .

بۆیە برای موسوڵمان هەوڵ بدە وەک ئەوان بیت بەڕۆژ سوار چاک بیت وبەشەویش شەو نوێژ بکەیت .
خوای پەروەردگار ئێمە وئێوە وباو باپیرانمان بپارێزێت لەناخۆشی ڕۆژی دوایی ولەو کەسانە بین کە لەو ڕۆژەدا بانگیان لێ دەکرێت : ﴾ ٱدۡخُلُوا۟ ٱلۡجَنَّةَ لَا خَوۡفٌ عَلَیۡكُمۡ وَلَاۤ أَنتُمۡ تَحۡزَنُونَ ﴾
[سورەتی الأعراف: ٤٩]

واتا: ده بچنه به‌هه‌شته‌وه‌، نه ترس و بیمتان له‌سه‌ره نه‌غه‌م و په‌ژاره‌ش ده‌خۆن.

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين .


Forward from: مەڕوان تۆفیق
هەرگیز ئەوە لەبیر مەکە :

تۆ لەگەڵ خەڵکیدا ژیان بەسەر دەبەی، اللە تعالى لە وەصفی ئەو خەڵکەدا دەفەرموێ چی؟ (ظلوما جهولا) ئینسان زاڵمەو جاهیل و نەزانە، ئینسان(جزوعا هلوعا) کێشەیەکی توش بوو هاوارەکەی دەگەیەنێتە هەموو شوێنێ، بەڵام چاکەیەکی بەنسیب بوو (منوعا) بەشی کەسی لێ نەدا، (لربه لكنود) تابڵێی ئینسان سپڵەو بێ وەفایە بەرامبەر پەروەردگاری، (أكثر شيء جدلا) هیوایەتی موناقەشەو موجادەلەیە،

کەواتە ئەوەی تۆ تێکەڵیان ئەبی ئەوە مەکینەو ناخ و  وەسفەکانیەتی، جا بزانە هیچیان مەلائیکە نین، ئەوەی تۆ تێکەڵیان بووی، پەروەردگار دەربارەیان دەفەرمووێ (اكثرهم للحق كارهون) لەسەدا نەوەدی حەق و ڕاستی پێ خۆش نیە، بگرە ئەسڵەن هەر نایەوێ گوێ بیستی حەق بێ، یا دەفەرموێ (ولكن اكثرهم لا يعلمون) جا لەبەر ئەوە زۆرینەی بێ ئاگایە لەدین و شارەزا نیە، یا فەرموویەتی (وان وجدنا اكثرهم لفاسقين) پێ دەچێ زۆربەی فاسق بن، زۆربەی  تاوان بارو دور لەدین بن، لە وەسفێکی تریاندا (لا يشكرون) زۆرینەی ئەو خەڵکە سوپاسی اللە ناکەن، (وما اكثر الناس ولو حرصت بمؤمنين) زۆربەی زۆرینەی ئەو خەڵکە زۆۆر پێداگریش بکەی لەگەڵیان - زۆر هەوڵیان لەگەڵدا بدەی باسی ئایەت و فەرموودەیان بۆبکەی ئیمان ناهێنن و کافرن،

کەوابوو بزانە تێکەڵی لەگەڵ کێدا ئەکەی، بزانە️ رسول اللّٰه (ﷺ) لە صحيحی مسلم دا دەفەرموێ (تجدون الناس كإبل مائة لا يجد الرجل فيها راحلة) دەفەرموێ : خەڵکان وەکوو مێگەلە وشترێک وان، کەژمارەیان سەد وشترە بەدەگمەن یەک دانەیان تیایە بەکەڵکی ئیشو کارو بار بردن بێن لەسەرماو گەرماداو تەحەمولی ناخۆشیەکان بکەن.

لەکۆی حەوت بۆ  هەشت ملیار کەمتر لە دوو ملیار بەناو موسڵمانن، ئەگەر بێیت فەحسی ئەو ملیارو ئەوندە بە ناو موسوڵمانە بکەی بزانی پێناسی مسلم شمولی چەندیان ئەکا، تەنها کەمێکی زۆر کەمێکیان دەمێنێتەوە،

لەو کەمەش تاقیانکەوە بزانە چەندیان ئەهلی سونە و ئیماندارن، بەهەمان شێوە کەمێکی دەمێنێتەوە،

ئینجا تەماشای ئەهلی سونە و ئیماندارانیش بکە بزانە چەنێکیان ئەهلی عیلم و بەسیرەتن بەهامان شێوە کەمێکی دەمێنێتەوە،

ئەوکەمەشی کەمایەوە لە ئەهلی عیلم و شارەزایی لە دین، ئەگەر بێی تەجروبەیانکەی ئایە چەنێک کار دەکەن بەو عیلمەی پێیانە، بێگومان کەمێکی زۆر کەم دەمێنێتەوە،

ئەخیرەن ئەو کەمە کەمەشی کەمایەوە
ئایە چەنیان زۆر دڵسۆزن بۆ اللەو نیەتیان بۆ اللەیە؟! کەوابوو (لكل درجات مما عملوا) هەموو مرۆڤەکان دەرجەی خۆیان هەیە لای اللە تعالى.


Forward from: | 𝗮𝗯𝗼𝘂𝘁.𝗶𝘀𝗹‌𝗮𝗺 |
ئەهلی سوننە عەیبدار ئەکەن بەوەی کە
سی چل نەفەرێکن
واتە کەمن


پێشەوا ئەوزاعی رحمەالله: دەفەرموێت

❞ بەڕاستۍ ئیسلام ناڕوا..¿
بەڵکو ئەھلۍ سوننە نامێنن و ڪەم دە بنەوە
ھەتاوەڪو واۍ لێدێ لەشارێڪدا ڪەسێڪ یان دوانیان لێ ئەمێنێتەوە وە لەوانەشە ھیچ ڪەس، ❝

|[ ڪشف الڪربة ] ١٨ ]|


#گاڵتەکردن (8)
نابێت غەیبەتی کەسی تێدابێت.

ئەمەش نەخۆشیەکی کوشندەیە وزۆر کەس بەدەستیەوە دەناڵێنن وبەناوی گاڵتەوە باسی کەسانی تر دەکەن، بێ ئەوەی گوێی پێ بدەن و لایان ئاساییە.

حەتمەن ئەمەش دەکەوێتە ژێر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەرەوە ﷺ :
( يا رسولَ اللهِ، ما الغِيبةُ ؟ قال : ذِكْرُك أخاك بما يَكْرَهُ ) [مسلم (2589)]

واتە : پرسیار لە پێغەمبەر کرا ﷺ
یا رسول اللە غەیبەت چییە؟
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: باسکردنی براکەتە بەوەی پێی ناخۆشە .


#گاڵتەکردن (7)
هەموو شتێک بە خوێ٬ خوێش بە مەعنا.

گاڵتە کردن پێویستە کەم بێت هەروەک چۆن و چەند خوێ دەکرێتە نێو خواردنەوە.

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (لاَ تُكثروا الضَّحِكَ ، فإنَّ كثرةَ الضَّحِكِ تميتُ القلبَ).
[صحيح الجامع 7312]

واتە : زۆر پێ مەکەنە چونکە زۆر پێ کەنین دەبیێتە هۆی مردنی دڵ

وە عمر بن الخطاب رضي الله عنه دەڵێت :
( من كثر ضحكه قلت هيبته ، ومن مزح استُخف به ، ومن أكثر من شيء عُرف به ) .

واتە : هەرکەسێک زۆر پێ بکەنێت هەیبەت وڕێزی کەم دەبێتەوە ، وهەرکەسێک زۆر گاڵتە بکات بێڕێزی بەرانبەر دەکرێت ، وهەرکەسێک شتێک زۆر بکات ئەوا بەو شتە دەناسرێت .


Forward from: عمر جعفر
الحسن دەڵێت : ئەوان خۆیان زۆر ماندوو دەکرد لە دوعا کردندا وە گوێت لە هیچ شتێك نەدەبوو ئیللا چرپە نەبێت .

[المصنف لابن أبي شیبة الکوفي ﴿١٠٩/٧﴾]


#گاڵتەکردن (6)
ڕەچاوکردنی کەسایەتی و کات و شوێنی کەسەکان.

بەڕاستی هەندێ کەس گاڵتە لەگەڵ هەموو کەسێکدا دەکەن بەبێ ڕەچاو کردنی ئاستی کەسایەتی مرۆڤەکان ، حەتمەن ئەمەش کارێکی تەندروست نی یە؛ چونکە تەمەنەکان جیاوازیان هەیە٬ شوێن و کۆڕ و مەجلیسەکان و کاتەکان جیاوازیان هەیە٬ هەر شتەو کات و شوێنی خۆی. هەربۆیە پێویسته لەکاتی گاڵتە کردندا ڕەچاوی کەسایەتی کەسی بەرانبەر بکرێت وڕێز لەکەسە بەڕێزەکان بگیردرێت وگاڵتە لەگەڵ کەسانی هیچ وپووچ و کەسی نەناسراودا نەکرێت .

عمر بن عبد العزيز لەم بارەیەوە دەڵێت :
( اتقوا المزاح ، فإنه يذهب المروءة ) .

واتە : خۆتان دوور بگرن لەگاڵتە کردن چونکە بەئکید موڕوئەت وڕێزی مرۆڤ ناهێڵێت .
[المزاح والضحك في منهاج التربية النبوية / ص376]


سعد بن أبي وقاص دەڵێت :
(اقتصر في مزاحك ، فإن الإفراط فيه يُذهب البهاء ، ويجرّئ عليك السفهاء)

واتە : زیادەڕەوی مەکە لەگاڵتە کردنەکەتدا ، چونکە زیادە ڕەوی کردن تیایدا قەدری مرۆڤ ناهێڵێت ، وکەسانی هیچ و پوچ فێر گیانت دەبن

[أرشيف ملتقى أهل الحديث - المزاح والضحك في منهاج التربية النبوية ص376]


#گاڵتەکردن (5)
نابێ گاڵتەکە زۆر بێت و زیادە ڕەوی تێدا بکرێ :
هەندێ کەس گاڵتە کردن دەکەن بەپیشەیان و لەهەموو شتێکدا گاڵتە دەکەن ، حەتمەن ئەمەش پێچەوانەی سیفاتی باوەڕدارە کە جدی بوون و ڕاست گۆییە ، جا گاڵتە کردن ڕوخسەتێکە بۆ دڵ خۆش بوون چالاک بوون بۆ جێ بەجێ کردنی کاروباری ڕۆژانە و عیبادەت ؛ بۆیە نابێت زیادەڕەوی تێدا بکرێت .


عمر بن عبد العزيز رحمه الله دەڵێت: (لا يكون المزَاح إلَّا مِن سَخَفٍ أو بَطَر)

واتا: دوور کەونەوە لە گاڵتە کردن چونکە بێ عەقڵیە ودەبێتە هۆی دوژمنایەتی وڕق وکینە .

[ذكره الرَّاغب الأصفهاني في ((محاضرات الأدباء)) (1/345).]

ئەو گاڵتەیەی کەڕێگری لێ کراوە ئەوەیە زیادە ڕەوی تێدا دەکرێت وکەسەکە بەردەوام دەبێت لەسەری، چونکە دەبێتە هۆی پێ کەنینێکی زۆر ودڵ ڕەق بوون ، ومرۆڤ دوور دەخاتەوە لەیادی خودا ، وزۆر جار دەبێتە هۆکاری ئەزیەتی دانی کەسانی تر ، ودەبێتە هۆکاری ڕق وکینە ، وهەیبت وکەسایەتی مرۆڤ لەکەدار دەکات ، بەڵام هەر گاڵتەیەک گەر ئەمانەی تێدا نەبوو ئەوا دروستە وموباحە هەروەک پێغەمبەر ﷺ ئەو جۆرە گاڵتەیەیی دەکرد.

بۆ نموونە یەكێك لەو سوعبەتانەی پێغەمەری خوا ﷺ: (أتت عجوز إلى النبي ﷺ فقالت: يا رسول الله ادعُ اللهَ أنْ يدخلي الـجنَّة، فقال: يا أم فلانة إنَّ الـجنة لا تدخلها عجوز، قال: فولَّت تبكي، فقال: أخبروها أنَّها لا تدخلها وهي عجوز، إن الله تعالى قال: ﴿إِنَّا أَنشَأْنَاهُنَّ إِنشَاء۝ فَجَعَلْنَاهُنَّ أَبْكَارًا۝عُرُبًا أَتْرَابًا﴾ ) سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (2987).

واتە: پیرەژنێك هات بۆ لای پێغەمەر ﷺ و وتی: ئەی پێغەمەری خوا ﷺ دوعام بۆ بكە لای خوا كە بمخاتە بەهەشتەوە، پێغەمەریش ﷺ فەرمووی: ئەی دایكی فڵانە بەهەشت پیرەژی تێ ناچێت، ئەویش ڕۆیشت بە گریانەوە، ئەنجا پێغەمەر ﷺ فەرمووی: هەواڵی بدەنێ كەوا ناچێتە بەهەشتەوە بە پیری، خوای پایەبەرز فەرموویەتی: ئێمە ئافرەتانی بەهەشتمان دروست كردووە، كراون بە كچە عازەب، خۆیان خۆشەویست دەكەن لای مێردەكانیان و هەمویان هاوتەمەنن.


زەندیقەکان گومانیان لەسەر قورئان دروستکرد لەسەر ئەم دوو ئایەتە پێیان وابوو کە پێچەوانەی یەکترن و شێخی الاسلام ئیمامی احمد وەڵامیان ئەداتەوە گومانەکانیان پوچەڵ ئەکاتەوە.

۱۹ ـ وە هەروەها فەرمایشتی اللە تعالی بۆ ئیبلیس ﴿إِنَّ عِبَادِی لَیۡسَ لَكَ عَلَیۡهِمۡ سُلۡطَـٰنٌ إِلَّا مَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلۡغَاوِینَ﴾، [الحجر - ٤۲] .
واتا: به‌ڕاستی به‌نده‌کانی من تۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتت نیه‌ به‌سه‌ریاندا.

وە موسی لەوڪاتەی ڪەسێڪی ڪوشت وتی : ﴿هَـٰذَا مِنۡ عَمَلِ ٱلشَّیۡطَـٰنِۖ﴾، [القصص ـ ۱٥] .
واتا: وتی ئه‌م (کوشتنه‌) له‌ کرده‌وه‌ی شه‌یتانه‌.

جا گومانیان لەقورئان ڪرد، وە پێیان وابوو ڪە ھەڵوەشێنەرەوەی یەڪترن .

[ئیمامی ٲحمد ڕەدیان دەداتەوە و دەڵێت : ]

ئەمما فەرمایشتی اللە تعالی : ﴿إِنَّ عِبَادِی لَیۡسَ لَكَ عَلَیۡهِمۡ سُلۡطَـٰنٌ﴾، دەفەرموێت : اللە ئەو بەندانەی ڪە تایبەتی ڪردوون بۆ دینەڪەی ئیبلیس دەسەڵاتی نیە بەسەریاندا ڪە گومڕایان بڪات لە دینەڪەیان یان لە پەرستنی پەروەردگاریان، بەڵڪو ئیبلیس تووشیان دەبێت لەڕووی گوناهەوە [واتە بەهۆی تاوانەوە بۆیان دەچێت و تاوانیان پێدەڪات]، بەڵام لە ڕووی شیرڪەوە ئیبلیس دەسەڵاتی ئەوەی نیە ڪە گومڕایان بڪات لە دین، لەبەرئەوەی اللە تعالی تایبەتی ڪردوون بۆ دینەڪەی .

وە ئەمما قسەڪەی موسی ڪە لە قورئاندا اللە فەرموویەتی : ﴿هَـٰذَا مِنۡ عَمَلِ ٱلشَّیۡطَـٰنِۖ﴾، [القصص ـ ۱٥] .
واتە : لە ڕازاندنەوەی شەیتان، هەروەڪو چۆن ڕازاندیەوە بۆ یوسف و ئادەم و حواء علیهم السلام، لە ڪاتێڪدا ئەوان بەندەی دڵسۆز و موخلیصی الرحمن ـن .

ئا ئەمە تەفسیری ئەوەبوو ڪە زەنادیقەڪان گومانیان لێی ھەبوو .

[الرد علی الزنادقة والجهمیة]


Forward from: ئیسلام
{أَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إلهه هَوَاهُ}

سعید بن جبیر دەفەرموێت:
ئەهلی جاهیلییەت کاتی خۆی بەردێکیان ئەپەرست، کاتێک باشتر لەوەیان ئەبینی ئەوەیان ئەپەرست و وازیان لەوەی یەکەم ئەهێنا.

«ذم الكلام وأهله ٣٥٧»

ئێستاش بەهەمان شێوەی ئەو سەردەمە بەس بە کوفرێکی جیاواز تر، ئێستا خەڵکی خەریکی بەرز ڕاگرتنی کۆمەڵێک حیزب و کەسی کافرە، کە لەو باشتر ئەبینێ واز لەو حیزب و کەسە ئەهێنێ شوێن حیزبێکی تری کافری دیموکراسی ئەکەوێ،

لە هەر سەردەم و زەمەنێکا شەیتان کوفری جیاواز جیاوازتر ئەهێنێتە ناو خەڵک ئەوکاتە بەرد و داریان پەرستووە کاتێ باشتر لە وەی یەکەمیان بدۆزیبایەوە ئەوەیان ئەپەرست، ئێستا کوفرێکی تر هەیە کە زۆر بڵاوەو زۆربەی خەڵک تێی کەوتووە ئەویش شوێنکەوتنی ئەم حیزبە عەلمانی و بەناو ئیسلامییانە ـیە بەهەمان شێوەی سەردەمی جاهیلییەت ئەمانیش کاتێک حیزب و کەسێکی کافری دیموکراسی خواز ـی باشتر لەوەی یەکەم ئەبینن، ئەوا شوێن ئەو ئەکەون و واز لەوەی یەکەم ئەهێنن و خەریکی بەرز کردنەوەی کوفرەکەی ئەبن لەپێناو کەمێک ماڵی دنیا.


#گاڵتەکردن (4)
لەوانەیە گاڵتە پێکراوەکە لای خوای گەورە باشتر بێت لەوەی گاڵتەی پێ ئەکات.

خەڵکی ئاستی تێگەیشتن و ماڵەمەڵە کردنیان و شەخسیات وعەقڵیان جیاوازە لەیەک تر ، وهەندێ کەسی نەفس نزم کە هەر خەریکی گاڵتە کردنن ، جاری وا هەیە کەسێک دەکەن بەگاڵتەجاڕی وبەردەوام گاڵتەی پێ دەکەن وپێی پێ دەکەنن.

وە بە دڵنیاییەوە ﷲﷻ لەم کارە کردوە و فەرموویەتی ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَوْمٌ مِّن قَوْمٍ عَسَىٰ أَن يَكُونُوا خَيْرًا مِّنْهُمْ وَلَا نِسَاءٌ مِّن نِّسَاءٍ عَسَىٰ أَن يَكُنَّ خَيْرًا مِّنْهُنَّ ۖ وَلَا تَلْمِزُوا أَنفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ ۖ بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ ۚ وَمَن لَّمْ يَتُبْ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ﴾ [الحجرات/11]

واتە: ئه‌ی باوه‌ڕداران با كه‌سانێك گاڵته‌ به‌ كه‌سانێكی تر نه‌كه‌ن له‌وانه‌یه‌ گاڵته‌پێكراوه‌كه‌ لای خوای گه‌وره‌ له‌وه‌ باشتر بێ كه‌ گاڵته‌ی پێ ئه‌كات ، وه‌ با ئافره‌تانیش گاڵته‌ نه‌كه‌ن به‌ ئافره‌تانێكی تر له‌وانه‌یه‌ ئافره‌ته‌ گاڵته‌پێكراوه‌كان لای خوای گه‌وره‌ باشتر بن له‌وانه‌ی كه‌ گاڵته‌یان پێ ئه‌كه‌ن ، وه‌ تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ خۆتان مه‌ده‌ن، واته‌: تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ یه‌كتری مه‌ده‌ن، (چونكه‌ ئه‌گه‌ر تانه‌و ته‌شه‌رت له‌ خه‌ڵكیدا وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ تانه‌و ته‌شه‌رت له‌ خۆت دابێت و ته‌نها خۆت زه‌ره‌رمه‌ند و تاوانبار ده‌بیت) ، وه‌ ناو و ناتۆره‌ی ناشیرین له‌ یه‌كتری مه‌نێن، له‌ دوای ئیمان هێنان خراپترین ناو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناو و ناتۆره‌ی خراپ له‌ یه‌كتری بنێن وه‌ ئه‌وه‌ فیسق و له‌ ڕێ ده‌رچوونه‌ ، وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش ته‌وبه‌ نه‌كات ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ سته‌مكارن.

وەک دیارە ﷲ ﷻ باس لەوەش دەکات کە ناو ناتۆرەی ناشرین و خراپ لەیەکتر مەنێن و ئەوکارە فیسق لە ڕێ دەرچونە.

جا هەندێ کەس گاڵتە بەشێوە و ڕۆشتنی خەڵک دەکەن کەدوور نی یە خودا توشی هەمان دەردیان بکات.

جا پێغەمبەر ﷺ ڕێگری کردووە لەگاڵتە کردن وئەزیەتدان ؛ چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆکاری دوژمنایەتی وڕق لێک بوونەوە ،

هەروەک فەرموویەتی ﷺ: ((المُسْلِمُ أخُو المُسْلِمِ، لا يَظْلِمُهُ، ولا يَخْذُلُهُ، ولا يَحْقِرُهُ. التَّقْوَى هاهُنا. ويُشِيرُ إلى صَدْرِهِ ثَلاثَ مَرَّاتٍ. بحَسْبِ امْرِئٍ مِنَ الشَّرِّ أنْ يَحْقِرَ أخاهُ المُسْلِمَ. كُلُّ المُسْلِمِ علَى المُسْلِمِ حَرامٌ؛ دَمُهُ، ومالُهُ، وعِرْضُهُ.)) رواه مسلم.

واتە: موسوڵمان برای موسوڵمانە ستەمی لێ ناکات وبەکەمی نازانێت وزەلیلی ناکات ، تەقوا ئا لێرەدایە وئاماژەی کرد بەسنگی سێ جار ، پاشان فەرمووی : ئەوەندە خراپە بەسە بۆ موسوڵمان کەبراکەی بەکەم بزانێت ، هەموو موسوڵمانێک لەسەر برا موسوڵمانەکەی حەڕامە خوێن وماڵ وناموسی.


#گاڵتەکردن (3)
نابێت گاڵتە کردن ترساندنی کەسی تری تێدابێت.

بەتایبەت ئەو کەسانەی کە چەک یاخود پارچە ئاسنیان لەدەستە ویاخود تاریکایی شەو بەکار دێنن بۆ ترساندنی کەسانی لاواز و بێ هێز.

ئەبو لەیلا دەڵێت : ( حدثنا أصحاب محمد ﷺ أنَّهم كانوا يسيرون مع النَّبيِّ ﷺ فنام رجلٌ منهم فانطلق بعضُهم إلى حبلٍ معه فأخذه ففزِع فقال رسولُ اللهِ ﷺ لا يحِلُّ لمسلمٍ أن يُروِّعَ مسلمًا )رواه أبو داود .

واتە : هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ بۆیان گێڕامەوە کەئەوان شەوێکیان لەگەڵ پێغەمبەردا ﷺ بەڕێگایەکدا دەڕۆستن ، پیاوێک لەوان نوست یەکێک لەوان چوو حەبلەکەی هاوڕێیەکەی برد ، ئەویش بەخەبەر هات وشڵەژا ، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : حەڵاڵ نی یە بۆ موسوڵمان موسڵمان بترسێنێت .


#گاڵتەکردن (2)
ئایا بۆ گاڵتەو پێکەنین درۆکردن ڕێپێدراوە ؟

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: ((ويلٌ لِلَّذِي يُحَدِّثُ بالحدِيثِ لِيُضْحِكَ بِهِ القوْمَ فيَكَذِبُ ويلٌ لَهُ ويلٌ لَهُ)) صحيح أبـي داود رقم: (4990).

واتە: تیاچوون (یان دۆڵێك لە دۆڵەكانی دۆزەخ) بۆ ئەو كەسەی كە قسە دەكات و درۆ دەكات بۆ ئەوەی خەڵك بهێنێتە پێكەنین، تیاچوون (یان دۆڵێك لە دۆڵەكانی دۆزەخ) بۆی، تیاچوون (یان دۆڵێك لە دۆڵەكانی دۆزەخ) بۆی.


پێغەمبەر ﷺ لەفەرموودەیەکی تردا ئەفەرموێت: ((إنَّ الرجلَ لَيتكلَّمُ بالكلمةِ يُضحِكُ بها جلساءَه يهوي بها من أبعدَ من الثُّريَّا)) رواه أحمد

واتا: پیاوی وا هەیە قسەیەک دەکات بۆئەوەی ئەو کەسانەی لەگەڵی دانیشتوون بهێنێتە پێکەنین بەو هۆیەوە بەناخی دۆزەخدا دەبرێتە خوارەوە بەقەد دووری نێوان ئەرز وئاسمان.

ئاگاداربن لەوەی لە دەمتان دێتە دەر با بەهۆی بێ ئاگایتانەوە لەوەی ئەیڵێن ﷲ ﷻ بە ناخی دۆزەخدا نەتانباتە خوارەوە تەنیا بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی لە دەورت پێبکەنن.


#گاڵتەکردن(1)
ئایا گاڵتە بەخودا وئایەتەکانی وپێغەمبەرەکەی دەکەن ؟!

﴿ وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ ۚ قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ ۝ لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ ۚ ﴾
[التوبة/65-66]

واتە : گەر لێیان بپرسیت ئەوا دەڵێن ئێمە گاڵتەمان کرد و بۆخۆشی ئەوەمان گوت ، پێیان بڵێ : ئایا گاڵتە بەخودا وئایەتەکانی وپێغەمبەرەکەی دەکەن ؟!
هیچ پۆزش مەهێننەوە تازە ئێوە کافر بوونەوە دوای ئەوەی باوەڕتان هێنابوو .

لێرەدا زۆر بە ڕوونی دیارە گاڵتەکردن بە هەر بەشێکی دین ئەتباتە دەرەوەی ئیسلامەتی و کافر ئەبیت پێی٬ وە عوزر و بیانوت نییە بۆ ئەم کارەت بەوەی کە نەتزانییوە یاخود مەبەست پێی نەبووە گاڵتە بکەیت بە دین بۆیە ئاگاداری ئەوەبن کە ئەیڵێن.


ئەو دوو شتە ‌چین کە لە بەنی ئادەمدا پیر نابن؟

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: بەنی ئادەم دوو شتی تێدا پیر نابێت: خۆشەویستی سامان و هیوابوون بە ژیان.

[احمد ٣ / ١١٥]
[البخاري ٦٤٢١]
[مسلم ١٤٧]


{ أَلۡهَىٰكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ }¹
واتا: ئێوەی بێ ئاگا کردوە شانازیکردنتان بە زۆری سەروەت و سامانەوە.

سامانی بەنی ئادەم ‌چییە ؟

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: { أَلۡهَىٰكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ } بەنی ئادەم ئەڵێت: سامانەکەم سامانەکەم.
ئاخۆ تۆ بێجگە لەوەی خواردوتەو و نەماوە، یا پۆشیوتەو دڕاوە، یا بەخشیوتەو بۆت هەڵگیراوە شتێکی ترت هەیە؟²

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: بەندە ئەڵێت: سامانەکەم سامانەکەم! لەکاتێکدا لە سامانەکەیدا سێ شت هی ئەوە: ئەوەی خواردویەتی و نەماوە، ئەوەی پۆشیویەتی و دڕاوە، ئەوەی بەخشیویەتی و بۆی هەڵگیراوە، جگە لەمانە ڕۆیشتوە و بۆ خەڵکی بەجێ هێشتوە.³
-------------------------
1-[سورەتی التكاثر: ١]
2-[احمد ٤ / ٢٤] [مسلم ٤ / ٢٢٧٣]
[تحفة الحوذي ٩ / ٢٨٦ ] [ النسائي في الکبری ٦ / ٦٣١]
3-[مسلم ٤ / ٢٢٧٣]


سێ شت شوێن مردوو ئەکەوێت، بەڵام دوانیان ئەگەڕێنەوە!

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: سێ شت شوێنی مردوو ئەکەوێت، دوانیان ئەگەڕێنەوە یەکێکیان لەگەڵی ئەمێنێتەوە: سامان و کەسوکار و کاروکردەوەکەی شوێنی ئەکەون، سامان و کەسوکاری ئەگەڕێنەوە و کاروکردەوەکەی ئەمێنێتەوە لەگەڵی.

[مسلم ٤ / ٢٢٧٣]
[النسائي في الکبری ٦ /٦٣١]




عبدالله ی کوری عباس رضي الله عنهما ــ فه‌رمووی:

سه‌‌رده‌مێک دێت که دڵی موسڵمان تێدا ده‌توێته‌وه ، هه‌روه‌ک چۆن خوێ له ناو ئاودا ده‌توێته‌وه
پێی وترا بۆچی ؟
فه‌رمووی :

له‌به‌ر ئه‌و خراپه زۆر‌ه‌ی ده‌یبینێت و ناتوانێت بیان گۆرێت .



العقوبات لابن أبي الدنيا ( ٤٦ )

وَلۡتَكُن مِّنكُمۡ أُمَّةࣱ یَدۡعُونَ إِلَى ٱلۡخَیۡرِ
وَیَأۡمُرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَیَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِۚ
وَأُو۟لَـٰۤىِٕكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ ﴿ ١٠٤ ﴾ الــــ عمران

واتە :
پێویسته له ئێوه ئومه‌تێک پێک بێت، یاخود با هه‌مووتان ئومه‌تێک بن که بانگه‌واز بکه‌ن بۆ خێرو چاکه‌، فه‌رمان بده‌ن به‌هه‌موو کارێکی باوو دروست، قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو نادروستیه‌ک بکه‌ن، ئا ئه‌وانه هه‌ر سه‌رفرازن.


Forward from: مەڕوان تۆفیق
رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێت :

هیچ کەسێک نیە کە ئازارێك{یان ناخۆشیەکی} بیستبێ لە الله زیاتر ئارامی لەسەر گرتبێت، بانگەشەی ئەوەی بۆ دەکەن کە کوڕی هەیە کەچی سەلامەتیان دەکات و رزقیان دەدات.

#صحيح_البخاري_٧٣٧٨
#صحيح_مسلم_٢٨٠٤

20 last posts shown.

156

subscribers
Channel statistics