ئەڵــﻣ̲ـــٱسُ•🕯💛


Channel's geo and language: not specified, not specified
Category: not specified


∞•مـــرادمە گەیشتن بـــەمرادەکەمـ•∞

Related channels

Channel's geo and language
not specified, not specified
Category
not specified
Statistics
Posts filter


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
‎تۆ لەکوێی لێرە ھەموو شتێک باشە من نەبێت'ھەموو شتێک نزیکمە تۆ نەبێت لێرە بەتەنھا شەقام نا'کۆڵان نا' تۆ یەک دڵی گەورەت چۆڵ کردووە'تۆ لەکوێی:)

💛🕯


لە یەکێک لە شەوە درێژەکان بە دەم گوێگرتن لە گۆرانییەک منت بیر ئەکەوێتەوە، گۆرانییەک کە بۆ پێکەوە بوونمان وترابوو، بەڵام ئێستا ئەبێ هەریەکەمان لە سووچێکی ئەم دنیایە بە تەنیا گوێی لێ بگرین:)🙇🏿


💛🕯


ھەمیشە ھەڵبژاردنەکانم ھەڵە بوون
گوێم لەو گۆرانیانە دەگرت،
کە لەگەڵ تەمەنم نەدەگونجان.
ئەو ڕەنگەم پۆشی کە لێم نەدەھات.
ساردەمەنیم حەز لێبوو، نەخۆشی خستم.
زستانم خۆش ویست ئازاری دام.
بۆنی بارانم حەز لێبوو، تەنگە نەفەسی کردم.
ئەو گوڵەی خۆشم دەویست بۆنەکەی نەدەھات
ھەمیشە دەترسام
بەڵام
لە کۆتاییدا عاشقی ئەو کەسەش بووم
کە خۆشی نەدەویستم :)

💛🕯


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
⠀⠀
‏⠀
‏⠀
⠀ ⠀⠀

‏هـیچ فـەرهـادێـک نـاتـوانـێت تـاڵی نـەبوونت
شـیریـن بـکات ....
⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀
‏💛🕯


سڵاو ئەی شەو
ھاتینەوە..
ھەقی خۆشتە دەرگامان لێ نەکەیتەوە
ئێمە ئەو ناسیاوانەین ھەمیشە بۆ باشتر بوون ئومێدمان بە سبەینان ھەبووەو
بەکۆمەڵێک شکست و یادەوەریش لای تۆ کەوتووین.
💛🕯


درەنگ لە دایک بووم
زۆر زۆر درەنگ،

فریای ئەوە نەکەوتم تۆ هی من بیت ئیستا "ئارەزوومە"
دانە دانەی ئەو ڕۆژ و مانگ و ساڵانە بکوژم کە لێیان دواکەوتم و تۆم لەدەستدا

بمبینە چۆن لەجێی"ئاسمان"
من دەگرمێنم و دەگریێم و دەبارێم.
💛🕯


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
ســـــەرینەکەم بۆدووکەسە ... 🥰

دوو کورسی تامەزرۆم هەیە ... 🌚

دووپیاڵەشـــــــم هەیەبۆچایی ... ☕️


لەدوای خۆشەویستیت،چیتر ئەو پرسیارە سەرم ناخوا کە بۆچی مرۆڤەکان لەوەتەی هەن یەکتری بریندار دەکەن؟
هەموو کەسێک لە ژورەکەیدا، ئاوێنەیەک هەیە ئازیزێکی تێدایە...

قسەی بۆ دەکا و قسەی لەگەڵ دەکا،
چیرۆکە شاراوەکانی خۆی بۆ دەگێڕێتەوە
ئەو کەسەی ناو ئاوێنەکە ڕەنگە باویکی یان دایکی بێت کە زووتر لەپێویست مردن
ڕەنگە عەشقێک..

هەموو ئاوێنەکان کەسێکیان تێدایە خۆشماندەوێ
پێش هەموو کەس بەیانی باشمان لێدەکا
دوای خۆگۆڕین، بە خەندەوە دەڵێ جوانیت
دوای تاقیکردنەوەی هەر جلێکی تازە، دەڵێ پیرۆزە.

منیش جاران لەناو ئاوێنەی کەسێکدا بووم
ساف و جوان بووم، زوو زوو بە هەڵمی ئا‌ه دەیسڕیمەوەو خۆی لەبەر مندا دەرازاندەوە.

جێیهێشتم و وردی کردم..
ئێستا لە خراپیم نیە کە منیش جار جارە کەسێک بریندار دەکەم.
💛🕯


⠀⠀
⠀⠀
کاغەزی شیعرەکانم با بردی
سبەی تەواوی شار ئاشق ئەبن



⠀💛🕯


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
ئێوارەیەک
دێم ئەبم بە گوڵ فرۆشی سەر شەقامی شارەکەت
ئەزانم ڕۆژێک هەردێت هاوسەری ئازیزێ گوڵێکم لێ
بکڕێ بە دیاری بۆت

💛🕯


کاتێک بیرت ئەکەم ٭
نامەکۆنەکانت ئەخوێنمەوە ٭
وەک و گەمژەیەک زەردەخەنەئەکەم..(:💔

💛🕯


_له کۆتایی نامەکەتا
لە نامەکەی ئەمجارەتا
گیانە ... ئەڵێی:
من بە قەد چەند، خۆشم ئەوێی؟
ئازیزەکەم وەک چۆن بەهار
ئاسمانی شینی خۆش ئەوێ
یان پەپوولەی هەردە و نزار ...
هەنگی دڵدار ...
گوڵ باخی، ژینی خۆش ئەوێ
شیلەی شیرینی خۆش ئەوێ!
خۆشم ئەوێی.
یان چۆن بەفری چیای کوێستان
کانی ڕوونی ناو دارستان
تریفەی مانگیان خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێی!
ئازیزەکەم ئەوەندەی خۆتت خۆش ئەوێ،
خۆم خۆش ئەوێ!
خۆشم ئەوێی..

💛🕯


کار لە شین تێپەڕیوە ، پێکەنینە دەمگرێنێ
⠀⠀⠀_________________________________________


ھـیـچ شـتـێك نـاتوانێ لـە‌ تـۆ سـاردم بـكاتە‌وە‌'ھ تـۆ ھـە‌تـا كـۆتـای
ھە‌میشە‌ی مـنی💍♥️!

💛🕯




ژیـانم'
بە نـامەکانی تـۆوە دەستی پێ ئەکرد
کە ئێستا نایەن و مەحاڵن..!💔

💛🕯


Video is unavailable for watching
Show in Telegram
بە هەزار کەس
بە هەزار خۆشەویستی
دڵۆپێک لە تەنیایم ناگوشن
با هەموو پەنجەرەکانی شار کرابێتەوە
دەرگاکەی ئێمە
قوفڵێکی ڕەشی کۆنی پێوە بەستراوە...

💛🕯


دوورنیم،
لەژێر شەشەمین پەراسووی چەپتم.!💙

💛🕯


چاوی کچەکەی من، لە چاوی ئەو دەچێت
چاوی کوڕەکەی ئەو، لە چاوی من دەچێت
ئێستا ھەردووکمان، هەریەکەو لە ماڵەکەی خۆیدا
لە ڕێی روخساری منداڵەکانمانەوە
پێکەوە دەژین


💛🕯


ئەوانەی ئەڕۆن
لەجێگەی ئەوەی لەدڵیان دەرکەین
لەسوچێکی ژیاندا بەدزییەوە یادیان دەکەین!🙂

💛🕯

20 last posts shown.

65

subscribers
Channel statistics