ژینا شەهیدی ئەم جارە
لە غوربەتی بێ ئێوارە
بە پرچی ڕووت هاواری کرد
نایەمە ژێر داری سێدارە
شار و شەقام هاوار ئەکەن
قژی خاوی ترۆر مەکەن
ئەمڕۆ لە کۆڵانی هەموو شارێک
قژێکی خاو پەلکە ئەکەن
ئێمە و ئێوە لە یەک ناچین
ئێوە قژی ژنتان بڕی
ئێمە باغێک ئاوا ئەکەین
پەچە بە سەر گوڵدا نادەین
ژن و ژیان و ئازادی
خیابانی هەژاندووە
دەنگی بەرزی ڕاپەڕین
هیوای شۆڕشی یەکسانییە... ✌️🤍🕊️
«میدیا ئیزەدی»
🍇 | @BunchGrapes
لە غوربەتی بێ ئێوارە
بە پرچی ڕووت هاواری کرد
نایەمە ژێر داری سێدارە
شار و شەقام هاوار ئەکەن
قژی خاوی ترۆر مەکەن
ئەمڕۆ لە کۆڵانی هەموو شارێک
قژێکی خاو پەلکە ئەکەن
ئێمە و ئێوە لە یەک ناچین
ئێوە قژی ژنتان بڕی
ئێمە باغێک ئاوا ئەکەین
پەچە بە سەر گوڵدا نادەین
ژن و ژیان و ئازادی
خیابانی هەژاندووە
دەنگی بەرزی ڕاپەڕین
هیوای شۆڕشی یەکسانییە... ✌️🤍🕊️
«میدیا ئیزەدی»
🍇 | @BunchGrapes