من لە دەربڕینی ھەستەکانم زۆر خراپم، ھەمیشە ویستوومە خۆم بە دوور بگرم لەوەی دەربارەی ھەستەکانم بدوێم. بەڵام ئاواتەخواز بوومە کە بتوانم لە نامەیەکدا تەواوی کینە و ھەستی خۆم دەربڕم بۆت، زۆرم ھەوڵدا بەڵام تاکە شت توانیم بینووسم ئەو نامەیە بوو
"من لە بەرگێکی خۆشەویستی ھەڵمگرتووی، کە ناوکەکەی پڕە لە ڕق. لە شارێکی ڕاستگۆیانە نێشتەجێمکردووی، کە ناوەڕۆکی شارەکە لەسەر درۆ و وەھمە. میھرەبانیەکەم بۆ تۆ وەکو لە خشتە بردنی ئەسپێکی ھار وابوو (کاتێ ئەسپێک بۆ یەکەمجار ئەبینی بە نەرم و نیانی ڕەفتاری لەگەڵ دەکەی تا کۆنتڕۆڵ بکەی) باشیەکەی تۆش بۆ من بە ھەمان شێوە بوو، دواجار وەکو سوارچاکێکی لێزان یەکترمان فریودا و ئیتر تا ئەو سنوورەی ئارەزوومان کرد بەو ئەسپانەی یەکتر ڕامانکرد؛ تا کۆتا غەریزە، کۆتا حەز، کۆتا وزە... پێشبڕکێمان کرد و بەیەکەوە بە ئەسپە فریودراوەکانمان ڕۆشتین، گەشتینە بیابانێکی ماندووکەر، ئیتر بێزار بووین لە ئەسپسواری و ویستمان دابەزین بەڵام کۆمەڵێ یاسا و ڕێسا ئەم پێشبڕکێیە ئێمەی بەیەکەوە بەستەوە و وەک دوو سوارچاکی شەڕەفمەند دەبووایە بەپێی ئەم یاسایانە ڕۆشتباین و لە ئەسپسواری بەردوام بووباین. مەودوای نێوانمان مەودای شەڕەف بوو، ھەر کامێکمان دابەزیباین دۆڕاوێکی درۆزن بوو، دۆڕاوێک تەنھا بۆ غەریزەکانی خۆی ھات و ئەم ئەسپەی لە خشتە برد و داگیریکرد، نەوەک بۆ عەشق. کاتێ گەشتینەو ئەو شوێنەی کە دەبێت بڕیار بدەین بەردەوام دەبین و ئەو بیابانە سەختە دەبڕین، یان دادەبەزین و دەبینە دوو پیادە کە حاشا لەو ئەسپانە دەکەین کە فریومان داون. تۆ بە سادەی دابەزیت و تێگەشتی ئەم بیابانە ڕێگایەکە گرەنتی ماناوەی نیە، زیرەک بوویت وەکو سەرەتا، تێگەشتم بە سادەی لە دڵی خۆتدا گتووتە «غەریزەکانم تێربوون، گەمژایەتییە قوربانیدان بۆ بەردەوامی ئەم پێشبڕکێیە» ڕۆشتیت و ئەسپە ماندووەکەت لە دوای خۆت بەجێ ھێشت. گەڕایتەوە، ھەموو شکۆیەکی خۆتت لە دەستدا وەکو ئەسپسوارێک، بەڵام تۆ شانازیت بە زیرەکی خۆت دەکرد بۆ بڕیارە دروستەکەت... لە کاتێکدا تۆ دامێنت ئەتک کرابوو، دۆڕایت و شکۆی خۆت لە دەستدا، تاکە شت کە بردتەوە ڕۆحت بوو. بەڵام من کە براوەی ئەو یاریە بێمانایەم لەو بیابانەدا وەک ڕۆحێکی سەرگەردان ون بوومە و بەم ئەسپە ماندووەوە ناتوانم پێیدا تێپەڕم."
دروست نازانم ڕق و خۆشەویستی لەم گەمەیەد کامیان زاڵبووە بەسەر ئەویتردا، وەکو گووتم من خراپم لە دەربڕینی ھەستەکانم، بەڵام تۆ کە شارێکی ڕاستگۆیانەت نووقمی درۆ کرد، کە بەرگێکی خۆشەویستی پڕ لە ڕق کرد؛ دەبێتە چەند کیشوەر ە چەن ئەستێرە لە دڵتا بوونی ھەبێ تا ئەم ئازاری ویژدانەت ھەڵگرتبێ؟