سەيری بەرەی سێدارە کەن
نایانەوێ هەتاو هەڵبێ
لە دارستانی ئاوێنە،
کۆتری ئاشتی ئۆقرە بگرێ
خەونی مناڵانی دەریا،
دایکی ئاوارە ئەنێژن
کێ دەتوانێ لەم وڵاتە؟
ڕێ لە باران و گوڵ بگرێ!
تفەنگی دەستی تۆ
لانکە و لایە لایەی بۆ دەخوێنی
تا نیشتمان لە باوشتا
هەتا کازیوە دێ بنوێ
پەنجەکانت دە ڕووبارن
لە خاکیشدا سروود ئەڵێن
تا خاکی سووری نیشتمان
لەم پاییزە گوڵ بگرێ!
کە گوللەی دوژمنی دێرین
بەرزی باڵات زامدار ئەکا
ئەڵێی دەریای تۆ،
ماسی سوور لە باوەشتا ئۆقرە دەگرێ!
تاڵ بە تاڵی قژی خاوت
گزنگی خۆری شەوگارن
تۆ شۆڕەبیت،
مەل دەزانێ،
شۆڕەبی بەپێوە دەمرێ
خەونەکانت باڵا دەکەن،
ڕێگەی لافاوی مەرگ ئەگرن
تا تۆ بیت و پەپوولە بێ
ڕۆحی ئازادی نامرێ 💚🌱✌️
«جەبار شافێعیزادە»
🍇 | @BunchGrapes
نایانەوێ هەتاو هەڵبێ
لە دارستانی ئاوێنە،
کۆتری ئاشتی ئۆقرە بگرێ
خەونی مناڵانی دەریا،
دایکی ئاوارە ئەنێژن
کێ دەتوانێ لەم وڵاتە؟
ڕێ لە باران و گوڵ بگرێ!
تفەنگی دەستی تۆ
لانکە و لایە لایەی بۆ دەخوێنی
تا نیشتمان لە باوشتا
هەتا کازیوە دێ بنوێ
پەنجەکانت دە ڕووبارن
لە خاکیشدا سروود ئەڵێن
تا خاکی سووری نیشتمان
لەم پاییزە گوڵ بگرێ!
کە گوللەی دوژمنی دێرین
بەرزی باڵات زامدار ئەکا
ئەڵێی دەریای تۆ،
ماسی سوور لە باوەشتا ئۆقرە دەگرێ!
تاڵ بە تاڵی قژی خاوت
گزنگی خۆری شەوگارن
تۆ شۆڕەبیت،
مەل دەزانێ،
شۆڕەبی بەپێوە دەمرێ
خەونەکانت باڵا دەکەن،
ڕێگەی لافاوی مەرگ ئەگرن
تا تۆ بیت و پەپوولە بێ
ڕۆحی ئازادی نامرێ 💚🌱✌️
«جەبار شافێعیزادە»
🍇 | @BunchGrapes