بڵیند و نەوی
بڵیند و نەوی چیروکی مێژووە, چیرۆکی ئازایەتی و ورە, دەروەستی و نەتەوەیی بوون, ئەوین و خۆشەویستی, ژیانی ئاسایی تێکەڵ بە بوون و نەبوون , مردن و ژین.
چیرۆکی خۆڕاگری و سەربەرزی قەڵای دمدم و چارەنووس و بەسەرهاتی ژنان و پیاوانی ئەویندار و ئازا, ئەوانەی ترسییان بە زەبری خۆشویستن بەزاندو ڕێگای سەربەرزی و دەستەمۆ نەبوونیان گرتە بەر.
بەسەرهاتی ئەوانەی لە هەمبەر زوڵم و زۆر و لەشکری بەرین و پڕ چەکی شاعەباس ورەیان بەرنەدا و لاپەڕەی مێژوویان بە خوێنی خۆیان ڕازاندەوە, ئەوانەی ناویان بە بەرزی لووتکەکانی سەربەرزی نیشتمانە و یادیان هەوێنی ئازایەتی و سەربەستی و سەربەرزی.
نووسەر؛ نەسرین جەعفەری
بێژەر؛ گوڵاڵە ئیبڕاهیمی